Wednesday, September 30, 2020

Missile attack on Erbil airport .. Iranian-backed forces are the main Accused

Four rockets exploded near Erbil International Airport in Iraqi Kurdistan. Kurdistan Anti-Terror Forces announced that 6 missiles were fired from the village of Amiriyeh in Ninawa province towards Erbil airport. Kurdistan Anti-Terrorism has stated that two missiles did not explode and four others exploded near the airport, and also stressed that the missile attacks did not cause any damage. The statement from the force said that the popular mobilization forces fired rockets. A number of international coalition forces are stationed near Erbil airport, but have reportedly not been harmed. Attacks on coalition forces and foreign embassies in Iraq have intensified in recent days, angering the United States and threatening to close its embassy in Baghdad and attack Iranian-backed forces if attacks continue.

Tuesday, September 29, 2020

My latest report on NRT: Forced evacuation of six villages in Kurdistan by the Iranian Revolutionary Guards

Political and civil parties and activists in Kurdistan protested the Iranian government's decision to forcibly evacuate six villages in Sardasht. My latest report on NRT بڕیاری راگواستنی شەش گوند لە رۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتی لێکەوتەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران پێویستە شەش گوندی سنوریی رۆژهەڵاتی کوردستان چۆڵ بکرێن. بڕیارەکە کاردانەوە هاوڵاتیان، چالاکوانان و حزبەکانی رۆژهەڵاتی لێکەوتوەتەوە و بە هەوڵێک بۆ بە سەربازگەکردنی ناوچە سنوریەکان و ئامادەکاری بۆ ئەگەری شەڕ لێکدەدرێتەوە. https://www.facebook.com/watch/?v=332737324507919

Monday, September 28, 2020

چۆڵكردن و راگواستنی زۆره‌ملێ گونده‌كان یان دابڕینی رۆژهه‌ڵات له‌ به‌شه‌كانی تر..

Forced relocation of residents of six villages in Kurdistan by the Iranian Revolutionary Guards and its consequences My latest article
چۆڵكردن و راگواستنی زۆره‌ملێ گونده‌كان یان دابڕینی رۆژهه‌ڵات له‌ به‌شه‌كانی تر.. محه‌مه‌د ئه‌مینی كۆچپێكردن و راگواستنی زۆره‌ ملێ.. ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ن، كه‌ به‌ كورد و مێژووه‌كه‌ی ئاشنان.. تا ئاستی ئاسایی بوونه‌وه‌.. كه‌ هه‌ر ئه‌و ئاسایی بوونه‌وه‌ خۆی كاره‌ساته‌!! ئێستا كه‌ باس له‌ ده‌رچوونی بڕیاری چۆڵكردنی شه‌ش گوندی ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت ده‌كرێت، به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی كه‌وتونه‌ته‌ ناوچه‌ی سوری سنوره‌وه‌ نه‌ك نوێ نییه‌ به‌ڵكوو سه‌ره‌تایه‌كه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌ سنوره‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتیش جێبه‌جێ ده‌كرێت. بڕیاره‌كه‌ له‌ باڵاترین ناوه‌ندی ئه‌منی ئێرانه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئایشی نیشتمانی ئێرانه‌ ده‌رچووه‌ و هێزێكی داپڵۆسێنه‌ری وه‌ك سوپای پاسدارانیش جێبه‌جێكارییه‌تی. ئه‌م بڕیاره‌ ده‌رخه‌ری ترسی ئێرانه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڕ شه‌ڕێك و هه‌نگاوی سه‌ره‌تاییه‌ بۆ زیاتر به‌ سه‌ربازگه‌كردنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. راگواستن و چۆڵكردنی ئه‌و گوندانه‌ پێشێلكاری و تاوانێكی زه‌قه‌ و ره‌نگه‌ له‌م قۆناغه‌دا چوونه‌ ژێر باری خه‌ڵك بۆ ئه‌و بڕیاره‌، بوێری ئه‌وه‌ ببه‌خشێت به‌ كاربه‌ده‌ستانی تاران، بۆ ئه‌وه‌ی پیلانه‌كه‌یان له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتیش جێبه‌جێ بكه‌ن. هاوكات بێده‌نگ دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌، چ له‌ ترس بێت یان به‌هۆی خه‌ڵه‌تاندنیان به‌ فریوی وه‌رگرتنی قه‌ره‌بوو هێنده‌ی تر رێگه‌ بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و برینه‌ به‌ ناوچه‌كانی تر خۆش ده‌كات. ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ر شانی چالاكوانان و به‌شه‌ جیاجیاكانی جوڵانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاته‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوه‌. ئاگاداركردنه‌وه‌ و وشیاركردنه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ و گونده‌ سنورییه‌كانی تر و سه‌رجه‌م دانیشتوانی رۆژهه‌ڵات له‌وه‌ی له‌به‌رده‌م روودانی چ تاوانێكدان و لێكه‌وته‌ ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانیان بۆ روونبكرێته‌وه‌. هه‌موو رێگه‌ مه‌ده‌نی و یاساییه‌كان بگیرێته‌ به‌ر به‌ ئامانجی دروستكردنی فشار له‌ ناوخۆ، هه‌ر له‌ مانگرتنه‌وه‌ تا رێكخستنی كه‌مپین و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی جۆراوجۆر. له‌ده‌ریشه‌وه‌ له‌ ده‌رگای رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و حكومه‌ته‌كان بدرێت و له‌و پێشێلكارییه‌ ئاگادار بكرێنه‌وه‌ و زۆرترین بابه‌تی میدیایی له‌سه‌ر بڵاوبكرێته‌وه‌ و له‌ شه‌قام و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكرێته‌ رۆژه‌ڤ. دواجار حزبه‌كانیش پێویسته‌ به‌ به‌یاننامه‌وه‌ نه‌وه‌ستن و هه‌نگاوی كرداری سیاسی و ته‌نانه‌ت سه‌ربازیش بۆ رێگری كردن له‌و پیلانه‌ بنێن، كه‌ دواجار به‌ سه‌ركه‌وتنی پیلانه‌كه‌ و دروستبوونی پشتێنه‌یه‌كی به‌تاڵ له‌ دانیشتوان و ته‌نراو به‌ هێزی سه‌ربازی، رۆژهه‌ڵات له‌ پارچه‌كانی تر داده‌بڕێنرێت..

