Wednesday, May 1, 2019
لە رۆژهەڵاتی كوردستان 16 كۆڵبەر بوونە قوربانی
in April, 8 kurish border worker (kulbar) was killed by Iranian forces
In the same month, 9 people were executed and 12 civil and political activists were arrested by security forces
Monthly violation of human rights in Kurdish regions of Iran
لە مانگی نیساندا 16 كۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی كوردستان بوونە قوربانی و 9 كەسیش لەسێدارە دراون و 12 چالاكوانیش دەستبەسەركراون.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، ئاماری پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا بڵاوكردەوە، بە پێی ئەو ئامارە، مانگی رابردوو 8 كۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران كوژراون و 8 ی تریش برینداربوون.
هەر بەگوێرەی ئەو ئامارە لە ماوەی مانگی نیساندا 12 چالاكوانی سیاسی و مەدەنی كورد لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستبەسەركراون، ئەمەش لە درێژەی ئەو شەپۆلە گرتنانەدا دێت كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەو بەشەی كوردستان چڕبوونەتەوە و بە هۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە 100 چالاكوان راپێچی گرتووخانە كراون.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان راشیگەیاندووە، مانگی رابردوو9 هاوڵاتی رۆژهەڵاتی كوردستان لە سێدارەدراون، كە تۆمەتبار بوون بە كوشتنی بە ئەنقەست.
ئەو ناوەندە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە لە مانگی نیساندا 9 كەس لە رۆژهەڵاتی كوردستان خۆیان كوشتووە، كە 7 یان ژن بوون و هەر لەو مانگەدا 2 ژنی تریش كوژراون.
https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=17219
Monday, April 29, 2019
كلیلێكی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
My article on the message of the ISIL leader
Is Saudi Arabia the key to the message of al-Baghdadi?
Has Daesh has become Iran's future card against its enemies?
په‌یامه 18 خوله‌كیه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی "خه‌لیفه خه‌لافه‌ت رووخاوه‌كه‌ی داعش"، كه له رێگه‌ی كه‌ناڵی تێلێگرامی ئه‌و رێكخراوه‌وه بڵاوكرایه‌وه، ره‌نگه خوێندنه‌وه‌ی زۆر و فره‌ره‌هه‌ند هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه له كۆتا ره‌سته و وشه‌كانیدا هه‌ندێك زانیاری و وێنایه‌ك له هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی رێكخراوه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بدات.
سه‌ره‌تای قسه‌كانی به‌غدادی به شه‌ڕی باغوز و كۆتاییهاتنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی شه‌ڕڤانان و هاوپه‌یمانان كه ئه‌و وه‌ك "سه‌لیبیه‌كان" ناوی بردن ده‌ستیپێكرد و په‌لاماره‌كانی سریلانكاشی به‌سته‌وه به تۆڵه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی وه‌ك خۆی پێناسه‌ی كرد "ده‌رخه‌ری وه‌حشیگه‌ری سه‌لیبیه‌كان و خۆڕاگری ئومه‌تی ئیسلامی بووه".
ناوئاخنی په‌یامه‌كه، سه‌رباری دانپیانان به شكست "خوداوه‌ند به‌ڵێنی جیهادی پێداوین نه‌ك سه‌ركه‌وتن"، پڕه له هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامیدان به په‌لاماره‌كانیان "جیهاد" و باس له هێرشه ناسه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی ماوه‌ی رابردووی چه‌كداره‌كانیان ده‌كات له سعودیه و و به زمانێكی توند داده‌بارێته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له‌و وڵاته، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی به‌درێژایی قسه‌كانی زۆر به شێوه‌یه‌كی نامۆ په‌سنی ئه‌و سه‌ركرده كوژراوانه‌ی رێكخراوه‌كه‌یدا كه ره‌چه‌ڵه‌كیان له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیه واته سعودیه‌وه بوو.
سعودیه ئه‌و وشه كلیلیه‌یه كه له په‌یامه‌كه‌ی به‌غدادی به‌دی ده‌كرێت.
سعودیه له په‌یوه‌ندیه‌كی ئاڵۆز و پڕ له گرژیدایه له‌گه‌ڵ توركیا و توركیاش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تۆمه‌تبار بووه به هاوكاری و ته‌نانه‌ت ئاراسته‌كردنی داعش.
له لایه‌كی تره‌وه سعودیه، به‌هه‌مان شێوه له گرژترین ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانیدایه له‌گه‌ڵ ئێران و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه شیر و تیر له‌یه‌ك ده‌سون و دوای ئیسرائیل سعودیه به نزیك ترین و گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه داده‌نرێت.
