Monday, June 25, 2018

دارەكەی هەدەپە بەری زیاتری گرت


بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی گشتی توركیا، پارتی دیموكراتی گەلان “هەدەپە” لەسەرئاستی باكوری كوردستان یەكەمە و لەسەرئاستی توركیاش سەرباری كەمكردنی كورسیەكانی، ئەمجارەش پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار بەیەكەمی مایەوە و لەسایەی هاوپەیمانی نەتەوەپەرستەكان دەتوانێت لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
رۆژی یەكشەممە 24 ی حوزەیران، هەر دوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا بەڕێوەچو، كە تیایدا 56 ملیۆن كەس مافی بەشداریان هەبوو.
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، موحەڕەم ئینجە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، مەرال ئاكشەنەر، تەمەل كاراموڵائوغڵو و دوغو پەرینچەك خۆیان كاندید كردبو.
بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئێستای توركیا، 52% ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و تا ساڵی 2023 لەسەر كورسیەكەی دەمێنێتەوە. دوای ئەو موحەڕەم ئینجەی پاڵێوراوی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بە كۆكردنەوەی 30% دەنگەكان لە پلەی دووەمدایە و سەڵاحەدین دەمیرتاش پاڵێوراوی بەندكراوی پارتی دیموكراتی گەلانیش بە كۆكردنەوەی 8%ی دەنگەكان لە پلەی سێیەمدا جێیگرتوە.
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، كە ئاكەپەی دەسەڵاتدار لەگەڵ پارتی نەتەوەپەرست هاوپەیمان بوو، بە هەردووكیان 53%ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە و هەر سێ پارتی ئۆپۆزسیۆنی گەلی كۆماری (جەهەپە)، پارتی باش (ئی پارتی) و سەعادەت كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی (میللەت)دا بوون، توانیان نزیكەی 34%ی دەنگەكان مسۆگەر بكەن.
لەمیانی كەمپینی هەڵبژاردندا ڤیدیۆی كۆبوونەوەیەكی داخراوی ئەردۆغان و بەرپرسانی حزبەكەی دزەی كردەدەرەوە، كە تیایدا سەرۆكی توركیا جەختی لەوەدەكردەوە، كە پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت، بۆئەوەی هەدەپە نەگاتە پەرلەمان و بەربەستی هەڵبژاردن تێنەپەڕێنێت، بەڵام بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، ئەو خواستەی ئەردۆغان نەهاتە دی و حزبەكەی باكوری كوردستان، كە بەتەنها بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا كردبوو، سەرباری ئەوەی زۆربەی سەركردە و كادرە باڵاكانی لە زینداندان، توانی جارێكی تر بەربەستی یاسایی تێكبشكێنێت و بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوو رێژەی دەنگەكانی لە 10.67% ەوە بۆ 11.69% و كورسیەكانیشی لە 59 كورسیەوە بۆ 67 بەرزبكاتەوە.
هەدەپە لە پارێزگاكانی ئامەد، ئیغدر، ئاگری، وان، جۆلەمێرگ، باتمان، مێردین، شرناخ، سێرت، موش و دێرسیم لەپلەی یەكەمدایە و لە پارێزگاكانی قارس، چەولیك، ئورفا و بەتلیسیش لەپلەی دووەمدایە و لە گەورە شاری ئیستانبوڵیش بە كۆكردنەوەی یەك ملیۆن و 200 هەزار دەنگ توانیویەتی ببێتە خاوەنی 12 كورسی ئەو شارە، بۆ یەكەمجاریش لە پارێزگای هاتای یان ئەسكەندەرونی نزیك عفرین نوێنەرێكی رەوانەی پەرلەمان كردوە.
ئەردۆغان و ئاكەپە سەرباری سەركەوتن لە هەردوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی، جیا لەوەی نەیانتوانی هەدەپە لە ژێر بەربەستی 10% بهێڵنەوە، دەنگەكانیشیان رووی لە كزی نا.
 ئاكەپە، كە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2015 دا بووە خاوەنی 49.50% و 317 كورسی هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا تاكە حزبی براوەیە، كە ژمارەی كورسیەكانی و رێژەی دەنگەكانی كەمیكردووە و بە بەدەستهێنانی 42.5% دەنگەكان بوەتە خاوەنی 295 كورسی.
بەسەرنجدان بەو ئەنجامانە، ئاكەپە تەنها لە بەر شەوقی مانگی ئاڵای نەتەوەپەرستەكاندا دەتوانێت حكومەت پێكبهێنێت، هاوپەیمانێتیەك كە لە كشانەوە لە پرۆسەی چارەسەری دەستیپێكرد و بە توندتركردنی گوشارەكانی سەر كورد گەشەی كرد و لە پەلاماردانی عفریندا گەشتە ترۆپك، لەوەتەی ئەو هاوپەیمانیەش هەیە، چەندجارێك ئەردۆغان لە دەركەوتنە جەماوەریەكانیدا لە بری چوار پەنجەی رابیعە عەدەویە، كە پێشتر بۆ پشتیوانی لە ئیخوانەكانی میسر بەرزی دەكردەوە، بەپەنجەكانی هێمای گورگی بۆری نەتەوە پەرەستەكانی نمایش دەكرد.



Wednesday, May 9, 2018

كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و لێكەوتەكانی

وەك چاوەڕێ دەكرا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێككەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران راگەیاند، هەرچەندە یەكێتی ئەوروپا و بەرپرسانی ئێرانی باسیان لەوەكردووە كە لە رێكەوتنەكە دەمێننەوە، بەڵام چوونە دەرەوەی وڵاتێكی زلهێزی وەك ئەمریكا لەو رێككەوتنە بێكاریگەری نابێت. بۆتاوتوێ كردنی پرسی چارەنوسی رێكەوتنامەی نێوان وڵاتانی 5 +1 و ئێران میوانداری بەڕێز هێمن سەیدی، شرۆڤەكاری سیاسی و شارەزا لە كاروباری ئێرانمان كردوە.



Thursday, May 3, 2018

ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی: به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌سێداره‌دانی رامین راگیراوه‌

نه‌وا-محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
بڕیاربوو به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌، زیندانی سیاسی كورد “رامین حسێن په‌ناهی” كه‌ له‌ زیندانی شاری سنه‌ به‌ندكراوه‌، له‌ سێداره‌ بدرێت، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌شی ماوه‌ی دوو رۆژ بوو گواسترابوه‌وه‌ بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی، به‌ڵام ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕێنرایه‌وه‌ بۆ زیندانی گشتی و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بو بۆ ئه‌وه‌ی سزاكه‌ی له‌ ئێستادا جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵام وه‌ك براكه‌ی ده‌ڵێت، سزاكه‌ هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌.
ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی، برای ئه‌و زیندانیه‌ سیاسیه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆ نه‌وا هۆكاری راگرتنی بڕیاری له‌ سێداره‌دانی براكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا رای گشتی له‌ ناو ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌روه‌ها له‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌ هاتوه‌ته‌ ده‌نگ و گوشاره‌كانیان له‌سه‌ر حكومه‌تی تاران زیاد كردووه‌ و له‌و رووه‌وه‌ وتی: به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ی له‌ دوو رۆژی رابردوودا له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ به‌ رامین درابوو، بڕیاربوو رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 3 ی ئایار كاتژمێر پێنجی به‌ره‌به‌یان له‌سێدار بدرێت، به‌ڵام دوای ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ به‌رینه‌ی له‌ سه‌ر ئاستی كوردستان و ئێران به‌رامبه‌ر به‌و سزایه‌ دروست بوو، هه‌روه‌ها هاتنه‌ سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ داوایان كردبوو ده‌ستبه‌جێ سزاكه‌ رابگیرێت، دواجار له‌ ژێر گوشاری ئه‌و هه‌ڵوێست و ناڕه‌زایه‌تیانه‌، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ رامین گه‌ڕێنرایه‌وه‌ بۆ به‌شی گشتی زیندانه‌كه‌.

سه‌رباری راگرتنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی رامین حسێن په‌ناهی به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی، وه‌ك براكه‌ی باسی لێكرد، هێشتا سزاكه‌ وه‌ك خۆی ماوه‌ و له‌ هه‌ر ئان و ساتێكدا ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی له‌ ئارادایه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێران هه‌ست بكات رای گشتی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ بێده‌نگه‌. ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی له‌و روه‌وه‌ وتی: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌شی گشتی زیندانی سنه‌، به‌و واتایه‌ نییه‌، كه‌ سزاكه‌ به‌ یه‌كجاری راگیراوه‌ یان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌ و له‌ هه‌ر كاتێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ سزاكه‌ی جێبه‌جێ بكرێت. هاوكات به‌ بیریشی هێنایه‌وه‌ كه‌ ئه‌زمونی رابردووی كۆماری ئیسلامی ئێران نیشانیداوه‌، كه‌ له‌ بێده‌نگیدا زیندانیانی سیاسی له‌ سێداره‌ ده‌دات و هه‌ر كات هه‌ست بكات رای گشتی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی به‌ندكراوێك بێ ده‌نگه‌ له‌ سێداره‌ی ده‌دات، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر و مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی رامین به‌ شێوه‌ی 100% تا ئێستاش له‌ ئارادایه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ده‌نگ هاتنی رای گشتی كوردستانیان له‌ به‌شه‌ جیاجیاكان و هه‌ڵوێستی رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی رامین حسێن په‌ناهی، له‌سه‌ر ئاستی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، داواكاری ئاراسته‌ی به‌رپرسانی باشوری كوردستان كراوه‌، كه‌ بۆ رزگاركردنی گیانی ئه‌و زیندانیه‌ سیاسیه‌ كورده‌، په‌یوه‌ندی به‌ به‌رپرسانی ئێرانه‌وه‌ بكه‌ن و داوای راگرتنی سزاكه‌ی بكه‌ن، برای رامین له‌و باره‌وه‌ رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان، هه‌ڵوێست له‌ دژی ئه‌و سزایه‌ وه‌رگیراوه‌ و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له‌سه‌ر هێڵ بوون و له‌سه‌ر ئاستی جیاجیا په‌یوه‌ندیان به‌ به‌رپرسانی باشوری كوردستانه‌وه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داوا له‌ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی تاران بكه‌ن جێبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایه‌ رابگرێت.
رۆژی 23 ی حوزه‌یرانی ساڵی 2017 رامین و سێ گه‌نجی تری كورد له‌ ناو ئۆتۆمبێلێكدا له‌ نزیك شاری سنه‌ كه‌وتنه‌ به‌رده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران و له‌و هێرشه‌دا سێ گه‌نجه‌كه‌ی تر ژیانیان له‌ده‌ستدا و رامین به‌ برینداری ده‌ستگیركرا.

دواتر رامین به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ حزبێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و بڕیاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن دادگای باڵای ئێرانه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا و له‌ رۆژانی رابردووشدا هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌ی گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی تاكه‌ كه‌سی و دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش راگه‌یه‌نرا، كه‌ خوشكه‌زایه‌كی به‌ ناوی نیشتمان له‌ شۆكی بیستنی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی له‌سێداره‌دانی خاڵی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، پرۆسه‌ی دادگایی كردنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ی به‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ ناوبردووه‌ و فلیپ لۆته‌ر به‌ڕێوبه‌ری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوه‌كه‌، باسی له‌وه‌كردووه‌، دادگایی رامین له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ یه‌ك كاتژمێر به‌ڕێوه‌چووه‌ و له‌و ماوه‌یه‌شدا كه‌ له‌ ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بووه‌، رێگه‌ به‌ پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ بیبینن. هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ ئه‌و زیندانیه‌ سیاسیه‌ كورده‌ له‌ ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه‌.

Tuesday, April 17, 2018

خوانی به‌تاڵ شاره‌ سنوریه‌كانی رۆژهه‌ڵات كۆده‌كاته‌وه‌


بژێوی زۆربه‌ی شاره‌سنوریه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی كاڵا و پێداویستیه‌كانه‌ له‌ نێوان دوو دیوی سنور، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ داخستنی ده‌روازه‌ لاوه‌كیه‌كانی سه‌ر سنوری نێوان باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ته‌نگی به‌ دانیشتوانی ناوچه‌كانی سه‌ر ئه‌و سنوره‌ هه‌ڵچنیوه‌.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمدا، له‌ 26 ی مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو، حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بڕیاریدا مه‌رزه‌ لاوه‌كیه‌كانی هه‌رێم دابخات، ئه‌و بڕیاره‌ نزیكه‌ی چوار مانگ دواتر له‌ سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵ كه‌وته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌.
پێشتر عه‌بدولره‌حمان عه‌لی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی بازرگانی و مافی به‌كاربه‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندبوو، ئه‌و مه‌رزه‌ لاوه‌كی و ده‌روازه‌ نیمچه‌ فه‌رمیانه‌ی له‌ نێوان هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێدا هه‌ن، بژێوی ژیان وگوزه‌رانی سه‌دان وهه‌زاران خێزان و هاوڵاتی هه‌رێمیان له‌سه‌ره‌و به‌داخستنی یه‌كجاری ئه‌و مه‌رزوده‌روازانه‌ هه‌زاران هاوڵاتی تری ئه‌م هه‌رێمه‌له‌م دۆخه‌ خراپه‌ی دارایی وبێ موچه‌ییه‌دا بێكار ده‌بن و كاریگه‌ریش دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر چۆڵبونی زیاتری گونده‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ مه‌رزی لاوه‌كیان لێوه‌ نزیكه‌ یاخود پێیدا ده‌ڕوات .
دۆخه‌كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وه‌ك به‌شێك له‌ ئێران كه‌ چه‌ند ساڵه‌ به‌ ده‌ست قه‌یرانی دارایی و گه‌مارۆی ئابوریه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، دژوارتره‌.
پێش بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ داخستنی ده‌روازه‌ لاوه‌كیه‌كان حكومه‌تی ئێران به‌ چه‌ند ساڵێك زووتر له‌ هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كان و رێگری كردن له‌ ئاودیوكردنی كاڵا و شمه‌ك بوو، بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه‌شی بنكه‌ و باره‌گا سه‌ربازی و پاسه‌وانیه‌كانی له‌سه‌ر سنوره‌كان زیاتر كردبوو، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی توندوتیژ به‌ره‌وڕووی كۆڵبه‌رانی سه‌ر سنور ده‌بوه‌وه‌ و هه‌واڵی كوژرانی كۆڵبه‌ران، به‌رده‌وام له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی رۆژهه‌ڵات ده‌بینرا و به‌رگوێ ده‌كه‌وت.
هه‌نگاوه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ داخستنی مه‌رزه‌ لاوه‌كیه‌كانی هه‌رێم، باشترین هه‌لی بۆ ئێران ره‌خساند، كه‌ به‌ خواستی له‌ مێژینه‌ی خۆی بگات و هاتوچۆی كاڵا له‌ سنوره‌كان بخاته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی و به‌ره‌و چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنورداری نیمچه‌ فه‌رمی ئاراسته‌یان بكات و به‌ رێگه‌ی رسوماتی گومركه‌وه‌، بیانكاته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهات بۆ خۆی.
به‌ درێژایی چوار مانگی رابردوو له‌ دژی داخستنی مه‌رزه‌ لاوه‌كیه‌كان و به‌رزبوونی بڕی پاره‌ی رسوماتی گومرك، دوكاندارانی شاره‌ سنوریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ داخستنی دوكان و بازاڕه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان نیشانداوه‌.
به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئێرانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌ رێژه‌ی 20% رسوماتی گومرك له‌ ده‌روازه‌ نیمچه‌ فه‌رمیه‌كانه‌وه‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌، تا ئێستا ته‌نها له‌ ئاستی قسه‌دا ماوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ش له‌ شاره‌ سنوریه‌كانی وه‌ك بانه‌، سه‌قز، مه‌ریوان، پیرانشار، سه‌رده‌شت و جوانڕۆ ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامه‌.
له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌مجاره‌دا سفره‌ و خوانی به‌تاڵ، كه‌ به‌ مه‌ودایه‌كی درێ له‌ لایه‌ن كاسبكارانی بانه‌ییه‌وه‌ له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌ گشتیه‌كانی ئه‌و شاره‌ راخرابوو، ببوه‌ هێمای ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ و رۆژی سێ شه‌ممه‌ 17 ی نیسانیش جارێكی تر ئه‌و سفره‌یه‌ نه‌ك هه‌ر له‌ بانه‌، به‌ڵكوو له‌ شاره‌كانی تری رۆژهه‌ڵات راخرایه‌وه‌.
هەرچەندە نازانرێت كه‌ ناڕه‌زایه‌تی ئه‌مجاره‌ی كاسبكارانی رۆژهه‌ڵات به‌رهه‌می ده‌بێت یان نا، به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری پاشه‌كشێ كردنی ئێران له‌ بڕیاری داخستنی خاڵ و مه‌رزه‌ لاوه‌كیه‌كان، دیار نییه‌ كه‌ به‌رده‌وامی داخستنی ئه‌و مه‌رزانه‌ له‌ دیوی باشور و به‌ فه‌رمانی حكومه‌تی عێراق، كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی له‌ سه‌ر گوزه‌ران و بژێوی دانیشتوانی هه‌ر دوو لای سنوره‌كه‌ هه‌بێت.