Sunday, September 27, 2020

Forced evacuation of six villages in Kurdistan by the Revolutionary Guards

The Cooperation Center of Iranian Kurdistan Parties and Kurdistan Political and Civil Activists condemned the recent move by the Islamic Revolutionary Guard Corps to evacuate six villages in Sardasht. According to Kurdish activists, this action is aimed at changing the demographics of the region and the militarization of Kurdistan, as well as a clear violation of human rights. حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات چۆڵكردنی زۆره‌ملێی شه‌ش گوندی سه‌رده‌شت ئیدانه‌ ده‌كه‌ن نه‌وا به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی شه‌ش گوندی سه‌رده‌شت كه‌وتوونه‌ته‌ ناوچه‌ی سوری سنورییه‌وه‌، پێویسته‌ دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌و گوندانه‌ چۆڵ بكه‌ن و چوار حزبی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانیش ئه‌و بڕیاره‌یان ئیدانه‌كرد. به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ناوه‌ندی هاوكاری حزبه‌كانی "كوردستانی ئێران" كه‌ له‌ دوو لایه‌نی دیموكرات و دوو لایه‌نی كۆمه‌ڵه‌ پێكهاتووه‌، حكومه‌تی ئێران بڕیاریداوه‌ گونده‌كانی ئاشکانی خوارێ، کاگێ، هەرزنێ، تەهێت، گۆڕەشێر و نۆکانی سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت به‌ زۆره‌ملێ چۆڵ بكات. ئه‌و حزبانه‌ وێڕای ئیدانه‌كردنی بڕیاره‌كه‌ رایانگه‌یاندوه‌، بڕیاری دژە ئینسانیی چۆڵكردنی زۆرەملێی شەش گوندی ناوچەی سەردەشت بە بیانووی ئەمنیەتی، درێژەی هەمان سیاسەتی كۆماری ئیسلامییە كە لەسەرەتای هێرش بۆ سەر كوردستان بە بیانووی یارمەتیدانی پێشمەرگە، دەیان گوند لە لایەن هێزەكانی سوپای پاسداران خاپوور كران‌و خەڵكەكەی بە زۆر راگوێزران، ئێستاش بە داتاشینی دەستەواژەی جۆراوجۆر وەك "ناوچەی سور" ‌و "ناوچەی زەرد" هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکەن. باسیان له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران بەپێی بەڵگەنامەكانی مافی مرۆڤ دەچێتە خانەی گۆڕین و تێکدانی دێمۆگرافیای ناوچەکە و کۆچی زۆرەملێ و تاوانی دژە مرۆیی‌. ناوەندی هاوكاریی چۆڵكردنی زۆرەملێی گوندەكانی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە مەحكوم دەكات خەڵكی خۆڕاگری كوردستان ناوەندە نێوخۆیی‌و نێودەوڵەتیەكانی مافی مرۆڤ لە درێژەی سیاسەتی پاكتاو‌ و سەركوتی كۆماری ئیسلامی، لەچەند رۆژی رابردوودا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئەمنیەتی نەتەوەیی رژیمەوە، دانیشتوانی شەش گوندی سەر سنوور، لەوانە گوندەكانی: (ئاشکانی خوارێ، کاگێ، هەرزنێ، تەهێت، گۆڕەشێر، نۆکان) لە ناوچەی سەردەشت ئاگادار كراونەتەوە كە بەهۆی ئەوەی گوندەكانیان كەوتوونەتە "ناوچەی سور" دەبێت ئەو گوندانە چۆڵ بكەن. بڕیاری دژە ئینسانیی چۆڵكردنی زۆرەملێی شەش گوندی ناوچەی سەردەشت بە بیانووی ئەمنیەتی، درێژەی هەمان سیاسەتی كۆماری ئیسلامییە كە لەسەرەتای هێرش بۆ سەر كوردستان بە بیانووی یارمەتیدانی پێشمەرگە، دەیان گوند لە لایەن هێزەكانی سوپای پاسداران خاپوور كران‌و خەڵكەكەی بە زۆر راگوێزران، ئێستاش بە داتاشینی دەستەواژەی جۆراوجۆر وەك "ناوچەی سور" ‌و "ناوچەی زەرد" هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکەن، كە ئەمەش بەپێی بەڵگەنامەكانی مافی مرۆڤ دەچێتە خانەی گۆڕین و تێکدانی دێمۆگرافیای ناوچەکە و کۆچی زۆرەملێ و تاوانی دژە مرۆیی‌. بۆیە دەکرێ لەسەر ئەم تاوانە و تاوانی لەم چەشنە لەدادگا نێودەوڵەتییەكان سکاڵا لە دژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی تۆمار بكرێ. ئەم بڕیارەی رژیم لەكاتێكدایە كە كۆماری ئیسلامی لە قەیرانێكی سیاسی‌و ئابووری سەختدا بەسەر دەبات. رووداوەكانی ئەم دواییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرخەری ئەو راستییەن كە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی تا دێت لە ناوچەكە بەرتەسكتر دەبێتەوە‌و گوشارە نێودەوڵەتییەكان بەهۆی سەرەڕۆییەكانی رژیم بۆ سەر ئێران زیادی كردوە، لەهەمانكاتدا گەلانی ئێران بەگشتیی‌و گەلی كورد بەتایبەتی لە خراپترین دۆخدا دەژین‌و هەژاریی ‌و بێكاریی‌و بێدەرەتانی تەنگی بەخەڵك هەڵچنیوە‌و لەهەموو ئیمكاناتێكی رەفاهی‌و خزمەتگوزاری بێبەشكراون. لەوەها بارودۆخێكدا كۆماری ئیسلامی هەرجارە‌و بە دروستکردنی ئاژاوەیەک هەوڵ بۆ بەلاڕێدا بردنی رای گشتیی خەڵكی ئێران‌و كوردستان دەدات. ئێمە وەك ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران ئەم بڕیارەی دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بەتوندی مەحكووم دەكەین‌و داوا لەخەڵكی كوردستان‌و ناوەندە نێوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ دەكەین، لەبەرانبەر ئەم تاوانكارییە بێدەنگ نەبن‌و بەهەموو شێوازێكی گونجاو سیاسەتە دژە مرۆییەکانی رژیمی ئێران لەقاو بدەن. ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

Friday, September 25, 2020

Kurdistan .. RPG and Iran's new provocation

My latest article On Friday, September 25, the headquarters of an Iranian Kurdish party near the Iraqi city of Sulaymaniyah was attacked by RPGs. A few days ago, another car was attacked by an RPG near the city of Mahabad, killing four Kurdish political activists. My article about Iran's provocations .. رۆژهەڵات و ئار پی جی و گەڕێکی نوێی شەڕانگێزی ئێران رێکەوتێکی سەیرە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی ٢٥ ی سێپتەمبر بە ئار پی جی لە بنکەیەکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان درا لە نزیکی سلێمانی، هەر لە رۆژانی رابردوودا لە نزیک مەهاباد بە ئار پی جی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کرایە ئامانج و چوار کەس شەهید بوون. ئەم پێشهاتانە لە ئان و ساتێکدان کە ئێران زیاتر لە ناوچەکە و جیهان گۆشەگیر بووە و گوشارەکانی ئەمریکاش لەسەری توندتر بوون و لە ناوخۆش گیرۆدەی پەنگخواردنەوەی نارەزایەتی و توڕەیی خەڵکە. زۆرجار و لە دۆخی هاوشێوەدا بۆ لابردنی سەرنجەکان لە سەر قەیرانە دەرەکی و ناوخۆییەکانی، دەسەڵاتی ئێران پەنا بۆ پەلاماردانی کورد دەبات، ئەمەش بۆ تایبەتمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگەڕێتەوە، کە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تری ئێران سیاسیی ترین و رێکخراوترین ناوچەیە و سەرباری هەموو کەموکوڕیی و نایەگرتوویی کاراکتەرەکانی ناو جوڵانەوەکەی بەڵام زیندوترین بەرەی بەرهەڵستکاری تارانە. ئێران ترسی لە جوڵانەوەی رۆژهەڵات هەیە و سنورەکانی لەو ناوچەیە بە پاژنەی ئاشیل دادەنێت و قەتیش ئەو ترسەی نەشاردوەتەوە و بەشێوەیەکی بەردەوامیش کار بۆ بێکاریگەرکردن و لاواز کردنی جوڵانەوەی کوردی لەو بەشە دەکات، جا بەشەڕی نەرم بێت یان ئاگر و ئاسن. لە ماوەی رابردوودا لەزاری بەرپرسانی باڵای سوپای پاسدارانەوە چەندین جار هەڕەشە لە حزبەکانی رۆژهەڵات کراوە، دوایەمینیان محەمەد تەقی ئۆسانلو فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەر بە سوپای پاسداران بوو. بۆیە ئەم رووداوانە (ئەوەی زڕگوێز تائێستا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە بەڵام بەرپرسانی کۆمەڵە نایشارنەوە کە تۆمەتباری سەرەکی بەلایانەوە ئێران و دەستوپێوەندەکانیەتی) و ئەوەی مەهاباد کە دەوترێت ئەو کەسانەی شەهید بوون سەر بە پژاکن (کە تائێستا ئەو حزبە پشتڕاستی نەکردۆتەوە) ئاماژەن بۆ دەستپێکردنی گەڕێکی تری شەڕانگێزی و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر حزبەکانی رۆژهەڵات و دوور نییە چڕتر ببنەوە، چ بۆ سەر ئەو هێزانەی لەناوخۆی رۆژهەڵاتن و چ ئەوانەشی لە هەرێمی کوردستان جێگیرن و هەڵمەتی رەشبگیری و دەستگیرکردنی چالاکوانانی مەدەنیش بە چڕی بەڕێوە دەچێت.

