Saturday, June 29, 2019

توركیا لە باشووری كوردستان كۆمەڵكوژی ئەنجامدا/ ۹ ئەندامی بنەماڵەیەك بوونە قوربانی

Four Iraqi civilians were killed and five were injured as a result of Turkish air strikes in the regions of Kurdistan.

My report on this issue, published on the site of the Kurdistan Human Rights Association

KMMK:
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ۶ ی پوشپەڕی ۲۷۱۹ ی كوردی بەهۆی هێرشێكی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆ سەر بناری قەندیل پێنج هاوڵاتی مەدەنی ژیانیان لەدەستدا و چواری تریش برینداربوون و پێشتریش لە ناوچەی برادۆست دوو برا بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكاین توركیاوە ببوونە قوربانی.
فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی گوندی بەرد كوڕان و پێچەكانی كورتەكیان كرد لە سنوری قەزای پشدەر و بە هۆیەوە ۵ كەس ژیانیان لەدەستدا و چواری تریش برینداربوون، كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.
ناوی چوار لەو كەسانەی ژیانیان لەدەستداوە بەم جۆرەیە: عەبدوڵا ئالی مینە، هەریاد عەبدوڵا، بەناز عەبدوڵا و كوردستان عەبدوڵا. ناو و ناسنامەی كەسی پێنجەم بە هۆی زۆری رێژەی سوتان و شێوانی تەرمەكەی تا ئێستا ئاشكرا نەبووە.
بریندارەكانی ئەو هێرشەی توركیا ئەمانەن: محەمەد عەبدوڵا، مەلیكە محەمەد عەبدوڵا، تەیب محەمەد عەبدوڵا و رابێ محەمەد.
جێی بیرهێنانەوەیە رۆژی چوارشەممە ۵ ی پوشپەڕیش لە ئەنجامی بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆ سەر دەڤەری برادۆست لە باشوری كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی كرابوەوە ئامانج و بە هۆیەوە هاوڵاتیەك بە ناوی مەنسور نافع ژیانی لەدەستدا و برایەكیشی بە ناوی پەشێو بریندارببوو.
بەهۆی هێرش و لەشكركێشیەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان زۆرجار هاوڵاتیانی مەدەنی و دانیشتوانی ناوچە سنوریەكان لە رووی گیانی و مادیەوە زیانیان بەردەكەوێت و بێدەنگی و بێ هەڵوێستی هەر دوو حكومەتی هەرێم و عێراقیش لە بەرامبەر ئەو هێرشانە و قوربانی بوونی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆتە مایەی نیگەرانی و ناڕەزایەتی چالاكوانان و خەڵكی هەرێم.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Wednesday, June 26, 2019

"هیچ مەعلوم نییە ئاڵتراتیڤی داهاتووی ئێران لە قازانجی خەڵكی كوردستان بێت"

My interview with Omar Ilkhanizadeh, Secretary-General of the Komaleh of Kurdistan toilers Party
In connection with the conflict between Iran and the United States and its effects on the East of Kurdistan and the position of the Kurdish parties.


گفتوگۆیەكی تایبەت لەگەڵ بەڕێز عومەر ئیلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە بارەی هەڵكشانی گرژیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و كاریەگەریەكانی لەسەر رۆژهەڵاتی كوردستان
بەڕێز ئیلخانیزادە پێیوایە دواجار ئێران مل بۆ فشارە نێودەوڵەتیەكان دەدات و مەرجەكانی ئەمریكا قەبوڵ دەكات.
هاوكات دڕدۆنگی خۆیشی لە ئاڵترناتیڤەكانی كۆماری ئیسلامی نیشاندا و وتی: دیار نییە لە قازانجی كوردستان بن و زیاتر لە كۆماری ئیسلامی شت بدەن.
سكرتێری گشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان هەرچەندە پێی وانییە كۆماری ئیسلامی مل بدات بۆ دانوستان لەگەڵ نەیارەكانی بەتایبەت حزبە كوردستانیەكان، بەڵام لە وەها ئەگەرێكدا دەڵێت: ئەوان ئامادەن بۆ گفتوگۆ و دانوستان و بۆ ئەو مەبەستەش چەند مەرجێك دەخاتەڕوو.
لەبەشێكی تری گفتوگۆكەدا باس لەوەدەكات كە هەوڵ دەدەن "ناوەندی هاوكاری حزبەكانی كوردستانی ئێران" فراوان بكەن، كە پێشتر لە شەش لایەن و ئێستا لە چوار لایەن پێكهاتووە و دەشڵێت بۆ ئەو مەبەستە هێڵی سوریان لەسەر هیچ لایەنێك نییە.
دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەوە گوێ لە كۆی گفتوگۆكە بگرن:
https://www.radionawa.com/ku/show-detail.aspx?jimare=66