توركیا و ئێران تا دێت زیاتر لێك نزیك ده‌بنه‌وه و خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان زیاتر به هێز ده‌كه‌ن، له پرسی توندكردنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و هاوسۆزیه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ تاران ئه‌م بابه‌ته به روونی ده‌ركه‌وت.
هه‌رچی ئێرانیشه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014ه‌وه پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی شه‌ڕ له دژی داعش بناسێنێت، به‌ڵام كه‌مترین پریشكی شه‌ڕ له دژی ئه‌و رێكخراوه‌ی به‌ركه‌وتووه و زۆرجار قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی تاران و داعش له ئارادابووه.
داعش كه له هه‌ناوی قاعیده‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، بێ ئاگا نییه له په‌یوه‌ندیه له مێژینه‌كانی قاعیده و ئێران. كاتێك ئه‌ستێره‌ی به‌ختی قاعیده رووی له كزی نا، ئێران باوه‌شی بۆكرده‌وه و ته‌نانه‌ت به‌شێك له ئه‌ندامانی خێزانی بن لاده‌نی داڵده‌دا.
به وته‌ی سه‌عید قاسمی، یه‌كێك له فه‌رمانده خانه‌نشینه‌كانی سوپای پاسداران، له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌وان و قاعیده و گروپه جیهادیه‌كانی تر له بوسنی شان به شانی یه‌ك جه‌نگاون.
له دوو مانگی رابردوودا چه‌ندین جار هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌ركردایه‌تی سعودیه باسیان له پاڵپشتی و هاوكاری لۆجستی ئێران بۆ قاعیده له یه‌مه‌ن كردووه و زۆرجاریش هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رپرسانی واشنتۆن جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و قاعیده كردۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناوی سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته لیستی رێكخراوه تیرۆریستیه بیانیه‌كانه‌وه و كۆتایی به نوێكردنه‌وه‌ی لێخۆشبوو‌ن بۆ هه‌شت كڕیاری نه‌وتی ئێران و ده‌رپه‌ڕاندنی ئێران له بازاڕی نه‌وتی راگه‌یاند، ئێرانیه‌كان وایان نیشانده‌دا كه تاكه كارتی به‌هێزیان داخستنی گه‌روی هۆرموز بێت، به‌ڵام له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن كه ئه‌و به‌رده گه‌وره‌یان بۆ ناهاوێژرێت، به‌ڵام دیاره ده‌سته‌وه‌ستان نابن و هه‌موو كارته‌كانی تریان تاقیده‌كه‌نه‌وه.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا كاناڵێكی تێلێگرامی سه‌ر به سوپای قودس نوسیبووی "چاوه‌ڕێ بن و سه‌یری یاری نێوان شه‌تره‌نج بازه ئێرانیه‌كان و قوماربازه ئه‌مریكیه‌كان بكه‌ن بزانن كێ براوه ده‌بێت و كێ ده‌دۆڕێت"، ئاخۆ ئه‌و مۆره‌یه‌ی ئێران له‌م شه‌ترنجه‌دا ده‌یجوڵێنێت داعش و به‌غدادیه و ده‌توانێت بۆماوه‌یه‌كی تر ئاگره‌كه له خۆی دوربخاته‌وه و ئاراسته‌ی سعودیه و هاوپه‌یمانه‌كانی تری ئه‌مریكای بكات یان داعش ئه‌سپێكی تۆپیوه و ئه‌م گرێوه به‌سه‌ر خۆیدا ده‌شكێته‌وه؟

Friday, April 26, 2019
گیان‌له‌ده‌ستدانی گوماناوی كوردێكی رۆژهه‌ڵات له باشور
Suspicious death of an Iranian Kurd in the Kurdistan region of Iraq.
Iraqi Kurdistan Regional Police announced that the body of an Iranian 43-year-old Kurdish who has been a citizen of Finland has been found in a hotel in the city of Rania (Iraqi Kurdistan).
It has not yet been determined whether this person has committed suicide, or has he been murdered?

ته‌رمی هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌نلاندیشه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه، پۆلیسیش باس له‌وه‌ده‌كات تا ئێستا نازانن خنكێنراوه یان خۆی خنكاندووه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ٦ ی گوڵانی ۲۷۱۹، “ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به ناوی (ف.ئـ) له دایكبووی ۱۹۷٦، پیشه كاسب و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه، كه له هۆتێڵ (بیتوێن مۆڵ) به په‌ت خنكاوه.”
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه له ئێستادا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و هاوڵاتیه خۆی خنكاندووه، یان خنكێنراوه و بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی و به مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه.