Wednesday, January 31, 2018

2018…ساڵی كەوتنەوەكاری مەكینەی تیرۆركردنی بەرهەڵستكارانی ئێران لە باشوری كوردستان

ۆژهەڵاتیەكانی دانیشتووی باشوری كوردستان لەكاتێكدا ماڵئاوایی لە ساڵی 2018 دەكەن، ئەو ساڵە بۆ ئەوان بەبیرهێنەرەوەی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەم ساڵەدا ژمارەیەك چالاكوانی سیاسی و مەدەنی بەرهەڵستكاری حكومەتی تاران شەهید یان برینداربون.
رۆژی 3ی ئاداری ئەمساڵ و بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێنراو بە ئۆتۆمبێلی سەڵاح رەحمانی ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران “حدكا” لە شارۆچكەی بنەسڵاوەی هەولێر، خۆی و كوڕەكەی بە سەختی برینداربوون و پاش رۆژێك لە مانەوە لە نەخۆشخانە، كوڕەكەی بە ناوی سەباح ژیانی لەدەستدا.
چوار رۆژ دواتر و لە رۆژی 7ی ئادار لەنێوان بالیسان و چوارقوڕنەی دەڤەری راپەڕین، تەرمی قادر قادری یەكێك لە فەرماندەكانی حزبی دیموكراتی كوردستان “حدك” دۆزرایەوە، كە شوێنەواری 21ی گوللـەی پێوەبوو.
لە 19ی مانگی ئاداردا حزبی دیموكراتی كوردستان “حدك” راگەیەندراوێكی سەبارەت بە دەستگیركردنی پێنج تۆمەتباری‌ دۆسیەی كوشتنی قادر قادری بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتووە “تاوانبارانی تیرۆركردنەكە باندێكی پێنج كەسین و لە چوار پیاو و ژنێك پێكهاتون”.
هەر ئەوكات ناوەندی هاوكاریی حزبەكانی كوردستانی ئێران، كە پێكهاتبوون لە “حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، حزبی دیموكراتی كوردستان، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران) لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا رایانگەیاند، دەزگای تیرۆری كۆماری ئیسلامی پێشینە و رابردویەكی پڕ دیاری لە تیرۆری كادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی رژێمدا هەیە، هەر لە تیرۆرەكانی دەیەی 90ی زایینی دژبە هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە سەدان تێكۆشەری كوردیان لێ ستاندین، هەم لە تیرۆری كەسایەتییە سیاسییەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات، بە تایبەت تێكۆشەرانی كورد كە كۆماری ئیسلامیی ئێران و كاربەدەستانی هەرە سەرووی ئەو رژێمە لە پشتی ئەو تیرۆر و تاوان و جینایەتانە‌ن، كە رژێم لە دەرەوەی وڵات كردونی”.
نزیكەی یەك مانگ دوای تیرۆركردنی فەرماندەكەی حدك و لە 12ی نیسانی 2018 پارتی ئازادی كوردستان “پاك” بڵاویكردەوە، لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە ئۆتۆمبێلی حسێن یەزدانپەنا سەرۆكی ئەو حزبە كەوتوەتەبەر دەستڕێژی گوللـە و بەهۆیەوە بە سوكی برینداربووە. بەرپرسانی پارتی ئازادیش ئەو هەوڵی تیرۆركردنە دەخەنەئەستۆی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
مەكینەی تیرۆركردنی چالاكوانانی رۆژهەڵات هەر بەوانەوە نەوەستا و ئەمجارەیان لە پێنجوێن، چالاكوانێكی تری كردە ئامانج، كە پێش چەند ساڵێك هەر لەو قەزایە لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری ببوو.
هەروەها رۆژی 18ی تەمموزی 2018 تەرمی ئیقبال مورادی ئەندامی بەڕێوەبەری كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان و چالاكوانی نزیك لە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پژاك” لە نزیك چەمێكی پێنجوێن دۆزرایەوە، كە شوێنەواری گوللـەی پێوەبوو.
ئیقبال مورادی پێش 10 ساڵ و هەر لە نزیك پێنجوێن هەوڵی تیرۆركردنی درابوو، كە بەهۆیەوە چەند گوللـەیەك بەر جەستەی كەوتبوو، بنەماڵەكەی و چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەو تاوانەش بە تیرۆر ناودەبەن و پەنجەی تۆمەتیش بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران درێژدەكەن.
هێشتا دوو مانگ بەسەر تیرۆركردنی ئیقبال مورادیدا تێپەڕ نەبوو، كە زانیاری كوڕی و لوقمانی برازای لەگەڵ رامێن حسێن پەناهی زیندانییەكی دیكەی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان لە گرتوخانەی رەجایی شەهری كەرەج لە سێدارەدان، هەمان رۆژ واتە لە 8ی ئەیلولدا هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بنكە و بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانیان لە نزیك كۆیە موشەكباران كرد، بەهۆیەوە نزیكەی 50 سەركردە، ئەندام و پێشمەرگەی دیموكرات شەهید و برینداربوون.
سەرباری ئەو ژمارە زۆرەی قوربانی لە مانگی ئەیلولدا، دەفتەری ئەو مانگە دانەخرابوو، كە لە دەربەندیخان چالاكوانێكی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی لوقمان شەهابی تەقەی لێكرا و بە سەختی برینداركرا.
رۆژی 25ی ئەیلول، كەسێك لە دەرگای ماڵی لوقمان شەهابی دەدات- كە ساڵانێكە بەهۆكاری سیاسی خۆی و بنەماڵەكەی لە رۆژهەڵاتەوە ئاوارەی باشوری كوردستان بوون- لەگەڵ كردنەوەی دەرگاكە تەقەی لێدەكات و دوو فیشەكی پێوەدەنێت.
گوللـەكان بەر سەری لوقمان كەوتون و تائێستاش لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە و بە وتەی سامان شەهابی برای، گوللـەكان زیانیان بە بەشێكی مێشكی گەیاندوە و بۆتەهۆی لەدەستدانی یادگەی ماوە كورت و كێشەی بۆ قسەكردن و جوڵەی دەست و قاچی دروست كردووە، بۆ چارەسەریش ئێستا لە هیندستانە.
سامان شەهابی، كە قسەی بۆ نەوا كرد، ئاماژەی بەوەدا جۆری تاوانەكە، بەتایبەتی كە تێیدا چەكی بێدەنگ بەكارهاتووە و هەروەها كاتی رووداوەكە دوابەدوای زنجیرەیەك كردنە ئامانجی چالاكوانانی رۆژهەڵات بووە، هەر هەموویان ئاماژەن بەوەی ئەو تاوانەش ئەڵقەیەكە لەو زنجیرەیە كە ئامانجی ترساندن و تۆقاندنی چالاكوانانی رۆژهەڵاتە.
سەبارەت بە كەیسەكەش دەڵێت: وتەی سەرەتایی لە لوقمان وەرگیراوە و ناوێكیش دراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یادگەی لەدەستداوە، تا ئێستا بەرەوپێشچوونێك بەدی نەكراوە و لە كامێراكانی چاودێریشەوە تەنها یەك دیمەن تۆماركراوە، ئەویش دووراودوورە، بۆیە كەیسەكە لای پۆلیس و دادگا بە كراوەیی ماوەتەوە، بەڵام بە خاوی بەرەوپێشدەچێت.
جیا لەوەی لە سەرجەم حاڵەتەكانی كردنە ئامانجی رۆژهەڵات لە باشور پەنجەی تۆمەت بۆ هێزە ئەمنیەكانی ئێران رادەكێشرێت، خاڵێكی تری هاوبەش بریتییە لەوەی لە زۆربەی حاڵەتەكاندا دۆسیەكان ناگەنە ئەنجام و بكوژان بێ سزا قوتاریان دەبێت.
زیادبوونی حاڵەتەكانی هێرش و تیرۆركردنی چالاكوانانی رۆژهەڵات لە ساڵی 2018دا هەمان ئەو رووداوانە لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بە بیردێنێتەوە، كە تێیاندا وەك حزبەكانی ئەو بەشەی كوردستان باسی لێدەكەن نزیكەی 350 ئەندامیان لە باشور بە رێگەی جیاجیا لەوانە تەقەكردن، تەقینەوە و دەرمانخواردكردن، تیرۆركران.
ئاخۆ هێرش و كردنە ئامانجی چالاكوانانی رۆژهەڵات لە باشوری كوردستان هاوشێوەی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو ژمارەیەكی زۆر چالاكوان دەكاتە قوربانی، یان بە راكێشانی سەرنجی رای گشتی نێودەوڵەتی بۆسەر ئەو كەیسانە و چڕكردنەوەی فشارەكان دەتوانرێت سنورێكی بۆ دابنرێت؟

Friday, August 4, 2017

نارەزاییم دەرنەبڕی

نارەزاییم دەرنەبڕی
سەرەتا چوونە گیان جولەكەكان
من جولەكە نەبووم، هیچ ناڕەزایەتیەكم دەرنەبڕی
دواتر بەربوونە گیانی پۆڵۆنیەكان
پۆڵۆنی نەبووم و ناڕەزاییم دەرنەبڕی
دواتر تەنگیان بە لیبڕاڵەكان هەڵچنی
لیبراڵ نەبووم و ناڕەزاییم دەرنەبڕی
پاشان نۆرەی كۆمۆنیستەكان هات
كۆمۆنیست نەبووم و ناڕەزایم دەرنەبڕی
دواجار بەربوونە گیانم
چەند هاوارم كرد، كەسێك نەمابوو ناڕەزایی دەرببڕێت..
برتۆڵت برێشت

شعر اعتراض نکردم از برتولت برشت
اول به سراغ یهودی‌ها رفتند
من یهودی نبودم، اعتراضی نکردم .
پس از آن به لهستانی‌ها حمله بردند
من لهستانی نبودم و اعتراضی نکردم .
آن‌گاه به لیبرال‌ها فشار آوردند
من لیبرال نبودم، اعتراض نکردم
سپس نوبت به کمونیست‌ها رسید
کمونیست نبودم، بنابراین اعتراضی نکردم .
سرانجام به سراغ من آمدند
هر چه فریاد زدم کسی نمانده بود که اعتراضی کند.

