Wednesday, May 22, 2024

Amnesty International: Ebrahim Raeesi should have been criminally investigated as long as he was alive

The human rights organization Amnesty International wrote in a statement on the occasion of the death of the President of the Islamic Republic: "Ebrahim Raisi should have been subject to criminal investigations as long as he was alive, including crimes against humanity, murder, enforced disappearance and torture." "His death should not deprive the victims and their families of the right to know the truth, and all his accomplices in these crimes must be held accountable," said Diana Al-Tahawi, Amnesty International's deputy regional director for the Middle East and North Africa. This statement adds that for decades, criminals who are criminally responsible have enjoyed the systematic immunity that governs Iran. The statement said: "The international community must act now to find a way to answer the victims of acts that are considered crimes under international law and other serious human rights violations committed by Ebrahim Raisi and other Iranian officials." Ebrahim Raisi, who was appointed as the general prosecutor of Karaj in Alborz province in 1980 at the age of 20, was quickly promoted to various judicial and executive positions and in 2021, with the support of the leader of the Islamic Republic, he became the president. Amnesty International says Raisi has openly and directly participated in or supervised the enforced disappearances and extrajudicial executions of thousands of political dissidents in the 1980s. The violent persecution of women and girls who defy the mandatory hijab has been among his actions in serious human rights violations. Participation in the massacre of prisoners in 1988 In 1988, Ebrahim Raisi was one of the members of the "Death Squad" which played a key role in the forced disappearance and extrajudicial executions of several thousand political opponents in Tehran's Evin prison and Gohardasht prison in Alborz province from late July to early September 1988. Amnesty International's statement adds that the survivors and families of the victims have been cruelly deprived of truth, justice and compensation for decades and have faced persecution by the Islamic Republic of Iran for their lawsuits. In May 2018, Ebrahim Raeesi openly defended the mass killings, describing the executions as "one of the [Islamic Republic's] proudest achievements." In a November 2018 report, Amnesty International called for a criminal investigation into Ebrahim Raisi for continuing crimes against humanity, including enforced disappearances, persecution, torture and other inhumane acts, including the systematic concealment of the fate of victims and the whereabouts of their bodies. \ https://muhemedemini.home.blog/2024/05/22/amnesty-international-ebrahim-raeesi-should-have-been-criminally-investigated-as-long-as-he-was-alive/ / لێبوردنی نێودەوڵەتی: دەبوایە تا رەئیسی لە ژیاندامابوو بەهۆی تاوانەکانیەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرایە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە مردنی سەرۆکۆماری ئێران رایگەیاند، "ئیبراهیم رەئیسی تا ئەو کاتەی لە ژیاندامابوو دەبوایە بەهۆی تاوانەکانیەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرایە، لەوانە تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی، کوشتن، بێسەروشوێنکدن و ئەشکەنجە". دیانا تەهوری یاریدەدەری بەڕێوەبەری لێبوردنی نێودوڵەتی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە: " مردنی رەئیسی نابێت ببێتە هۆی بێبەشکردنی قوربانیان و بنەماڵەکانیان لە زانینی راستی و دەبێت سەرجەم ئەو کەسانەی لەوتاوانانەوە گلاون لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت و وەڵامدەر بن". هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دەیان ساڵە، ئەو تاوانبارانەی لە تاوانەوە گلاون، سود لە پارێزبەندی سیستماتیکی حوکمڕانی لە ئێران وەردەگرن"، ئەوەشخراوەتەڕوو، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت هەر لە ئێستاوە هەنگاو بنێتتا بە گوێرە یاسا نێودەوڵەتیەکان رێکارێک بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی وەڵامی قوربانیان بدرێتەوە و لێپێچینەوە لە سەرجەم ئەو پێشێلکاریانە بکرێت کە ئیبراهیم رەئیسی و کاربەدەستانی دیکەی ئێرانی ئەنجامیانداون". ئیبراهیم رەئیسی کە لە ساڵی ١٩٨٠ لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا وەک دادوەری گشتی کەرەج دەستنیشانکرا، بە خێرایی ەک لە دوای یەک پلەکانی لە دەسەڵاتی دادوەری بڕی و ساڵی ٢٠٢١ بە پاڵپشتی رابەری دینی توانی ببێتە سەرۆککۆمار. لێبوردنی نێودەوڵەتی باسی لەوەکردووە، رەئیسی بە ئاشکرا و راستەوخۆ لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و لەداردانی نایاسایی هەزاران بەرهەڵستکاری سیاسی لە دەیەی ١٩٨٠ و لە کوشتاری نایاسایی، دەستبەسەرکردنی هەڕەمی و ئەشکەنجە هەزاران خۆپیشاندەر و بەرهەڵستکار رۆڵی هەبووە یاخود چاودری کردووە. ئازار و ئەشکەنجەی توندوتیژانەی ژنان و کچانێک کە ملکەچی حیجابی زۆرەملێ نابن، بەشێکی دیکەیە لە کارنامەی رەئیسی لە پێسێلکردنی مافەکانی مرۆڤ. بەشداری لە کۆمەڵکوژی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٩٨٨ ئیبراهیم رەئیسی لە ساڵی ١٩٨٨ یەکێک لە ئەندامانی "دەستەی مەرگ" بوو کە لە شوێنبزرکردنی زۆرەملێ و لەسێدارەدانی لەسەرویاسایی چەندین هەزار بەرهەڵستکاری سیاسی لە زیندانەکانی ئێڤینی تاران و گەوهەردەشتی کەرەج رۆڵی سەرەکی هەبوو. راگەیەندراوەکەی لێبوردنی نێودەوڵەتی هێمای بۆ ئەوەشکردووە، کە کەسوکاری قوربانیان دەیان ساڵە بە شێوەیەکی ستەمکارانە لە راستی، دادپەروەری و قەرەبوو بێبەشکراون و بەهۆی داواکردنی مافەکانیان و بۆ چەسپاندنی دادپەروەری لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە رووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجە کراونەتەوە. ئیبراهیم رەئیسی لە مانگی ئایار (مەی) ٢٠١٨ بە راشکاوی داکۆکی لە کۆمەڵکوژی زیندانیانی سیاسی کرد و ئەوەی بە "دەستکەوتێکی مایەی شانازی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی" ناودێرکردبوو. لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا لە نۆڤەمبری 2018 داوای کردبوو کە ئیبراهیم رەئیسی بەهۆی بەردەوامی لە تاوانەکانی لە دژی مرۆڤایەتی، لەوانە بێسەروشوێنکردن و شوێنبزرکردنی زۆرەملێ، ئازار، ئەشکەنجە و کردەوەی نامرۆیی، لەوانە شاردنەوەی سیستماتیکی چارەنووسی قوربانیان و شوێنی هەڵگرتنی تەرمەکانیان، ببرێتە بەردەم دادگا و لێپێچنینەوەی لەگەڵ بکرێت. رۆژی 19ی ئایار ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات (تەورێز) گیانی لەدەستدا.

No comments:

Post a Comment

Execution of two Kurdish prisoners in Iran

Two Kurdish prisoners were executed in Urmia and Birjand prisons. On the morning of Thursday, July 25, Kamran Sheikha, a Kurdish prisoner o...