Monday, March 1, 2021
مانگی رابردوو حه‌وت كۆڵبه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كورژراون
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ: له‌مساڵدا 155 چالاكوانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستبه‌سه‌ركراون
شه‌پۆلی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكوان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامه و به پێی نوێترین راپۆرتی مانگانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له مانگی دووی ئه‌مساڵدا 25 چالاكوان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌م پێیه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه و له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیری هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران 155 چالاكوان ده‌ستگیركراون.
وه‌ك رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ساڵی رابردوو 258 چالاكوان ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون.
له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، كه له مانگی رابردوودا دوو كه‌س له رۆژهه‌ڵات له سێداره‌دراون و به‌مه‌ش كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه گه‌یشتوه‌ته شه‌ش كه‌س.
ژماره‌ی له‌سێداره‌دراون له ساڵی 2020دا 44 كه‌س بووه.
كردنه ئامانجی كۆڵبه‌ران و كاسبكاران له مانگی رابردوودا به‌رده‌وام بووه و له‌و مانگه‌دا حه‌وت كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران كوژراون و 12 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون.
به‌و پێیه‌ش له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه نۆ كۆڵبه‌ر كوژراون و 22 كۆڵبه‌ریش برینداربوون.
وه‌ك ئه‌و رێكخراوه رایگه‌یاندووه، ساڵی رابردوو 70 كۆڵبه‌ر و كاسبكار كوژراون و 176 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون.
له‌كۆتا به‌شی راپۆرته‌كه‌یدا كۆمه‌ڵی مافی مرۆڤ باسی له‌وه‌كردووه، كه له مانگی رابردوودا شه‌ش ژن و شه‌ش پیاو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆیان كوشتووه و دوو ژن و دوو پیاویش كوژراون.
Subscribe to:
Posts (Atom)
17-year-old kolber lost one of his eyes
17-year-old kolber from Sardasht, who was injured in two eyes due to the firing of the Iranian military forces, lost one of his eyes and hi...
-
A report from the voice of America on the World Press Freedom Day and part of my speech ئه‌مڕۆ 3/5/2019 ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی...
-
My participation in the Third Line program is Radio Nova In the context of the conflict between Iran and the United States And its effect...