47 countries condemn violation of freedoms in Iran and praise 'courage of human rights defenders'

The German representative to the UN Human Rights Council read a joint statement by 47 countries condemning the violation of "freedoms" and in support of the "courage of human rights defenders" in Iran. The statement criticized human rights abuses in Iran, in particular the widespread use of the death penalty, violations of freedom of expression and assembly, as well as credible reports of torture and ill-treatment of detainees and lack of access to a fair trial. The signatory states say Iran should allow an independent and transparent investigation into the "disproportionate use of force against peaceful protesters" and that violators should be held accountable for their actions. Iran has not allowed UN Special Rapporteurs to visit Iran for years to investigate human rights abuses. Iran's representative to the UN Human Rights Council rejected the criticism. نەتەوە یەکگرتوەکان.. 47 وڵات پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤیان لە ئێران ئیدانەکرد لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان بەیاننامەی 47 وڵات لە دژی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران خوێنرایەوە. نوێنەری ئەڵمانیا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان، بەیاننامەکەی خوێندەوە و تیایدا وێڕای ئیدانەکردنی ئێران، پشتیوانی ئەو ٤٧ وڵاتەشی بۆ بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ لەو راگەیاند. لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بە ئەشکەنجە، سەرکوتی ئازادیەکان، زۆری ژمارەی لەسێدارەدان و بەڕێچوونی دادگاکان بە شێوەی نادادپەروەرانە لە ئێران کراوە و داواشیان لە حکومەتی تاران کردووە، رێگە بە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بدات لە بارەی سەرکوتی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردوو. حکومەتی ئێران چەندین ساڵە رێگەی بە نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری مافەکانی مرۆڤ نەداوە سەردانی وڵاتەکەی بکات. نوێنەری ئێران لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان ناوەرۆکی بەیاننامەکەی رەتکردۆتەوە و بە هەڵبەستراو و بێ بنەما ناوی بردوە.

RPG attack on the headquarters of an Iranian Kurdish party in Sulaimaniyah, Iraq

سلێمانی.. بە ئار پی جی هێرش كرایە سەر بارەگای حزبێكی رۆژهەڵات نەوا بەرپرسی سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاند، گولەیەكی ئار پی جی لەسەر جادەی قەرەداغ – زڕگوێزەوە ئاراستەی بارەگاكەیان كراوە، بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتوەتەوە. لەو بارەوە ئارام مودەڕیسی بەرپرسی سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە نەوای راگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی هەینی گولەیەكی ئار پی جی لەسەر جادەی قەرەداغ- زڕگوێز لە نزیك سلێمانی ئاراستەی بارەگای حزبەكەیان كراوە. وتیشی، گولەهاوەنەكە بەر لەوەی بگاتە تەلبەندی بارەگاكەیان تەقیوەتەوە و جگە لە سوتانی پوش و پاوان هیچ زیانێكی تری لێنەكەوتوەتەوە و هەر زوو هێزەكانیان ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە. ئەو بەرپرسەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی ئاسایش چوونەتە شوێنەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە. ئارام مودەڕیسی وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە لە ئێستادا پەنجەی تۆمەت بۆ هیچ لایەنێك درێژناكەن جەختیی كردەوە، ئەمە یەكەم جار نییە بنكە و بارەگاكانیان دەكرێتە ئامانجی كردەوەی "تیرۆریستی" و چەندین جار بە كاتیوشا و هاوەن و ئار پی جی هێرشیان كرابوەسەر، بەڵام لە چەند ساڵی رابردوودا ئەو جۆرە هێرشانە كەمتر بووە، ئەمە یەكەم جارە جوڵەی لەم جۆرە دەستپێبكاتەوە.

In one month, Iranian forces killed seven Kurdish workers

رۆژهەڵاتی کوردستان .. لە یەک مانگدا حەوت کۆڵبەری کورد کوژراون لە ماوەی مانگێکدا حەوت کۆڵبەری کورد لەسەر سنورەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان بە تەقەی سەربازانی ئێران و تورکیا کوژراون و لە نزیک مەهابادیش هێزە سەربازیەکانی سەر بە تاران بە ئار پی جی جوار کەسیان لە ئۆتۆمبێلێکدا کوشتووە. بەپێی ئامارێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە 23ی ئابەوە تاوەک 23ی ئەیلول، لانیکەم حەوت کۆڵبەر و کاسبکار لەسەر سنوور بە دەستی هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران و تورکیا کوژراون. ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش کردوە، کاسبکارە کوردەکان لە ناوچە سنورییەکانی سەردەشت و پیرانشار و چاڵدێران لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا شەهیدکراون و 11 کۆڵبەر و کاسبکاری کوردی دیکەیش هەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران و تورکیا بریندارکراون. هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکە، دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا ئامادە نەبووە تەرمی یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی شەهرام محەمەدی، کە بە تەقەی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە شەهیدکراوە، ڕادەست بکاتەوە. لەلایەکی ترەوە بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵات رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە نزیک گوندی چوارگای مەهاباد هێزەکانی ئیتلاعات و سوپای پاسداران بە ئار پی جی ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان کردۆتە ئامانج و بە هۆیەوە چوار کەس کوژراون، کە تەنها ناسنامەی یەکێکیان ئاشکرا بووە و باس لەوە دەکرێت سێ کەسەکەی تر گەریلای پژاک بن، بەڵام تائێستا بەرپرسانی ئەو حزبە هیچ لێدوانێکیان لەوبارەوە نەداوە.

