Monday, April 29, 2019

كلیلێكی په‌یامه‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی

My article on the message of the ISIL leader
Is Saudi Arabia the key to the message of al-Baghdadi?
Has Daesh has become Iran's future card against its enemies?

په‌یامه‌ 18 خوله‌كیه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی "خه‌لیفه‌ خه‌لافه‌ت رووخاوه‌كه‌ی داعش"، كه‌ له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵی تێلێگرامی ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، ره‌نگه‌ خوێندنه‌وه‌ی زۆر و فره‌ره‌هه‌ند هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌ كۆتا ره‌سته‌ و وشه‌كانیدا هه‌ندێك زانیاری و وێنایه‌ك له‌ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی رێكخراوه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بدات.
سه‌ره‌تای قسه‌كانی به‌غدادی به‌ شه‌ڕی باغوز و كۆتاییهاتنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی شه‌ڕڤانان و هاوپه‌یمانان كه‌ ئه‌و وه‌ك "سه‌لیبیه‌كان" ناوی بردن ده‌ستیپێكرد و په‌لاماره‌كانی سریلانكاشی به‌سته‌وه‌ به‌ تۆڵه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی وه‌ك خۆی پێناسه‌ی كرد "ده‌رخه‌ری وه‌حشیگه‌ری سه‌لیبیه‌كان و خۆڕاگری ئومه‌تی ئیسلامی بووه‌".
ناوئاخنی په‌یامه‌كه‌، سه‌رباری دانپیانان به‌ شكست "خوداوه‌ند به‌ڵێنی جیهادی پێداوین نه‌ك سه‌ركه‌وتن"،  پڕه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامیدان به‌ په‌لاماره‌كانیان "جیهاد" و باس له‌ هێرشه‌ ناسه‌ركه‌وتوه‌كه‌ی ماوه‌ی رابردووی چه‌كداره‌كانیان ده‌كات له‌ سعودیه‌ و و به‌ زمانێكی توند داده‌بارێته‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار له‌و وڵاته‌، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی به‌درێژایی قسه‌كانی زۆر به‌ شێوه‌یه‌كی نامۆ په‌سنی ئه‌و سه‌ركرده‌ كوژراوانه‌ی رێكخراوه‌كه‌یدا كه‌ ره‌چه‌ڵه‌كیان له‌ نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌بیه‌ واته‌ سعودیه‌وه‌ بوو.
سعودیه‌ ئه‌و وشه‌ كلیلیه‌یه‌ كه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌ی به‌غدادی به‌دی ده‌كرێت.
سعودیه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ئاڵۆز و پڕ له‌ گرژیدایه‌ له‌گه‌ڵ توركیا و توركیاش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ تۆمه‌تبار بووه‌ به‌ هاوكاری و ته‌نانه‌ت ئاراسته‌كردنی داعش.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ سعودیه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ گرژترین ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانیدایه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ شیر و تیر له‌یه‌ك ده‌سون و دوای ئیسرائیل سعودیه‌ به‌ نزیك ترین و گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ داده‌نرێت.
توركیا و ئێران تا دێت زیاتر لێك نزیك ده‌بنه‌وه‌ و خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان زیاتر به‌ هێز ده‌كه‌ن، له‌ پرسی توندكردنه‌وه‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و هاوسۆزیه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ بۆ تاران ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ روونی ده‌ركه‌وت.
هه‌رچی ئێرانیشه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ پێداگره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كی شه‌ڕ له‌ دژی داعش بناسێنێت، به‌ڵام كه‌مترین پریشكی شه‌ڕ له‌ دژی ئه‌و رێكخراوه‌ی به‌ركه‌وتووه‌ و زۆرجار قسه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی تاران و داعش له‌ ئارادابووه‌.
داعش كه‌ له‌ هه‌ناوی قاعیده‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌، بێ ئاگا نییه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌ له‌ مێژینه‌كانی قاعیده‌ و ئێران. كاتێك ئه‌ستێره‌ی به‌ختی قاعیده‌ رووی له‌ كزی نا، ئێران باوه‌شی بۆكرده‌وه‌ و ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی خێزانی بن لاده‌نی داڵده‌دا.
به‌ وته‌ی سه‌عید قاسمی، یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ خانه‌نشینه‌كانی سوپای پاسداران، له‌ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا ئه‌وان و قاعیده‌ و گروپه‌ جیهادیه‌كانی تر له‌ بوسنی شان به‌ شانی یه‌ك جه‌نگاون.
له‌ دوو مانگی رابردوودا چه‌ندین جار هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ سه‌ركردایه‌تی سعودیه‌ باسیان له‌ پاڵپشتی و هاوكاری لۆجستی ئێران بۆ قاعیده‌ له‌ یه‌مه‌ن كردووه‌ و زۆرجاریش هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رپرسانی واشنتۆن جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و قاعیده‌ كردۆته‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ناوی سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌ بیانیه‌كانه‌وه‌ و كۆتایی به‌ نوێكردنه‌وه‌ی لێخۆشبوون بۆ هه‌شت كڕیاری نه‌وتی ئێران و ده‌رپه‌ڕاندنی ئێران له‌ بازاڕی نه‌وتی راگه‌یاند، ئێرانیه‌كان وایان نیشانده‌دا كه‌ تاكه‌ كارتی به‌هێزیان داخستنی گه‌روی هۆرموز بێت، به‌ڵام له‌ هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن كه‌ ئه‌و به‌رده‌ گه‌وره‌یان بۆ ناهاوێژرێت، به‌ڵام دیاره‌ ده‌سته‌وه‌ستان نابن و هه‌موو كارته‌كانی تریان تاقیده‌كه‌نه‌وه‌.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا كاناڵێكی تێلێگرامی سه‌ر به‌ سوپای قودس نوسیبووی "چاوه‌ڕێ بن و سه‌یری یاری نێوان شه‌تره‌نج بازه‌ ئێرانیه‌كان و قوماربازه‌ ئه‌مریكیه‌كان بكه‌ن بزانن كێ براوه‌ ده‌بێت و كێ ده‌دۆڕێت"، ئاخۆ ئه‌و مۆره‌یه‌ی ئێران له‌م شه‌ترنجه‌دا ده‌یجوڵێنێت داعش و به‌غدادیه‌ و ده‌توانێت بۆماوه‌یه‌كی تر ئاگره‌كه‌ له‌ خۆی دوربخاته‌وه‌ و ئاراسته‌ی سعودیه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانی تری ئه‌مریكای بكات یان داعش ئه‌سپێكی تۆپیوه‌ و ئه‌م گرێوه‌ به‌سه‌ر خۆیدا ده‌شكێته‌وه‌؟

Friday, April 26, 2019

گیان‌له‌ده‌ستدانی گوماناوی كوردێكی رۆژهه‌ڵات له‌ باشور

Suspicious death of an Iranian Kurd in the Kurdistan region of Iraq.
Iraqi Kurdistan Regional Police announced that the body of an Iranian 43-year-old Kurdish who has been a citizen of Finland has been found in a hotel in the city of Rania (Iraqi Kurdistan).
It has not yet been determined whether this person has committed suicide, or has he been murdered?

