Wednesday, August 19, 2020

٢٨ی گەلاوێژ، ساڵیادی فتوایەک کە دوای ٤١ ساڵ ھێشتا بەرکارە..

Forty-one years after Khomeini issued the fatwa on jihad against the Kurds, the Kurds continue to be attacked.

My article on this

کورد و فتوای حەڵاڵ کردنی خوێنی وەک پەت و گەردەن و گۆشت و چەقۆ زۆر ئاشنان بەیەکتر، رۆژێک خومەینی، رۆژێکیش سەدام و تاوێکیش ئەبۆبەکر بەغدادی و ئەردۆغان..

بە چەند مانگێک دوای دەستبەسەردا گرتنی شۆڕشی گەلانی ئێران ، وەک بێچوە گورگێکی ساوا لە دوو توێی چەند ئایەتێکدا کەڵبەکانی خۆی بە کورد نیشاندا. "توندوتیژ بن بەرامبەر بە کافرەکان"..
ئەمە فتوای جیھادی خومەینیە لە دژی گەلی کورد لە رۆژھەڵات لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ واتە ١٩ ی ئابی ١٩٧٩. لەو کاتەدا کورد و جوڵانەوەکەی داوای سەرەتایی ترین مافیان دەکرد کە ئۆتۆنۆمی و بەڕێوەبردنی ناوچەکانیان، ھەروەھا بە چەند مانگێک پێشتر ملیان بۆ بەشداری لە ریفراندۆمی کۆماری ئیسلامی نەدابوو، ئەمانەش بەس بوون بۆ ئەوەی بە کافر لەقەڵەم بدرێن و فتوای جیھادیان لە دژ دەربکرێت و ئەرکی روبەرووبونەوەی "جیاخوازان" بەرگی ئایینیشی بەبەردابرێت.
فتواکە بووە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشێکی بەربڵاو و روودانی چەندین کوشتارگە و کۆمەڵکوژی و کاولکاری، کە سەرجەمیان دەچنە خانەی تاوانی جەنگ و جینۆسایدەوە.
ھەر زوو سادق خەڵخاڵی وەک دادوەری شەرعی رەوانەی کوردستان کرا و پۆل پۆل گەنجانی کورد گولەباران کران و لەسێدارەدران.
ئەو فتوایە تەنھا کاتیی و بۆ قۆناغێکی دیاریکراو نەبوو، بەڵکوو بەدرێژایی ساڵانی رابردوو کاری پێکراوە، ھەر لە بەردەوامی لەسێدارەدان و تیرۆر و تۆقاندن تا کوشتاری سیستماتیکی کۆڵبەران بە بێ ھیچ لێپێچینەوەیەک.
ساڵانە لەنێوان ١٠٠ بۆ ١٥٠ کۆڵبەر لە سەر سنورەکان دەکوژرێن، کە بۆ سی ساڵ دەکاتە زیاتر لە سێ ھەزار کەس، بەبێ ئەوەی تەقەکەرەکان بدرێنە دادگا و لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێ، لەکاتێکدا بە پێی یاساکانی خۆیان تەقەکردنی ھێزە چەکدارەکان لە گومالێکراوان پێناسەکراوە و لە خراپترین حاڵەتدا لە پشتێن بەرەوژێر رێگەدراوە تەقە بکرێت. کەواتە لەسەروو یاسا دەبێت چ شتێک ھەبێت کە پاساو بۆ ئەو کۆمەڵکوژیە دەھێنێتەوە، جگە لە فتواکەی خومەینی؟ بۆیە ئەو فتوایە کاریپێدەکرێت.
ئەوەی پەیوەستە بە کوردە لە رۆژھەڵات ھەتا ئێستا کاری رێکخراو نەکراوە بۆ ئەوەی سەرجەم لێکەوتەکانی ئەو فتوایەی بە دۆکیۆمێنت بکات و ناوی بکەران و قوربانیان تۆمار و شوێن و کاتی تاوانەکان دەستنیشان بکات و سەرجەم بەڵگەکان کۆبکاتەوە و ھیچیش نەکراوە بۆ ئەوەی لەچوارچێوەی دۆسییەیەکدا ھەوڵی جوڵاندنی بدات.
محه‌مه‌د ئه‌مینی


No comments:

Post a Comment

Execution of 9 people in one day.. 7 of them were executed in Kurdistan

At least 7 prisoners were executed in Urumieh and Selmas prisons, and two more prisoners were executed in Nishabour and Qom prisons. In the...