Saturday, August 13, 2016

قتل یک روزنامه نگار در اقلیم کردستان


پیکر بی جان یک روزنامه نگار کُرد ساعاتی پس از ێ‌نکه توسگ افراد ناشناسی در مرکز شهر دهوک ربوده شد در نزدیکی این شهر یافت شد.
بر اساس خبرهای منتشر شده بامداد روز گژشته ۱۳ ێ‌گوست، افرادی ناشناس در شهر دهوک با سد کردن مسیر “ودات حسین” خبرنگار ێ‌ژانس خبری “روژ نیوز” را در شهر دهوک وی را ربوده و سپس به قتل رسانده اند.
بر گبق گفته های خانواده این روزنامه نگار و همچین تصاویری که در شبکه های اجتماعی انتشار یافته ێ‌پار شکنجه و چربات چاقو بر پیکر قربانی مشهود است.
این روزنامه نگار کُرد از دو ماه پیش همکاری خود را با ێ‌ژانس خبری روژ نیوز ێ‌غاز کرده بود. بسیاری از نهادها و خبرگزاری های نزدیک به حزب کارگران کُردستان چون ێ‌ژانس روژ نیوز در منگقه تحت نفوژ حزب دموکرات کُردستان عراق در استان های اربیل و دهوک از سوی نیروهای امنیتی با محدودیت های زیادی مواجه می شوند.
خانواده و اگرافیان این روزنامه نگار در گفتگو با رسانه های خبری اعلام کرده که وی در روزهای گژشته از سوی نیروهای ێ‌سایش در شهر دهوک احچار و در خصوص فعالیت های روزنامه نگاری اش مورد بازخواست قرار گرفته بوده است.
برخی از روزنامه نگاران و فعالان سیاسی انگشت اتهام را بسوی نهادهای امنیتی تحت نفوژ حزب دموکرات کُردستان عراق نشانه رفته و خواستار پاسخگویی این حزب در خصوص این قتل شده اند.
در اعتراض به قتل این روزنامه نگار، قرار است روز یک شنبه ۱٤ اگوست در شهرهای سلیمانیه و کرکوک تجمع هایی برگزار شود.
از دیگر سو، پنج فراکسیون “اتحادیه میهنی کُردستان عراق، جنبش تغییر، اتحاد اسلامی، تجمع اسلامی و جنبش اسلامی” در پارلمان کردستان عراق، در بیانه ای مشترک، چمن محکوم نمودن قتل ودات حسین، خواهان رسیدگی سریع به این پرونده و دستگیری قاتل یا قاتلان این روزنامه نگار شدند.
سندیکای روزنامه نگاران اقلیم کُردستان نیز با محکوم کردن قتل این روزنامه نگار از مقام های حکومت و نهادهای امنیتی خواسته تا عاملان قتل ودات حسین را یافته و محاکمه کنند.
در ارتباگ با این پرونده هیمن سلیمان، سخنگوی پلیس استان دهوک اعلام داشته، این روزنامه نگار پس از ێ‌نکه مورد چرب و شتم قرارگرفته به بیمارستان منتقل شده است، اما به علت جراحات وارده فوت نموده است. وی افزوده که تحقیقات پلیس در این زمینه ادامه دارد و جهت تکمیل تحقیقات، منتڤر گزارش کالبد شکافی هستند.
این اولین باری نیست که در سالهای اخیر روزنامەنگاران کرد در جنوب کُردستان ترور می شوند.
در ساعات پایانی شب پنجشنبه ۵ دسامبر سال ۲۰۱۳ “کاوه گرمیانی” در مقابل منزل خودش در شهر کلار در استان سلیمانیه ترور شد و جان باخت. هرچند مقام های امنیتی اعلام کرده اند که عامل ترور این روزنامه نگار اکنون در زندان است با این حال بسیاری از منتقدین بر این باور هستند که عاملان اصلی افراد دیگری بوده اند که به دلیل قدرت و نفوژ تا کنون بازداشت نشده اند.
دادگاه شهر کلار ابتدا با بازداشت “محمود سنگاوی” از اعچای دفتر سیاسی اتحادیه میهنی کُردستان وی را متهم به دست داشتن در ترور کاوه گرمیانی کرده بود. وی پس از مدتی به دلیل توسگ دادگاه به دلیل “فقدان مدارک و شواهد” کافی تبرئه و ێ‌زاد شد.
در تاریخ ١٨ دسامبر سال ۲۰۱۳ نیز یک روزنامەنگار به نام “یعقوب رسول” در شهر قلعه دزه واقع در استان سلیمانیه در برابر دیدگان همسرش ترور شد و جان باخت. در ێ‌ن هنگام گفته شد که انگیزه این ترور مسائل سیاسی نبوده است.
سوران مامه حمه” روزنامەنگار کرد در تاریخ ٢١ جولای ٢٠٠٨ به قتل رسید و “سردشت عثمان” دانشجو و روزنامه نگار، در تاریخ ٤ می ٢٠١٠ ،در مقابل دانشکده ادبیات دانشگاه صلاح الدین در هولیر توسط چند فرد ناشناس ربوده و بعداز دو روز جسد وی در نزدیکی شهر موصل پیدا شد.
م.ا

http://www.nnsroj.com/fa//detiles.aspx?id=90749&fbclid=IwAR0EsDhUFTVXRl3VROCuW3gmNHsneJvwLLRx5kQvlrvApy7v8ESLG2vkXcg

Wednesday, February 17, 2016

“نهێنی دڕندەیی داعش”


