Sunday, September 27, 2020

Forced evacuation of six villages in Kurdistan by the Revolutionary Guards

The Cooperation Center of Iranian Kurdistan Parties and Kurdistan Political and Civil Activists condemned the recent move by the Islamic Revolutionary Guard Corps to evacuate six villages in Sardasht. According to Kurdish activists, this action is aimed at changing the demographics of the region and the militarization of Kurdistan, as well as a clear violation of human rights. حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات چۆڵكردنی زۆره‌ملێی شه‌ش گوندی سه‌رده‌شت ئیدانه‌ ده‌كه‌ن نه‌وا به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی شه‌ش گوندی سه‌رده‌شت كه‌وتوونه‌ته‌ ناوچه‌ی سوری سنورییه‌وه‌، پێویسته‌ دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌و گوندانه‌ چۆڵ بكه‌ن و چوار حزبی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانیش ئه‌و بڕیاره‌یان ئیدانه‌كرد. به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ناوه‌ندی هاوكاری حزبه‌كانی "كوردستانی ئێران" كه‌ له‌ دوو لایه‌نی دیموكرات و دوو لایه‌نی كۆمه‌ڵه‌ پێكهاتووه‌، حكومه‌تی ئێران بڕیاریداوه‌ گونده‌كانی ئاشکانی خوارێ، کاگێ، هەرزنێ، تەهێت، گۆڕەشێر و نۆکانی سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت به‌ زۆره‌ملێ چۆڵ بكات. ئه‌و حزبانه‌ وێڕای ئیدانه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ رایانگه‌یاندوه‌، بڕیاری دژە ئینسانیی چۆڵكردنی زۆرەملێی شەش گوندی ناوچەی سەردەشت بە بیانووی ئەمنیەتی، درێژەی هەمان سیاسەتی كۆماری ئیسلامییە كە لەسەرەتای هێرش بۆ سەر كوردستان بە بیانووی یارمەتیدانی پێشمەرگە، دەیان گوند لە لایەن هێزەكانی سوپای پاسداران خاپوور كران‌و خەڵكەكەی بە زۆر راگوێزران، ئێستاش بە داتاشینی دەستەواژەی جۆراوجۆر وەك "ناوچەی سور" ‌و "ناوچەی زەرد" هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکەن. باسیان له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران بەپێی بەڵگەنامەكانی مافی مرۆڤ دەچێتە خانەی گۆڕین و تێکدانی دێمۆگرافیای ناوچەکە و کۆچی زۆرەملێ و تاوانی دژە مرۆیی‌. ناوەندی هاوكاریی چۆڵكردنی زۆرەملێی گوندەكانی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە مەحكوم دەكات خەڵكی خۆڕاگری كوردستان ناوەندە نێوخۆیی‌و نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ لە درێژەی سیاسەتی پاكتاو‌ و سەركوتی كۆماری ئیسلامی، لەچەند رۆژی رابردوودا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نەتەوەیی رژیمەوە، دانیشتوانی شەش گوندی سەر سنوور، لەوانە گوندەكانی: (ئاشکانی خوارێ، کاگێ، هەرزنێ، تەهێت، گۆڕەشێر، نۆکان) لە ناوچەی سەردەشت ئاگادار كراونەتەوە كە بەهۆی ئەوەی گوندەكانیان كەوتوونەتە "ناوچەی سور" دەبێت ئەو گوندانە چۆڵ بكەن. بڕیاری دژە ئینسانیی چۆڵكردنی زۆرەملێی شەش گوندی ناوچەی سەردەشت بە بیانووی ئەمنیەتی، درێژەی هەمان سیاسەتی كۆماری ئیسلامییە كە لەسەرەتای هێرش بۆ سەر كوردستان بە بیانووی یارمەتیدانی پێشمەرگە، دەیان گوند لە لایەن هێزەكانی سوپای پاسداران خاپوور كران‌و خەڵكەكەی بە زۆر راگوێزران، ئێستاش بە داتاشینی دەستەواژەی جۆراوجۆر وەك "ناوچەی سور" ‌و "ناوچەی زەرد" هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکەن، كە ئەمەش بەپێی بەڵگەنامەكانی مافی مرۆڤ دەچێتە خانەی گۆڕین و تێکدانی دێمۆگرافیای ناوچەکە و کۆچی زۆرەملێ و تاوانی دژە مرۆیی‌. بۆیە دەکرێ لەسەر ئەم تاوانە و تاوانی لەم چەشنە لەدادگا نێودەوڵەتییەكان سکاڵا لە دژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی تۆمار بكرێ. ئەم بڕیارەی رژیم لەكاتێكدایە كە كۆماری ئیسلامی لە قەیرانێكی سیاسی‌و ئابووری سەختدا بەسەر دەبات. رووداوەكانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرخەری ئەو راستییەن كە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی تا دێت لە ناوچەكە بەرتەسكتر دەبێتەوە‌و گوشارە نێودەوڵەتییەكان بەهۆی سەرەڕۆییەكانی رژیم بۆ سەر ئێران زیادی كردوە، لەهەمانكاتدا گەلانی ئێران بەگشتیی‌و گەلی كورد بەتایبەتی لە خراپترین دۆخدا دەژین‌و هەژاریی ‌و بێكاریی‌و بێدەرەتانی تەنگی بەخەڵك هەڵچنیوە‌و لەهەموو ئیمكاناتێكی رەفاهی‌و خزمەتگوزاری بێبەشكراون. لەوەها بارودۆخێكدا كۆماری ئیسلامی هەرجارە‌و بە دروستکردنی ئاژاوەیەک هەوڵ بۆ بەلاڕێدا بردنی رای گشتیی خەڵكی ئێران‌و كوردستان دەدات. ئێمە وەك ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران ئەم بڕیارەی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بەتوندی مەحكووم دەكەین‌و داوا لەخەڵكی كوردستان‌و ناوەندە نێوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ دەكەین، لەبەرانبەر ئەم تاوانكارییە بێدەنگ نەبن‌و بەهەموو شێوازێكی گونجاو سیاسەتە دژە مرۆییەکانی رژیمی ئێران لەقاو بدەن. ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

No comments:

Post a Comment

Execution of 9 people in one day.. 7 of them were executed in Kurdistan

At least 7 prisoners were executed in Urumieh and Selmas prisons, and two more prisoners were executed in Nishabour and Qom prisons. In the...