Thursday, September 24, 2020

In September, '30 Kurdish activists' were arrested in Iran

The Kurdistan Human Rights Network reports that security forces arrested at least 30 Kurdish activists and citizens in northwestern Iranian cities in September this year. Of these, four have been detained to serve their sentences and four others have been released on bail. According to the Kurdistan Human Rights Network, the charges against most of the detainees are still unclear, and the families of some of them are unaware of their whereabouts. my report in NRT: لە ماوەی مانگێکدا ٣٠ چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی خەرمانانی رابردوودا، ٣٠ چالاکوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون. بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کە چاودێری رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەو ٣٠ چالاکوانە لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون. روونیشیکردووەتەوە، لە کۆی ئەو ٣٠ کەسە، چواریان رەوانەی زیندان کراون و چواری دیکەشیان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازادکراون و ئەوانی تر لە زیندانەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتڵاعاتدا راگیراون و رێگەیان پێنادرێت پەیوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە بکەن. لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیدا، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندووە، هەر لەو مانگەدا شاکر بێهروز زیندانی سیاسی کورد سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە و داوای پێداچوونەوەی سزای لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانیش لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە رەتکراوەتەوە. هەر لەو ماوەیەدا، سزای لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی کورد هۆشمەند عەلی پوور هەڵوەشاوەتەوە و سەر لەنوێ لە دادگایەکی شوڕشی ئیسلامی لە سنە دادگایی کراوەتەوە. بەپێی ئامارەکانی رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٧٠ چالاکوانی سیاسی، مەدەنی و ژینگەپارێزی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

No comments:

Post a Comment

Execution of 9 people in one day.. 7 of them were executed in Kurdistan

At least 7 prisoners were executed in Urumieh and Selmas prisons, and two more prisoners were executed in Nishabour and Qom prisons. In the...