بەردەوام كۆمەڵێك پرسیارم لە بارەی چۆنێتی كاركردن و رێكخستن و رەفتارە دژە مرۆییەكانی داعش و ئامانجەكانی ئەو رێكخراوە هەبوو، دوای خوێندنەوەی ئەو بابەتە و هەروەها نامیلكەی “ادارە توحش” كە بەردی بناغەی هەڵسوكەوتەكانی داعشەوە و ئەم بابەتەش بۆ شیكردنەوەی ئەو نامیلكەیە نوسراوە، تاڕادەیەك وەڵامی بەشێكی زۆری پرسیارەكانم وەرگرت، بۆیە وەرمگێڕایە سەر زمانی كوردی و ماوەیەك بەر لە ئێستا لە گۆڤاری ئایدیا بڵاوكرایەوە، بەو هیوایە سودی بۆ ئێوەش هەبێت.
نهێنی دڕندەیی داعش
ئارش ئەسەدی
و: محەمەد ئەمینی
نامیلكەی ناوخۆیی “بەڕێوەبردنی دڕندەیی” ساڵی 2004 لە لایەن كادرێكی دیاری قاعیدەوە نوسرا. ئەم نامیلكەیە ساڵی 2006 وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئینگلیزی. ناوی خوازراوی نوسەری ئەو نامیلكەیە ئەبی بەكر ناجیە. وەك تۆڕی هەواڵی عەرەبیە باسی لێدەكات ناوی راستەقینەی نوسەرەكەی محەمەد خەلیل حەكایمە یان محەمەد حەسەن خەلیل حەكیمە.
خەلیل حەكیم، بە ناوی رێكخستنی “ئەبو جیهاد میسری” ئەندام بوو لە گروپی “جماعت الاسلامیە” (گروپێكی جیهادیی كە شوێنی چالاكیەكانی میسرە)، بەڵام دواتر چووە ریزەكانی قاعیدەوە. ئەو وەك بەرپرسی پرۆپاگاندای قاعیدە دەناسرا و لە راگەیاندنەكانی قاعیدە لەوانە “دەنگی جیهاد” كاری دەكرد.
دەتوانین وەك ستراتیژیستێكی قاعیدە باس لە خەلیل حەكیم بكەین، چەندین نامیلكەی ناوخۆیی تریشی بۆ ئەو گروپە نوسی لەوانە “ئەفسانەی بڕوا”. لەو نامیلكەیەدا بەو پەڕی وردی و هەستیاریەوە باس لە درز و كەلەبەرە ئەمنیەكانی دەزگا هەواڵگریەكانی ئەمریكا دەكات. ئەو نامیلكەیە لە روانگەی دەزگا هەواڵگریەكانی رۆژئاواوە بە مەترسیدار و هەڵگری ناوەرۆكی تیرۆریستی دادەنرێت و بەهەركەسێكەوە بگیرێت، بە گوێرەی یاساكانی بەرەنگاربوونەوە تیرۆر مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.
خەلیل حەكیم لە ئۆكتۆبری 2008 دا لە ئەنجامی هێرشێكی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئەمریكا لە وەزیرستانی باكور (لە پاكستان) كوژرا. ئەو ئەوەندە نەژیا تا بە چاوی خۆی هاتنەدی و رەنگدانەوەی بیركردنەوە و نوسراوەكانی لە داعشدا ببینێت. بیركردنەوەیەكی لەرادەبەرەد مەترسیدار كە لە ئێستا خەریكە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتەنێتەوە.
داعش یان قاعیدە؟
بەرلەوەی خوێندنەوە بۆ ناوەرۆكی ئەو نامیلكەیە بكەین، پێویستە ئاماژە بە جیاوازیەكان و بەئەگەرێكی زۆر ریشە هاوبەشەكانی داعش و قاعیدە بدرێت. یەكێك لە دیارترین دامەزرێنەرانی داعش یان دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، ئەبوموسعەب زەرقاویە. زەرقاوی تا ئەو كاتەی لە ساڵی 2006 دا كوژرا، بە فەرمی ناوی داعشی بۆ گروپەكەی خۆی بەكارنەهێنا، بەڵام رێكخراوەكەی بووە بناغەی سەرەكی بۆ داعش.
زەرقاوی لە ئەفغانستان پەروەردەی سەربازی بینیبوو، دوابەدوای داگیركردنی عێراق و دوای ئەوەش دەستپێكردنی توندوتیژی و پێكدادانەكان لەو وڵاتە، خۆی گەیاندە عێراق و گروپی “جەماعت التوحید و الجهاد”ی دامەزراند. ساڵی 2004 بەیعەتی دایە ئوسامە بن لادەن و بە فەرمی وەك سەركردەی لقی عێراقی قاعیدە دەستنیشان كرا.
ئورگانی فەرمی داعش كە بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە، گۆڤاری “دابق”ە، لە سەرجەم ژمارەكانی چەند بڕگەیەك لە وتەكانی زەرقاوی دەبینرێن، هەر چەندە دەبێت ئەوە لەبیر نەكرێت، كە كاریگەری زەرقاوی لەسەر داعش، تەنیا لایەنی ئایدۆلۆجیەكەی نییە و زیاتر بە هۆی كاریگەریەكانیەتی لەسەر پێكهاتەی رێكخراوەیی و لایەنی كرداری ئەو رێكخراوەیە.
لەلایەكی ترەوە لەنێوان ئەو مەیل و خواستە سیاسیانەی، كە بوونە هۆی گەشەسەندنی داعش، ناتوانرێت رۆڵی حزبی بەعس و ئەفسەرانی سوپای عێراق لەسەردەمی سەدام حسێن، لەبەرچاو نەگیرێت. عزەت ئیبراهیم دوری، جێگری سەدام حسێن، كە لە شەڕەكانی ئەم دواییەی تكریتدا دەنگۆی كوژرانی بڵاوكرایەوە، لە رێكخستنەوە ئەفسەران و هێزە پەرتەوازەبووەكانی بەعس رۆڵی سەرەكی گێڕا. هەندێك لەو بڕوایەدان دوری و ئەفسەرانی بەعس رۆڵێكی یەكلایی كەرەوەیان گێڕاوە لە كۆنتڕۆڵ كردنی شاری موسڵ.
خاڵی گرنگ لە هاوئاهەنگی و هاوپەیمانی دوو رەوتی بە رواڵەت دژ بەیەك و جیاواز لە یەكتری، ئامانجی هاوبەشە. حزبی بەعسی عەلمانی شان بەشانی دژە عەلمانی ترین رەوتە سیاسی و كۆمەڵایەتیەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، واتە لەلایەكەوە حزبێك، كە بڕوای بە جیاكردنەوەی ئایین لە سیاسەت هەیە، لە گەڵ ئەو بناژوخوازانەی، كە ئامانجیان چەسپاندنی حوكمی شەرعیەت و زاڵكردنیەتی بەسەر سیاسەتدا.
بێ گومان بابەتێك كە رێگەی لەبەردەم سەركەوتنەكانی داعش لە عێراق خۆش كرد، سیاسەتەكانی پۆل بریمەر، یەكەم حاكمی سەربازی ئەمریكا لە عێراق و هەوەها سیاسەتی ئەو حكومەتانە بوو، كە لە دوای پرۆسەی ئازادیەوە لە بەغدا هاتنە سەر حوكم و بوونە هۆی گەشە سەندنی بزوتنەوە جیهادییەكان. سیاسەتی ریشەكێشكردنی بەعس لە سوپای عێراق، كە بەهۆیەوە سەدان هەزار كادیر و ئەفسەری سەربازی لە سوپا دورخرانەوە، یەكێك بوو لە یەكەمین هەنگاوەكانی بریمەر. ئەفسەرە دوورخراوەكان، كە هەستیان بەوەدەكرد، سوكایەتیان بەرامبەركراوە بە مافی بێ ئەملا و لای خۆیان دەزانی تۆڵە بكەنەوە، هاوكات سیاسەتی بەهێزكردنی كەرتی تایبەت، كە بریمەر گرتیە بەر، لەكردەوەدا بووە هۆی فرۆشتنی سامانە نەتەوەییەكانی عێراق و ئەوەش كەلێن و جیاوازیە چینایەتیەكان زیاتر كرد و رێگەی لەبەردەم ئامادەكردنی هێزی مرۆیی بۆ بزوتنەوەی جیهادیەكان كردەوە.
لێرەدا دەكرێت ئاماژە بە بوونی ئەفسەرانی حزبی بەعس بدەین لە پلە جیاجیاكانی رێكخراوەی داعش. بۆ وێنە، ئەبو ئەیمەن عێراقی، كە پێشتر پلەی سەربازی عەقید بووە لە هەواڵگری هێزی ئاسمانی عێراق، لە ئێستادا بەرپرسیارێتی ئەنجومەنی سەربازی داعشی لەئەستۆیە.
لایەنی ئایدۆلۆژی داعش لە ئەستۆی تیۆریسیەنەكانی قاعیدەیە و لایەنە سەربازیەكەش لەئەستۆی ئەفسەرانی حزبی بەعس و ئەو هێزە سەربازیە پڕۆفیشناڵەیە، كە ئەزمونی سوپای پێشووی عێراقیان هەیە. لەو رووەوە و بە پێی ئەم تێڕوانینە، تێگەیشتن لە چۆنێتی دەستبەسەرداگرتنی خێرای شارەكانی عێراق و سوریا لە لایەن داعشەوە بابەتێكی ئەوەندەش ئاڵۆز نییە. كادر و فەرماندەیی سەربازی داعش لەو ئەفسەر و سەربازە پیشەییانە پێكهاتووە، كە هەندێكیان تەنانەت ئەزمونی شەڕی عێراق و ئێرانیشیان هەیە، بۆیە بە پێچەوانەی دیمەنێك، كە داعش لە دەستبەسەرداگرتنی شارەكان دەیخاتەڕوو و تێیدا وا وێنادەكات، كە مێرمنداڵانی هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانیا یان فەرەنسا و دانیمارك لە ریزی پێشوەی دەستبەسەرداگرتنەكانن، ئەو ئۆپراسیۆنە ئاڵۆز و وردانەی كە دەبنە هۆی كۆنتڕۆڵ كردنی شارەكان، تەنیا لە توانای هێزێكی سەربازی پێشەییدایە.
هەر چەندە بە ئاسانی دەتوانین پەی بەو راستیە ببەین، كە داعش رەوتێكی گەشەسەندووی قاعیدەیە، بەڵام لە بنەڕەتدا پێكدادانەكانی قاعیدە و داعش لەسەرووی تێكگیران و ململانێی ئایدۆلۆژیەوەن. بەرەی نوسرە لە سوریا كە وەك لقی سوریای قاعیدە ناسراوە، چەندین جار لەگەڵ داعش لەسەر دەستبەسەرداگرتنی چەند ناوچەیەك تووشی پێكداهەڵپژان بوون. لە شوباتی 2014 ئەیمەن زەواهیری سەركردەی قاعیدە بە فەرمی بێ بەری بوونی رێكخراوەكەی لە داعش راگەیاند. داعش و قاعیدە لە ئێستادا بە دوو ركابەری ناوچەیی هەژمار دەكرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەسەردەمێكدا كە هێندەش دوور نییە، داعش لە مناڵدانی قاعیدە شكڵی گرت و گەشەی سەند.
كردەوەی خۆكوژی: ستراتیژی یان تاكتیك
دەكرێت لێردا ئاماژە بە جیاوازیەكی ریشەیی لە نێوان قاعیدە و داعش بكەین. ئەو جیاوازیەش لە تێڕوانینی ئەو دوولایەنە بۆ پرسی “كردەوەی خۆكوژی” خۆی دەنوێنێت. داعش وەك تاكتیك لە كردەوەی خۆكوژی دەڕوانێت، بەڵام لەلای قاعیدە ئەو بابەتە ستراتیژیە.
گرنگترین چالاكیەكانی قاعیدە بریتین لە هێرشەكانی نایروبی و رۆژهەڵاتی ئەفریقا و پەلامارەكانی 11 ی سیپتەمبر. زنجیرەیەك چالاكی كە ژمارەیەكی زۆر قوربانیان لێكەوتەوە و كاریگەریەكی زۆریان بۆ بانگەشە كردن هەبوو، كە سەرجەمیان كردەوەی خۆكوژی بوون. لەولاەو گرنگترین چالاكیەكانی داعش دەستبەسەرداگرتن و كۆنتڕۆڵ كردنی دەسەڵاتی سیاسی بوو لە چەند ناوچەیەكی عێراق. لەو چالاكیانەدا وەك تاكتیكێكی كاریگەر پەنا بۆ كردەوە خۆكوژی بردووە.
هەر لێرەوە جیاوازی بنەڕەتی و ریشەیی ئەو دوو رەوتەمان بۆ دەردەكەوێت، جیاوازی لە نێوان گروپی پێشەنگ بۆ پێكهێنانی حكومەت و حكومەت پێكهێنراو بۆ پاوان كردنی دەسەڵاتی سیاسی. لە كتێبی “شۆڕش لە ناو شۆڕش”ی رێژی دوبرەدا دەتوانرێت زانیاری لەسەر تیۆری گروپی پێشەنگ بەدەستبهێنرێت. لەو كتێبەدا شیكردنەوەیەكی تێر و تەسەل لە چۆنیەتی هەڵسوكەوتی گروپی پێشەنگ دەخرێتەڕوو، هەروەها وەك بزوێنەری بچوك ناوی لێدەبڕێت. گروپی پێشەنگ (بزوێنەری بچوك) دەبێت كۆمەڵگا (بزوێنەری گەورە) بجوڵێنێت. رێكخستنی ئاڵۆزی قاعیدە كاریكاتێرێكی دۆنادۆنكراوە لە گروپی پێشەنگ. هەڵبەت گروپێكی پێشەنگ كە سەرچاوەی ئایدۆلۆژیاكەی لەو پەڕی دواكەوتووییدایە. سەید قوتب، یەك لە بیرمەندان و دامەزرێنەرانی ئیخوان موسلمین و هەروەها بەشێكی زۆری لایەنگرانی ئیسلامی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوایان بە دروست كردنی گروپێكی پێشەنگ هەبوو. چارتی رێكخراوەیی قاعیدەش هەر لەسەر ئەو بیرۆكەیە داڕێژراوە. لە بنەڕەتدا تا بەر لە دەستپێكردنی بەهاری عەرەبی، ئامادەبوونی رەوتەكانی قاعیدە لەو وڵاتانەی ناوەندی سەرەكی بەهاری عەرەبی بوون، واتە تونس و میسر ئەوەندە زەق نەبوو. یەكەم دەركەوتنی جیهادیەكان، دوای دەستوەردانی سەربازی لە لیبیا و سەركوتی خۆپیشاندانە ئاشتیانەكانی هاوڵاتیانی سوریا بوو.
لەبەرامبەردا داعش تیۆری بزوێنەری بچوكی بە بنەما نەگرتووە، كە بیەوێت بزوێنەرە گەورەكە بجوڵێنێت! داعش تەنانەت لە ناوی رێكخراوەكەشیدا دەوڵەتی بە بنەما گرتووە. پێكهاتەی حكومەتێكی بەردەست و ئامادەی هەیە و دەبێت تەنیا دەستبەسەر دەسەڵاتی سیاسیدا بگرێت. داعش دەوڵەتێكی پێكهێنراوە، كە تەنانەت خۆی بە كۆمەڵانی خەڵكیشەوە سەرقاڵ ناكات. ” لەبیرتان بێت كاتێك دەڵێن، كۆمەڵانی خەڵك هۆكارێكی ماندوكەرن، مەبەست ئەوە نییە، كە بزوتنەوەی ئێمە كۆمەڵانی خەڵك بە بنەما دەگرێت، چون دەزانین، كە ئەوان بە هۆی ئەو شتانەی حكومەتە ستەمكارەكان لە پێكاتەكانیادا ئافراندویانە، جێگەی متمانە نین”(لاپەڕەی 21 ی نامیلكەی بەڕێوەبردنی دڕندەیی).
ئەگەر قاعیدە بانگەشە بۆ ئەوە بكات كە بە فیداكاری و لە خۆبوردەیی، رۆحی بەرەنگاری لە ناو ئومەتی ئیسلادا بڵاودەكاتەوە، داعش خۆی بە حكومەتێك دادەنێت، كە پێویستە چارەسەركردن و راپەڕاندنی كاروباری سیاسی و بەڕێوەبردن بگرێتە ئەستۆ. تێڕوانینی تاكتیكی داعش بۆ كردەوەی خۆكوژی هاوتەریب و هاوئاهەنگە لە گەڵ ئەو دەوڵەتە پێكهێنراوە. ئەگەر بۆ دەستبەسەردا گرتنی ناوچەیەك هەنگاوێك بگیرێتەبەر، ئەو كەسانەی بۆ كردەوەی خۆكوژی دەستنیشان دەكرێن، تەنیا وەك چەكێك لە پاڵ چەكەكانی تر بەكاردەهێنرێن. بڕیاریش نییە وەك بنەمایەكی سەربازی لە گەڵ كردەوەی خۆكوژیدا مامەڵە بكەن، بەپێچەوانەوە هەرچەندە زیانەكان كەمتر بن، بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەكان باشترە. وەرچەرخانی ریشەیی لە گروپی پێشەنگەوە بۆ دەوڵەتی پێكهێنراو، پرسێكە، كە لەو دەقەدا دەیبینین. ئەوەی لە نامیلكەكەدا وەك “خیلافەتی ئیسلامی” ناوی لێدەبرێت، هەمان ئەو وەرچەرخانی ئایدۆلۆژیەیە لە گروپی پێشەنگەوە بۆ دەوڵەتی پێكهێنراو.
بەكورتی دەتوانین بابەتەكە بەم جۆرە كۆبكەینەوە، كە نامیلكەی “بەڕەوەبردنی دڕندەیی” رەنگدانەوە و دەرهاویشتەی گۆڕانكاریە بابەتیەكانە لە ئاستی رووداوە راستەقینە كۆمەڵایەتیەكان. دوابەدوای داگیركردنی عێراق و چەقینی قاعیدە لە ئەفغانستان، ستراتیژی كردەوەی خوكۆژی لە پێناو جۆشدانی هەستی ئومەت (كۆمەڵانی خەڵك) ناكارامە بوو، چەندین نمونەی بەم جۆرە بوونە هۆی ئەوەی بزوتنەوە جیهادیەكان بەخۆیاندا بچنەوە و داوا بكەن، چاو بە ستراتیژی و تاكتیكەكانیان دا بخشێنرێتەوە.
بۆ وێنە كردەوەی خۆكوژی لە مزگەوت، بازاڕ، ریزی بیكاران، خوێندنگە و … یان پەراندنی سەری بارمتەكان تا بەر لە داگیركرانی عێراق كارێكی ئاسایی نەبوو، كە چەند بارە ببێتەوە، یان لانی كەم پاساوێكی شەرعی سنورداری هەبوو، چ بگات بە بەزیندوویی سوتاندنی بارمتە لە ناو قەفەسدا. بەر لەوە دوشمن و ئامانجی سەرەكی، حكومەتە بە ناو ستەمكارەكان و سوپای دوژمن بوون و هیچ پاساوێك بۆ پەلاماردانی هاوڵاتیانی مەدەنی و ئەو كەسانەی لە رووی سیاسیەوە بێ زیان بوون، لە گۆڕێدا نەبوو. ئەم وەرچەرخانە خۆی لە دەقی نامیلكەكانی وەك “بەڕێوەبردنی دڕندەیی” نمایش دەكات. بۆیە دەكرێت باس لەوەبكرێت، كە نامیلكەی “بەڕێوەبردنی دڕندەیی” خستنەڕووی گێڕانەوەی قاعیدەیە لە داعش و بە رێگە ئەو نامیلكەیە نەك هەر رووبەرووی پرسە بابەتیەكان دەبێتەوە، كە خەونی دوورەدەستی خۆی لە داعشدا (كە بڕیارە داهاتوو هاتنە دی ئەو خەونەبێت) دەبینێتەوە.
