Monday, September 28, 2020
چۆڵكردن و راگواستنی زۆره‌ملێ گونده‌كان یان دابڕینی رۆژهه‌ڵات له به‌شه‌كانی تر..
Forced relocation of residents of six villages in Kurdistan by the Iranian Revolutionary Guards and its consequences
My latest article
چۆڵكردن و راگواستنی زۆره‌ملێ گونده‌كان یان دابڕینی رۆژهه‌ڵات له به‌شه‌كانی تر..
محه‌مه‌د ئه‌مینی
كۆچپێكردن و راگواستنی زۆره ملێ.. ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ن، كه به كورد و مێژووه‌كه‌ی ئاشنان.. تا ئاستی ئاسایی بوونه‌وه.. كه هه‌ر ئه‌و ئاسایی بوونه‌وه خۆی كاره‌ساته!!
ئێستا كه باس له ده‌رچوونی بڕیاری چۆڵكردنی شه‌ش گوندی ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت ده‌كرێت، به پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌وتونه‌ته ناوچه‌ی سوری سنوره‌وه نه‌ك نوێ نییه به‌ڵكوو سه‌ره‌تایه‌كه و قۆناغ به قۆناغ له سنوره‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتیش جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بڕیاره‌كه له باڵاترین ناوه‌ندی ئه‌منی ئێرانه‌وه كه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئایشی نیشتمانی ئێرانه ده‌رچووه و هێزێكی داپڵۆسێنه‌ری وه‌ك سوپای پاسدارانیش جێبهجێكارییهتی.
ئه‌م بڕیاره ده‌رخه‌ری ترسی ئێرانه له ئه‌گه‌ری هه‌ڕ شه‌ڕێك و هه‌نگاوی سه‌ره‌تاییه بۆ زیاتر به سه‌ربازگه‌كردنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
راگواستن و چۆڵكردنی ئه‌و گوندانه پێشێلكاری و تاوانێكی زه‌قه و ره‌نگه له‌م قۆناغه‌دا چوونه ژێر باری خه‌ڵك بۆ ئه‌و بڕیاره، بوێری ئه‌وه ببه‌خشێت به كاربه‌ده‌ستانی تاران، بۆ ئه‌وه‌ی پیلانه‌كه‌یان له ناوچه سنورییه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتیش جێبه‌جێ بكه‌ن.
هاوكات بێده‌نگ دانیشتوانی ئه‌و گوندانه، چ له ترس بێت یان به‌هۆی خه‌ڵه‌تاندنیان به فریوی وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو هێنده‌ی تر رێگه بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و برینه به ناوچه‌كانی تر خۆش ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له سه‌ر شانی چالاكوانان و به‌شه جیاجیاكانی جوڵانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاته له ناوخۆ و ده‌ره‌وه گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوه.
ئاگاداركردنه‌وه و وشیاركردنه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و گوندانه و گونده سنورییه‌كانی تر و سه‌رجه‌م دانیشتوانی رۆژهه‌ڵات له‌وه‌ی له‌به‌رده‌م روودانی چ تاوانێكدان و لێكه‌وته ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانیان بۆ روونبكرێته‌وه.
هه‌موو رێگه مه‌ده‌نی و یاساییه‌كان بگیرێته به‌ر به ئامانجی دروستكردنی فشار له ناوخۆ، هه‌ر له مانگرتنه‌وه تا رێكخستنی كه‌مپین و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی جۆراوجۆر.
له‌ده‌ریشه‌وه له ده‌رگای رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و حكومه‌ته‌كان بدرێت و له‌و پێشێلكارییه ئاگادار بكرێنه‌وه و زۆرترین بابه‌تی میدیایی له‌سه‌ر بڵاوبكرێته‌وه و له شه‌قام و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكرێته رۆژه‌ڤ.
دواجار حزبه‌كانیش پێویسته به به‌یاننامه‌وه نه‌وه‌ستن و هه‌نگاوی كرداری سیاسی و ته‌نانه‌ت سه‌ربازیش بۆ رێگری كردن له‌و پیلانه بنێن، كه دواجار به سه‌ركه‌وتنی پیلانه‌كه و دروستبوونی پشتێنه‌یه‌كی به‌تاڵ له دانیشتوان و ته‌نراو به هێزی سه‌ربازی، رۆژهه‌ڵات له پارچه‌كانی تر داده‌بڕێنرێت..
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Execution of 9 people in one day.. 7 of them were executed in Kurdistan
At least 7 prisoners were executed in Urumieh and Selmas prisons, and two more prisoners were executed in Nishabour and Qom prisons. In the...
-
A report from the voice of America on the World Press Freedom Day and part of my speech ئه‌مڕۆ 3/5/2019 ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی...
-
له یه‌كه‌م ساڵیادی داگیركردنی شاری عه‌فرین رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به تاوانه‌كانی توركیا و گروپه توندڕه‌وه سوریه‌كانی هاوپه‌یمان...
No comments:
Post a Comment