Thursday, September 24, 2020

In September, '30 Kurdish activists' were arrested in Iran

The Kurdistan Human Rights Network reports that security forces arrested at least 30 Kurdish activists and citizens in northwestern Iranian cities in September this year. Of these, four have been detained to serve their sentences and four others have been released on bail. According to the Kurdistan Human Rights Network, the charges against most of the detainees are still unclear, and the families of some of them are unaware of their whereabouts. my report in NRT: لە ماوەی مانگێکدا ٣٠ چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، لە مانگی خەرمانانی رابردوودا، ٣٠ چالاکوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون. بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کە چاودێری رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەو ٣٠ چالاکوانە لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون. روونیشیکردووەتەوە، لە کۆی ئەو ٣٠ کەسە، چواریان رەوانەی زیندان کراون و چواری دیکەشیان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازادکراون و ئەوانی تر لە زیندانەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتڵاعاتدا راگیراون و رێگەیان پێنادرێت پەیوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە بکەن. لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیدا، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاندووە، هەر لەو مانگەدا شاکر بێهروز زیندانی سیاسی کورد سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە و داوای پێداچوونەوەی سزای لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانیش لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە رەتکراوەتەوە. هەر لەو ماوەیەدا، سزای لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی کورد هۆشمەند عەلی پوور هەڵوەشاوەتەوە و سەر لەنوێ لە دادگایەکی شوڕشی ئیسلامی لە سنە دادگایی کراوەتەوە. بەپێی ئامارەکانی رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٧٠ چالاکوانی سیاسی، مەدەنی و ژینگەپارێزی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکراون.

Wednesday, September 23, 2020

Amnesty International: Haidar Ghorbani, a Kurdish political prisoner, is at risk of execution

Amnesty International announced on Tuesday (October 23nd) that Haidar Ghorbani, a Kurdish political prisoner accused of "prostitution", was at risk of execution. Amnesty International has written to the head of the judiciary, Ibrahim Ra'isi, asking him to overturn the death sentence of Haidar Ghorbani and allow him to be tried fairly. According to the letter, 47-year-old Haidar Ghorbani, who is in Sanandaj prison, his request for a retrial was rejected by the Supreme Court on September 7, and he is now at risk of execution at any moment. The International Court of Human Rights says that despite numerous objections to the unfair trial of Haidar Ghorbani, Branch 2 of the Supreme Court upheld his death sentence. Amnesty International continues the letter by discussing how Haidar Ghorbani was tried in the Revolutionary Court of Sanandaj and wrote: Haidar Ghorbani was sentenced to death in the Revolutionary Court on February 22 last year on charges of "armed uprising" against the Islamic Republic. The letter states that while Haidar Ghorbani was convicted of killing three members of the Basij by KDP forces, the court ruled that Haidar Ghorbani had never been armed. Amnesty International says the sentence is based on "confessions" from the torturer, who said he was the only driver of the car in which the attackers committed the murder. Amnesty International has also stated that since his arrest, Haidar Ghorbani has been under pressure in prison to confess, and that he himself has been repeatedly tortured into "confessing", and that a "video" of this "confession" has been made by the Press Network. TV "published it. In this regard, Sharareh Sadeghi, Haidar Ghorbani's wife, released a video emphasizing that her husband was "under the most severe physical and mental torture" and called for international help to stop his death sentence. "پێویسته‌ حوكمی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌" لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر زیندانیه‌كی سیاسی كورد هاته‌ ده‌نگ نه‌وا رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوا له‌ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ده‌كات سزای له‌سێداره‌دانی زیندانیه‌كی سیاسی كورد هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری ئێران رایگه‌یاندوه‌، حه‌یده‌ر قوربانی زیندانی سیاسی كورد له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار به‌ دانپیانان كراوه‌. راشیگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ كورده‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و سه‌رله‌نوێ به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ دادگایی بكرێته‌وه‌. ئه‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، حه‌یده‌ر قوربانی له‌ كاتێكدا چه‌كدار نه‌بووه‌، به‌ تۆمه‌تی چه‌كهه‌ڵگرتن له‌ دژی حكومه‌ت سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌. پێشتر شه‌راره‌ سادقی هاوسه‌ری حه‌یده‌ر قوربانی له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆییدا به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی قورسی جه‌سته‌یی و ده‌روونیدا ناچار به‌ دانپێدانان كراوه‌ به‌ كوشتن سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی به‌سیج، داوایكردبوو، رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان رێگری بكه‌ن له‌ جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌.

Tuesday, September 22, 2020

The horrific crime of the Revolutionary Guards in Kurdistan .. Four people were killed by RPG

IRGC forces targeted a vehicle with RPG near the city of Mahabad in Iranian Kurdistan. Four people were reportedly killed in the horrific and unprecedented attack. Only one of the dead has been identified, whose name is Khedr Bayazidi from Mahabad and a resident of Bukan. This person is a former political prisoner and it is said that three other people are political activists in Kurdistan. The Revolutionary Guards have moved the burnt bodies of these four people to an unknown location. The Iranian Revolutionary Guard Corps is on the State Department's list of terrorist groups and is accused of stifling Iranian protests and several attacks outside Iran. Earlier, Revolutionary Guards forces in Iranian Kurdistan stormed several cars. Since the beginning of this year, more than 50 Kurdish citizens have been killed and more than 100 wounded by Iranian forces.

More than 250 years in prison and two executions and 304 lashes for 67 Kurdish citizens in 6 months

According to statistics recorded by the Kurdpa Human Rights Organization's Statistics Center, during the first six months of the year, a total of three Kurdish citizens were generally sentenced to prison and other sentences by the Islamic Republic of Iran's judiciary on "security" charges. The minimum sentence was 2 months in prison and the maximum was execution. How the rulings: Sentence for the execution of a political and ideological prisoner: ٢ Case Prison: 221 years, 9 months and 3 days Suspended prison: 28 years and 3 months Whips: 304 blows Deportation to prison in remote areas: 1 case Fine: 250 million Tomans Charge at the time of sentencing: Cooperation with one of the Kurdish opposition parties in Iran: 29 cases Propaganda against the system: 18 cases Participation in the protests in December 2017 in Baneh in protest of the Colbran massacre: 10 cases Action against national security: 10 cases Disturbance of public order: 6 cases Membership in religious extremist groups: 4 cases Ghasem Soleimani banner burning: 3 cases Participation in rallies for the purpose of riots: 2 cases Espionage for hostile states: 2 cases Community and collusion: 2 cases Rebellion and insult to the government and officials: 1 case Illegal border crossing: 1 case Carrying and buying and selling weapons: 1 item Membership in anti-regime communities: 1 case Publishing lies: 1 case Moharebeh (enmity with God): 1 case The scope of activity of a number of people is known: 7 religious activists 5 environmental activists 5 cultural activists 4 Journalists 3 civil activists 2 political prisoners 1 Women's rights activist 1 Labor activist 1 member of the National Unity Party 1 former university professor 1 of the detainees in November