دەقی نامیلكەكە
بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر، باشتر وایە، كە سەرەتا بە كورتی بە نامیلكەكەدا بچینەوە. بیرۆكەی سەرەكی ئەو نامیلكەیە لە چوارچێوەی چۆنێتی بونیاتنانی خەلافەتێكی ئیسلامی و كۆنتڕۆڵ كردنی حكومەتە لە لایەن سیستەمی خەلافەتەوە. لە دەقەكەدا هاتووە كە دوابەدوای رێككەوتنامەی 1916 (ل.5) و روخانی خەلافەتی ئیسلامی دۆخێك لە جیهانی ئیسلامدا هاتوەتەئاراوە كە وەك “وەحشیگەرایی و دڕندەیی” ناوی لێبراوە. هەڵبەت ئەو دۆخە (ل.7) دوای داڕمانی دۆخی دوو جەمسەری، واتە سۆڤیەت و ئەمریكا، خراپتر بووە. (نوسەر) لەو بڕوایەدایە كە پێویستە وەحشیگەرایی و دڕندەیی كە دەرەنجامی بۆشایی دەسەڵاتە، رێبەرایەتی بكرێت و بەڕێوەببرێت. لە ل 11 دا هاتووە :” دەكرێت تێبگەین لەوەی كاتێك حكومەتێكی گەورە یان ئیمپراتۆریەك دەروخێت، ( چ ئیسلامی بێت چ نائیسلامی) و حكومەتێك شوێنەكەی نەگرێتەوە، كە هێزەكەی یەكسان بێت بە حكومەتی پێشوو، یان لە رووی توانای كۆنتڕۆڵ كردنی خاك و ناوچە جیاجیاكانەوە بەراورد نەكرێت بە حكومەتی پێش خۆی، بە پێی سروشتی مرۆڤ، خاك و ناوچەكانی ئەو حكومەتە خۆیان بەدەست شتێكەوە دەدەن كە بە “حكومەتی دڕندەیی” ناوزەد دەكرێت. بۆیەش بەڕێوەبردنی دڕندەیی، بە كورتی وەك بەڕێوەبردنی ئاژاوە و پاشاگەردانی پێناسە دەكرێت”.
نەبوونی دەسەڵاتی زاڵ و باڵادەست و چڕنەبوونەوەی دەسەڵاتی لە شوێنێكدا لە ئاستی جیهان، لەدوای كۆتاییهاتنی شەڕی سارد یەكێكە لەو بابەتانەی لەدەقەكەدا گرنگیەكی زۆری پێدراوە و هۆكاری پلاندارشتنە بۆ دەرچوون لەو قەیرانە. لە ل 4 دا هاتووە :”بەڕێوەبردنی دڕندەیی، قۆناغێكی دواترە، كە ئومەت پێیدا تێپەڕ دەبێت و وەك قەیراناوی ترین قۆناغ دادەنرێت. ئەگەر لە بەڕێوەبردنی دڕندەییدا سەركەوتوو بین، ئەو قۆناغە ( پشت بەخوا) دەبێتە پردێك بەرەو ئەو دەوڵەتە ئیسلامیەی لە پاش رووخانی خەلافەتەوە چاوەڕێمان دەكات. ئەگەر (خوابەو رۆژە نەكات) شكست بهێنین، بە واتای كۆتاییهاتنی ئەو پرسە نییە، چوون ئەو شكستە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دڕندەیی.. بەرزبوونەوەی ئاستی دڕندەیی، كە دەرنجامی شكستە، خراپترین رووداو نییە، كە رەنگە ئێستا یان دەیەی پێشوو (دەیەی 90) یان پێش ئەو روویدابێت. لەهەمان كاتدا، دزێوترین و قێزەونترین ئاستی دڕندەیی هێشتا بە بەراورد لەگەڵ سەقامگیری لە ژێر سایەی سیستەمی كفردا چەندین پلە باشترە”.
لەدەقەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كە بەڕێوەبردنی دڕندەیی تاڕادەیەك جیاوازە لەگەڵ بەڕێوەبردنی ئاژاوە و پاشاگەردانی. هەروەك چۆن لە روانگەی دەقەكەوە ئومەتیش جیاوازە لە كۆمەڵانی خەڵك. ل 11:” بۆچی وەك بەڕێوەبردنی دڕندەیی یان ئاژاوەی دڕندەیی ئەو قۆناغە ناوزەد دەكەین نەك بەڕێوەبردنی ئاژاوە؟ چوون، ئەمە بەڕێوەبردنی كۆمپانیایەكی ریكلام نییە، یان دامەزراوەیەك، كە ئاژاوە تەنگی پێهەڵچنیوە. یان گروپێك لە دراوسێكان لە ناوچەیەكی دەوروپشت. تەنانەت كۆمەڵگایەكی ئاشتی خواز، كە ئاژاوە زیانی پێدەگەیەنێت. هاوكات، زۆر نارونترە لە ئاژاوە، بەر لەوەی رادەستی دەستەی بەڕێوەبەری بكرێت، ناوچەی دڕندەیی لە دۆخێكدایە هاوشێوەی دۆخی ئەفغانستان بەر لە حوكمی تالیبان. ناوچەیەك كە خۆی داوەتە دەست یاسای دارستان لە سەرەتایی ترین شێوازەكەیدا. ئەو شوێنەی كە تێیدا خەڵكانی چاكەكار و تەنانەت دەستەبژێرەكانیش لە نێوان تاوانكاراندا بەدوای كەسێكدا دەگەڕێن كە ئەو دڕندەییە بەڕێوەببات”.
دەقەكە لەسەر ئەو بروایە (نوسراوە) كە ئاژاوەی بەرەنجامی دڕندەیی و زاڵنەبوونی دەسەڵاتێكی یەكدەست بەسەر ناوچەیەكی تایبەت، تەنیا بە پشت بەستن بە كەسانێك، كە وەك دەستەی جێبەجێكار و بەڕێوبەرایەتی دڕندەیی ناویان لێبراوە و خولیای بەرپاكردنی خەلافەتی ئیسلامیان هەیە، كۆنتڕۆڵ و دواجار بەڕێوە دەبرێت.
بەكورتی تایبەتمەندیە خوازراوەكانی بەڕێوبەرێتی دڕندەیی بەم جۆرە دەخاتەڕوو، ل 11: ” پەرەپێدان و پێشخستنی ئاسایشی ناوخۆیی، دابینكردنی خۆراك و دەرمان، گەراندنەوەی ئاسایش بۆ ناوچەی دڕندەیی بەرێگەی پارێزگاری لێكردنی بەرامبەر بە هێرشی دوژمنان، چەسپاندنی دادپەروەری ئاینی لە نێوان سەرجەم ئەو كەسانەی دانیشتووی ناوچەی وەحشیگەرایین، بەرزكردنەوەی ئاستی باوەڕ و توانای جەنگی و پەروەردەی نەوەی گەنجی ناوچەی دڕندەیی و دروستكردنی كۆمەڵگایەكی شەڕكەر لە هەموو ئاستەكان و لە سەرجەم توێژەكان، هەوڵدان بۆ پێشخستنی زانستی شەریعەت و زانستە دنیاییەكان، رێكخستن و بڵاوكردنەوەی سیخۆڕەكان و بونیاتنانی سیستەمێكی هەواڵگری قەبارە بچوك و لێكنزیككردنەوەی دڵ و دەرونی خەڵك بە رێگەی دابەشكردنی پارە و ..”.
هاوكات لەگەڵ داكشانی هەژمۆنی ئەمریكا، گەندەڵی سیاسی و ئابوری هاوپەیمانانی ستراتیژی رۆژئاوا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سیاسەتی نیولیبراڵی و چەند پرسێكی هاوشێوە، سەرهەڵدانی بزوتنەوەی بەو جۆرە لە ناوچەكەدا دوور لە چاوەڕوانی نەبوو. خولیای بوژاندنەوەی خیلافەت، بەرلەوەی ئاماژەیەك بێت بۆ گەڕانەوە بۆ سەردەمێكی كۆن، خەونی گەیشتنە بە ئارامی و ئۆقرەییەك كە سیاسەتەكانی حكومەتە نیولیبراڵەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كۆمەڵانی خەڵك (نەك لە ئومەتەكان)یان زەوت كردبوون، پێویستی بوونی حكومەتێكی وەڵامدەرەوە بەرامبەر خەڵك، كە هەستی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە هاوڵاتیان تێدایە دەردەخات، هەرچەندە ئاستی بەرپرسیارێتی داعش بەرامبەر بە خەڵك كەمێك زیاترە لە ئاستی پێویست!
ئەوەی لە دەقەكە دەمێنێتەوە، هێندە شتی نەوتراو لە خۆی ناگرێت و زیاتر تەرخان كراوە بە لێگەڕین بەدوای رێگەكانی بەدەستهێنانی دەسەڵات، شێوازەكانی شوێندانەربوون و كاریگەری دانان و هەروەها چۆنێتی رووبەرووبونەوەی هەژمۆنی میدیای لایەنگری رۆژئاوا. باشترە بە كورتی چاو بە هەندێك لە تایبەتمەندیە دیارە ئایدۆلۆژیەكانی دەقەدا بخشێنینەوە. ئەوەشی لێ زیاد بكرێت، كە دەقی بەردەست دەقێكی نیهیلیستی (پوچگەرا)ییە، بەهۆی ئەوەی دەقەكە بە كفوكوڵەوە پاڵپشتی لە لەناوبردنی ژیان و رەتكردنەوەی ژیان دەكات و پێهەڵدانە بە مەرگ و نەمان ئەوەش نەك هەر بە رێگەی پاساوهێنانەوە بۆ توندوتیژی، بەڵكوو بە رێگەی راڤەكردنی چالاكی بالی یان شیكردنەوەی ئامانجی كردەوەكەی نایروبی، كە بە رێگەی بە پیرۆز كردنی ئەو كەسانەی لە كردەوە خۆكوژیەكاندا كوژراون، ئەنجام دەدرێت.
شەڕی پۆستمۆدێرنە
یەكێك لەو خاڵانەی بە روونی لە دەقەكەدا بەرجستەكراوەتەوە، تایبەتمەندی شەڕی پۆست مۆدێرنەیە. ئەو شەڕەی لە دەقەكەدا باسی لێدەكرێت، لە بنەڕەتدا هەڵگری تایبەتمەندی پۆست مۆدێرنەیە، لەوانە سڕینەوەی سنورەكان و نەهێشتن و شێواندنی شێوازی ئەستۆنی رێكخستنی هێزەكانی لە بەرژەوەندی شێوازی ئاسۆیی رێكخستنی هێزە شەڕكەرەكان.
لە دەقەكەدا ئاماژە بۆ دوو قۆناغ كراوە بۆ گەیشتن بە “بەڕێوبەرایەتی دڕندەیی”. قۆناغێكیان وەك قۆناغی “دەستەی جێبەجێكاری دڕندەیی” ناوی لێنراوە و بەرێگەی توانای هێزی ئامادە لە گۆڕەپانەكان و هەروەها بوونی بۆشایی دەسەڵاتی سیاسی بە ئاسانی دەستەبەر دەبێت.، قۆناغەكەی تر، قۆناغی ” گورزلێوەشاندن و دارماندن”و. لە ل 15 رێگەكانی بونیاتنانی دەوڵەتی ئیسلامی بە كورتی وەك تێپەڕین و گواستنەوە لە قۆناغی گورزلێوەشاندن و داڕمان بۆ قۆناغی دەستەی جێبەجێكار و دواجار قۆناغی “دامەزراندنی دەوڵەت” ئاماژەی بۆكراوە. هێزەكان بە رێگەی جێبەجێ كردنی هەڵمەتی وەشاندنی گورز لەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی دەسەڵاتێكی تاڕادەیەك یەكدەستدان، پرۆسەكە دەستپێدەكەن. ئەو زنجیرە چالاكیە دەبێتە هۆی داڕمانی سوپا و هێزە ئەمنیەكان لە درێژماوەدا و لە ئاكامدا قۆناغی “بەڕێوەبردنی دڕندەیی” لێبەرهەمدێت. ئاماژەیەكی زۆر بە تێپەڕاندنی سنورە دیاریكراوەكان كراوە، ئەو سنورانەی، كە پێویستە بە رێگەی چالاكی گورزلێوەشاندن فراوان بكرێن، بۆ وێنە لە ل 19 دا هاتووە ” فراوانكردنی پانتایی چالاكی گورزوەشاندن لە دوژمنی زایۆنی- خاچپەرست لە هەر شوێنێكی جیهانی ئیسلام و تەنانەت دەرەوەش، بە پێی توانا. بەم جۆرە تواناكانی هاوپەیمانانی دوژمن دابەش دەبێت و لە بەرزترین ئاستدا لەبنیان دەهێنێت. بۆ وێنە كاتێك ناوچەیەكی گەشتیاری لە ئەندەنوسیا، كە خاچپەرستەكان روویتێدەكەن بكرێتە ئامانج، لە سەرتاسەری جیهان ناوچە گەشتیاریەكان لەلایەن هێزی ئەمنی زیاترەوە ئاسایشیان بۆدابین دەكرێت، كە دوو هێندە ژمارەی ئەو هێزانەن لە حاڵەتی ئاساییدا و ئەوەش تێچوونەكانی دابینكردنی ئاسایش بەرزدەكاتەوە. یان ئەگەر بانكێكی سودخۆری سەر بە خاچپەرستەكان لە توركیا بكرێتە ئامانج، رێوشوێنی ئەمنی توند بۆ پاراستنی سەرجەم بانكەكان لە سەرتاسەری جیهان دەگیرێتەبەر. ئەگەر دوو نوسەری لە ئایین هەڵگراوە، لە دوو چالاكی خۆڕسكدا لە دوو وڵاتی جیاجیا بكوژرێن، دەبێت (هێزە ئەمنیەكان) پارێزگاری لە هەزارانی نوسەری تر بكەن لە وڵاتە ئیسلامیەكان. بەم جۆرە بڵاوكردنەوە و فراوانكردنەوەی بازنەی ئامانجەكان و هەڵمەتی گورزلێوەشاندن كە لە لایەن گروپی سەربەخۆ و بچوك ئەنجام دەدرێن، بە ئەنجام دەگات”.
نەهێشتن و سڕینەوەی سنورەكان تا ئەو شوێنە پەرەی پێدەدرێت، كە تەنانەت سنورە دیاریكراوەكانی پەیماننامەی 1916 (سایك پیكۆ) لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ واتا و بەتاڵ دەكاتەوە. جیا لەوانە، لە تاكتیكی دەقەكەدا تێپەڕاندنی سنوری نێوان كیشوەرەكانیش هاتووە. سنور، بەربەستێكی مۆدێرنە، بۆیە یەكەم هەنگاویش بەزاندن و دەستگەیشتنە بەو دیو سنورەكان.
شەڕی مۆدێرن، لە سەر بنەمای رێكخستن و رێكوپێكی ئەستۆنی و زنجیرەی پلەبەندی هێزەكان رێكخراوە، لە كاتێكدایە، گرنگترین تایبەتمەندی شەڕی پۆستمۆدێرنە، شێواندنی ئەو سیستەمە ئەستۆنیە و جێگرتنەوەیەتی بە سیستەمی ئاسۆیی. ئەنجامی وەها ئاڵوگۆڕێك دەبێتە هۆی ئەوەی سوپاكان ناناوەندی ببنەوە، هێزی ملیشیایی و دامەزراوە سەربازیەكان چیتر ناوەندگەرایی و بوروكراسی ناو رێكخراوەییان نییە، كە لەسەر بنەمای زنجیرەی پلەبەندی دامەزراوە، لە جیاتی ئەوە گروپ و كۆمەڵەی بچوك پێكدەهێنرین، كە هەندێك جار بە بێ فەرمانی رێكخراوی سەرووی خۆی، هەنگاو دەنێت هەر بۆیە قاعیدە وەك تۆڕی قاعیدە ناوی لێهێنراوە، چوون تایبەتمەندی تۆڕی هەیە. لەدەقەكەدا بە وردی هاتووە، كە چ جۆرە چالاكیەك دەكرێت بە بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرەوە ئەنجام بدرێت، لە بنەڕەتدا چالاكی بچوك یان مەودا مامناوەند دەكرێت هاوئاهەنگی بۆ نەكرێت، بەڵام چالاكی گەورە (وەك پەلامارەكەی بالی) پێویستی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ كادر باڵاكانی رێكخراوەكە هەیە.
جارێت براكمان، توێژەری بواری شەڕی دژە تیرۆر، لە لێكۆڵینەوەكانیدا دەستەواژەیەكی داتاشیوە، كە بە باشی دەرخەری دۆخی پۆستمۆدێرنەی شەڕ و چۆنێتی چالاكی نواندنی قاعیدە و داعشە، ناوبراو ئەو كەسانەی بە شێوەیەكی كارا ئەندامی هیچ گروپ یان رێكخراوێكی سیاسی نین، بەڵام بەشێوەیەكی خۆڕسك لە پێناو ئامانجەكانی ئەو رێكخراوانەدا چالاكی ئەنجام دەدەن وەك جیهادیی سەرگەرمی ناویان لێدەبات. ئەو كەسانە بەگشتی هیچ پەروەردەیەكی رێكخراوەیی دیاریكراویان نەبینیوە، بەڵام بە شێوەی هێزەكی وەك ئەندامی رێكخراوەكە هەژمار دەكرێن. پەیوەندی ئەوان لەگەڵ رێكخراو یان ئەو گروپەی چالاكی بۆ دەكەن، زیاتر لەوەی پەیوەندیەكی فەرمی و ئۆرگانیك بێت، پەیوەستە بە مەیل و ئایدۆلۆژیای هاوبەشەوە. لەدەقی نامیلكەكەدا هاتووە، كەسان یان گروپە سەربەخۆكان لەسەرتاسەری جیهان دەبێت گورز لە چەند ئامانجێكی دیاریكراو بوەشێنن و لە هەر شوێنێك بێت هێرش بكەنە سەر دوژمن.
بناخەی وەها رێكخراوێكی پۆست مۆدێرن پێكهاتووە لە جیهادیست و ئەو خانە سەربەخۆیانە، كە لە گەورەشارەكان چالاكی دەنوێنن و هیچ پابەندبوونێكی رێكخراوەییان لەگەڵ ناوندی تۆڕەكەدا نییە و هەندێك جاریش هیچ پەروەردەیەكی سیاسی و سەربازیان نەبینیوە و ئەمەش خوازراوترین رەنگدانەوەی شەڕی پۆستمۆدێرنەیە.
فەندەمێنتال (بناژۆخواز) یان مۆدێرن
