ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 16 ی خاكه‌لێوه‌ی 2719 ی كوردی، ته‌رمی هه‌ژیر ره‌نجبه‌ری، په‌نابه‌ری كورد و زیندانی سیاسی پێشوو، له وڵاتی یۆنان به‌خاكسپێدرا.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا كه به به‌شدار ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌ران و چالاكوانانی كوردی نیشته‌جێی وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌چوو، هادی سۆفی زاده، نوسه‌ر و چالاكوان كه پورزای كۆچكردووه، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسی له‌وه‌كرد، كه هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئێران له شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێگه‌یان به بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژیر ره‌نجبه‌ری نه‌داوه پرسه‌ی بۆ دابنێن.
هادی سۆفی زاده ئاشكراشی كرد، كه هه‌ژیر ره‌نجبه‌ری پێشتر وه‌ك وه‌سیه‌ت پێی راگه‌یاندووه، كه تا ئه‌و كاته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته نایه‌وێت ته‌رمه‌كه‌شی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته، هه‌ر بۆیه وتی: به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ته‌رمه‌كه‌یان له یۆنان به‌خاكسپاردووه.
ئه‌و نوسه‌ره، له به‌شێك له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه باڵیۆزخانه‌ی ئێران له ئاتێن هه‌وڵی زۆریداوه كه ئاسته‌نگ بۆ رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنه‌كه دروست بكات، به‌ڵام دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی یۆنان، رێگری له‌و هه‌وڵ و ده‌ستوه‌ردانانه‌ی ئێران كراوه.
جێی باسه هه‌ژیر ره‌نجبه‌ری، خوێندكاری پێشووی زانكۆی ته‌ورێز كه ساڵی 2010 به هۆی چالاكی سیاسیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی كرابوو، دوابه‌دوای ئازادبوونی له زیندان به هۆی به‌رده‌وامی فشاره‌كانه‌وه ناچار ببوو ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جێبهێڵێت و له یۆنان وه‌ك په‌نابه‌ر نیشته‌جێ ببوو.
پاش نزیكه‌ی 20 رۆژ بێهه‌واڵی و پچڕانی په‌یوه‌ندی به كه‌س و كار و هاوڕێیانیه‌وه، دواجار رۆژی 11 ی خاكه‌لێوه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاگادار كرانه‌وه، كه هه‌ژیر ره‌نجبه‌ری به رووداوێك له وڵاتی یۆنان كۆچی دوایی كردووه.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
The Iraqi government has banned the activities of Iranian Kurdish parties. According to a new decree by Iraq's National Security Adviso...
-
The war in Gaza has been going on for more than two weeks, some observers believe that the Kurdish media has a record of mistakes in cover...
-
.. Chronology of Iranian assassinations outside its borders Mohammad Amini In recent days, the Kurdistan Free Life Party, an Iranian oppos...
No comments:
Post a Comment