له رووداوێكی هاوشێوه‌دا، پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ۳۰ ساڵی دانیشتووی یه‌كێك له گونده سنوریه‌كانی سه‌ر به پێنجوێن گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره، كه به په‌ت خنكابوو، به وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی باری ده‌رونی ته‌واو نه‌بووه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
Wednesday, April 24, 2019
ورمێ: سێ ئەندامی خێزانێك گواسترانەوە بۆ زیندان
three member of one family those arrested more that two month ago moved to orumiyeh jail. they are Kurdish, father and his son and daughter.
They have been accused of supporting one of the Kurdish parties

سێ شەممە ۳‌ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی سێ ئەندامی خێزانێكی خەڵكی شاری ورمێ كە ماوەی نزیكەی دوو مانگە بە تۆمەتی هاوكاری كردنی حزبێكی کوردستانی دژبەری ئێران دەستبەسەركراون بۆ زیندانی ناوەندیی حکومەتی ئێران لە ورمێ گوازراونەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكان هەر یەك لە ئیبراهیم سدیق هەمەدانی و كوڕێكی بە ناوی سالار و كچێكی كە تا ئێستا ناوەكەی نەزانراوە دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر دەستبەسەركرانیان، گواستراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئێران لە ورمێ.
ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە كە تۆمەتی هاوكاری كردنی یەكێك لە حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیان خراوە تەپاڵ، رۆژی ۴‌ی رەشەمێی ساڵی رابردوو دەستگیركرابوون.
هەر بەپێی زانیاریەكان ئیبراهیم و سالار سدیق هەمەدانی سەرەتا بۆ بەندی ۴-۳ ی زیندانی ورمێ گواستراونەتەوە و دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی، گواستویاننەوە بۆ بەندی سیاسیەكانی ئەو زیندانە و كچەکەشی گواستراوەتەوە بۆ بەندی ژنان.
باس لەوەدەكرێت ئیبراهیم سدیق هەمەدانی ساڵی ۲۷۰۴ کوردی بەهەمان تۆمەت سزای ۶ ساڵ زیندانی كردنی بەسەردا سەپێنرابوو، دواتر و پاش تێبەڕبوونی ۲ ساڵ بەسەر سزاكەی بەشێوەی مەرجدار ئازاد كرابوو.

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان
Tuesday, April 23, 2019
دیوە شاراوەكانی پشت زیادبوونی چەك لە دەستی هاوڵاتیانی رۆژهەڵات و ئێران
The new conspiracy of the Iranian regime to crack down on the people of Kurdistan
Increasing the suspicion of weapons is in the hands of the people.
People can simply and reliably buy their weapons at a low price, while in the past, Iranian security forces arrested a large number of people for carrying weapons, and Iranian courts have imposed severe punishment.

سەرباری ئەوەی لە یاساكانی ئێران‌دا سزای قورس بۆ هەڵگرتن و بازرگانی بە چەك دانراوە، بەڵام ئەوەی هەستی پێدەكرێت، لەماوەكانی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان چەكیان هەیە و ئەوەش گومانی ئەوەی هێناوەتە ئاراوە، كە ئەم دیاردەیە بە چاوپۆشی و تەنانەت ئاسانكاری هێزە سەربازی و ئەمنیەكان بێت، بۆ مەبەست و پیلانی سیاسی.
بەپێی یاساكانی ئێران سزای ئەو كەسانەی بازرگانی بە چەك و تەقەمەنی سەربازیەوە دەكەن لە نێوان ۲ بۆ ۱۵ ساڵ زیندانە و بۆ ئەوانەشی چەكی راو دەفرۆشن، سزاكەیان لە نێوان شەش مانگ بۆ۲ ساڵدایە.
هەر بەگوێرەی ئەو یاسایانە كڕیاران و ئەوانەی چەك هەڵدەگرن بێ بەش نین لە سزا و جیا لە سزایەكی قورسی دارایی ۳ مانگ بۆ ۱۰ ساڵ زیندانی كردنیان بۆ دیاریكراوە، ئەمە جیا لەوەی ئەو بازرگانانەی كە بە چەك رووبەڕووی هێزە ئەمنیەكان دەبنەوە، سزاكەیان لەسێدارەدانە.
گەرچی لە چەندین ساڵی رابردوودا زۆر كەس بە هۆی هەڵگرتنی چەكەوە لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان سزای قورس دراون، بەڵام ئەوەی دەبینرێت، بڵاوبوونەوەی دیاردەی چەكداری بە رادەیەكە، كە زۆرجار لە دەمەقاڵە و شەڕەكانی نێوان هاوڵاتیاندا چەكی گەرم بەكاردەهێنرێت.