Monday, September 21, 2020

Summoning and interrogating a cultural activist

Monday, 21 September 2016 Mr. Amir Piadeh, a cultural activist and head of the Bayan Kurdish Language Training Institute, has been repeatedly summoned and interrogated by the Intelligence Office of the Islamic Republic of Iran in the city of Buchan in recent days. He had previously been summoned to the Intelligence Office of the Islamic Republic of Iran in Buchan on July 22, 2016, and was released on bail after being interrogated. According to reports, Iranian government security forces summoned the citizen by telephone and interrogated him for three hours each time. It should be noted that the summoning and interrogation of this citizen has been announced in connection with his cultural and educational activities and the Bayan Institute. Kurdistan Human Rights Society بۆکان: بانگهێشتی بەرپرسی گشتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی زمانی کوردی KMMK: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “ئەمیر پیادە” چالاکی مەدەنی و بەرپرسی گشتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی زمانی کوردیی “بەیان”، پێنج جار بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری بۆکان بانگهێشت کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە ڕێگای پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە ئەو چالاکە مەدەنییەیان بانگهێشت کردووە و هەر جار بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر لێپرسینەوەیان لێکردووە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها بە کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند: “بانگهێشتکردنی ئەو چالاکە مەدەنییە پێوەندیی بە چالاکییە مەدەنی و فەرهەنگی و گەورەبوونەوەی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانەوە هەیە”. لە ئێستادا فێرگەی بەیان لە گەورەترین و بەربڵاوترین ناوەندە فەرهەنگییەکانە کە لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خاوەنی لقە و لە بواری فێرکردنی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی، بە شێوازی خۆبەخشانە چالاکی دەکات. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

my new report on radio nawa

The United States on Monday (September 21nd) imposed new sanctions on the Ministry of Defense and other sectors involved in Iran's arms and ammunition program, calling for the return of all UN sanctions against Tehran as part of the activation of the "trigger mechanism". Find. ئه‌مریكا فشاره‌كان توندتر ده‌كاته‌وه‌.. سزای نوێی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند نه‌وا ئه‌مریكا به‌ ئاراسته‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزاكانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ سه‌ر تاران، ناوی 26 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ست به‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی خسته‌ ناو لیستی سزاكانه‌وه‌. ورده‌كاری ئه‌و بڕیاره‌ نوێیه‌ی واشنتۆن له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا به‌ به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌، به‌رگری، گه‌نجینه‌ و بازرگانی ئه‌مریكا و كیلی كرافت باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رۆبێرت ئۆبراین راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی خرایه‌ڕوو. به‌شێك له‌و 26 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه‌ی خراونه‌ته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌، په‌یوه‌ندیان به‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌ پێنج زانای ئه‌و بواره‌ و به‌شێكی تریشیان هاوكاری حكومه‌تی تاران ده‌كه‌ن له‌ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی. ستیڤ منوچین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دوو كۆمپانیای شه‌هید هیمه‌ت و حاج عه‌لی مووه‌ده‌ت كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ به‌رنامه‌ی موشه‌كه‌ دورهاوێژه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ لیستی سزاكاندان. ویلبێر راس وه‌زیری بازرگانی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند، پێنج زانای ئه‌تۆمی ئێران كه‌ رۆڵی سه‌ره‌كیان له‌ پێشخستنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێراندا هه‌یه‌ خراونه‌ته‌ لیستی سزاكانه‌وه‌. هاوكات مارك ئیسپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا وتی، بڕیاره‌ نوێكه‌ی واشنتۆن په‌یامێكی روونه‌ بۆ وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ حكومه‌تێك به‌دوربگرن كه‌ هۆكاری ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، به‌ هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه‌ حكومه‌تی ئێران له‌سه‌رچاوه‌كانی داهات بێ به‌ش بووه‌ن به‌وه‌ش وه‌ك جاران ناتوانێت هاوكاری گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن و حزبوڵا بكات، ئه‌مه‌ش سودی به‌ ئاسایش و ئارامی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌یاندووه‌. مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش داوای له‌ فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا كرد پشتی واشنتۆن بگرن له‌ جێبه‌جێ كردنی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ئێران. ئه‌م هه‌نگاوه‌ نوێیه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ ئه‌و وڵاته‌ میكانیزمی په‌له‌پیتكه‌ی كارا كرد و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سزانێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران راگه‌یاند. به‌پێی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ساڵی 2015 هه‌ر كات ئێران پابه‌ند نه‌بێت به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ وڵاتانی به‌شدار ده‌توانن میكانیزمی په‌له‌پیتكه‌ كارا بكه‌ن، به‌و واتایه‌ی كه‌ دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی حكومه‌تی تاران ببه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و له‌ ماوه‌ی مانگێكدا سزاكانی به‌سه‌ردا بسه‌پێننه‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ردا ئێران، روسیا، چین، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2018ه‌وه‌ له‌و رێككه‌وتنه‌ كشاوه‌ته‌وه‌، ناتوانێت میكانیزمی په‌له‌پیتكه‌ كارا بكات.

Sunday, September 20, 2020

Haidar Ghorbani's wife: The international community should help stop my wife's death sentence

Haidar Ghorbani's wife: The international community should help stop my wife's death sentence Sharareh Sadeghi, the wife of Haidar Ghorbani, a political prisoner sentenced to death, has called for international help to stop her death sentence, stressing that her husband was "under the most severe physical and psychological torture." In a video posted on social media on September 20, Ms. Sadeghi called the death sentence handed down by the Revolutionary Court of Sanandaj "arbitrary and unjust" and said that she and her children were living in "the most bitter and unfortunate" situation. Haidar Ghorbani and his brother-in-law, Mahmoud Sadeghi, who lived in a village in Kamyaran in Kurdistan Province, were arrested in October 2006 on charges of "collaborating and assisting in the killing of several members of the Revolutionary Guards." Haidar Ghorbani has also been charged with membership in the Kurdistan Democratic Party of Iran. The death sentence of Haidar Ghorbani, issued by the Revolutionary Court of Sanandaj, was approved by Branch 2 of the Supreme Court on August 26, and the execution of the sentences was announced. Press TV had previously aired a video of Haidar Ghorbani being forced to confess. According to Haidar Ghorbani's relatives, he was "tortured" and forced to take responsibility for killing several members of the Revolutionary Guards in the film.

Wednesday, September 16, 2020

The horrific crime of Iranian soldiers in Kurdistan

Kurdish border worker ( kolbar) was coup de grâce by government forces after injuring On Sunday, September 13, a Kurdish Kolbar named "Salah Aldin Issazadeh", the son of Hamza from the village of "Sheikh Osman" in Oshnovieh, was wounded by government troops and then coup de grâce. According to an informed source, this Kolbar was ambushed by government forces in the "Zermazu" valley in the highlands of Oshnovieh, and the military arrested him after injuring him. The informed source added: after beating and torturing this Kolbar, the government soldiers coup de grâce him and transferred his body to Naqadeh morgue. The informed source stated: The body of this Kolbar was delivered to his family on Sunday, the 13th of September, and he was buried in his birthplace. Salah Aldin Issazadeh is married and has two children. Since the beginning of the year, more than 50 Kurdish kolbar have been killed by Iranian troops. هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران كۆڵبه‌رێكیان به‌ برینداری كوشت له‌ ناوچه‌یه‌كی سنوری سه‌ر به‌ شاری شنۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران دوای ئه‌وه‌ی كۆڵبه‌رێكیان برینداركرد، كۆتا فیشه‌كیان پێوه‌نا و كوشتیان. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 13 ی سێپته‌مبر كۆڵبه‌رێكی كورد به‌ ناوی سه‌لاحه‌دین عیسا زاده‌ كه‌ خه‌ڵكی گوندی شێوسماكی شنۆ بووه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی زورمازووی سه‌ر به‌ كێله‌شین، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی ئێران برینداركراوه‌ و به‌ برینداری ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌. هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ برینداره‌یان ئه‌شكه‌نجه‌ داوه‌ و دواتر به‌ فیشه‌كێك كۆتاییان به‌ ژیانی هێناوه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی نه‌غه‌ده‌ كردووه‌ و رۆژی دواتر ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ خێزاندار بووه‌ و باوكی دوو كوڕ بووه‌. له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كانی ئێران به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران كوژراون.