ته‌رمی هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه‌ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی فه‌نلاندیشه‌ گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌، پۆلیسیش باس له‌وه‌ده‌كات تا ئێستا نازانن خنكێنراوه‌ یان خۆی خنكاندووه‌.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین، بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ٦ ی گوڵانی ۲۷۱۹، “ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك به‌ ناوی (ف.ئـ) له‌ دایكبووی ۱۹۷٦، پیشه‌ كاسب و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌، كه‌ له‌ هۆتێڵ (بیتوێن مۆڵ) به‌ په‌ت خنكاوه‌.”
پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ له‌ ئێستادا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و هاوڵاتیه‌ خۆی خنكاندووه‌، یان خنكێنراوه‌ و بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی و به‌ مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌.
له‌ رووداوێكی هاوشێوه‌دا، پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ۳۰ ساڵی دانیشتووی یه‌كێك له‌ گونده‌ سنوریه‌كانی سه‌ر به‌ پێنجوێن گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌، كه‌ به‌ په‌ت خنكابوو، به‌ وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی باری ده‌رونی ته‌واو نه‌بووه‌.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

Wednesday, April 24, 2019

ورمێ: سێ ئەندامی خێزانێك گواسترانەوە بۆ زیندان

three member of one family those arrested more that two month ago moved to orumiyeh jail. they are Kurdish, father and his son and daughter.
They have been accused of supporting one of the Kurdish parties

سێ شەممە ۳ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی سێ ئەندامی خێزانێكی خەڵكی شاری ورمێ كە ماوەی نزیكەی دوو مانگە بە تۆمەتی هاوكاری كردنی حزبێكی کوردستانی دژبەری ئێران دەستبەسەركراون بۆ زیندانی ناوەندیی حکومەتی ئێران لە ورمێ گوازراونەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەكان هەر یەك لە ئیبراهیم سدیق هەمەدانی و كوڕێكی بە ناوی سالار و كچێكی كە تا ئێستا ناوەكەی نەزانراوە دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر دەستبەسەركرانیان، گواستراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئێران لە ورمێ.
ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە كە تۆمەتی هاوكاری كردنی یەكێك لە حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیان خراوە تەپاڵ، رۆژی ۴ی رەشەمێی ساڵی رابردوو دەستگیركرابوون.
هەر بەپێی زانیاریەكان ئیبراهیم و سالار سدیق هەمەدانی سەرەتا بۆ بەندی ۴-۳ ی زیندانی ورمێ گواستراونەتەوە و دوای دەربڕینی ناڕەزایەتی، گواستویاننەوە بۆ بەندی سیاسیەكانی ئەو زیندانە و كچەکەشی گواستراوەتەوە بۆ بەندی ژنان.
باس لەوەدەكرێت ئیبراهیم سدیق هەمەدانی ساڵی ۲۷۰۴ کوردی بەهەمان تۆمەت سزای ۶ ساڵ زیندانی كردنی بەسەردا سەپێنرابوو، دواتر و پاش تێبەڕبوونی ۲ ساڵ بەسەر سزاكەی بەشێوەی مەرجدار ئازاد كرابوو.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان


Tuesday, April 23, 2019

دیوە شاراوەكانی پشت زیادبوونی چەك لە دەستی هاوڵاتیانی رۆژهەڵات و ئێران

The new conspiracy of the Iranian regime to crack down on the people of Kurdistan
Increasing the suspicion of weapons is in the hands of the people.
People can simply and reliably buy their weapons at a low price, while in the past, Iranian security forces arrested a large number of people for carrying weapons, and Iranian courts have imposed severe punishment.
سەرباری ئەوەی لە یاساكانی ئێراندا سزای قورس بۆ هەڵگرتن و بازرگانی بە چەك دانراوە، بەڵام ئەوەی هەستی پێدەكرێت، لەماوەكانی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان چەكیان هەیە و ئەوەش گومانی ئەوەی هێناوەتە ئاراوە، كە ئەم دیاردەیە بە چاوپۆشی و تەنانەت ئاسانكاری هێزە سەربازی و ئەمنیەكان بێت، بۆ مەبەست و پیلانی سیاسی.
بەپێی یاساكانی ئێران سزای ئەو كەسانەی بازرگانی بە چەك و تەقەمەنی سەربازیەوە دەكەن لە نێوان ۲ بۆ ۱۵ ساڵ زیندانە و بۆ ئەوانەشی چەكی راو دەفرۆشن، سزاكەیان لە نێوان شەش مانگ بۆ۲ ساڵدایە.
هەر بەگوێرەی ئەو یاسایانە كڕیاران و ئەوانەی چەك هەڵدەگرن بێ بەش نین لە سزا و جیا لە سزایەكی قورسی دارایی ۳ مانگ بۆ ۱۰ ساڵ زیندانی كردنیان بۆ دیاریكراوە، ئەمە جیا لەوەی ئەو بازرگانانەی كە بە چەك رووبەڕووی هێزە ئەمنیەكان دەبنەوە، سزاكەیان لەسێدارەدانە.
گەرچی لە چەندین ساڵی رابردوودا زۆر كەس بە هۆی هەڵگرتنی چەكەوە لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان سزای قورس دراون، بەڵام ئەوەی دەبینرێت، بڵاوبوونەوەی دیاردەی چەكداری بە رادەیەكە، كە زۆرجار لە دەمەقاڵە و شەڕەكانی نێوان هاوڵاتیاندا چەكی گەرم بەكاردەهێنرێت.
هەندێك سەرچاوەی هەواڵی ئێران ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی چەكیان بەدەستەوەیە و هەر بەگوێرەی ئەو ئامارانە ۳۴.۶% ی تاوانەكانی كوشتن بە رێگەی چەكی گەرمەوە ئەنجام دەدرێن و زۆرجاریش هەواڵی ئەوە بڵاودەكرێتەوە كە لە خۆكوشتنەكانیشدا چەكی گەرم بەكارهاتووە.
جیا لەوانە، ناوەناوە هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی چەكی قاچاخ لە ناوچە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بڵاودەكرێتەوە و راگەیاندنەكانیش باسی بەدەستهێنانی ئاسان و هەرزانی چەك دەكەن.
هەڵكشانی دیاردەی چەك هەڵگرتن بە بەرچاوی هێزە ئەمنیەكانەوە، پرسیاری گەورەی دروست كردووە، ئەوەش بریتیە لەوەی كە چاوپۆشی و ئاسانكاری بۆ ئەو دیاردە لە لایەكەوە، دەستەبەركردنی سەرچاوەیەكی داهاتە بۆ دەستە و تاقمەكانی ناو حكومڕانی لە لایەكی تریشەوە، بەتایبەتی بۆ ناوچە سنوریەكانی ئێران، چەك ناسەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵایەتی بەدواوە دەبێت و ئەمەش دەبێتە پاساوێك بۆ زیاتر واڵاكردنی دەستی هێزە ئەمنیەكان بۆ سەركوت.
لە ئێستادا و لە سەروبەندی توندتر بوونەوەی تۆقی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و دانانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر و دەركردنی ئێران لە بازاڕی نەوت، دەرگا بەرەوڕووی هەمو ئاڵوگۆڕێك لەو وڵاتە كراوەتەوە.
بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەك لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لەو كەسانەی بەشێوەیەك لە شێوەكان نزیكن لە هێز و دامەزراوەكانی حكومەتی تاران، ئاگادار كراونەتەوە كە دەتوانن بۆ پارێزگاری لە خۆیان چەك هەڵبگرن و بە نرخێكی هەرزان و بەشێوەیەكی ئاسانیش بۆیان دابیندەكرێت، ئەمە جیا لەوەی چەند شارێكی رۆژهەڵات زێڕینگەران و كاسبكارانیش ئەوەیان پێوتراوە كە دەتوانن بۆ پارێزگاری لەخۆیان چەك هەڵبگرن.
هەر هەموو ئەوانە لە لایەن چاودێرانی سیاسیەوە خوێندنەوەی ئەوەی بۆدەكرێت، كە حكومەت و دەزگا ئەمنیەكانی ئێران بە رێگە خۆشكردن بۆ دیاردەی چەكداری، بەتایبەتی لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی کوردستان، خوزستان، سیستان و بەلوچستان و ئەو ناوچانەی تر كە بە پلەی یەكەم ناڕازین بەرامبەر بە سیاسەتەكانی تاران، كەشێكی ناسەقامگیری ئەمنی بەشێوەی دەستكرد بهێننە ئاراوە، تا لە رێگەی سەركوتەوە سەرنجی بەشەكانی تر كۆمەڵگای ئێران لەسەر كەڵەكەبوونی قەیران و كێشەكان لابدەن و پرسی سەقامگیری و پێویستی دابینكردنی ئاسایش بخەنە پێش پرسەكانی ئازادی و دادپەوەری و چاككردنی رەوشی ئابوری و بەردەوام بە مۆتەكەی “بە سوریایی بوون”ی ئێران هەوڵ بدەن ناوەندنشینەكان بتۆقێنن و لەگەڵ خۆیان هاوڕایانبكەن، یان لانی كەم بێدەنگیان بكەن بەرامبەر بە شێواز و رەوتی ئێستای حكومڕانی.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان

Saturday, April 20, 2019

سزای سێداره‌ بۆ سێ هاووڵاتی لە ورمێ

The issuance of the death sentence for three people in Urmia

چوارشه‌ممه‌ ۲٨ ی خاكه‌لێوه‌ی ‌۲۷۱۹ کوردی، سێ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی “دزی كردن به‌چه‌كه‌وه‌” له‌ لایه‌ن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە ورمێ سزای سێداره‌ و راده‌ستكردنه‌وه‌ی سامانی دزراویان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
دانیشتنی دادگا به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر “عه‌لی شه‌یخلو ره‌زا نه‌جه‌فزاده‌”، به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا هه‌ر یه‌ك له‌ “میلاد جاجه‌وی خانیك”، كوڕی ئیدریس، “میلاد غه‌فارزاده‌ی قه‌ره‌قشڵاقی”، كوڕی سادق و “محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌خته‌ری كه‌هلان”، كوڕی ئیسماعیل، به‌ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كانیان سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ بڕایه‌وه‌.
ئه‌و سێ كه‌سه‌ تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی، كه‌ رۆژی ۲۷ ی خه‌رمانانی ۲۷۱٨ ی كوردی دوای ئه‌وه‌ی به‌ چه‌ك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر زێڕنگه‌ریه‌ك له‌ شه‌قامی فه‌رهه‌نگیانی ورمێ، خاوه‌نه‌كه‌یان به‌ ناوی “جه‌عفه‌ر ده‌ستی” كوشتووه‌ و بڕی نزیكه‌ی دە كیلۆگڕه‌م زێڕیشیان دزیوه‌.
جێگای ئاماژەیە کە سه‌رەڕای نه‌بوونی هیچ ئامارێكی ورد، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ فه‌رمی و نافه‌رمیانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، ئێران له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهاندایه‌ كه‌ زۆرترین سزای له‌ سێداره‌دانی تێدا ئه‌نجامده‌درێت و له‌و رووه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن كۆڕ و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی داكۆكیكار له‌ مافی مرۆڤه‌وه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

