Friday, September 25, 2020

In one month, Iranian forces killed seven Kurdish workers

رۆژهەڵاتی کوردستان .. لە یەک مانگدا حەوت کۆڵبەری کورد کوژراون لە ماوەی مانگێکدا حەوت کۆڵبەری کورد لەسەر سنورەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان بە تەقەی سەربازانی ئێران و تورکیا کوژراون و لە نزیک مەهابادیش هێزە سەربازیەکانی سەر بە تاران بە ئار پی جی جوار کەسیان لە ئۆتۆمبێلێکدا کوشتووە. بەپێی ئامارێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە 23ی ئابەوە تاوەک 23ی ئەیلول، لانیکەم حەوت کۆڵبەر و کاسبکار لەسەر سنوور بە دەستی هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران و تورکیا کوژراون. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، کاسبکارە کوردەکان لە ناوچە سنورییەکانی سەردەشت و پیرانشار و چاڵدێران لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا شەهیدکراون و 11 کۆڵبەر و کاسبکاری کوردی دیکەیش هەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران و تورکیا بریندارکراون. هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکە، دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا ئامادە نەبووە تەرمی یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی شەهرام محەمەدی، کە بە تەقەی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە شەهیدکراوە، ڕادەست بکاتەوە. لەلایەکی ترەوە بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵات رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە نزیک گوندی چوارگای مەهاباد هێزەکانی ئیتلاعات و سوپای پاسداران بە ئار پی جی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان کردۆتە ئامانج و بە هۆیەوە چوار کەس کوژراون، کە تەنها ناسنامەی یەکێکیان ئاشکرا بووە و باس لەوە دەکرێت سێ کەسەکەی تر گەریلای پژاک بن، بەڵام تائێستا بەرپرسانی ئەو حزبە هیچ لێدوانێکیان لەوبارەوە نەداوە.

No comments:

Post a Comment

Execution of 9 people in one day.. 7 of them were executed in Kurdistan

At least 7 prisoners were executed in Urumieh and Selmas prisons, and two more prisoners were executed in Nishabour and Qom prisons. In the...