Tuesday, September 1, 2020

Statistics of human rights violations in Iranian Kurdistan

 


Last month, five border workers were killed and 19 others were injured by Iranian forces on the border with Iranian Kurdistan.
In the same month, 44 Kurdish civil activists were arrested by Iranian security forces.
According to the Kurdistan Human Rights Association, four Kurdish prisoners were executed in August.
Since the beginning of the year, 50 border workers have been killed and 122 others injured.
Also this year, 148 Kurdish civil activists were arrested and 30 Kurdish prisoners were executed.


بەپێی ئامارێک مانگی رابردوو بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران پێنج کۆڵبەر کوژراون و ٤٤ چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، مانگی رابردوو بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران پێنج کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ١٩ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون و حەوت کۆڵبەریش دەستبەسەرکراون.

بەم پێیە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٥٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ١٢٢ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون.

هەر بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو ناوەندە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە لە ناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵات، ٤٤ چالاکوانی کورد دەستبەسەرکراون، بەمەش ژمارەی ئەو چالاکوانانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستبەسەرکراون گەیشتووەتە ١٤٨ کەس.

لە بەشێکی تری راپۆرتەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژە بەوەکراوە، کە لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا چوار بەندکراو لە سێدارەدراون، کە دووانیان زیندانی سیاسی بوون.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو ناوەندە لەم ساڵدا سزای لەسێدارەدان بەسەر ٣٠ بەندکراوی کورددا جێبەجێکراوە.


https://www.nrttv.com/News.aspx?id=33996&MapID=1



No comments:

Post a Comment

Execution of 9 people in one day.. 7 of them were executed in Kurdistan

At least 7 prisoners were executed in Urumieh and Selmas prisons, and two more prisoners were executed in Nishabour and Qom prisons. In the...