Tuesday, April 16, 2019

سزای دورخستنەوەی هاوڵاتیەكی بەساڵاچووی بەهایی جێبەجێ دەكرێت

Exile a Baha'i citizen from Sanandaj to Minab

رۆژی یەك شەممە ۲٥ ی خاكەلێوەی ۲۷۱۹ی كوردی، زەبیحوڵا رەئوفی، هاوڵاتی بەتەمەنی بەهایی، كە خەڵكی شاری 
سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە، بە مەبەستی بەسەر بردنی ماوەی سزای دورخستنەوەكەی بەرەو پارێزگای هۆرموزگان بەڕێكەوت.
زەبیحوڵا رەئوفی تەمەن ۷۰ ساڵ، مانگی گەلاوێژی ساڵی رابردوو بە تۆمەتی چالاكی بانگەشەكاری دژی رژێمی ئێران، لە لایەن لقی چواری دادگای گشتی ئێران لە سنەوە، سزای ساڵێك زیندانی و ساڵێكیش دورخستنەوە بۆ شاری میناب لە پارێزگای هۆرموزگانی بەسەردا سەپێنرابوو.
ئەو هاوڵاتیە بەهاییە لە خەرمانانی ساڵی ۲۷۱٥ لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستبەسەركرابوو، پاش تێپەڕبوونی شەش رۆژ بە دانانی بارمتەی ۳۰ملیۆن تمەنی ئازادكرابوو، دواتر لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە، بەتۆمەتی بانگەشەكردن لە دژی رژێمی ئێران سزای زیندان و دورخستنەوەی بەسەردا سەپێنرابوو.
رۆژی ۹ ی خەزەڵوەری ۲۷۱٨زەبیحوڵا رەئوفی بۆ تێپەڕكردنی ماوەی یەك ساڵ سزای زیندانەكەی چووبوە گرتوخانەی سنە و رۆژی ۲۷ ی رەشەمێی هەمان ساڵ لە چوار چێوەی ئازادكردنی پێشوەختەی زیندانیانی سیاسی ئازادكرابوو.
هەفتەی رابردوو بە مەبەستی جێبەجێ كردنی سزای دورخستنەوەكەشی لە لایەن لقی چوار جێبەجێكردنی سزاكانی دادگای ئێران لە مینابەوە، زەبیحوڵا رەئوفی ئاگاداریەكی پێگەیشتبوو.
جێی باسە ئەو هاوڵاتیە بەهایە، ساڵی ۲۷۰٨ یش بە تۆمەتی بانگەشەكردن لە دژی رژێمی ئێران دەستگیر و سزای یەك ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، كە دواتر سزاكەی بۆ شەش مانگی زیندان لە تویسركان گۆڕدرابوو.
بەهاییەكان یەكێك لەو پێكهاتە ئایینیانەن كە لە لایەن دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیەوە شوێنكەوتوانی ئەو ئایینە رووبەڕووی زۆرترین گوشار و راوەدونان، دەستبەسەرداگرتنی موڵك و ماڵ و تەنانەت تێكدانی گۆڕستانەكانیشیان دەبنەوە و بەشێك لە بەهاییەكان دانیشتووی پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستانن.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان

Saturday, April 13, 2019

چاودێرێك: بەتیرۆریست ناسینی سوپای پاسداران راستەوخۆ كارناكاتە سەر خەباتی چەكداری رۆژهەڵات

Donald Tramp's decision to place the Iranian Revolutionary Guard in the list of foreign terrorist organizations and its effects on the struggles of Kurdish parties in Iran.
My report on this is on the Radio Nawa website:

نوسەر و چاودێرێكی رۆژهەڵاتی كوردستان پێیوایە كە بە تەنها پرسی دانانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمریكا نابێتە هۆی هەڵكشان یان داكشانی خەباتی چەكداری رۆژهەڵاتی كوردستان، هەروەك پێشیوایە كە بەهۆی بڕیارەكەوە دورنییە سوپای پاسداران لە ناوخۆ پەنا بۆ سەركوتی زیاتر ببات، بەڵام ئەوەش تا سەر نابێت و خەڵك ترسیان شكاوە و گۆڕەپانی بەربەرەكانێ لەگەڵ سەركوت بەرینتر دەكەن.
رۆژی 8 ی نیسان دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران دەخەنە لیستی رێكخراوە تیرۆریستیە بیانیەكانەوە، ئەمەش یەكەمجارە هێزێكی فەرمی وڵاتان بكەوێتە ئەو لیستەوە.
بەشێك لە وڵاتانی ناوچەكە لە ناویاندا ئیسرائیل و سعودیە پێشوازیان لەو بڕیارە كردووە و عێراقیش دژیەتی، هەرچی لایەنی ئێرانیشە هەڕەشەی هەڵوێستوەرگرتن و دژكردەوە دەكەن.
حزب و لایەنە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش لەگەڵ بڕیارەكەی ئەمریكادان و بە بڕیارێكی درەنگ وەخت، بەڵام لە جێدا ناویان بردووە.
لە میانی گفتوگۆیەكی تیابەتی رادیۆ نەوا، عەبدوڵا حیجاب، نوسەر و چاودێری سیاسی لە بارەی كاریگەری بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران لەسەر خەباتی چەكداری رۆژهەڵاتی كوردستان بە ئاماژەدان بەوەی خەباتی رۆژهەڵات تەنها سەربازی نەبووە و تەنها لە دژی سوپای پاسدارانیش نەبووەوتی: پێم وانیە تەنها بە هۆی ئەوەی ئەمریكا سوپای پاسدارانی خستوەتە لیستی رێكخراوە تیرۆریتسیەكانەوە، ئەو پرسە كاری گەری راستەوخۆی لەسەر گەشەكردن و هەڵكشان و داكشانی خەباتی چەكدارانەی بزوتنەوەی كورد لە رۆژهەڵات بێت، هەرچەند دەتوانێت دەرفەت بۆ ئەوە بڕەخسێنێت كە خەباتی چەكداری گەشە بكات، ئەمەش بەو مەرجەی هێزەكان لەسەر ئەو بڕوایە بن كە خەباتی چەكداری دەتوانێت دەرفەتی نوێ بخوڵقێنێت.
ئەو چاودێرە سیاسیە جەختیشی كردەوە، كە ناكرێت هیچ هێزێكی سیاسی تەنیا و تەنیا لەسەر بنەمای سیاسەتی وڵاتێكی زلهێز یان سیاسەتی دەرەوە، سیاسەتی خۆی لە ناوچەكەدا دابڕێژێت.
دەربارەی ئەوەی كە ئایا لەمەودوا خەباتی چەكداری كورد لە دژی ئێران و سوپای پاسداران دەكەوێتە چوارچێوەی شەڕ لە دژی تیرۆر، عەبدوڵا حیجاب نوسەر و چاودێری سیاسی وتی: هێزەكانی رۆژهەڵات ناتوانن بە بێ لەبەرچاوگرتنی هەلومەرجی سیاسی خۆیان، دۆخی ناوخۆیی، پارسەنگی هێز تەنیا و تەنیا بێن و لەسەر بنەمای بڕیارێكی ئەمریكا خەباتی خۆیان بە شێوەیەك گەشەپێبدەن، كە قورسایی خەبات لە دژی رێكخراوێكی تیرۆریستی تەنها لەسەر شانی كورد بێت، بە بێ ئەوەی كورد توانایی ئەوەی هەبێت كە بە تەنها ئەو بارە قورسە هەڵبگرێت.
دەربارەی كاریگەری بڕیارەكە لە سەر ناوخۆی ئێرانیش، عەبدوڵا حیجاب رایگەیاند: لەبەر ئەوەی سوپای پاسداران ناتوانێت لەبەرامبەر ئەمریكا خۆڕاگری بكات، هەمو هێزی خۆی دەخاتە سەر سەركوتی ناوخۆیی و رووبەڕووی كۆمەڵگای مەدەنی دەبێتە و ئەمەش دەتوانێت مەترسیدار بێت، بەڵام بەو واتایە نییە كە  ئەو مەترسیە دەتوانێت تا سەر درێژەی هەبێت، رژێم دەتوانێت گوشاری خۆی چڕبكاتەوە، بەڵام لەبەرامبەریشدا خەڵكیش ئەو ترسەی نەماوە كە جاران لە رژێمی هەبوو، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە كە خەڵك بەشێوەیەكی بەرینتر و لە گۆڕەپانی جیاوازدا دژایەتی رژێم و ناوەندەكانی سەركوت بكەن.
https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?Jimare=16522