Tuesday, June 18, 2019

گفتوگۆیەكی تایبەت لەگەڵ بەڕێز مستەفا مەولودی، سكرتێری گشتی حزبی دیموكراتی كوردستان

My interview with the Secretary-General of the Democratic Party of Kurdistan Kurdistan
On the tension between the United States and Iran and its effects in eastern Kurdistan

سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و كاریگەریەكانی لەسەر رۆژهەڵاتی كوردستان.
هەر لەو گفتوگۆیەدا پرسەكانی یەكخستنی ناو ماڵی كورد لە رۆژهەڵات، خۆئامادەكردنی حزبەكانی بۆ قۆناغی ئێستا و پرسی یەكگرتنەوەی هەر دوو دیموكرات تاوتوێ كران.
لینكی گفتوگۆكە
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=66&znjera=3717


Saturday, June 8, 2019

رۆژهەڵاتی كوردستان.. مانگی رابردوو 31 كۆڵبەر و كاسبكار بوونە قوربانی

In last month Irani military killed 16 kulbars (Kurdish border worker) and injured 15 of them, also at that month arrested 21 civil Kurdish activists. According to the Kurdistan human rights association

بەپێی ئاماری كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، لە مانگی ئایاردا 31 كۆڵبەر و كاسبكاری كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون و زیاتر لە 20 چالاكوانیش لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراون.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان ئاماری پێشێلكاریەكانی مانگی رابردووی بڵاوكردەوە، بەپێی ئەو ئامارە، لە مانگی ئایاردا 13 كۆڵبەر و 3 كاسبكاری كورد كوژراون و 12 كۆڵبەر و 3 كاسبكاریش برینداربوون، كە زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازیەكانی ئێران بووە.
لە ئامارەكەدا ئاماژە بە بەردەوامی گرتن و دەستبەسەركردنی چالاكوانانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش دراوە كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە چڕبوەتەوە و لە مانگی ئایاردا 21 چالاكوان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
سەبارەت بەو كەسانەشی كە مانگی رابردوو لەسێدارەدراون هاتووە، كە لەو مانگەدا 4 كەس كە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەستیان درابوە پاڵ ئەو سزایەیان بەسەردا جێبەجێ كراوە.
هەر لە ئامارەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو كە مانگی ئایار لە ناوچە جیاجیاكانی رۆژهەڵات 6 ژن و 7 پیاو خۆیان كوشتووە و 3 ژنیش كوژراون.
https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=18684

Sunday, June 2, 2019

داماڵرانی فاشیزمی فارسی/ تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی زمانی فارسی، نكۆڵی كردن له‌ ناسنامه‌ و رووتبوونه‌وه‌ی فاشیزمی حكومه‌تی ئیسلامی- ئێرانی

The Fascism of Farsi / Farsi Test of Persian Language Denial of the Identity and the Being of Fascism of Islamic Rule_Iran
Following statements by Ali Khamenei, the leader of the Islamic Republic of Iran, in connection with the Persian language, the Ministry of Education is seeking the elaboration of a new plan for the further expansion of non-Persian children. Based on the plan announced by the deputy education director of the Iranian government, the children of the nations of Kurdistan, Luristan, Azerbaijan, Arabs, Turkmen and other nations will test the fluency of the Persian language.