Collecting more than 17,000 signatures for the release of Zeinab Jalalian

The Freedom Campaign for Kurdish political prisoner Zeinab Jalalian garnered more than 17,000 signatures. Zeinab Jalalian has been in prison for 13 years on political charges and is the only female political prisoner in Iran to be sentenced to life in prison. The prisoner's health is in danger due to torture. My two reports on NRT and Radio Nawa بەوتەی چالاکوانانی بواری مافەکانی مرۆڤ زەینەب جەلالیان تاکە ژنە زیندانی سیاسی ئێران کە سزای زندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، بە هۆی ئەشکەنجە و توندوتیژییەوە بەرەوڕووی چەندین کێشەی تەندروستی بووەتەوە. دوای ئەوەی لە مانگی پێنجی ئەمساڵ زەینەب جەلالیان لە زیندانی شاری خۆی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین کەمپینێک بۆ ئازادکردنی ئەو زیندانیە سیاسیە سازکرا. لە راگەیەنراوێکدا کەمپینی ئازادی بۆ ئەو زیندانیە سیاسیە کوردە باس لەوەکراوە، لەماوەی نزیکەی چوار مانگدا توانیویانە ١٧ هەزار و ٧٧٨ واژۆی چالاکوانان و هاوڵاتیان بەمەبەستی ئازادکردنی ئەو زیندانییە سیاسیە کۆبکەنەوە. ئاماژە بەوەشکراوە ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی، ئەکادیمی و پەرلەمانتارانی ئەوروپی کەمپینەکەیان واژۆکردووە. کەمیپی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان راشیگەیاندووە، ئەو واژۆیانە پێشکەش بە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و رێکخراوی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان دەکرێت. زەینەب جەلالیان ساڵی ٢٠٠٧ دەستگیرکرا و بەتۆمەتی هاوکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک سەرەتا سزای لەسێدارەدان و دواتر سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا و لە ئێستدا تاکە ژنە زیندانی سیاسییە لە ئێران کە ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنرابێت. بەوتەی بەڕێوەبەرانی کەمپینەکە، زەینەب جەلالیان بە درێژایی ١٣ ساڵی رابردوو ئەشکەنجەی توند دراوە و بەهۆی ئەو ئەشکەنجانەوە تووشی چەندین نەخۆشی بووە و سەرباری خراپی باری تەندروستی و بێبەشبوونی لە خزمەتگوزاری پزیشکی لە ماوەی چوارمانگی رابردوودا دوو جار بۆ زیندانەکانی دوور لە زێدی خۆی دورخراوەتەوە. لەماوەی رابردوودا زەینەب جەلالیان لە دژی دورخستنەوەی بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین و ئاوڕلێنەدانەوە لە دۆخی تەندروستیی لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە ٤١ رۆژ مانی گرتبوو، بەڵام دواتر جارێکی تر دوورخراوەتەوە و لە ئێستادا لە زیندانی شاری کرمان راگیراوە، کە سەدان کیلۆمەتر لە شاری ماکۆی زێدی خۆیەوە دوورە. بەپێی ئاماری رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ کوردەکان زۆرینەی زیندانیانی سیاسی ئێران پێکدەهێنن، کە بەشێکی زۆریان سزای لەسێدارەدان و زیندانی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە. هەر لەماوەی ئەمساڵدا بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لانی کەم ١٧٠ چالاکوانی مەدەنی و سیاسی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیر و راپێچی گرتووخانە کراون،و زۆرجار باس لە پێشێلکردنی مافی ئەو زیندانیانە دەکرێت، لەوانە بێبەشکردنیان لە مافی هەبوونی پارێزەر، رێگریکردن لە گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، دانپیانانی زۆرەملێ. https://www.facebook.com/naliatv/videos/3887369987958272 https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=40084 بۆ ئازادكردنی ژنه‌ زیندانیه‌كی سیاسی كورد هه‌زاران واژۆ كۆده‌كرێته‌وه‌ نه‌وا كه‌مپینی ئازادی بۆ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان زیاتر له‌ 17 هه‌زار واژۆ بۆ ئازادكردنی ئه‌و ژنه‌ زیندانیه‌ سیاسیه‌ كورده‌ كۆده‌كاته‌وه‌. به‌رێوبه‌رانی كه‌مپینه‌كه‌ رایانگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردودا به‌مه‌به‌ستی چڕ كردنه‌وه‌ی فشاره‌كان بۆ ئازادكردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆیان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و توانیویانه‌ 17 هه‌زار و 778 واژۆ كۆبكه‌نه‌وه‌. ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ واژۆكان راده‌ستی ئه‌منستی ئینترنه‌شناڵ و رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن. زه‌ینه‌ب جه‌لالیان تاكه‌ ژنه‌ به‌ندكراوێكی سیاسیه‌ له‌ ئێران كه‌ سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابێت و به‌وته‌ی چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌و به‌ندكراوه‌ كورده‌ به‌ درێژایی 13 ساڵی رابردوو به‌ره‌وڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆربوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ش تووشی چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك بووه‌. ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ زیندانی شاری خۆیه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و دواتر زیندانی كرمان و سه‌رباری نه‌خۆشیه‌كانی رێگری كراوه‌ له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویست وه‌ربگرێت. زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ساڵی 2007 به‌ تۆمه‌تی چالاكی سیاسی ده‌ستگیركرا و سه‌ره‌تا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و دواتر سزاكه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕدرا.