Thursday, April 11, 2019

چۆڵكردنی زۆره‌ملێی گوندێك له‌ ئیلام

Iranian Revolutionary Guard forces forced a village in Ilam to evacuate their villages.

له‌ سه‌ر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی وزه‌ی حكومه‌تی ئێران، له‌باره‌ی سودوه‌رگرتن له‌ كۆی قه‌باره‌ی به‌نداوی سه‌یمه‌ڕه‌ی ئیلام، به‌ زه‌بری هێزه‌كانی سوپای پاسداران و به‌ زۆره‌ملێ دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌رووی به‌نداوه‌كه‌، له‌وانه‌ گوندی چه‌م شێر ناچار كران شوێنی نیشته‌جێ بوونی خۆیان چۆڵ بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری سودوه‌رگرتن له‌ كۆی توانستی به‌نداوی سه‌یمه‌ڕه‌ تا 29 ی خاكه‌لێوه‌، وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاندووه‌، ئامانجیان كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی سه‌ر به‌نداوی كه‌رخه‌یه‌، كه‌ كه‌وتوه‌ته‌ ناوچه‌كانی خوارووی به‌نداوی سه‌یمه‌ڕه‌.
دوابه‌دوای ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیری وزه‌ی ئێران، هێزه‌كانی سوپای پاسداران دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌رووی به‌نداوی سه‌یمه‌ڕه‌ی پارێزگای ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان ناچار به‌ جێهێشتن و چۆڵ كردنی خانوه‌كانیان كردووه‌ و له‌ هه‌ندێك شوێنیش بارهه‌ڵگره‌كانی سه‌ر به‌ دامه‌زراوه‌ی نیشته‌جێبوون كه‌ل و په‌لی گوندنشینانیان له‌ شوێنی ژیانیان به‌ زۆره‌ملێ باركردووه‌ و بۆ شوێنێكی تریان گواستونه‌ته‌وه‌.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ باس له‌وه‌ده‌كرێت، له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه‌ هیچ جۆره‌ قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ دانیشتوانی گونده‌كانی سه‌رووی به‌نداوی سه‌یمه‌ڕه‌ ته‌رخان نه‌كراوه‌ و هه‌ر بۆیه‌شه‌ دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ نه‌چوونه‌ته‌ ژێر باری چۆڵكردنی گونده‌كانیان و دواجار له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه‌ ناچاركراون له‌ گونده‌كانیان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌.
جێی باسه‌ له‌ چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌ناوبردنی دارستانه‌كان، ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسداران له‌ دارستانه‌كانی زاگڕۆس، بێ پلانی و نه‌بوونی راڤه‌كردن و تێگه‌یشتنێكی راست و دروست له‌ ناوچه‌ی زاگرۆس له‌ پرسی دروستكردنی به‌نداوی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ لایه‌ن به‌ڵێنده‌رانی سوپای پاسدارانه‌وه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و سودمه‌ندبوونی دانیشتوانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی جوغرافیای به‌ ناو ئێران و .. بونه‌ته‌ هۆی هه‌ڵسانی لافاوی سامناك له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێی كوردیه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا زیانێكی زۆر به‌ر خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ تایبه‌تی له‌ پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان و لۆڕستان كه‌وتووه‌.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

Wednesday, April 10, 2019

ئێران رێگری له‌ هاوكاریه‌كانی باشور بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات


Iran's refusal to send aid from southern Kurdistan (kurdistan of iraq) to flood victims in eastern Kurdistan( kurdistan of iran)