هەندێك سەرچاوەی هەواڵی ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی چەكیان بەدەستەوەیە و هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانە ۳۴.۶% ی تاوانەكانی كوشتن بە رێگەی چەكی گەرمەوە ئەنجام دەدرێن و زۆرجاریش هەواڵی ئەوە بڵاودەكرێتەوە كە لە خۆكوشتنەكانیشدا چەكی گەرم بەكارهاتووە.
جیا لەوانە، ناوەناوە هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی چەكی قاچاخ لە ناوچە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بڵاودەكرێتەوە و راگەیاندنەكانیش باسی بەدەستهێنانی ئاسان و هەرزانی چەك دەكەن.
هەڵكشانی دیاردەی چەك هەڵگرتن بە بەرچاوی هێزە ئەمنیەكانەوە، پرسیاری گەورەی دروست كردووە، ئەوەش بریتیە لەوەی كە چاوپۆشی و ئاسانكاری بۆ ئەو دیاردە لە لایەكەوە، دەستەبەركردنی سەرچاوەیەكی داهاتە بۆ دەستە و تاقمەكانی ناو حكومڕانی لە لایەكی تریشەوە، بەتایبەتی بۆ ناوچە سنوریەكانی ئێران، چەك ناسەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵایەتی بەدواوە دەبێت و ئەمەش دەبێتە پاساوێك بۆ زیاتر واڵاكردنی دەستی هێزە ئەمنیەكان بۆ سەركوت.
لە ئێستادا و لە سەروبەندی توندتر بوونەوەی تۆقی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و دانانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر و دەركردنی ئێران لە بازاڕی نەوت، دەرگا بەرەوڕووی هەمو ئاڵوگۆڕێك لەو وڵاتە كراوەتەوە.
بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەك لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی بەشێوەیەك لە شێوەكان نزیكن لە هێز و دامەزراوەكانی حكومەتی تاران، ئاگادار كراونەتەوە كە دەتوانن بۆ پارێزگاری لە خۆیان چەك هەڵبگرن و بە نرخێكی هەرزان و بەشێوەیەكی ئاسانیش بۆیان دابیندەكرێت، ئەمە جیا لەوەی چەند شارێكی رۆژهەڵات زێڕینگەران و كاسبكارانیش ئەوەیان پێوتراوە كە دەتوانن بۆ پارێزگاری لەخۆیان چەك هەڵبگرن.
هەر هەموو ئەوانە لە لایەن چاودێرانی سیاسیەوە خوێندنەوەی ئەوەی بۆدەكرێت، كە حكومەت و دەزگا ئەمنیەكانی ئێران بە رێگە خۆشكردن بۆ دیاردەی چەكداری، بەتایبەتی لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی کوردستان، خوزستان، سیستان و بەلوچستان و ئەو ناوچانەی تر كە بە پلەی یەكەم ناڕازین بەرامبەر بە سیاسەتەكانی تاران، كەشێكی ناسەقامگیری ئەمنی بەشێوەی دەستكرد بهێننە ئاراوە، تا لە رێگەی سەركوتەوە سەرنجی بەشەكانی تر كۆمەڵگای ئێران لەسەر كەڵەكەبوونی قەیران و كێشەكان لابدەن و پرسی سەقامگیری و پێویستی دابینكردنی ئاسایش بخەنە پێش پرسەكانی ئازادی و دادپەوەری و چاككردنی رەوشی ئابوری و بەردەوام بە مۆتەكەی “بە سوریایی بوون”ی ئێران هەوڵ بدەن ناوەندنشینەكان بتۆقێنن و لەگەڵ خۆیان هاوڕایانبكەن، یان لانی كەم بێدەنگیان بكەن بەرامبەر بە شێواز و رەوتی ئێستای حكومڕانی.

Saturday, April 20, 2019
سزای سێداره بۆ سێ هاووڵاتی لە ورمێ
The issuance of the death sentence for three people in Urmia
چوارشه‌ممه ۲٨ ی خاكه‌لێوه‌ی ۲۷۱۹ کوردی، سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی “دزی كردن به‌چه‌كه‌وه” له لایه‌ن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە ورمێ سزای سێداره و راده‌ستكردنه‌وه‌ی سامانی دزراویان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
دانیشتنی دادگا به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر “عه‌لی شه‌یخلو ره‌زا نه‌جه‌فزاده”، به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا هه‌ر یه‌ك له “میلاد جاجه‌وی خانیك”، كوڕی ئیدریس، “میلاد غه‌فارزاده‌ی قه‌ره‌قشڵاقی”، كوڕی سادق و “محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌خته‌ری كه‌هلان”، كوڕی ئیسماعیل، به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كانیان سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕایه‌وه.
