Friday, September 25, 2020

Kurdistan .. RPG and Iran's new provocation

My latest article On Friday, September 25, the headquarters of an Iranian Kurdish party near the Iraqi city of Sulaymaniyah was attacked by RPGs. A few days ago, another car was attacked by an RPG near the city of Mahabad, killing four Kurdish political activists. My article about Iran's provocations .. رۆژهەڵات و ئار پی جی و گەڕێکی نوێی شەڕانگێزی ئێران رێکەوتێکی سەیرە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی ٢٥ ی سێپتەمبر بە ئار پی جی لە بنکەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان درا لە نزیکی سلێمانی، هەر لە رۆژانی رابردوودا لە نزیک مەهاباد بە ئار پی جی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کرایە ئامانج و چوار کەس شەهید بوون. ئەم پێشهاتانە لە ئان و ساتێکدان کە ئێران زیاتر لە ناوچەکە و جیهان گۆشەگیر بووە و گوشارەکانی ئەمریکاش لەسەری توندتر بوون و لە ناوخۆش گیرۆدەی پەنگخواردنەوەی نارەزایەتی و توڕەیی خەڵکە. زۆرجار و لە دۆخی هاوشێوەدا بۆ لابردنی سەرنجەکان لە سەر قەیرانە دەرەکی و ناوخۆییەکانی، دەسەڵاتی ئێران پەنا بۆ پەلاماردانی کورد دەبات، ئەمەش بۆ تایبەتمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە، کە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تری ئێران سیاسیی ترین و رێکخراوترین ناوچەیە و سەرباری هەموو کەموکوڕیی و نایەگرتوویی کاراکتەرەکانی ناو جوڵانەوەکەی بەڵام زیندوترین بەرەی بەرهەڵستکاری تارانە. ئێران ترسی لە جوڵانەوەی رۆژهەڵات هەیە و سنورەکانی لەو ناوچەیە بە پاژنەی ئاشیل دادەنێت و قەتیش ئەو ترسەی نەشاردوەتەوە و بەشێوەیەکی بەردەوامیش کار بۆ بێکاریگەرکردن و لاواز کردنی جوڵانەوەی کوردی لەو بەشە دەکات، جا بەشەڕی نەرم بێت یان ئاگر و ئاسن. لە ماوەی رابردوودا لەزاری بەرپرسانی باڵای سوپای پاسدارانەوە چەندین جار هەڕەشە لە حزبەکانی رۆژهەڵات کراوە، دوایەمینیان محەمەد تەقی ئۆسانلو فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەر بە سوپای پاسداران بوو. بۆیە ئەم رووداوانە (ئەوەی زڕگوێز تائێستا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە بەڵام بەرپرسانی کۆمەڵە نایشارنەوە کە تۆمەتباری سەرەکی بەلایانەوە ئێران و دەستوپێوەندەکانیەتی) و ئەوەی مەهاباد کە دەوترێت ئەو کەسانەی شەهید بوون سەر بە پژاکن (کە تائێستا ئەو حزبە پشتڕاستی نەکردۆتەوە) ئاماژەن بۆ دەستپێکردنی گەڕێکی تری شەڕانگێزی و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر حزبەکانی رۆژهەڵات و دوور نییە چڕتر ببنەوە، چ بۆ سەر ئەو هێزانەی لەناوخۆی رۆژهەڵاتن و چ ئەوانەشی لە هەرێمی کوردستان جێگیرن و هەڵمەتی رەشبگیری و دەستگیرکردنی چالاکوانانی مەدەنیش بە چڕی بەڕێوە دەچێت.

No comments:

Post a Comment

Execution of 9 people in one day.. 7 of them were executed in Kurdistan

At least 7 prisoners were executed in Urumieh and Selmas prisons, and two more prisoners were executed in Nishabour and Qom prisons. In the...