له‌ ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی هاوكاریه‌كان له‌ ناو پاكه‌ت نه‌نراون و له‌ نایلۆن نه‌پێچراون، رێگری ده‌كرێت له‌وه‌ی هاوكاریه‌ كۆكراوه‌كانی شاری خانه‌قینی باشوری كوردستان بگاته‌ ده‌ست لێقه‌وماوان و زیانبه‌ركه‌وتوانی لافاوه‌كه‌ی لۆڕستانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هاوكات به‌هۆی فشاره‌كانی ئێرانه‌وه‌ كۆتایی به‌ كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاریش ده‌هێنرێت له‌ شاری سلێمانی.
سه‌لام عه‌بدوڵا، چالاكوانی مه‌ده‌نی خانه‌قین و ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ره‌وه‌زی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌ باره‌ی كه‌مپینی “لۆڕستان به‌ ته‌نیا نییه‌” باسی له‌وه‌كردووه‌، كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌، 21 ی خاكه‌لێوه‌ی 2719 ی كوردی هاوكاریه‌كانی خه‌ڵكی خانه‌قینیان گواستوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌روازه‌ی سنوری په‌روێزخان، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێرانی له‌ ده‌روازه‌كه‌ به‌ پاساوی ئه‌وه‌ی هاوكاریه‌كان له‌ پاكه‌تدا دانه‌نراون و له‌ نایلۆن نه‌پێچراون، هاوكاریه‌كه‌یان ره‌تكردۆته‌وه‌.
ئه‌و چالاكوانه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ به‌هه‌موو پێوه‌رێكی مرۆیی ده‌بوایه‌ هاوكاریه‌كه‌ به‌ هۆی پاكی و به‌ ویژدان پاراوییه‌وه‌ وه‌ربگیرایه‌.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ زیانبه‌ركه‌وتوان لافاوه‌كه‌ی لۆڕستان له‌ رۆژی 17 ی خاكه‌لێوه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری سلێمانی و سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لۆڕه‌وه‌ راگه‌یه‌نرابوو، كاره‌كانی راگیرا.
سەبارەت بە هۆکاری ڕاگرتنی کەمپەینەکە، نزار زێوەیی، بەڕێوبەری گروپی میوزیکی لوڕ ئاشکرای كردووه‌:”کەمپیەنەکە لە لایان ئاسایشەوە ڕێگریی لێکراوە”.
رونیشیكردۆته‌وه‌، كه‌:”لە نامەیەکدا کونسوڵخانەی ئێران ئاگاداری کردینەوە ئەم هاوکارییانە هیچی ناگاتە لوڕستان، چونکە حکومەتی ئێران هاوکاریی وڵاتان قبوڵ ناکات”.
جێی باسه‌ به‌ هۆی لافاوه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆی 31 پارێزگای ئێران نزیكه‌ی 21 پارێزگای گرتۆته‌وه‌، پارێزگاكانی لۆڕستان، ئیلام و كرماشانیش زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتوه‌ و به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كانی ئێران به‌ چه‌ندین شێوه‌، له‌وانه‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هاوكاریه‌كان و رێگری كردن له‌ گه‌یاندنیان، ئاسته‌نگی زۆریان بۆ هه‌ڵمه‌ت و كه‌مپینه‌ خۆڕسكه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری هاوڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست كردووه‌.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

زۆربوونی خۆكوشتن له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان\ دوو ژن له‌ كرماشان و ورمێ كۆتاییان به‌ ژیانیان هێنا


Increased suicide rate in eastern Kurdistan (Kurdistan Iran)
Two women in Kermanshah and Urumia ended their lives

رۆژی سێ شه‌ممه‌ ۱۳ ی خاكه‌لێوه‌ی ۲۷۱۹ ی كوردی ژنێكی ته‌مه‌ن ۲۲ ساڵ به‌ ناوی ش. قادری خه‌ڵكی گوندی دودانی سه‌ر به‌ شاری پاوه‌ په‌نای بۆ خۆكوشتن بردووه‌ و ژیانی له‌ده‌ستداوه‌.
به‌وته‌ی یه‌كێك له‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌و ژنه‌، بۆ ناكۆكی خێزانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی به‌ هۆی په‌ستان و پێداگری بنه‌ماڵه‌ی خۆیه‌وه‌، ناچار بووه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ ژیانی هاوبه‌ش.
هاوكات ژنێكی گه‌نجی تر به‌ ناوی ن. مه‌عنه‌وی كه‌ دایكی منداڵێكی ساوا بووه‌، له‌ گوندی گه‌نگچینی ورمێ له‌ رۆژی ۲۹ ی ره‌شه‌مێی ساڵی رابردوو ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردابوو، پاش دوو هه‌فته‌ مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی سپاردووه‌.
هۆكاری په‌نابردنی ئه‌و ژنه‌ش بۆ خۆكوشتن، گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ ناكۆكی و كێشه‌ی خێزانی.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ، له‌سه‌رتای ساڵی زایینیه‌وه‌ تا ئێستا ۱۲ پیاو و ۱۱ ژن خۆیان كوشتبوو، به‌ هه‌ژمار كردنی ئه‌م خۆكوشتنی ئه‌م دوو ژنه‌، ژماره‌كه‌ بۆ ۲۵ حاڵه‌تی خۆكوشتن به‌رزبووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ جیا له‌ مه‌رگی گوماناوی ژنێكی تر.

http://www.kmmk.info/ku/16058


دوو هاووڵاتی بۆكانی لە لایەن ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و دەستبەسەركران

Iranian security forces arrested two  kurdish activists in Boukan.

KMMK:
شەممە ۱۷ ی خاكەلێوەی 2719 ی كوردی، هەر یەك لە محەمەد ئێلیاسی و هیوا قوربانی ئەقدەم، خەڵكی گوندی قەرەگۆلی سەر بە شاری بۆكان لە لایەن هێزە ئەمییەکانی ئیتلاعاتی ئێران بانگهێشت و دەستبەسەركران.
ئەو دوو هاووڵاتییە دوای بانگهێشتكردنیان دەستبەسەركراون و گواستراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری بۆكان.
بەپێی چەند زانیاریەكی نافەرمی ئەو دوو كەسە بە هاوكاری كردنی حزبە كوردستانیەكانی بەرهەڵستكاری كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون.
بەگوێرەی زانیاریەكانی ناوەندی ئاماری كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستا ۹۷ هاووڵاتی رۆژهەڵاتی كوردستان دەستبەسەركراون و بەم دوو كەسەشەوە ژمارەكە بۆ ۹۹ كەس هەڵكشاوە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

Monday, April 8, 2019

كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دەسەڵاتی ئێران كرایه‌ ئامانج/ ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌

U.S. designates Iran's Revolutionary Guards Corps foreign terror group

KMMK:
ئه‌مریكا سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره‌ سوپایه‌كی فه‌رمی ناوی بچێته‌ ئه‌و لیسته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بڕیاره‌ش هێزێك كه‌ زۆرترین رۆڵی له‌ سه‌ركوت، تیرۆری به‌رهه‌ڵستكاران، تاڵانكردنی سامانی گشتی ئێران، تێكدانی ژینگه‌ و نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌بووه‌، ده‌كه‌وێته‌ ژێر توندترین گوشاره‌وه‌.
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌ كاتی راگه‌یاندنی ئه‌و بڕیاره‌دا، جارێكی تر حكومه‌تی ئێرانی به‌ پشتیوانی سه‌ره‌كی تیرۆر له‌ جیهان ناو برد و سوپای پاسدارانیشی وه‌ك باسكی جێبه‌جێكار و دابینكاری سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی پێناسه‌كرد.
لای خۆیه‌وه‌ مایك پۆمپئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه‌كرد، ئه‌ندامانی سوپای پاسداران شۆڕشگێڕ نین، دز و چه‌ته‌ن، به‌رپرسانێكی گه‌نده‌ڵن كه‌ هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌ شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كارده‌هێنن و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌، برایان هۆك نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران وتی: دانانی سوپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆر ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتی سه‌ر خه‌ڵكی ئێران كه‌مبكرێته‌وه‌.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، كه‌ وه‌ك له‌ ناوه‌كه‌ی دیاره‌ بڕبڕه‌ پشته‌ و كۆڵه‌كه‌ی پاراستنی كۆماری ئیسلامی بووه‌ له‌ ماوه‌ی ۴۰ ساڵی رابردوودا، جیا له‌ بواری سه‌ربازی، ده‌ستی به‌ سه‌ر زۆربه‌ی جومگه‌ هه‌ستیاره‌كاندا گرتووه‌، له‌وانه‌ ئابوری، سیاسی، به‌شێك له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئێران سوپای پاسداران جیا له‌وه‌ی بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی ئێرانی بۆ ته‌رخان كراوه‌، ده‌ستی به‌سه‌ر زۆرینه‌ی پڕۆژه‌ ئابوریه‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك نه‌وت و گاز، پێترۆشیمی، دروستكردنی رێگا وبان و به‌نداو و فڕۆكه‌خانه‌كان، كانگاكان، په‌یوه‌ندیكان و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ربه‌هێنان و هه‌نارده‌كاریدا گرتووه‌.
ئه‌و سوپایه‌ تۆمه‌تباریشه‌ به‌وه‌ی كه‌ له‌ بازرگانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كانیشه‌وه‌ تێوه‌گلاوه‌، چ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی له‌ ناوخۆ، چ بۆ هه‌نارده‌كردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ئێران، داهاتێكی زۆری لێی ده‌ستده‌كه‌وێت.
له‌ رووی سیاسیه‌وه‌، ده‌ستوه‌ردانی سوپای پاسداران له‌ كاروباری سیاسی، گۆڕین و ئاراسته‌كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌ركوتی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان نكۆڵی لێناكرێت، به‌ تایبه‌تی له‌ سه‌ركوتی بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری، خۆپیشاندانه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی ۲۰۰۹ ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و خۆپیشاندانه‌كانی دوو ساڵی رابردوو.
گرتوخانه‌كانی سه‌ر به‌ ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، وه‌ك داپڵۆسێنه‌رترین و تۆقێنه‌رترین ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ئێران باسیان لێده‌كرێت، كه‌ تێیاندا ده‌ستبه‌سه‌ركراوان رووبه‌ڕووی قورسترین ئه‌شكه‌نجه‌كان ده‌بنه‌وه‌.
سوپای پاسداران لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
هه‌ر له‌ یه‌كه‌م ساته‌كانی شۆڕشی گەلانی ئێرانه‌وه‌، كه‌ دواتر وه‌ك شۆڕشی ئیسلامی ناوه‌كه‌ی زه‌وتكرا، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه‌وته‌ به‌ر په‌لاماری حكومه‌تی نوێ و سوپای پاسداران رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ جێبه‌جێكردنی فه‌توای خومه‌ینی بۆ جیهاد له‌ دژی كورد هه‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رووی له‌ كزی نا، سوپای پاسداران له‌ رێگه‌ی زیاتر په‌ره‌پێدان به‌ ئەندام گرتن له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و به‌شداربوون له‌ پرۆسه‌ی ئالوده‌كردنی گه‌نجانی كورد به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و گرتن و راوه‌دونانی چالاكوانی كورد، درێژه‌ی به‌ كرده‌وه‌كانیدا.
له‌ سه‌ركوتی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌ جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ تایبه‌تی له‌ ساڵه‌كانی ۱۹۹۹ و ۲۰۰۵ سوپای پاسداران و ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به‌و سوپایه‌ زۆرترین رۆڵیان گێڕا و له‌ ساڵانی دواتریشدا له‌ تێكدانی ژینگه‌ی كوردستان له‌ ژێر ناوی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی سه‌ربازی، دروستكردنی به‌نداو و سوتاندنی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان رۆڵی نه‌رێنی هه‌بووه‌.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی سنوره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆرجار به‌ده‌ست سوپای پاسدارانه‌وه‌ بووه‌، ئه‌و سوپایه‌ هاوشێوه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنور و هێزه‌كانی ئینتیزامی ده‌ستیان له‌ كۆڵبه‌رانی كورد نه‌پاراستووه‌ و راسته‌وخۆ به‌شداربوون له‌ كوشتاری ئه‌و توێژه‌دا.
سوپای پاسداران و كرده‌وه‌كانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ئێران
ره‌نگه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی دانانی سوپای پاسداران له‌ لیستی تیرۆری ئه‌مریكا، په‌لوپۆكردنی ئه‌و هێزه‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی تووشی به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی واشنتۆن و هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌ڵام به‌شێك له‌ كرده‌وه‌كانی ئه‌و سوپایه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌، درێژكراوه‌ی كرده‌وه‌كانیه‌تی له‌ ناوخۆی ئێران.
سوپای قودس كه‌ باڵی ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسدارانه‌، له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئێران و عێراق له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان رۆڵی له‌ رێكخستن، پڕچه‌ككردن و ئاراسته‌كردنی چه‌ندین گروپی توندڕه‌و هه‌بووه‌، به‌تایبه‌تی له‌ لوبنان و فه‌له‌ستین و له‌ ئۆروپاش رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ تیرۆركردنی سه‌ركرده‌ و رێبه‌رانی به‌رهه‌ڵستكار به‌تایبه‌تی كورد هه‌بووه‌.
سوپای قودس تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ی زیاتر له‌ ۳۵۰ به‌رهه‌ڵستكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له‌ نێوان ساڵانی نه‌وه‌دی زانیینی له‌ باشوری كوردستان و توركیا و چه‌ند وڵاتێكی تر تیرۆركردووه‌، ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ی ده‌ستی له‌ كردنه‌ ئامانجی به‌رهه‌ڵستكارانی تریش هه‌بووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌.
به‌شێكی زۆر له‌و داهاته‌ی سوپای پاسداران له‌ رێگه‌ی گه‌نده‌ڵی، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ده‌ستیهێناوه‌، بۆ چالاكیه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان ته‌رخان كراوه‌ و كۆنتڕۆڵكردنی چوار پایته‌ختی وڵاتانی عه‌ره‌بی و سه‌پاندنی هه‌ژمۆنی خۆی به‌سه‌ریاندا، وایكردووه‌، راسته‌وخۆ پلانی سنورداركردنی ئه‌و په‌لهاویشتنانه‌ی ئێران له‌ به‌یروت، به‌غدا، دیمشق و سه‌نعا ببێته‌ ئامانجی سه‌ره‌كی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌.
ساڵی ۲۰۱۱ و دوای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی سوریا، كه‌ دواتر بۆ شه‌ڕی ناوخۆ گۆڕدرا، سوپای پاسداران راسته‌وخۆ به‌شداری له‌و شه‌ڕه‌ كرد و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیه‌ له‌ كوژرانی هه‌زاران كه‌س له‌ هاوڵاتیانی سوری و ئۆباڵی به‌شێك له‌ نه‌هامه‌تیه‌كانی ئێستای یه‌مه‌نیشی ده‌خرێته‌ ئه‌ستۆ.
هه‌ر له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و به‌تایبه‌تی ساڵی ۲۰۱۸، مه‌كینه‌ی تیرۆری به‌رهه‌ڵستكارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ باشوری كوردستان كه‌وته‌وه‌ كار، كه‌ په‌نجه‌ی سه‌ره‌كی تۆمه‌ت بۆ سوپای پاسداران راده‌دێردرێت، به‌ تایبه‌تی له‌ تیرۆری ژماره‌یه‌ك چالاكوان و پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات، له‌وانه‌ ئیقباڵ مورادی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، قادر قادری، فه‌رمانده‌ی حزبی دیموكراتی كوردستان، ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی سه‌ڵاح مورادی پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كه‌ بووه‌ هۆی برینداربوونی خۆی و گیان له‌ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌ی به‌ ناوی سه‌باح و چه‌ندین هه‌وڵی تری تیرۆر، ئه‌مانه‌ جیا له‌ موشه‌كبارانی كه‌مپی حزبی دیموكرات له‌ نزیك كۆیه‌، كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی زیاتر له‌ ۵۰ كه‌س.
به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كارنامه‌یه‌، له‌ قاڵبدانی سوپای پاسداران له‌ رێگه‌ی دانانی له‌ لیستی تیرۆر، به‌هه‌ر ئامانجێك له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئه‌نجامدرابێت، پێشبینی ده‌كرێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر داته‌پینی تواناكانی ئه‌و سوپایه‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌بێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