ئه‌و سێ كه‌سه تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی، كه رۆژی ۲۷ ی خه‌رمانانی ۲۷۱٨ ی كوردی دوای ئه‌وه‌ی به چه‌ك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر زێڕنگه‌ریه‌ك له شه‌قامی فه‌رهه‌نگیانی ورمێ، خاوه‌نه‌كه‌یان به ناوی “جه‌عفه‌ر ده‌ستی” كوشتووه و بڕی نزیكه‌ی دە كیلۆگڕه‌م زێڕیشیان دزیوه.

جێگای ئاماژەیە کە سه‌رەڕای نه‌بوونی هیچ ئامارێكی ورد، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئاماره فه‌رمی و نافه‌رمیانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئێران له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهاندایه كه زۆرترین سزای له سێداره‌دانی تێدا ئه‌نجامده‌درێت و له‌و رووه‌شه‌وه به‌رده‌وام له لایه‌ن كۆڕ و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی داكۆكیكار له مافی مرۆڤه‌وه سه‌ركۆنه ده‌كرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
Tuesday, April 16, 2019
سزای دورخستنەوەی هاوڵاتیەكی بەساڵاچووی بەهایی جێبەجێ دەكرێت
Exile a Baha'i citizen from Sanandaj to Minab
رۆژی یەك شەممە ۲٥ ی خاكەلێوەی ۲۷۱۹ی كوردی، زەبیحوڵا رەئوفی، هاوڵاتی بەتەمەنی بەهایی، كە خەڵكی شاری
سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە، بە مەبەستی بەسەر بردنی ماوەی سزای دورخستنەوەكەی بەرەو پارێزگای هۆرموزگان بەڕێكەوت.
زەبیحوڵا رەئوفی تەمەن ۷۰ ساڵ، مانگی گەلاوێژی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی چالاكی بانگەشەكاری دژی رژێمی ئێران، لە لایەن لقی چواری دادگای گشتی ئێران لە سنەوە، سزای ساڵێك زیندانی و ساڵێكیش دورخستنەوە بۆ شاری میناب لە پارێزگای هۆرموزگانی بەسەردا سەپێنرابوو.
ئەو هاوڵاتیە بەهاییە لە خەرمانانی ساڵی ۲۷۱٥ لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستبەسەركرابوو، پاش تێپەڕبوونی شەش رۆژ بە دانانی بارمتەی ۳۰ملیۆن تمەنی ئازادكرابوو، دواتر لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە، بەتۆمەتی بانگەشەكردن لە دژی رژێمی ئێران سزای زیندان و دورخستنەوەی بەسەردا سەپێنرابوو.
رۆژی ۹ ی خەزەڵوەری ۲۷۱٨زەبیحوڵا رەئوفی بۆ تێپەڕكردنی ماوەی یەك ساڵ سزای زیندانەكەی چووبوە گرتوخانەی سنە و رۆژی ۲۷ ی رەشەمێی هەمان ساڵ لە چوار چێوەی ئازادكردنی پێشوەختەی زیندانیانی سیاسی ئازادكرابوو.
هەفتەی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێ كردنی سزای دورخستنەوەكەشی لە لایەن لقی چوار جێبەجێكردنی سزاكانی دادگای ئێران لە مینابەوە، زەبیحوڵا رەئوفی ئاگاداریەكی پێگەیشتبوو.
جێی باسە ئەو هاوڵاتیە بەهایە، ساڵی ۲۷۰٨ یش بە تۆمەتی بانگەشەكردن لە دژی رژێمی ئێران دەستگیر و سزای یەك ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، كە دواتر سزاكەی بۆ شەش مانگی زیندان لە تویسركان گۆڕدرابوو.
بەهاییەكان یەكێك لەو پێكهاتە ئایینیانەن كە لە لایەن دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیەوە شوێنكەوتوانی ئەو ئایینە رووبەڕووی زۆرترین گوشار و راوەدونان، دەستبەسەرداگرتنی موڵك و ماڵ و تەنانەت تێكدانی گۆڕستانەكانیشیان دەبنەوە و بەشێك لە بەهاییەكان دانیشتووی پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستانن.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان
Saturday, April 13, 2019
چاودێرێك: بەتیرۆریست ناسینی سوپای پاسداران راستەوخۆ كارناكاتە سەر خەباتی چەكداری رۆژهەڵات
Donald Tramp's decision to place the Iranian Revolutionary Guard in the list of foreign terrorist organizations and its effects on the struggles of Kurdish parties in Iran.
