Monday, January 13, 2020

The Kurdish Human Rights Situation Report in 2019

ڕاپۆڕتی تەواوی پێشێلکاری مافی مرۆڤی ساڵی ۲۰۱۹ لە کوردستان

KMMK:

ڕاپۆڕتی دۆخی مافی مرۆڤ لەساڵی ۲۰۱۹ بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە پشتبەستن بە ڕاپۆڕتە جۆراوجۆرەکانی ئەم ڕێخراوە مافی مرۆڤییە کۆکراوەتەوە.لەم ڕاپۆڕتەدا هەوڵ دراوە کە هەموو ڕوداوەکانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ کە هاتوونەتە ئاراوە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان کۆ بکرێتەوە و ڕاپۆرتێکی گشتگیر پێشکەشی بەردەنگ بکرێت.

شیاوی باس ئەم ڕاپۆڕتە بە هۆی ڕێگری حکوومەتی ئێران بە ڕێخراوەکان و گرووپە مافی مرۆییەکان ڕاپۆرتێکی گشتگیر و تۆکمە نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکاری گەڵاڵە بۆ داڕێژراوی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەخاتە ڕوو.
حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەسبەسەری هاوڵاتیانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکانییەوە بە بن پێ خستنی مافی مەدەنی و سیاسی، بن پێ خستنی ئازادی بیروڕا دەربڕین، بن پێ خستنی ژیانی ئازاد و ئەمنییەتی تاکەکەسی،هەڵاواردنی حکوومی،سووکایەتی و شکاندنی شکۆی هاوڵاتیان و هەروەها ئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی ولە بەرچاو نەگرتنی مافی زیندانیانی سیاسی، تا کۆتایی ساڵ بەردەوام بوو.

لە ساڵی ۲۰۱۹ی زایینیی شایەتی هەمە چەشنە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستان بووین، ئەو ڕووداوانەی بوون بە هۆی گیان لە دەستدانی ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،هەروەها شایەتی دەسبەسەری بەربڵاوی هاوڵاتیان بووین، ئەو هاوڵاتیانەی کە سەرقاڵی چالاکیی مەدەنی، مافی مرۆڤی و ژینگەیی بوون.

لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵک بەرانبەر بە حکوومەتی ئیسلامی ئێران دەیان هاوڵاتی کوژران و سەدانیش بریندار بوون،ئەم ڕێژەیە بەدەرە لەو کەسانەی لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

بە پێی سیاسەتگەلی هەڵاواردن وکۆلۆنیانی حکوومەتی ئێران، شایەتی کۆچی بەربڵاوی شار و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ناوچە جیاجیاکانی ئێران بووین.بێکاری و نەبوونیی دەرفەتی پیشەیی ،خەساری بەرفرەی کۆمەڵایەتیی ، ڕۆحی و دەروونیی داوە لە کۆمەڵگا.دیاردەی کۆڵبەری پەرەی سەندووە، حکوومەتی ئێران بە جێی دەروون شیکاری و سڕینەوەی ئەم دیاردە قورس و نامرۆییە، دەستی داوەتە کوشت وبڕی کۆڵبەران.

لە داتا و ئامارە کۆکراوەکانی خوارەوە ئەم ڕووداوانە بە جوێ پێشکەش دەکرێن.

ئێعدام
لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ وە تا کۆتا ڕۆژی ئەو ساڵە شایەتی ئێعدامی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووین. لەم ساڵە لانیکەم ٤۶ کەس ئێعدام کراون.لەم ڕێژەیە ٤۲ پیاو و ۴ ژن بوون.


زیندان
لەم ساڵەدا شایەتی دەسبەسەری بەربڵاوی هاوڵاتیانی کوردستان بووین،ڕێژەیەکی زۆر لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی ، مافی مرۆیی، چالاکانی ژینگە پارێز و هاوڵاتیانی ئاسایی دەسبەسەر کراون.لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ تا کۆتایی ئەو ساڵە ۳۸۶ کەس دەسبەسەر کراون.زۆرینەی دەسبەسەرکراوان گەنج ولە چالاکانی بەشە جیاجیاکانی کۆمەڵگا بوون.


ناڕازیانی کوژراو
لە ساڵی ۲۰۱۹ شایەتی ناڕەزایی و گردبوونەوەی گشتی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بووین. لە خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی ،بەربڵاوترین ناڕەزایی دەربڕینی خەڵک هاتە ئاراوە کە ڕووبەڕووی دڕندانەتری سەرکوت بوویەوە.بە پێی ئاماری نافەرمی لە ڕەوتی ئەم ناڕەزایی دەربڕینانە ۱۵۰۰ کەس لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە کوژراون.ڕێژەیەکی بەرچاو لە گیان بەختکردووان لە هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ ،مەریوان، سنە، سەقز و لە لۆڕستان ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی ناڕازایی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی خۆیان لە دەست داوە.

تەنیا لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی مانگی خەزەڵوەر لانیکەم ۱۰۳ هاوڵاتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە کوژراون و لانیکەم ۱۵۲ کەس دەسبەسەر کراون.


کۆڵبەران و کاسبکاران
هەر وەها لەم ساڵەدا ڕێژەیەکی بەرفرە لە کۆڵبەران بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورپارێز و چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران کوژراون و بریندار بوون.هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران لەسەر مۆڵەتی تەقەکردنی بێ لێپرسینەوە(آتش بە اختیار) کە خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەری کردووە ، بێ دوودڵی ئەم کۆڵبەرانە دەکەنە ئامانجی چەکەکانیان و دەست دەدەنە کوشتنیان. لە ساڵی ۲۰۱۹ لانیکەم ۹۵ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و۱۴۶ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.


خۆکوژیی
ئاماری خۆکوژی لە ساڵی ۲۰۱۹ لە سەرەوە بووە و ڕێژەیەکی زۆر دەستیان داوەتە خۆکوژی یان کوژراون.
کێشەی نێو بنەماڵە، یاساکانی پیاوسالاری و هەڵاواردنی دژە ژن، هەژاری و بێکاری لە هۆکارە سەرەکیێەکانی خۆکوژییەکان بوون.
لەم ساڵەدا ۹۸ ڕووداوی خۆکوژی و کوشتن لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە تۆمار کراوە.


مین
لە ساڵی ۲۰۱۹ شایەتی کوژران و برینداربوونی ۱۴ هاوڵاتیی بووین، ئەو گۆڕەپانە مین ڕێژکراونەی کە کۆماری ئیسلامی ئامادەی کردووە، هێشتا کۆنەکراونەوە و ڕۆژانە قوربانی لێدەکەوێتەوە.

لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە لە داواکاری و بەدواداچوونی مافەکانیان ماندوو نەناس بن و هەوڵ بدەن هەر چەشنە هەڵاواردن و نایەکسانییەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاراستەیان دەکرێ بەرپەرچ بدەنەوە و بۆ هەموو جیهانیانی ئاشکرا بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

No comments:

Post a Comment

Execution of 9 people in one day.. 7 of them were executed in Kurdistan

At least 7 prisoners were executed in Urumieh and Selmas prisons, and two more prisoners were executed in Nishabour and Qom prisons. In the...