The deputy director of education said that he will test Farsi Dani's language test for children's mental / physical health assessment. This means that the children of Kurd, Azeri, Arab, Baluch and ... who have mastered their native and native languages ​​and have no knowledge of the Persian language, will be treated as a patient.
KMMK:
دوابه‌دوای وته‌كانی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ باره‌ی زمانی فارسیه‌وه‌، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌وڵی داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نوێدایه‌ بۆ زیاتر پاکتاو کردنی ئه‌و منداڵانه‌ی فارس نین. به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ كه‌ یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاندووه‌، منداڵانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌كانی كورد، لۆڕ، ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، توركمان و نه‌ته‌وه‌كانی تر پێویسته‌ تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریکردنی ئاستی زمانی فارسیان بۆبكرێت.
یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریکردنی ئاستی زمانی فارسی بە پشكنینی هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستی ده‌رونی/ جه‌سته‌یی زیاد ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌ دێت كه‌ ئه‌و منداڵه‌ كورد و عه‌ره‌ب و به‌لوچ و … كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ فێری زمانی زگماكی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بوون و فارسی نازانن، به‌ نه‌خۆش داده‌نرێن.
ئه‌و ووتانه‌ و ئه‌و جۆره‌ بیركردنه‌وه‌، جگه‌ له‌ فاشیزم و بەربەرییەتێکی ئاشکرا هیچ واتایه‌كی دیكه‌ی نییه‌ و ده‌ریده‌خا كه‌ سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ئێران له‌ هه‌وڵی پاکتاوکردنی هەرە زیاتر و ئاسمیلاسیۆنی زمان و كولتووری نه‌ته‌وه‌كانی بن ده‌ستی خۆی دایە. ئه‌و جۆرە بیركردنه‌وانە ره‌گی له‌ فاشیزمێكدا داكوتاوه‌ كه‌ فره‌ره‌نگی لە زمانی نەتەوەیی وه‌ك نه‌خۆشی و شتێکی جێگای مەترسی ده‌بینێت و له‌ هه‌وڵدان دایه‌ به‌ زه‌بری هێز ی(قوە قهریە)، دامه‌زراوه‌ سەرکوتکەرەکان، بە په‌روه‌رده‌كردنێکی تایبەت، كۆمه‌ڵگاکان و نه‌ته‌وه‌كانی تر له‌ ناو ببات و نەتەوە و زمان و كلتوری دیاریكراوی خۆی درووست بكات.
ئه‌و جۆره‌ بۆچوونانە سیاسه‌ته‌كانی ئاڵمانی نازی به‌ بیردێننه‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌وڵدابوو كۆمه‌ڵگایەی ته‌واو «ژێرمەن» درووست بكا و نه‌ته‌وه‌كانی تر كۆمه‌ڵكوژ بكات، ئه‌و فاشیزمه‌ی لە كوشتاری شه‌ش ملیۆن جوله‌كه‌ و كوژرانی ملیۆنان مرۆڤی له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی لێكه‌وته‌وه‌.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و جۆره‌ تێڕوانینانە و بڕیاردانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌و كرداره‌ به‌ پێشێلكردنی ئاشكرای مافه‌كانی مرۆڤ و شكۆی مرۆڤه‌كان ده‌زانێت، پێشێلكردنی ئه‌و مافه‌ی‌ كه‌ دانی به‌وه‌دا ناوه‌ کە سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان سەرەڕای جیاوازی له‌ زمان، نه‌ته‌وه‌، ره‌نگی پێست و ره‌گه‌ز و… یه‌كسانن و پێویسته‌ کە هەموو بەقەد یەک له‌و مافه‌ گه‌ردونیانه‌ی مرۆڤ، كه‌ به‌ فه‌رمی ناسێنراون بەشدار بن.
حكومه‌تی ئێران له‌ بری هه‌نگاونان بۆ فره‌ زمانكردنی سیسته‌می په‌روه‌رده‌، نه‌زانینی زمانی فارسی منداڵانی نافارس وه‌ك نه‌خۆشی جه‌سته‌یی/ده‌رونی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ئه‌مه‌ش جیا له‌ راگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌ دژی نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان، به‌لوچستان و ئازه‌ربایجان و… هیچ مانایەکی تری نییە، بۆیه‌ش ئەرکی هەرە گرینگە و پێویستە بۆ ئەو نه‌ته‌وانه‌ و ئازادیخوازان، كه‌ به‌ هاوئاهه‌نگی و له‌ به‌ره‌یه‌كدا و پێكه‌وه‌ دژی ئه‌و سیاسه‌ته‌ فاشیستیه‌ هه‌نگاو بنێن.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

17-year-old kolber lost one of his eyes

17-year-old kolber from Sardasht, who was injured in two eyes due to the firing of the Iranian military forces, lost one of his eyes and hi...