My report on this is on the Radio Nawa website:
نوسەر و چاودێرێكی رۆژهەڵاتی كوردستان پێیوایە كە بە تەنها پرسی دانانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریكا نابێتە هۆی هەڵكشان یان داكشانی خەباتی چەكداری رۆژهەڵاتی كوردستان، هەروەك پێشیوایە كە بەهۆی بڕیارەكەوە دورنییە سوپای پاسداران لە ناوخۆ پەنا بۆ سەركوتی زیاتر ببات، بەڵام ئەوەش تا سەر نابێت و خەڵك ترسیان شكاوە و گۆڕەپانی بەربەرەكانێ لەگەڵ سەركوت بەرینتر دەكەن.
رۆژی 8 ی نیسان دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران دەخەنە لیستی رێكخراوە تیرۆریستیە بیانیەكانەوە، ئەمەش یەكەمجارە هێزێكی فەرمی وڵاتان بكەوێتە ئەو لیستەوە.
بەشێك لە وڵاتانی ناوچەكە لە ناویاندا ئیسرائیل و سعودیە پێشوازیان لەو بڕیارە كردووە و عێراقیش دژیەتی، هەرچی لایەنی ئێرانیشە هەڕەشەی هەڵوێستوەرگرتن و دژكردەوە دەكەن.
حزب و لایەنە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش لەگەڵ بڕیارەكەی ئەمریكادان و بە بڕیارێكی درەنگ وەخت، بەڵام لە جێ‌دا ناویان بردووە.
لە میانی گفتوگۆیەكی تیابەتی رادیۆ نەوا، عەبدوڵا حیجاب، نوسەر و چاودێری سیاسی لە بارەی كاریگەری بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لەسەر خەباتی چەكداری رۆژهەڵاتی كوردستان بە ئاماژەدان بەوەی خەباتی رۆژهەڵات تەنها سەربازی نەبووە و تەنها لە دژی سوپای پاسدارانیش نەبووەوتی: پێم وانیە تەنها بە هۆی ئەوەی ئەمریكا سوپای پاسدارانی خستوەتە لیستی رێكخراوە تیرۆریتسیەكانەوە، ئەو پرسە كاری گەری راستەوخۆی لەسەر گەشەكردن و هەڵكشان و داكشانی خەباتی چەكدارانەی بزوتنەوەی كورد لە رۆژهەڵات بێت، هەرچەند دەتوانێت دەرفەت بۆ ئەوە بڕەخسێنێت كە خەباتی چەكداری گەشە بكات، ئەمەش بەو مەرجەی هێزەكان لەسەر ئەو بڕوایە بن كە خەباتی چەكداری دەتوانێت دەرفەتی نوێ بخوڵقێنێت.
ئەو چاودێرە سیاسیە جەختیشی كردەوە، كە ناكرێت هیچ هێزێكی سیاسی تەنیا و تەنیا لەسەر بنەمای سیاسەتی وڵاتێكی زلهێز یان سیاسەتی دەرەوە، سیاسەتی خۆی لە ناوچەكەدا دابڕێژێت.
دەربارەی ئەوەی كە ئایا لەمەودوا خەباتی چەكداری كورد لە دژی ئێران و سوپای پاسداران دەكەوێتە چوارچێوەی شەڕ لە دژی تیرۆر، عەبدوڵا حیجاب نوسەر و چاودێری سیاسی وتی: هێزەكانی رۆژهەڵات ناتوانن بە بێ لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی سیاسی خۆیان، دۆخی ناوخۆیی، پارسەنگی هێز تەنیا و تەنیا بێن و لەسەر بنەمای بڕیارێكی ئەمریكا خەباتی خۆیان بە شێوەیەك گەشەپێبدەن، كە قورسایی خەبات لە دژی رێكخراوێكی تیرۆریستی تەنها لەسەر شانی كورد بێت، بە بێ ئەوەی كورد توانایی ئەوەی هەبێت كە بە تەنها ئەو بارە قورسە هەڵبگرێت.
دەربارەی كاریگەری بڕیارەكە لە سەر ناوخۆی ئێرانیش، عەبدوڵا حیجاب رایگەیاند: لەبەر ئەوەی سوپای پاسداران ناتوانێت لەبەرامبەر ئەمریكا خۆڕاگری بكات، هەمو هێزی خۆی دەخاتە سەر سەركوتی ناوخۆیی و رووبەڕووی كۆمەڵگای مەدەنی دەبێتە و ئەمەش دەتوانێت مەترسیدار بێت، بەڵام بەو واتایە نییە كە ئەو مەترسیە دەتوانێت تا سەر درێژەی هەبێت، رژێم دەتوانێت گوشاری خۆی چڕبكاتەوە، بەڵام لەبەرامبەریشدا خەڵكیش ئەو ترسەی نەماوە كە جاران لە رژێمی هەبوو، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە كە خەڵك بەشێوەیەكی بەرینتر و لە گۆڕەپانی جیاوازدا دژایەتی رژێم و ناوەندەكانی سەركوت بكەن.
https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?Jimare=16522

Thursday, April 11, 2019
چۆڵكردنی زۆره‌ملێی گوندێك له ئیلام
Iranian Revolutionary Guard forces forced a village in Ilam to evacuate their villages.