لەوەها دۆخێكدا كە تایبەتمەندی رووكەشیانەی وەها رەوتگەلێكی دواكەوتوو، ئەوەندەش دابڕاو نییە لە رەوتە پێشكەوتوەكان، لەدۆخێكدا، كە ناناوەندگەرایی و بچوككردنەوەی پێكهاتەی حكومەت، تەنیا تایبەتمەندی دیموكراسی پێشكەوتووی نیۆلیبراڵ نییە و تەنانەت دژبەرانی بە جیهانیبوونش لە داڕشتنی رێكخراوەكانیان، مەیلیان بەرەو رەتكردنەوەی ناوەندگەرایی هەیە، ئایا رێگەمان پێدەدرێت بزوتنەوە جیهادیەكان وەك بناژو خواز یان دژە مۆدێرن پۆلێن بەندی بكەین یان نا؟
لەبنەڕەتدا ئەوانەی لەو بڕوایەدان، كە بزوتنەوە بناژوخوازە ئایینیەكان، دژە مۆدێرنەن، بڕوایەكی پتەوان بە جیاوازی تەواوی نێوان نەریتگەرایی و مۆدێرنە هەیە، نەریتگەرایی دژی مۆدێرنەیە، نەریتگەرایی دژی هەژمۆنییای كلتوری رۆژئاوای مۆدێرنە، بۆیە هەر چەشنە بەرەورووبوونەوەیەكی ئەو هەژمۆنیایە، لە بنەڕەتدا جۆرێكە لە دواكەوتوویی. ئەو بەڵگاندنە ئایدۆلۆژیە تەنیا زیان بە روانینی ئێمە بۆ ئەو پرسە ئۆبجێكتیڤانە دەگەیەنێت كە لە ئارادان. ئەو بەڵگاندنە مەیلێكە بۆ بەرجستەكردنەوەی رۆژئاوا وەك ئامانجێكی سەروو مێژوویی، بۆیە دژایەتی كردنی هەژمۆنیا و باڵادەست بوونی رۆژئاوا بۆ ئاستی دژایەتی كردنێكی سەروو مێژوویی دادەبەزێنرێت.
سڕینەوەی سنورەكان و گەشەسەندن و پەلهاویشتن بۆ ئەو دیو سنورەكان، تەنها تایبەتمەندیەكی پەتی (ئۆبستراكت)ی ئایدۆلۆژیا نییە. پێدەچێت یەكێك لە وردترین پێناسەكان بۆ سڕینەوەی سنور لە لایەن ماركسەوە لە گروندریسە خرابێتەڕوو، “سەرمایە دەگاتە وەها ئاستێك لە گەشەی كۆمەڵایەتی، كە سەرجەم قۆناغەكانی پێشووتر بەبەراورد لەگەڵیدا تەنها وەك گۆڕانكاری لۆكاڵی دێنەبەر چاو، كە هێشتا پابەند و پەیوەستە بە ئایینی سروشتەوە. لە قۆناغی سەرمایەداریدا سروشت دەبێتە شتێك لە دەستی مرۆڤ، شتێكی سودمەند بۆ مرۆڤ.. سەرمایە بەو مەیلەوە سنورە نەتەوەییەكان و بڕیارە پێشوەختەییە هەنوكەییەكان تێدەپەڕێنێت و هەموو ئەو ئایین و رێبازانە، كە بە چاوی خودا لە سروشتیان دەڕوانی، هەروەها سەرجەم نەریتی باو باپیران لەناو دەبات”.
مەیلی سەرمایەداری بەرەو تێكشكاندن و تێپەڕاندنی بەربەستەكانە و لە هەناویدا لەگەڵ هیچ بەربەستێكدا هەڵناكات. ئەگەر ئەو بەربەستە بەربەستی شوێنە دەیكاتە بەربەستی كات، هیچ سنورێك توانای بەرتەسك كردنەوەی كەنارەكانی سەرمایەی نییە.
پەرەسەندنی بازاڕی جیهانی، كە لە حەفتاكانی سەدەی رابردوەوە شێوازێكی نوێی لە بەرهەمهێنان خستەڕوو، بەكردەوە سەرجەم سنورە نەتەوەییەكان دەخاتە ژێرپێیەوە. ئەو سنورە نەتەوەییانەی ئاوێتەی ناسنامەی نەتەوەیی بوون، نیولیبرالیسم مەیلی خۆی بۆ تێپەڕاندنی ناسنامە نەتەوەییەكان بە باشی سەلماندووە.
نێگری و هارت، كە لە شرۆڤەكاریەكانیاندا زۆر پەیوەستن بە گرۆندریسە، وێنەیەكی وردیان نەك هەر لە جەنگی پۆستمۆدێرن، بەڵكوو لە پۆستمۆدێرن بوونی رەوتە بناژوخوازەكان خستۆتەڕوو. لەراستیدا كەموكوڕی سەرەكی ئەو توێژەرەوانەی كە بناژۆخوازیان بۆ ئاستی فۆرمێكی نەریتی و پێشمۆدێرنە دابەزاندووە، بریتییە لە نادیدەگرتنی كرداری ئەو بناژۆخوازانە و زەمینەی كردەییانە، زەمینەیەكی كرداری كە بەهیچ جۆرێك داماڵراو لە پرۆسەی سەرمایەداری هاوچەرخ نییە. دەتوانرێت باس لەوەبكرێت، لانی كەم لە رووی فۆرمەوە بزوتنەوە بناژۆخوازەكان رێك پۆست مۆدێرنن و بەرهەمی دیالیكتیكی گۆڕانكاریەكانی ئەم دواییە سەرمایەداریی جیهانین.
لە رووی فۆرم و شكڵەوە، بە تۆڕ بوونی بزوتنەوە كۆمەڵایەتیەكان بە بێ لەبەرچاوگرتنی ناوەرۆكەكەیان، خاڵی هاوبەشی بەرەنگاریە لە ئاستی جیهاندا. هەر چەندە كە دەبێت لەو بارەوە وردبینیەكی زۆرمان هەبێت، چوون هەر جۆرە هاوتاكردنی و بەراورد كردنی تۆڕێكی كۆنەپارێز و دواكەوتووی وەك قاعیدە لەگەڵ بزوتنەوە ناڕەزایەكانی بەجیهانی بوون، هەڵەیەكی ئایدۆلۆژیە و لە درێژەدا ئاوڕ لەو بابەتە دەدەینەوە (نێگری و هارت، 1387:267) “سوڕی جیهانی نوێی تێكۆشانەكان، سەفەربەركردنی بابەتێكی هاوبەشە. ئەو سوڕە جیهانییە، وەك تۆڕێكی كراوە و دابەشكراویی لێدێت، كە تێیدا هیچ ناوەندێك بۆ سەپاندنی كۆنتڕۆڵ لە ئارادا نییە و سەرجەم گرێكان بەشێوەیەكی دڵخوازانە خۆیان دەخەنەڕوو. شارەزایان باس لەوەدەكەن كە قاعیدەش تۆڕە، بەڵام تۆڕێك كە هەڵگری تایبەتمەندی دژبەیەكە، تۆڕێكی شاراوە، كە تێیدا پلەبەندیەكی توند و سەخت هەیە و كەسایەتی فەرماندە تێیدا سوڕگەی سەرەكیە. جیا لەمانەش ئامانجەكانیش بەتەواوەتی دژبەیەكن. قاعیدە پەلاماری پەیكری سیاسی جیهانی دەدات تا لە ژێر كۆنتڕۆڵی مەرجەعە دینیەكان پەیكەری سیاسی و كۆمەڵایەتی ناوچەیی و كۆنتر بژیێنێتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە تێكۆشانی بەجیهانی بوون، پەیكەری سیاسی جیهان دەباتە ژێر پرسیارەوە بۆ ئەوەی جیهانێكی ئازادتر و دیموكراتی تر بێنێتەئارا. روونە كە هەموو دێوەكان لە یەك ناچن”.
بێگومان لەئاستی فۆڕمدا قاعیدە و بزوتنەوەی جیهادیەكان وەك تۆڕ دەجوڵێنەوە، تەنانەت دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامیش كە لەسەر بنەمای حكومەت پێكهێنراوە، دەتوانێت لە هەندێك كاتی تایبەتدا شانەكانی خۆی لە سەرتاسەری جیهان بخاتە جوڵەوە. بەیعەت كردنی بوكۆحەرام لە نایجریا رەنگە تەنیا بە مانۆڕێكی سیاسی دابنرێت، بەڵام رێكخستنی گواستنەوە هەزاران ئەندام لەسەرتاسەری جیهان بۆ ناوچەكە و راكێشانی ئەندامان لە ئەوروپاوە، دەرخەری ئەو راستیەیە كە داعش هەرچەندە وەك حكومەت دەجوڵێتەوە، بەڵام هێشتا پێویستیەكی زۆری بە تایبەتمەندی تۆڕبوونی خۆی هەیە.
هەروەك لەسەرەوە باسمان لێكرد، نوسەران پێداگری لەسەر ئەوە دەكەن، كە تۆڕبوون، فۆرمی بزوتنەوە جیهانیەكانی ئەم سەردەمەیە كە ناتوانن خۆی لێلابدەن، فۆڕمێك كە بەرەو ناناوەندگەرایی، سەربەخۆیی لە كردار و لە رووی ناوەرۆكیشەوە بەرەو جۆرێك لە دیموكراسی ناوخۆیی هەنگاو دەنێت، ئەم تایبەتمەندیانە بە قوڵی لەگەڵ پێكهاتەی بزوتنەوە جیهادیەكان ناتەبایە و تۆڕبوونی بزوتنەوە جیهادیەكان تەنها تا ئاستی رێكارێكی تاكتیكی كورتدەكرێتەوە. خاڵی گرنگ لێرەدا بریتیەلەوەی كە هەر ئەو فۆڕمە، بەتەنهایی دەتوانێت ئاماژەیەك بێت بۆ تایبەتمەندی پۆستمۆدێرنەی ئەو رەوتانە.
نەریت یان مۆدێرنە تا ئێستاش پرسیاری سەرەكی ئەو توێژەرەوانەیە، كە ریشە مادییە ئۆبجێكتیڤەكانی سەرهەڵدانی ئەو رەوتانە نابینن. بۆیە هەڵبژاردنی نازناوی نەریتی بوون و كۆنەپەرست بوون، ساكارترین رێگەی خۆدەربازكردنە لە رووبەرووبوونەوەی پرسیارە جەوهەریەكان. كێشەی ئەو چەمكانە ناڕوونبوونیانە. (نێگری و هارت 1384: 157) “ئەم تایبەتمەندیە گشتیەی بناژۆخوازی، وەك گەڕانەوە بۆ جیهانی نەریتی یان بەر لە مۆدێرنە و ژیاندنەوەی بەها كۆمەڵایەتیەكانی، زیاتر لەوەی روونكەرەوە بێت، ناڕوونكەرەوە و لێڵە. لەراستیدا تێڕوانینەكانی بناژۆخوازان لە بارەی گەڕانەوە بۆ رابردوو، بەگشتی لەسەر بناخەی وەهم و خەیاڵی مێژوویی هەڵچنراون”. ئەوەی كە بناژۆخوازان وەك “سەلەفی ساڵح” هەڵسوكەوت دەكەن و چەسپاندنی “شەریعەت” كە خواستی سەرەكی ئەوانە، هیچ پەیوەندیەكی بە ژیان لە سەردەمی ئێستاوە نییە، دابەزاندنی بناژۆخوازی ئایینیە بۆ ئاستی دەمارگرژی توندی ئایینی و لەبەرچاونەگرتنی ئاڵۆزیەكانی پێكهاتە كۆمەڵایەتیەكانیەتی و لە بنەڕەتدا واتا بەخشین بە بناژۆخوازی بە كەڵك وەرگرتن لە پاشناوی “ئیسلامی”، هەر هەمووی گێڕانەوەیەكی ئایدۆلۆژییە لە پرسەكە.
(هەر هەمان شوێن، 158 و 159) “نابێت روخسارەكانی ئەم دواییەی بناژۆخوازی ئیسلامی، وەك رەوتی گەڕانەوە بۆ بەها و شێوازەكانی رابردوو دابنرێن.. توندڕەویە ئیسلامیەكانی ئەم سەردەمە، لە راستیدا لە سەر بنەمای ” بیركردنەوەی رەسەن” و داهێنانی بەها و كرداری رەسەن دامەزراون، كە رەنگە دەنگدانەوەی بەها و هەڵسوكەوتەكانی بوژاندنەوەكان و بناژۆخوازیەكانی سەردەمانی تر بن، بەڵام لە راستیدا وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر سیستەمی كۆمەڵایەتی ئێستا ئاراستەكراون. بۆیەش لەهەموو ئەمانەدا “گەڕانەوەی بناژۆخوازانە بۆ نەریت” داهێنانێكی نوێیە. كەواتە واباشترە زەبری دژە مۆدێرنە، كە بناژۆخوازان پێناسەیان كردووە، وەك پرۆژەیەكی پۆست مۆدێرنە، نەك پێش مۆدێرنە پێناسە بكرێت. پۆست مۆدێرنەی بناژۆخوازی دەبێت لە بنەڕەتدا، بە رەتكردنەوەی مۆدێرنە وەك كەرستەی هەژمۆنی ئەوروپی-ئەمریكی لەبەرچاوبگیرێت و لەو دەلاقەوە بناژۆخوازی ئیسلامی لە راستیدا پرسێكی پارادایماتیكە.. لەم روانینەوە بە هۆی ئەوەی شۆڕشی ئێران وەك بزاوتێك بوو بە ئاراستەی رەتكردنەوەی توندی بازاڕی جیهانی بوو، دەكرێت وەك یەكەم شۆڕشی پۆستمۆدێرنە هەژمار بكرێت”.
لەو گۆشە نیگایەوە، شرۆڤەی بزوتنەوەی جیهادیەكان وەك رەوتی پۆستمۆدێرنە، بەواتای تێگەیشتنی ئەوانە لە دۆخی جیهانی و سنوری سڕدراوەی سەرمایە، تێگەیشتنی ئەوانە وەك پێشویستی نەهێشتنی رێساكان لە بازارە بازرگانیەكان و ئەنجی ناكارامەیی حكومەتەكانە، و بە ئەگەری زۆر بە واتای گواستنەوەیە لە سەرمایەداری پیشەسازی بەرەو سەرمایەداری دارایی، جۆرێك لە سەرمایەداری كە بەشی زۆری بەهاكەی وەهمیە.
توندوتیژی یان زەبرو زەنگی شۆڕشگێڕانە
لە فیلمی “مایكل كۆلینز” لە دەرهێنانی نیل جۆردان، لیام نیسۆن، رۆڵی ئەو پارتیزانە ئەفسانەییە ئیرلاندیە دەگێڕێت. مایكڵ كۆڵینز، بەتەنها لە شەڕێكی نابەرابەردایە لە دژی گەورەترین هێزی كۆلۆنیالیستی جیهان واتە بەریتانیا. ئەو شەڕە سەختە بەگشتی پڕە لە كوشتار و كاولكاری و تەقینەوە. لە دیمەنی سەرەكیدا كە كۆڵینز و هاوسەنگرەكەی بەسەر كەشتیەوە سەرقاڵی قسەكردنن، بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بە هۆكاری ئەو هەموو توندوتیژیە و گرتنەبەری ئەو رێبازە توندوتیژەی تێكۆشان ئاشنا دەبین. كۆڵینز بە هاوڕێ و هاوسەنگەرەكەی دەڵێت :” دەزانی هاری، لەوان بێزارم، بێزارم لە بەریتانیەكان، چوون هیچ رێگەیەكی تریان بۆ نەهێشتووینەوە”.
هەر بەراست دەتوانین ئەم بانگەشە گشتیەی چەپ پەسەند بكەین، كە بەكارهێنانی توندوتیژی نەك لە رووی هەڵبژاردنەوە نییە بەڵكوو داسەپێنراوە؟ بۆ وێنە مایكڵ كۆڵینز بێجگە شەڕی پارتیزانی هیچ رێگەیەكی تری بۆ نەماوەتەوە و ئەو بێجگە لە لولەی چەكەكەی هیچ رێگەیەیكی تری بۆ نەماوەتەوە تا بەریتانیەكان ناچار بە دانوستان بكات؟ كەواتە چ شتێك بانگەشەكانی بزوتنەوە چەپەكان لە جیهادیەكان جیادەكاتەوە؟ ئایا جیهادیستەكان لە پاساوهێنانەوە بۆ توندوتیژیەكانیان (جیا لە سەرچاوە ئایینیەكان) پاساوێكی تریان هەیە؟ جیهادیەكان لەو بڕوایەدان كە توندوتیژی بەسیستەمكراوی رۆژئاوا و نەبیسترانی دەنگی ئەوان، بێجگە لە شێوازێكی توندوتیژی تێكۆشان، هیچ رێگەیەكی تری بۆ نەهێشتوونەتەوە. هەڵبەت ئەو بانگەشە، بە باشی لە لایەن پرۆپاگاندای نیۆلیبرالیش دوپاتدەكرێتەوە و دەوترێتەوە. لە روانگەی نیولیبراڵەكانەوە، بزوتنەوەی جیهادیەكان درێژكراوەی لۆژیكی بزوتنەوەی چەپن، ستراتیژی و تاكتیكیان یەكێكە و هەروەها پابەندبوونی جیهادیەكان بە بەكارهێنانی توندوتیژی لە پەروەردەی چەپەوە وەرگیراوە، كە بەباشی فێری بوون و جێبەجێی دەكەن! ئەگەر چەپەكان پەنایان بۆ توندوتیژی نەبردایە لەمڕۆدا قاعیدە و داعش كردەوەی خۆكوژیان ئەنجام نەدەدا، چوون جیهادیەكان وا لە بزوتنەوەی چەپەوە فێبوون، كە توندوتیژی رێگەی بەردەمیان دەكاتەوە.
بۆتێگەیشتنی باشتر لە رێكارەكانی توندوتیژی لەم دەقەدا (و هەروەها ئایدۆلۆژیای بزوتنەوەی جیهادی) باشترە كە چەمكی “بەڕێوەبردنی دڕندەیی” لەگەڵ چەمكی زەبروزەنگی شۆڕشگێڕانە بەراورد بكەین.
سلاڤی زیزیك فەیلەسوف و دەرونناسی سلۆڤینیایی، لەو بڕوایەدایە، كە دەكرێت توندوتیژی لە سێ بەشدا پۆلێن بكرێت، توندوتیژی سیستەماتیك، توندوتیژی كارتێكەر، توندوتیژی كارلێكراو (1389، لا 8-9) ئەو پێیوایە، توندوتیژی سیستەمی هەمان ئەو شتەیە، كە بەشێوەیەكی سیستەماتیك لە ئایدۆلۆژیایەكی دیاریكراودا جێبەجێ دەكرێت. توندوتیژی كارتێكەر بەچالاكی راستەوخۆی ناسكار (سوژە) ئەنجام دەدرێت، رێك وەك كوشتن و ئازاردانی هەستپێكراو (ئۆبژێكتیڤ)ی كەسانی تر.توندوتیژی كارلێكراو جۆرێك لە توندوتیژیە كە بە بەكارهێنانی زمان و بە رێگەی پاسیڤ (ناچالاك) جێبەجێدەكرێت، هیچ زیانێكی جەستی لەو جۆرە لە توندوتییەدا نابینرێت، هەروەك هەڵاواردن و جیاكاری رەگەزی یان سوكایەتی كردن بە باوەڕە كەسیەكان.
لەو دەقەدا دوو جۆر توندوتیژی بەدی دەكرێت، كارلێكەر و كارتێكراو. خاڵی جێی سەرەنج لە نامیلكەكەدا، دەستبەسەردا گرتنی دەستەواژە و سەرلەنوێ پێناسەكردنەوە و لە ناوەرۆك بەتاڵكردنەوەیانە. بۆ وێنە وشەی دڕندەیی لە سەرتاسەری دەقەكەدا بە هیچ جۆرێك لایەنی نەرێنی یان بەهایی نییە و لە جیاتی ئەوە تەنها تایبەتمەندی وێناگەری هەیە. ئەمە هەر ئەو توندوتیژیە كارلێكراوەیە، كە بە بێ پەنابردنە بەر هیچ چەشنە كردەوەیەكی هەستپێكراو، بەرەو توندوتیژی دەڕوات.
نمونەی ورد و ئاشكرای دەستبەسەرداگرتنی وشەكان و داتاشین و هەڵگەڕاندنەوەیان، بەرێگەی رێكارێكی ئاڵۆزی ئایدۆلۆژی لەم پەیامەی ئەبوبەكر بەغدادی دەبینرێت:
“.. تیرۆریزم بێ باوەربوونە بەو دروشمانە (دروشمی كافرەكان) و باوەڕبوونە بە الله. تیرۆریزم گەڕانەوە بۆ یاسای الله لەبارەی دادپەروەری. تیرۆریزم پەرستشی الله یە بەو جۆرەی كە خۆی فەرمانی كردووە. تیرۆریزم رەتكردنەوەی سوكایەتی و مل كەچی و گوێڕایەڵی كافرەكانە. تیرۆریزم بۆ مسوڵمانەكان واتە ژیانە وەك مسوڵمان، بە هێز و سەربەزی و ئازادی. تیرۆریزم پێداگریە لەسەر مافەكانت و دەستهەڵنەگرتنە لێیان…”.
هەڵگێرانەوەی چەمكەكان و خستنەرووی لێكدانەوەی نوێ، كردارێكە كە هەموو ئایدۆلۆژیاكان بەپێویستی دەبینن كە سەرلەنوێ بەرهەمی بهێننەوە، پرسیارەكە لەبارەی ئەم شێوازە ئایدۆلۆژیاییە، بونیاتنانی مێژووە بە كەڵك وەرگرتن لە نمونەكانی بزوتنەوەی چەپ.
زەبر و زەنگی شۆڕشگێڕی چەمكێكە، كە لە بەرهەمەكانی تیۆریسیەن و بیرمەندە دیارەكانی چەپ وەك لنین، لۆكسامبورگ، لۆكاچ و بنیامیندا دەبینرێن.
والتر بنیامین لە تیۆریەكانی مێژوودا بە روونی بابەتەكە بە رزگاركردنی رابردووی مێژوو لێكدەداتەوە: “.. ماتریالیستێكی مێژوویی تەنیا لە دۆخێكدا ئاوڕ لە بابەتێكی مێژوویی دەداتەوە، كە هەروەك مونادێك هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكات. ئەو لەم پێكهاتەدا ئاماژەكانی جۆرێك لە راوەستەكردنی رزگاریدەرانەی دروستبوونی كات دەناسێتەوە، یان بە دەربڕینێكی تر جۆرێك لە شانس یان بەختی شۆڕشگێڕی لەشەڕێكدا لە پێناو رزگاركردنی رابردووی ستەملێكراو”.
رابردوویەك كە تا ئەم چركەساتە درێژكراوەتەوە و لەچاوەڕوانی رزگاربووندایە: “..زەمەنی ئێستا، كە لە پێگەی زەمەنی رزگاریدەردایە، كۆی مێژووی مرۆڤایەتی بە رێگەی چڕكردنەوەیەكی مەزن لە خۆیدا كۆدەكاتەوە، رێك هەمان گەورەیی و پێگەی هەیە، كە كۆی گشتی مێژووی مرۆڤایەتی لە گەردوندا هەیەتی..”.
كاتێك لە وێناكردنی فریشتەی پۆل كلێ دەڵێت:” ئەمە هەمان ئەو وێنەیەی كە لە مێشكی ئێمەدا لە فریشتەی مێژوو نەخشێنراوە. روخساری بەرەودواوەیە.. فریشتەكە نیازی ئەوەی هەیە كە بمێنێتەوە، مردوەكان لە خەو راچەنێت و ئەوەی كە خاپور كراوە و لەناوچووە، نۆژەن و وەك خۆی لێبكاتەوە.”
بنیامین لەو بڕوایەدایە كە ئەگەر بڕیارە راپەرینێك رووبدات، خاڵی گەڕانەوەی ئەو راپەڕینە مێژووە، خەونە ئاڵۆسكاو و لەدەستچووەكان :”لە هزری ماركسدا ئەم چینە لە پێگەی دوایین چینی بەندكراودا پۆلێنكراوە، لەپێگەكەیدا تۆڵەسێنێك سەرهەڵدەدا، كە ئەركی رزگاری بەخشی، بەناوی نەوەی بێ هەژماری چەوساوەكان، بە ئەنجام دەگەیەنێت”.
ئەگەر مێژوو، مێژووی وەحشیگەری و دڕندایەتی بووە، ئەگەر توندوتیژی و سەركوت بەشی ئەوكەسانەیە كە بە مێژوودا تێپەڕیون، كەواتە دەبێت بە یەكجارەكی كۆتایی بەو توندوتیژیە بهێنرێت، مێژوو لە رابردووی وەحشیگەرایی خۆی رزگار بكرێت.
تیۆریسیەنەكانی زەبروزەنگی شۆڕشگێڕی، كەسانێك وەك لوكاچ و واڵتر بنیامین، بنەمای كارەكانیان لەسەر مێژوو و پابەند بوون بە مێژوو داڕشتووە. لوكاچ لە وتارە بەناوبانگەكەی خۆی “تاكتیك و ئاكار” لەو بڕوایەدایە كە لە بنەڕەتدا توندوتیژی شۆڕشگێڕی بابەتێكە لە بازنەی ئاكاردا.
لوكاچ پێیوایە كە تاكتیك لەپێشدا كردارێكی ئاكاریە (لوكاچ 1390، 23) ” هەر كەس لە ئێستادا كۆمۆنیزم هەڵبژێرێت، بەناچاری ئەركی ئەوەی لەسەر شانە، كە لە بەرامبەر هەر ژیانێكی مرۆیی كە لە خەبات لە پێناویدا لەدەستدەچێت، رێك هەمان بەرپرسیارێتی كەسی لە ئەستۆ بگرێت، كە ئەگەر خۆی هەر هەمویانی بكوشتایە، لەئەستۆی بووایە”.
تێڕوانینی لوكاچ بۆ پرسی تاكتیك، لە بنەڕەتدا تێڕوانینێكی ئەگزیستانسیالیستی (بوونگەرایی)ە، ئەمە بڕیاری هەر تاكێكە، پرسیارێكە كە دەبێت بە ئاگاییەوە بخرێتەڕوو و هەر كەسێك بۆخی وڵامی بداتەوە. پەیڕەوكردنی هەرتاكتیكێك كە هەڵگری توندوتیژی بێت، نەك هەر توندوتیژی بەرامبەر بە ئێمە، بەڵكوو بەرامبەر كەسانی تریش پێویستە لە روانگەی ئاكارەوە رووبەرووی پرسیار بكرێتەوە، ئایا ئەمە ئاكاریترین كردارە؟
لۆكاچ باوەڕی وایە كە تەنانەت ئەوانەشی خۆیان بە دوژمنی شۆڕش دەزانن، دەبێت وەڵامێكیان بۆ ئەو پرسیارە پێبێت.
بناخەی وەها تێڕوانینێك بۆ توندوتیژی و تاكتیكی شۆڕشگێڕی تەنها هەڵقوڵاوی لەبەرچاوگرتنی توندوتیژیە وەك پرسێكی مێژوویی. بەو واتایەی كە توندوتیژی تەنها وەك قۆناغێك لە مێژوو دادەنرێت و بە تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە لە مێژوو، بۆ هەتاهەتایە ئاسەواری نامێنێت. لەو رووەوە توندوتیژی وەك كردارێكی ئاكاری و لە بازنەی ئاكار دادەنرێت كە هەڵاوێردێكە لە رێسای گشتی ئاشتی.
لەبەرامبەر وەها بڕوایەكدا، توندوتیژی لەم دەقەدا (بەڕێوەبردنی دڕندەیی)، وەك كردارێك كە لە بنەڕەتدا لە بازنەی یاسا و سیاسەت روودەدات چاوی لێدەكرێت. توندوتیژی پرسێكی بەڕێوەبردنە، كە بە رێگەی سیاسەت و رێكاری راست، پێویستە تا كۆتایی بەكاربهێنرێت. خاڵی گرنگ لێرەدا ئەوەیە، كە ئەو توندوتیژیەی لێرە ئاماژەی بۆ كراوە بڕیار نییە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوە و رەتكردنەوەی توندوتیژی مێژوویی، لە بری ئەوە دەبێت وەك زەمینەیەكی هەمیشەیی و پتەو بەڕێوەببرێت. توندوتیژی لە ئایدۆلۆژیای جیهادیەكان، دەبێتە بابەتێكی بان مێژوویی و بێ كۆتایی.
دوو جۆر توندوتیژی لە دەقەكەدا دەبینرێت: یەكەم، توندوتیژی وەك بابەتێكی بەڕێوەبردن، دووەم، توندوتیژی وەك بابەتێكی بانگەشەكاری. لە هەردوو شێوازەكەدا، توندوتیژی وەك دۆخی هەبوون ناسی مرۆڤ دەبێتە بنەمایەكی نەگۆڕ و هەڵاوێردی توندوتیژی، ئاشتیە. ئەو لێكدانەوەیە لە توندوتیژیە، هەڵماڵراوترین لێكدانەوەی فاشیستیە لە توندوتیژی.
ئایین
ئەگەر لە دەقەكە ورد ببینەوە، 498 جار وشەی خودا یان God بەكارهێنراوە، وشەی ئیسلام 168 جار و وشەی قورئان 78 جار بەكارهێنراوە، بەڵام نابێت سڵ بكەینەوە لە رواڵەتی ئایینی دەقەكە. چوون زۆربەی حاڵەتەكانی بەكارهێنانی وشەی خودا لەو دەقەدا دەگەڕێتەوە بۆ دەستەواژە رۆژانەییەكانی وەك، “ئەگەر خودا بیهەوێت”، “پشت بە خودا” و “خودا لێی خۆش بێت”.
دەتوانرێت باس لەوە بكرێت، كە ئەوەندەی ئایدۆلۆژیای دەقەكە سودی لە جیهانی هاوچەرخی سەرمایەداری وەرگرتووە، ئەوەندە سودی لە نەریتی ئایینی نەبینیوە. ئیسلام روكەشێكە بۆ ئەو رەوتە.
ئەمڕۆكە ئایین، تایبەتمەندیەكی بەتەواوەتی چینایەتی بەخۆیەوە گرتووە. خوێندنەوەی ئایین وەك پرسێك كە پەیوەستە بە ژێردەستەكانەوە دادەنرێت، ئەو ژێردەستانەی كە دژبەری سەرسەختی پەرەپێدانی ئازادیە كۆمەڵایەتی و كلتوریەكان و بە یەك وشە (دژی) تاك گەرایی نیۆلیبراڵین و پاڵ بە ئایینەوە دەدرێت، چوون تا ئێستاش ژێردەستەكان خۆیان لە كۆتی نەریت و پێش مۆدێرنە رزگار نەكردووە، هەر بۆیەش لە بەرەوپێشبردنی پڕۆژە كۆمەڵایەتیەكان، مەیلە ئایینیەكانیان بە مەترسیدار دادەنرێن. لەم رووەوە ئایین دەگۆڕدرێت بۆ گۆڕەپانی شەڕی چینایەتی. لەلایەكەوە ژێردەستەكان بەرێگەی ئایینەوە لەسەردەمی نەبوونی دەسەڵات، خۆیان بە هێزی راگر هاوتەریب دەكەن، لە لایەكی ترەوە باڵادەستەكان تەنیا وەك هێمای دواكەوتوویی نەریت لە ئایین دەڕوانن كە لەگەڵ كرانەوەی بازاڕی ئازاددا ناتەبایە. وەك ئەوەی چەمكی سواوی تریش لەگەڵ ئایین ئاوێتەیە.
لەو رووەوە كە ئایین تەنیا رواڵەتی ئەو رەوتە ئایدۆلۆژیایەیە، رەخنەگرتن لەم رەوتە بەڕێگەی رەخنەگرتن لە ئایین كردارێكی دوژمنكارانە و بەدەرە لە لۆژیكە. رەخنەگرتن لە ئایین، لەمڕۆدا بووەتە رەخنەگرتن لە چەندین دەرهاویشتەی تر، لەوانە رەخنە لە ژێردەستەكانی كۆمەڵگا، رەخنەیەكی تێكەڵ بە چەمكی سواوی رەگەزپەرەستانە، رەخنەیەك كە چەندین ناتۆرەی لە پێشدائامادەكراو لە خۆدەگرێت، لەوانە دابەزاندنی ئاستی پرسە سەرەكیەكان بۆ “رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی” بوون و ..
ئەنجام
كاتێك پۆل بریمەر (یەكەم حاكمی مەدەنی ئەمریكا) چەند یاسایەكی پەسەند كرد، كە كراوەترین دۆخی بۆ سوڕی سەرمایە لە عێراق دەخوڵقاند، ئەوەندە بیری لە دەرەنجامەكانی نەدەكردەوە، یان رەنگە كەس لە هزری خۆیدا داهاتویەكی نیۆلیبراڵی بۆ عێراق وێنا نەدەكرد. گۆڕینی كۆمپانیا حكومیەكان بە كۆمپانیای كەرتی تایبەت، رێگەدان بەوەی كۆمپانیا بیانیەكان بۆ ئەوەی بەتەواوەتی ببنە خاوەنی كۆمپانیا عێراقیەكان و پێدانی ماقی بردنەدەرەوەی سەرجەم قازانجەكانیان بە كۆمپانیا بیانیەكان و.. هیچ ئاماژەیەكی بۆ تابلۆی ئەمڕۆی عێراق تێدانەبوو، بەڵام دەرەنجامی پەرەدان بە كەرتی تایبەت، ئەنجامی ناكارامەیی حكومەتی بن دەستی سیستەمی بەنیولیبراڵ كردنی حكومەت گەیشتە جێیەك، كە داعش ببێتە رزگاریدەری عێراق لە چنگ ئەو نەهامەتی و پەشێویانەی رووبەرووی كۆمەڵگاكەی بووەتەوە. كۆمەڵگایەك كە سەردەمانێك خاوەنی یەكێك لە خوێندەوارترین و بەهێزترین چینە مامناوەندەكانی رۆژهەڵاتی ناوراست بووە.
ئەگەر واتێبگەین كە داعش لە ئێستادا بە هەوڵێكی بێوێنەوە تەنها سەرقاڵی كوشتارە (كە هەڵبەت ئەمە لەسەرووی هەموو كارەكانیەوەیەتی) رەنگە تاڕادەیەك گەورە كردنەوەی تێدابێت. داعش خۆی پابەند كردووە بە چاككردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانی ژێردەستی. دابینكردنی تۆڕی گواستنەوەی ئاو، هەمان ئەو شتەی كە حكومەتی نیولیبراڵی عێراق تا ئێستاش نەیتوانیوە ئەنجامی بدات و لەداهاتویەكی نزیكیشدا توانای ئەوەی نییە، ئەوەش بە یەكێك لە هەنگاوەكانی داعش بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری دادەنرێت. دروستكردنی خانەی بەساڵاچووان، هەتیوخانە بۆ پارێزگاری كردن لە منداڵانی بێ سەرپەرشت، دابەشكردنی گۆشت و مادەی خۆراكی تر، دابینكردنی بەربانگ بە بێ بەرامبەر و خۆراكی خۆڕایی، نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی پردە رووخاوەكان، دروستكردنی نەخۆشخانەی گشتی بۆ ئەو منداڵانەی تووشی شێرپەنجەبوون ( بابەتێك كە لە پەیماننامەی هیچ دەوڵەتێكی نیولیبراڵدا نابینرێت) و .. ئەمانە بەشێكن لە هەنگاوەكانی داعش. بۆ زانیاری زیاتر بڕواننە گۆڤاری دابق (گۆڤاری فەرمی داعش) ژمارە 2 لاپەڕە 35، یان ژمارەی 4 ی ئەو گۆڤارە لاپەڕەكانی 27 تا 29.
پرۆژەی بە نیولیبراڵی كردنی ئابوری عێراق بەرادەیەك بەرەوپێشچوو، كە بەهۆی ناكارامەیی حكومەت لە دابینكردنی پێداویستیە سەرەتاییەكانی هاوڵاتیان، بواری پاڵپشتی كردن لە فاشیست ترین بزوتنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەخسێنرا.
داعش و قاعیدە، رۆڵەی ناوچەیەكی سەرسوڕهێنەرن. ناوچەیەك كە چەندین ترلیۆن دۆلار داهاتی نەوتی هەبووە، بەڵام تا ئێستاش بە دواكەوتووترین ناوچەكانی جیهانی دادەنرێت. ناوچەیەك كە ماوەی 30 ساڵە سیاسەتە نیولیبڕالیەكان تێیدا بەچڕی پەیڕەو دەكرێن، ئەنجامی ئەو سیاسەتە ئابوریانە، كۆمەڵگاكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەرەو جەمسەربەندی و سەرهەڵدانی دوو “ئەوپەڕ” بردووە، ئەوپەڕی دەوڵەمەندی و ئەوپەڕی هەژاری. ناوچەیەك كە حكومەتەكانی بەگەندەڵی دارایی و سیاسیەوە تێیدا بە فەرمی دەسەڵاتیان بەدەستەوەیە، ئەو دەوڵەتانەی كە رێگە بە هێزە سەربازیەكان دەدەن نەك هەر دەستوەربدەنە سیاسەت، بەڵكۆ خۆیان لە ئابوریش هەڵقوڕتێنن. ناوچەیەك كە تا ئێستاش دەستوەردانەكانی ئیمپرالیزم و سنوركێشانەكانی حكومەتە ئیمپرالیستیەكان، كە مێژووەكەیان ئەوەندەش كۆن نییە، زامداری دەكات، هێشتاش داگیركردنی ئەو وڵاتانە لە لایەن رۆژئاواوە بە پرسێكی رێگەپێدراو و لۆژیكی هەژمار دەكرێت.
لەگەڵ لەبەر چاوگرتنی ئەو لیستەیەی سەرەوە و چەندین خاڵی تر، دەبێت دان بەوەدا بنرێت كە ناسین و تێگەیشتن لە قاعیدە و داعش تەنها بە كەڵك وەرگرتن لە تێگەیشتن لە ئایدۆلۆژی ئەوان، نەك هەر دەستەبەر نابێت، بەڵكوو هەندێك جار چەواشەكاریشە. ئایدۆلۆژیا هەمووكات لە هەوڵی فریودانی وەرگرەكەی و بەلارێدابردنیدایە. بۆیە تێگەیشتن لەو رەوتانە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی سیاسەت و ئابوری و زەمینە مادی و نمونەییەكانی سەرهەڵدانی ئەو رەوتانە، رەخنە و تێگەیشتن و لێكۆڵینەوە و ئەنجامێكی راست و دروستی لێ بەدەست نایات. تێگەیشتن لە ئایدۆلۆژیای قاعیدە و داعش پێویستە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەس نییە.
سەرچاوەكان
ژیژک، اسلاوی؛ خشونت، پنج نگاه زیرچشمی؛ علیرچا پاکنهاد؛ نشر نی؛ 1389
لوکاچ، گئورگ؛ تزهای بلوم؛ امید مهرگان؛ نشر پالپ؛ 1390
نگری، ێ‌نتونیو و مایکل هارت؛ امپراتوری؛ رچا نجف‌زاده؛ نشر نی؛ 1384
نگری، ێ‌نتونیو و مایکل هارت؛ انبوه خلق جنگ و دموکراسی در عصر امپراتوری؛ رچا نجف‌زاده؛ نشر نی؛ 1387
The management of savagery: the most critical stage through which the umma will pass; Abi bakr naji; translated by William mccants
هەندێك سایت كە لە نوسینی ئەم وتارەدا كەڵكیان لێوەرگیراوە:

Thursday, October 29, 2015

بەغدا؛ کوژران و برینداربوونی دەیان ئەندامی موجاهیدین


NNSROJ: لە ئەنجامی مووشەكباران كردنی كەمپی لیبرتی لە نزیك بەغدا، شوێنی مانەوەی ئەندامانی رێکخراوی موجاهیدین، دەیان ئەندامی ئەو رێكخراوەیە كوژران و زیانێكی زۆریش بەر كەمپەكە كەوت.
سەرچاوەیەک لە ناو كەمپەكە بە ناوەندی نوچە و شرۆڤەی رۆژی راگەیاند، شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی، زیاتر لە ۶۰ مووشەک ئاراستەی كەمپەكەیان كراون و بە هۆی ئەو هێرشەوە لانیكەم ۲۰ كەس كوژراون و چەندین كەسی تر برینداربوون.
هەمان سەرچاوە وتیشی: لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سەرجەم خانووەكانی ناو كەمپەكە زیانیان بەركەوتووە و دەتوانم بڵێم كەمپەكە خاپوور بووە.
شوورای میللی موقاومەت، لقی سیاسیی رێکخراوی موجاهدین رایگەیاندووە کە بە لانیکەمەوە ٢٣ کەس ژیانیان لەدەست داوە.
رێكخراوی موجاهیدین رێكخراوێكی بەرهەڵستكاری حكوومەتی ئێرانە و دوای دەستپێكردنی شەڕی چەكداری دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ۱۹۸۰، بنكە و بارەگاكانی خۆی لە عێراق جێگیركرد.
ئەندامانی موجاهیدینی خەلق پێش ئەوەی بە زۆرەملێ بەرەو كەمپی لیبرتی راگوێزرێن، لە كەمپی ئەشەرف لە پارێزگای دیالە دەمانەوە.
دانیشتوانی ئەو كەمپە باس لەوەدەكەن چەندین جاری تر لە لایەن چەكدارە شیعە عێراقییەكانەوە، كە لایەنگری حكوومەتی ئێرانن هێرشیان كراوەتە سەر و حكوومەتی عێراقیش بە كەمتەرخەم ناودەبن لە پاراستنی ژیانیان.
م.ا

Tuesday, October 20, 2015

“دەستپێشخەری ئاشتی كۆمەڵایەتی”


ئەمڕۆ پێشوازیمان كرد لە ژمارەیەك لە ئەندامانی گروپی “دەستپێشخەری ئاشتی كۆمەڵایەتی” كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان، دانا سەعید سۆفی، هۆگر چەتۆ، رێبین رەسوڵ و رەحمان غەریب.
“دوابەدوای قوڵبوونەوەی بارگرژیە سیاسیەكانی هەرێم ژمارەیەك لە چالاكوانان و كەسایەتیە سیاسیەكانی هەرێم، بەمەبەستی هێور كردنەوەی دۆخەكە و بە ئامانجی یەكخستنی هەوڵە ناوخۆیی و دەرەكیەكان بۆ رێگری كردن لە ترازانی ئاشتی كۆمەڵایەتی، گروپێكیان بە ناوی “دەستپێشخەری ئاشتی كۆمەڵایەتی” پێكهێنا و بۆ گەیاندنی پەیامەكەیان سەردانی لایەنەكان، كەسایەتی و رێكخراوەكان و دەزگاكانی راگەیاندن دەكەن.
ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو گروپە لە چوارچێوەی سەردانەكانیان، بارەگای رادیۆ نەوایان بەسەركردەوە و وێڕای رونكردنەوەی ئامانج و داخوازیەكانیان، راگەیاندنی كەمپینی “ئیتر بەسە”یان لە لایەن رادیۆ نەواوە بەرزنرخاند و پشتیوانی خۆیان بۆ كەمپینەكە دەربڕی”.


Monday, October 12, 2015

ساڵانە بەدەیان كۆڵبەر گیانیان لە پێناو نان دادەنێن


NNSROJ: بەپێی ئامارێک ساڵی ڕابردووی كۆچی هەتاویی، بەدەیان كۆڵبەری كورد لە سەر سنوورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە كوژراون یان برینداركراون.
تۆڕی مافەكانی مرۆڤ لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویكردەوە، بەپێی لێكۆڵینەوەكانیان تەنیا لەماوەی ساڵی ۱٣۹۳ی كۆچی هەتاویدا، لانیكەم ۲۷ كۆڵبەری كورد لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە ئەمنییەكانی ئێران لەسەر سنوورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستداوە و ۲۸ كەسی تریش برینداربوون.
هەر لەو ساڵەدا ۶ كۆڵبەریش بەهۆی نقومبوون لە ئاودا خنكاون، یان بەهۆی بەفر و سەرماوە ڕەقبوونەوە و ۴ كەسی تری بەهۆی تەقینەوەی مینەوە كەم ئەندام بوون.
ئەو ناوەندە جەختیشی كردۆتەوە لەوەی بەهۆی نەبوونی ناوەندی سەربەخۆ لە ناو ئێران و هەروەها گوشارەكانی ناوەندە ئەمنیەكانی ئەو وڵاتە، ئەو ئامارە لانیكەمی ژمارەی ئەو كۆڵبەرانەیە كە لەو سالەدا بوونەتە قوربانی و بە ئەگەرێكی زۆر ژمارەی قوربانیان زۆر لەوە زیاترە.
م.ا

The Iraqi government has banned the activities of Iranian Kurdish parties. According to a new decree by Iraq's National Security Adviso...