Monday, May 20, 2024
مەرگی لەم جۆرە خەڵاتە بۆ جەلاد..
هەرگیز دڵم بە مردنی هیچ کەسێک خۆش نەبووە، تەنانەت بە مردنی هەواڵی دوژمنەکەشم، رۆحم بارگاوییە بە ژیان و جێگەی مەرگی تێدا نابێتەوە.
باش بیرمە لە دوای لەسێدارەدانی سەدام کە دەریایەک خوێنی رشت و دەیان کتێبی ئەستور بەشی نوسینەوەی تاوانەکانی ناکەن، نەک دڵم خۆش نەبوو، بەڵکو لە بەر خۆمەوە دەموت "رزگاری بوو/ رزگاریان کرد".
ئاخر دادپەروەری لە کوێدایە، هێشتا و دوای ئەو هەموو ساڵە گۆڕ و ئێسک و پروسکی بەشێکی زۆر لە قوربانییەکانی نەدۆزراونەتەوە، کەسوکاری قوربانیانی دەست سەدام لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی رووفاتی ئازیزانیان سەریان نایەوە، بە ئێستاشەوە، بە تاسەوە بیابانەکان دەپێون بۆ ئەوەی گۆڕی غەریبی ئازیزێکیان بدۆزنەوە و سوکانییان دابێت.
وڵاتێکی تووشی نوقمی رق و توندوتیژی کرد و دەیان ساڵی دەوێت تا ئاسەواری تاوانەکانی بڕەوێنەوە.. ئیتر ئەو پەتەی کرایە ملی وەک مەدالیابوو، پێش ئەوەی هەموو دیوە شاراوەکانی تاوانەکانی ئاشکرا بکرێن رزگارکرا..
رێک هەمان ئەو هەستەم هەیە بۆ مردنی ئیبراهیم رەئیسی.. بەس ئەو لە سەدام بەختەوەرتر بوو.. دەستی چووبووە خوێنی دەیان هەزار زیندانی سیاسی، ئەو کاتەی لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی رابردوو وەک ئەندامی لیژنەی چوارکەسی کە بە کۆمیتەی مەرگ ناسراوە، زیاتر لە ٣٠ هەزار زیندانی سیاسی لە چەند مانگێکدا لە سێدارەدا..
یاخود ئەو سەدان کەسەی لە ماوەی سەرۆکایەتی ئەو بەسەر دەزگای دادوەریدا لەسێدارەدران، یانیش ئەو سەدان کەسەی لە خۆپیشاندانەکانی سەردەمی سەرۆکایەتی ئەودا کوژران..
دەبوایە لە دادگایەکی دادپەروەرانەدا وەڵامدەرەوە تاوانەکانی 40 ساڵی رابردووی بوایە، نەک وا بە ئاسانی قوتاری بێت، ئەم مەرگە بۆ ئەو نادادپەروەرانەیە، خەڵاتە.. ئیتر تێناگەم بۆ هەندێک خۆشحاڵن بە مردنی.. ئەمە جگەلەوەی رەئیسی سەربازێک و داشێکی بچوکی سیستمێکە کە هەر وا لە سەرپێیە و رۆژ نییە چەندین نەهامەتی بە سەر خەڵکی ئەو وڵاتە و خەڵکی ناوچەکە نەهێنێت..
https://muhemedemini.home.blog/2024/05/20/%d9%85%db%95%d8%b1%da%af%db%8c-%d9%84%db%95%d9%85-%d8%ac%db%86%d8%b1%db%95-%d8%ae%db%95%da%b5%d8%a7%d8%aa%db%95-%d8%a8%db%86-%d8%ac%db%95%d9%84%d8%a7%d8%af/
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Execution of two Kurdish prisoners in Iran
Two Kurdish prisoners were executed in Urmia and Birjand prisons. On the morning of Thursday, July 25, Kamran Sheikha, a Kurdish prisoner o...
-
ناسر فکوهی وهرگێڕان:محهمهد حهسهن مرۆڤناسی فیمینیستی له ساڵهکانی 1970 و 1980 شان به شانی جوڵانهوهی گشتی فیمینیستی له ناو بزوت...
-
/ دیدار: محهمهد ئهمینی/ چەتر پڕێس کهریم مهرهسهنه دامهزرێنهری ههردوو سایتی (رۆژههڵات و رێنسانس) له دیمانهیهکی (چهتر)دا باس...
No comments:
Post a Comment