له سه‌ر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی وزه‌ی حكومه‌تی ئێران، له‌باره‌ی سودوه‌رگرتن له كۆی قه‌باره‌ی به‌نداوی سه‌یمه‌ڕه‌ی ئیلام، به زه‌بری هێزه‌كانی سوپای پاسداران و به زۆره‌ملێ دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌رووی به‌نداوه‌كه، له‌وانه گوندی چه‌م شێر ناچار كران شوێنی نیشته‌جێ بوونی خۆیان چۆڵ بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به بڕیاری سودوه‌رگرتن له كۆی توانستی به‌نداوی سه‌یمه‌ڕه تا 29 ی خاكه‌لێوه، وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه، ئامانجیان كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی سه‌ر به‌نداوی كه‌رخه‌یه، كه كه‌وتوه‌ته ناوچه‌كانی خوارووی به‌نداوی سه‌یمه‌ڕه.
دوابه‌دوای ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیری وزه‌ی ئێران، هێزه‌كانی سوپای پاسداران دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌رووی به‌نداوی سه‌یمه‌ڕه‌ی پارێزگای ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان ناچار به جێهێشتن و چۆڵ كردنی خانوه‌كانیان كردووه و له هه‌ندێك شوێنیش بارهه‌ڵگره‌كانی سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی نیشته‌جێبوون كه‌ل و په‌لی گوندنشینانیان له شوێنی ژیانیان به زۆره‌ملێ باركردووه و بۆ شوێنێكی تریان گواستونه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه له كاتێكدا كه باس له‌وه‌ده‌كرێت، له لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه هیچ جۆره قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌رووی به‌نداوی سه‌یمه‌ڕه ته‌رخان نه‌كراوه و هه‌ر بۆیه‌شه دانیشتوانی ئه‌و گوندانه نه‌چوونه‌ته ژێر باری چۆڵكردنی گونده‌كانیان و دواجار له لایه‌ن هێزه سه‌ربازیه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه ناچاركراون له گونده‌كانیان بچنه ده‌ره‌وه.
جێی باسه له چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌ناوبردنی دارستانه‌كان، ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسداران له دارستانه‌كانی زاگڕۆس، بێ پلانی و نه‌بوونی راڤه‌كردن و تێگه‌یشتنێكی راست و دروست له ناوچه‌ی زاگرۆس له پرسی دروستكردنی به‌نداوی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له لایه‌ن به‌ڵێنده‌رانی سوپای پاسدارانه‌وه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و سودمه‌ندبوونی دانیشتوانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی جوغرافیای به ناو ئێران و .. بونه‌ته هۆی هه‌ڵسانی لافاوی سامناك له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی كوردیه‌وه و له ئه‌نجامیشدا زیانێكی زۆر به‌ر خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی له پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان و لۆڕستان كه‌وتووه.

Wednesday, April 10, 2019
ئێران رێگری له هاوكاریه‌كانی باشور بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات
Iran's refusal to send aid from southern Kurdistan (kurdistan of iraq) to flood victims in eastern Kurdistan( kurdistan of iran)
له ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و به بیانووی ئه‌وه‌ی هاوكاریه‌كان له ناو پاكه‌ت نه‌نراون و له نایلۆن نه‌پێچراون، رێگری ده‌كرێت له‌وه‌ی هاوكاریه كۆكراوه‌كانی شاری خانه‌قینی باشوری كوردستان بگاته ده‌ست لێقه‌وماوان و زیانبه‌ركه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی لۆڕستانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هاوكات به‌هۆی فشاره‌كانی ئێرانه‌وه كۆتایی به كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریش ده‌هێنرێت له شاری سلێمانی.
