Saturday, June 29, 2019

توركیا لە باشووری كوردستان كۆمەڵكوژی ئەنجامدا/ ۹ ئەندامی بنەماڵەیەك بوونە قوربانی

Four Iraqi civilians were killed and five were injured as a result of Turkish air strikes in the regions of Kurdistan.

My report on this issue, published on the site of the Kurdistan Human Rights Association

KMMK:
ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ۶ ی پوشپەڕی ۲۷۱۹ ی كوردی بەهۆی هێرشێكی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆ سەر بناری قەندیل پێنج هاوڵاتی مەدەنی ژیانیان لەدەستدا و چواری تریش برینداربوون و پێشتریش لە ناوچەی برادۆست دوو برا بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكاین توركیاوە ببوونە قوربانی.
فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی گوندی بەرد كوڕان و پێچەكانی كورتەكیان كرد لە سنوری قەزای پشدەر و بە هۆیەوە ۵ كەس ژیانیان لەدەستدا و چواری تریش برینداربوون، كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.
ناوی چوار لەو كەسانەی ژیانیان لەدەستداوە بەم جۆرەیە: عەبدوڵا ئالی مینە، هەریاد عەبدوڵا، بەناز عەبدوڵا و كوردستان عەبدوڵا. ناو و ناسنامەی كەسی پێنجەم بە هۆی زۆری رێژەی سوتان و شێوانی تەرمەكەی تا ئێستا ئاشكرا نەبووە.
بریندارەكانی ئەو هێرشەی توركیا ئەمانەن: محەمەد عەبدوڵا، مەلیكە محەمەد عەبدوڵا، تەیب محەمەد عەبدوڵا و رابێ محەمەد.
جێی بیرهێنانەوەیە رۆژی چوارشەممە ۵ ی پوشپەڕیش لە ئەنجامی بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆ سەر دەڤەری برادۆست لە باشوری كوردستان، ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی كرابوەوە ئامانج و بە هۆیەوە هاوڵاتیەك بە ناوی مەنسور نافع ژیانی لەدەستدا و برایەكیشی بە ناوی پەشێو بریندارببوو.
بەهۆی هێرش و لەشكركێشیەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان زۆرجار هاوڵاتیانی مەدەنی و دانیشتوانی ناوچە سنوریەكان لە رووی گیانی و مادیەوە زیانیان بەردەكەوێت و بێدەنگی و بێ هەڵوێستی هەر دوو حكومەتی هەرێم و عێراقیش لە بەرامبەر ئەو هێرشانە و قوربانی بوونی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆتە مایەی نیگەرانی و ناڕەزایەتی چالاكوانان و خەڵكی هەرێم.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

No comments:

Post a Comment

Execution of 9 people in one day.. 7 of them were executed in Kurdistan

At least 7 prisoners were executed in Urumieh and Selmas prisons, and two more prisoners were executed in Nishabour and Qom prisons. In the...