Sunday, September 13, 2020

Two corpses .. Two sisters .. Continuation of honor killings

In early September, a village man called on television to talk about the disappearance of two sisters in their village and that no one had seen their father. The sisters took refuge in a shelter for tortured women and girls and were handed over to their fathers a few days later. Being a rural resident of Chamchmal city in Sulaimaniyah province. We informed our reporter there that the investigation was fruitless, that no such case had been filed with the police and the Office for the Prevention of Violence against Women. But.. A few days later, two bodies were found in a grave near the same village.
Yes .. The bodies of the two were cannibals. Avareh, 19, and Helen, 17, who had been tortured and shot in the body. Their father, Faqih Hasib, who is the main defendant in the case, fled, and their relatives refused to accept the bodies of the two sisters. Chamchamal Governor's Office and women's advocacy organizations buried the bodies after legal proceedings.
According to my research, the two sisters were in a romantic relationship with two boys. He had treated them violently after the opposition, and they had fled and taken refuge in the women's shelter. Violence against them continued after they were returned to their father. The two sisters fled again in late August, but were returned to their families, and no one saw them again in early September.
Honor killings are recurring in Iraqi Kurdistan, with dozens of women and girls falling victim to such killings each year, and many of these killings go unreported due to closed social traditions and the prevailing tribal context. Also, according to women's rights activists, due to the lack of rule of law, in many cases the killers are either never punished or released from prison after a short time. Read more In 2008, the United Nations Assistance Mission for Iraq (UNAMI) has stated that honor killings are a serious concern in Iraq, particularly well documented in Iraqi Kurdistan. There are conflicting estimates on the number of honor killings in Iraqi Kurdistan. The Free Women's Organization of Kurdistan (FWOK) released a statement on International Women's Day 2015 noting that "6,082 women were killed or forced to commit suicide during the past year in Iraqi Kurdistan, which is almost equal to the number of the Peshmerga martyred fighting Islamic State (IS)," and that a large number of women were victims of honor killings or enforced suicide—mostly self-immolation or hanging. According to Zhin Woman magazine, published in December 2015 in Sulaimaniya, from January to August 2015, in the three main Kurdish provinces of Sulaimaniya, Erbil, and Duhok, there were a total of 122 cases of honor killings and 124 women's suicides. According to KRG Ministry of Interior's Directorate-General of Countering Violence Committed Against Women, only 14 women were victims of "so-called" honor killings in 2017. The practice is reportedly declining due to increased numbers of women's rights organizations and government initiatives. About 500 honor killings per year are reported in hospitals in Iraqi Kurdistan, although real numbers are likely higher. It is speculated that alone in Erbil there is one honor killing per day. The UNAMI reported that at least 534 honor killings occurred between January and April 2006 in the Kurdish Governorates. It is claimed that many deaths are reported as "female suicides" in order to conceal honor-related crimes. Aso Kamal of the Doaa Network Against Violence claimed that they have estimated that there were more than 12,000 honor killings in Iraqi Kurdistan from 1991 to 2007. He also said that the government figures are much lower, and show a decline in recent years, and Kurdish law has mandated since 2008 that an honor killing be treated like any other murder. Honor killings and other forms of violence against women have increased since the creation of Iraqi Kurdistan, and "both the KDP and PUK claimed that women's oppression, including 'honor killings', are part of Kurdish 'tribal and Islamic culture'". The honor killing and self-immolation condoned or tolerated by the Kurdish administration in Iraqi Kurdistan has been labeled as "gendercide" by Mojab (2003). As many as 133 women were killed in the Iraqi city of Basra alone in 2006. Seventy-nine were killed for violation of "Islamic teachings" and 47 for honor, according to IRIN, the news branch of the U.N.'s Office for the Coordination of Humanitarian Affairs. Amnesty International says that armed groups, not the government, also kill politically active women and those who did not follow a strict dress code, as well as women who are perceived as human rights defenders. Seventeen-year-old Du'a Khalil Aswad, an Iraqi girl of the Yazidi faith, was stoned to death in front of a mob of about 2,000 men in 2007, possibly because she was allegedly planning to convert to Islam. A video of the brutal incident was released on the Internet. According to the crowd she had "shamed herself and her family" for failing to return home one night and there were suspicions of her converting to Islam to marry her boyfriend, who was in hiding in fear of his own safety

Saturday, September 12, 2020

به‌تحایی.. ژیانئاوایی شۆڕه‌ سواری شۆڕش و سینه‌ما و وێژه‌

‌ ناکرێت باس لە سینەمای کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکرێت و ناوی تەیفور بەتحایی فەرامۆش بکرێت، کە نەک هەر کۆڵەکەیەک و پێشەنگی ئەو بوارەبوو، بەڵکوو بە بناخەدانەریشی دادەنرێت. بەتحایی هەر بە تەنها سینەماکار نەبوو، بەڵکوو شۆڕشگێڕ و سەرکردە و نوسەرێکی پڕکاریش بوو.
تەیفور بەتحایی دوای تەمەنێک لە کارو چالاکی و ژیانی پەنابەری بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد. بەتحایی لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٧ سنە و دەرچووی بەشی وێنەگری لە قوتابخانەی باڵای سینەما و تەلەڤزیۆنی تاران بوو. ساڵی ١٩٧٢ لە تەلەڤزیۆنی شیراز دەستبەکاربوو، هەر لەوێ کەرامەت دانشیان کەسایەتی چەپی ناسی، کە بڕوای بە خەباتی چەکداری هەبوو لە دژی دەسەڵاتی پاشایەتی. بە ناسینی دانشیان لاپەڕەی سیاسی لە ژیانی بەتحایی هەڵدرایەوە و گۆڕانکاری تەواوی بەسەر ژیانیدا هێنا.
ئەو ساڵانە گەرمەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەسەڵاتی پاشایەتی ئێران بوو، ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان خرابوونە زیندان و هێزە ئەمنیەکانیش کەشێکی داخراویان خوڵقاندبوو. بەتحایی و دانشیان بڕیاریاندا لەگەڵ چەند کەسێکی تر لە ئاهەنگێکدا کە لە بینای تەلەڤزیۆنی حکومی بۆ شاژنە فەرەح و شازادە رێکخرابوو، بە بارمتەیان بگرن و لەبەرامبەردا داوای ئازادی زیندانیانی سیاسی بکەن. پلانەکە لە لایەن ئەو کەسەی بڕیاربوو چەکەکانیان بۆ دابین بکات ئاشکرا کرا و لە خەرمانانی ١٩٧٣دا تەیفور بەتحایی و هاوڕێکانی دەستگیرکران و دۆسیەکەیان لەگەڵ دوو کەسی تر کە تۆمەتباربوون بە هەوڵی کوشتنی شا و راستەوخۆ هیچ پەیوەندیەکی لە نێوان ئەو دوو دۆسیەدا نەبوو تێکەڵ کرا و بەوەش کۆی تۆمەتباران گەیشتە ١٢ کەس و هەر بە ناوی گروپی ١٢ەوە ناویان دەرکرد.
لەدادگا تەیفور بەتحایی و چوار کەسی تر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا و دواتر سزای بەتحایی و دووکەسیان بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا و سزای لەسێدارەدان بەسەر خوسرەو گوڵسورخی و کەرامەت دانشیاندا جێبەجێ کرا. بەتحایی دوای پێنج ساڵ مانەوە لەزیندان و لەسەروبەندی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران ئازاد کرا و گەڕایەوە بۆ سنە و بوو بە ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ساڵی ١٩٨٢ لە کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حزبەدا وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا. بەتحایی لەشاخ چەند فیلمێکی بەڵگەنامەیی دروست کرد لەوانە نان و ئازادی، ئازار، روناکی مۆمەکان، هەوار و لوتکە سەرکەشەکان و بەوهۆیەشەوە بە پێشەنگ و کۆڵەکەیەکی سینەمای کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت. ساڵی ١٩٨٥ و دوابەدوای هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان کۆمەڵە و دیموکرات وەک ناڕەزایەتی دەربڕین وازی لە حزبی دیموکرات هێنا و وەک پەنابەر روویکردە وڵاتی سوید. لە ژیانی پەنابەریشدا بەتحایی بەردەوامبوو لە بەرهەمهێنانی فیلم و نوسین و پەیکەرتاشی.
ئەو فیلمانەی لە سوید بەرهەمی هێنان ئەمانەبوون، گەلەگورگ، دیبلیاچا و پیلانگێڕی رەش. هەرلە تاراوگە چەند رومان و وتارێکی نوسی کە بەناوبانگترین رۆمانەکانی بریتین لە ژیان لە زریان، سەفەری خەیاڵ لە کورسانەوە بۆ کوردستان، ژیان هەر وەک خۆی و چوار گێڕانەوە. لەبواری پەیکەرتاشیشدا دواین پەیکەری پەیکەری کۆرۆنا بوو.
دوای چەند ساڵ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە رۆژی ١٠ی سێپتامبرتەیفور بەتحایی لە دورە وڵاتیدا سەری نایەوە و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

Monday, September 7, 2020

IFJ General Secretary has condemned the sentencing of Mohammad Mosaed to prison

 

IFJ General Secretary has condemned the sentencing of Mohammad Mosaed to prison

The head of the International Federation of Journalists condemned the verdict against Mohammad Mosaed by calling the Iranian government's strategy towards journalists "cruel".