سه‌لام عه‌بدوڵا، چالاكوانی مه‌ده‌نی خانه‌قین و ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ره‌وه‌زی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له باره‌ی كه‌مپینی “لۆڕستان به ته‌نیا نییه” باسی له‌وه‌كردووه، كه رۆژی چوارشه‌ممه، 21 ی خاكه‌لێوه‌ی 2719 ی كوردی هاوكاریه‌كانی خه‌ڵكی خانه‌قینیان گواستوه‌ته‌وه بۆ ده‌روازه‌ی سنوری په‌روێزخان، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێرانی له ده‌روازه‌كه به پاساوی ئه‌وه‌ی هاوكاریه‌كان له پاكه‌تدا دانه‌نراون و له نایلۆن نه‌پێچراون، هاوكاریه‌كه‌یان ره‌تكردۆته‌وه.
ئه‌و چالاكوانه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه به‌هه‌موو پێوه‌رێكی مرۆیی ده‌بوایه هاوكاریه‌كه به هۆی پاكی و به ویژدان پاراوییه‌وه وه‌ربگیرایه.
له لایه‌كی تره‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ زیانبه‌ركه‌وتوان لافاوه‌كه‌ی لۆڕستان له رۆژی 17 ی خاكه‌لێوه له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری سلێمانی و سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لۆڕه‌وه راگه‌یه‌نرابوو، كاره‌كانی راگیرا.
سەبارەت بە هۆکاری ڕاگرتنی کەمپەینەکە، نزار زێوەیی، بەڕێوبەری گروپی میوزیکی لوڕ ئاشکرای كردووه:”کەمپیەنەکە لە لایان ئاسایشەوە ڕێگریی لێکراوە”.
رونیشیكردۆته‌وه، كه:”لە نامەیەکدا کونسوڵخانەی ئێران ئاگاداری کردینەوە ئەم هاوکارییانە هیچی ناگاتە لوڕستان، چونکە حکومەتی ئێران هاوکاریی وڵاتان قبوڵ ناکات”.
جێی باسه به هۆی لافاوه‌وه كه له كۆی 31 پارێزگای ئێران نزیكه‌ی 21 پارێزگای گرتۆته‌وه، پارێزگاكانی لۆڕستان، ئیلام و كرماشانیش زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتوه و به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كانی ئێران به چه‌ندین شێوه، له‌وانه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هاوكاریه‌كان و رێگری كردن له گه‌یاندنیان، ئاسته‌نگی زۆریان بۆ هه‌ڵمه‌ت و كه‌مپینه خۆڕسكه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری هاوڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست كردووه.

زۆربوونی خۆكوشتن له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان\ دوو ژن له كرماشان و ورمێ كۆتاییان به ژیانیان هێنا
Increased suicide rate in eastern Kurdistan (Kurdistan Iran)
Two women in Kermanshah and Urumia ended their lives
رۆژی سێ شه‌ممه ۱۳ ی خاكه‌لێوه‌ی ۲۷۱۹ ی كوردی ژنێكی ته‌مه‌ن ۲۲ ساڵ به ناوی ش. قادری خه‌ڵكی گوندی دودانی سه‌ر به شاری پاوه په‌نای بۆ خۆكوشتن بردووه و ژیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له كه‌سوكاره‌كه‌ی هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌و ژنه، بۆ ناكۆكی خێزانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی به هۆی په‌ستان و پێداگری بنه‌ماڵه‌ی خۆیه‌وه، ناچار بووه به‌رده‌وام بێت له ژیانی هاوبه‌ش.
هاوكات ژنێكی گه‌نجی تر به ناوی ن. مه‌عنه‌وی كه دایكی منداڵێكی ساوا بووه، له گوندی گه‌نگچینی ورمێ له رۆژی ۲۹ ی ره‌شه‌مێی ساڵی رابردوو ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردابوو، پاش دوو هه‌فته مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی سپاردووه.
هۆكاری په‌نابردنی ئه‌و ژنه‌ش بۆ خۆكوشتن، گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ ناكۆكی و كێشه‌ی خێزانی.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ، له‌سه‌رتای ساڵی زایینیه‌وه تا ئێستا ۱۲ پیاو و ۱۱ ژن خۆیان كوشتبوو، به هه‌ژمار كردنی ئه‌م خۆكوشتنی ئه‌م دوو ژنه، ژماره‌كه بۆ ۲۵ حاڵه‌تی خۆكوشتن به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه جیا له مه‌رگی گوماناوی ژنێكی تر.
http://www.kmmk.info/ku/16058
Subscribe to:
Comments (Atom)
The Iraqi government has banned the activities of Iranian Kurdish parties. According to a new decree by Iraq's National Security Adviso...
-
نوسه‌ر : مه‌جید موختاری وه‌رگێران: محه‌مه‌د حه‌سه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست گیرۆده‌ی سیسته‌می سیاسی نادیمۆکراتیک...
-
The war in Gaza has been going on for more than two weeks, some observers believe that the Kurdish media has a record of mistakes in cover...