Saturday, August 22, 2020

Confirmation of the death sentence of Mohieddin Ebrahimi, a Kurdish political prisoner in the Supreme Court of Iran

 The death sentence of Mohieddin Ebrahimi, a Kurdish political prisoner from the village of Alkawi in the Oshnoyeh district of Tehran, was upheld by the Supreme Court.

KMMK:

حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسی کورد “مەحی الدین مەلا ئیبراهیمی ئالکابادی” خەڵکی گوندی ئالکاو سەر بە شاری شــنۆ تەمەن ٤٣ ساڵ تەمەن لە لایەن دیوانی باڵای ئێران پشتڕاست کرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لە مانگی بەفرانباری ٢٧١٩ی کوردی، دیاری کردنی حوکمی ئێعدامی ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەت لە ورمێ و لە لقی دووی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە شاری ورمێ بە واژۆی دادوەر عەلی شێخ لوو و دادوەر عەلیڕەزا ئاقازادە پەسەندکرا و ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری هەمان ساڵ لەزیندانی حکوومەت لە شاری ورمێ پێی ڕاگەیەندرا.

ناوبراو بە تۆمەتی” بەغی و هەوڵدانی چەکداری، جبە خانە و ماددەی تەقەمەنی، لە لایەن یەکێک لە حیزبە کوردییە ئوپوزیسیۆنەکانی حکوومەت بە مەبەستی چالاکی و هەوڵی تێکدەرانه دژ بە ئەمنییەتی نەتەوەیی وڵات و ئەندامەتی لە حیزبێکدا وەکوو کەسی چالاکی ناوخۆی وڵات بە پێی ماددەی ۶٧١، ٢١١، ٢١۵، ١٣٤، ١٨، ١٩، ٤٩٩، ٢٨۶، ٢٨٧ لە یاسای سزادانی ئیسلامی ناودێر کراوە.

لە بەشێکی دیکی دادنامەکەیدا هاتووە کە ” ٢٣موشەکی دژە تانک، دوو کیلۆ و ۵٨٠ گرام کودی پێش سازی مادەی تەقینەوە، گاڵۆنێک تێزاب، کڵاشینکۆفێک” بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەت لە وڵات، تیرۆر و تەقاندنەوەی بۆمب لە ناوبراودەستی بەسەردا گیراوە. ئەمە لە کاتێکدایە ناوبراو هەمووئەم تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە و خۆی و پارێزەرەکەی ماوەی٢٠ ڕۆژ دەرفەتیان هەیە دژ بەو حوکمە سکاڵا بەرز بکەنەوە.

شیاوی باسە مەحی الدین مەلا ئیبراهیمی یەکی خەزەڵوەری ٢٧١٧ی کوردی، لە سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان پاش تەقە و بەرکەوتنی فیشەک لە لاقی بە تۆمەتی پێبوونی خواردنەوەی ئەلکول دەستبەسەر و هاوکات بێتەلێکیان لێ دۆزیوەتەوە.

هەروەها ڕێکەوتی ٢٧١٠ی کوردی، بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی وردی دژبەری دەسەڵات لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکرو پاش ١١ مانگ دەستبەسەری کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا. هەروەها ساڵی ٢٧١٣ی کوردیش بە هەمان تۆمەت دەستبەرە پاش مانگێک بە هۆی نەبوونی بەڵگەی پشتڕاست کەرەوە ئازادکرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


No comments:

Post a Comment

The killing of a kolbar by direct firing of border regimental forces

A Kolbar from Saqqez was killed by border regimental forces shooting at Baneh border. This morning, Thursday, May 16, 2024, a young Kolber...