 

Anthony Bellanger said Mohammad Mosaed "did not commit any crime" and "did his job" as a newspaper.

 

Mohammad Mosaed, an economic journalist who has been arrested twice in the past year for his reporting on economic corruption and the November 1998 protests, has recently been sentenced to four years and nine months in prison.

 

According to Mr. Masaed, in addition to his imprisonment, he was also sentenced to "a two-year ban on journalism after his imprisonment and confiscation of communications equipment."

 

The International Federation of Journalists, in addition to sentencing Mohammad Mohammad Masaed, has also sentenced Nima Saffar, Marzieh Amiri and Keyvan Samimi.

 

Nima Saffar, a poet and writer, has been sentenced to eight months in prison on charges of "propaganda against the regime in cyberspace."

 

Mohammad Mosaed was recently sentenced to four years and nine months in prison.


Marzieh Amiri, a reporter for the Shargh newspaper, was arrested in May 2019 for covering a workers 'rally on International Workers' Day, and was sentenced by a revolutionary court to 10 and a half years in prison and 148 lashes.

 

Keyvan Samimi, a 72-year-old journalist and editor-in-chief of Iran Farda, was sentenced to three years in prison on August 26 on charges of "conspiracy to act against national security."

 

According to Reporters Without Borders, Iran is one of the five largest prisons for journalists in the world.


سه‌رۆكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نوسان سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر محه‌مه‌د موساعێد سه‌ركۆنه‌ كرد

سه‌رۆكی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نوسان ستراتیژی ئێران له‌ دژی رۆژنامه‌نوسانی به‌ سته‌مكارانه‌ ناوبرد و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر محه‌مه‌د موساعێدی سه‌ركۆنه‌ كرد.

ئانتۆنی بلانگێر رایگه‌یاندوه‌، محه‌مه‌د موساعێد هیچ تاوانێكی نه‌كردووه‌ و وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك كاری خۆی ئه‌نجام داوه‌.

محه‌مه‌د موساعێد رۆژنامه‌نوسی ئابوری كه‌ له‌ یه‌ك ساڵی رابردوودا به‌ هۆی راپۆرته‌كانی سه‌باره‌ت به‌ گه‌نده‌ڵی دارایی و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ساڵی 2019 دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌، به‌م دواییانه‌ سزای چوار ساڵ و 9 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

به‌وته‌ی محه‌مه‌د موساعێد ئه‌و جگه‌ له‌ سزای زیندان، به‌ دووساڵ بێ به‌شبوون له‌ كاری رۆژنامه‌نوسی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیش سزا دراوه‌.

فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نوسان جگه‌ له‌ سه‌ركۆنه‌ كردنی سزای سه‌پێنراو به‌سه‌ر موساعێد، سزاكانی سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌ نیما سه‌فار، مه‌رزیه‌ ئه‌میری و كه‌یوان سه‌میمیشی شه‌رمه‌زاركردووه‌.

نیما سه‌فار شاعێر و نوسه‌ر به‌ تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن له‌ دژی ده‌سه‌ڵات له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان سزای هه‌شت مانگ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.

مه‌رزیه‌ ئه‌میری رۆنامه‌نوسی رۆژنامه‌ی شه‌رق مانگی مای ساڵی رابردوو بۆ روماڵی گردبوونه‌وه‌ی كرێكاران له‌ رۆژی جیهانی كرێكاراندا چووبوه‌ شوێنه‌كه‌ به‌لام ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، دواتر سزای 10 ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان و 148 قامچی به‌سه‌رداسه‌پێنرابوو.

كه‌یوان سه‌میمی رۆژنامه‌نوسی ته‌مه‌ن 72 ساڵ، كه‌ سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئێرانی فه‌ردایه‌ مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به‌ تۆمه‌تی گردبوونه‌وه‌ و پیلانگێڕی له‌ دژی ئاسایشی ده‌سه‌ڵاتی ئێران سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ بڕابوه‌وه‌.

به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ سنور ئێران یه‌كێكه‌ له‌ پێنج زیندانه‌ گه‌وره‌كانی رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.



Wednesday, September 2, 2020

4 Kurdish workers killed

 


Four border workers (kulbar) were killed in Iranian Kurdistan as a result of Iranian forces firing

According to the Kurdistan Human Rights Association, three border workers were shot dead by Iranian forces in Sardasht and one in Piranshahr on Wednesday (September 2nd).

Since the beginning of the year, 54 Kurdish workers have been killed and 122 others injured at the border.


رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.. چوار كۆڵبه‌ر كوژران

نه‌وا
لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کۆڵبەر بە تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران کوژران.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لە ناوچەیه‌كی سنوری نزك شاری سەردەشتی سەر بە پارێزگای ورمێ هێزە سەربازییەکانی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە سێ کۆڵبەر کوژراون.
راشیگه‌یاندووه‌، لە ناوچە سنورییەکانی پیرانشاریش بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە کۆڵبەرێکی تر کوژراوە.
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان مانگی رابردوو پێنج کۆڵبەری لە ناوچە سنورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و 19 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.
وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا 31ی ئاب 50 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژراون و 122 کۆڵبەر و کارسبکاریش برینداربوون.
https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=39706

Tuesday, September 1, 2020

Statistics of human rights violations in Iranian Kurdistan

 


Last month, five border workers were killed and 19 others were injured by Iranian forces on the border with Iranian Kurdistan.
In the same month, 44 Kurdish civil activists were arrested by Iranian security forces.
According to the Kurdistan Human Rights Association, four Kurdish prisoners were executed in August.
Since the beginning of the year, 50 border workers have been killed and 122 others injured.
Also this year, 148 Kurdish civil activists were arrested and 30 Kurdish prisoners were executed.


بەپێی ئامارێک مانگی رابردوو بە تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران پێنج کۆڵبەر کوژراون و ٤٤ چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، مانگی رابردوو بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران پێنج کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ١٩ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون و حەوت کۆڵبەریش دەستبەسەرکراون.

بەم پێیە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٥٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد کوژراون و ١٢٢ کۆڵبەر و کاسبکاریش برینداربوون.

هەر بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو ناوەندە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە لە ناوچە جیاجیاکانی رۆژهەڵات، ٤٤ چالاکوانی کورد دەستبەسەرکراون، بەمەش ژمارەی ئەو چالاکوانانەی لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستبەسەرکراون گەیشتووەتە ١٤٨ کەس.

لە بەشێکی تری راپۆرتەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژە بەوەکراوە، کە لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا چوار بەندکراو لە سێدارەدراون، کە دووانیان زیندانی سیاسی بوون.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو ناوەندە لەم ساڵدا سزای لەسێدارەدان بەسەر ٣٠ بەندکراوی کورددا جێبەجێکراوە.


https://www.nrttv.com/News.aspx?id=33996&MapID=1



Execution of two Kurdish prisoners in Iran

Two Kurdish prisoners were executed in Urmia and Birjand prisons. On the morning of Thursday, July 25, Kamran Sheikha, a Kurdish prisoner o...