بەهۆی پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤەوە یەكێتی ئۆروپا سزاكانی سەر ئێرانی درێژكردەوە

The Council of the European Union on Monday extended by one year sanctions in response to “serious human rights violations in Iran”.
KMMK:
یەكێتیی ئۆروپا سزاكانی سەر حكومەتی ئێرانی بۆ ماوەی ساڵێكی تردرێژ كردەوە، كە بە هۆی پێشێلكارییە بەربڵاوەكانی مافی مرۆڤەوە بەسەر ئەو وڵاتەیدا سەپاندبوون.
لە راگەیەندراوێكی ئەنجوومەنی یەكێتیی ئۆروپا ئاماژە بەوە كراوە، كە ئەو سزایانەی بە هۆی پێشێلكاری بەرچاو و بەربڵاوی مافەكانی مرۆڤ بەسەر ئێراندا سەپێنراون، تا ۱۳ ی ئاپریلی ۲۰۲۰ درێژكراونەتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە لیستی سزاكانی یەكێتیی ئەورووپا كە بەسەر ئێراندا سەپاندوویانە، خۆی لە بلۆككردنی سامان، قەدە‌غەی ڤیزای كۆمپانیایەك و ۸۲ كەسدا دەبینێتەوە.
هاوكات هەر بەپێی ئەو سزایانە رێگری دەكرێت لە هەناردەكردنی هەموو ئامرازێك كە لەو وڵاتە بۆ فشار بەكاردەهێنرێت و ناردنی هەموو تەكنەلۆژیایەكی گوێگرتنیش بۆ ئێران قەدەغە دەكرێت.
یەكێتیی ئۆروپا بۆیەكەم جار لە ۲۰۱۱دا بەهۆی پێشێلكاری مافی مرۆڤەوە سزای خستە سەر ئێران و هەموو ساڵێك سزاكان درێژدەكاتەوە.
جێی باسە بە بەردەوامی لە راپۆرتە نێودەوڵەتیەكانی تایبەت بە دۆخی مافەكانی مرۆڤ ئێران وەك یەكێك لەو وڵاتانە ناوی لێدەبڕێت، كە زۆرترین پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤی تێدا ئەنجامدەدرێت، بەتیابەتی بەرامبەر بە پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان، ژنان، رۆژنامەنوسان و بەرهەڵستكاران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Sunday, April 7, 2019

بانگهێشتی هاوڵاتیەكی كورد بۆ دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە تاران

presure on iranian kurdish activist

KMMK:
رۆژی شەممە ۱۷ ی خاكەلێوەی ۲۷۱۹ ی كوردی، دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شاری تاران “سەعید ئیقباڵی” چالاكوانی مەدەنی كوردی خەڵكی شاری كرماشانی ئاگاداركردۆتەوە لەوەی كاتژمێر ۹ ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ۲۱ ی خاكەلێوە ئامادەی لقی ۲۸ ی ئەو دادگایە بێت.
بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو چالاكوانە كوردە بەتۆمەتەكانی “بانگەشەكردن لە دژی دەسەڵات”، “گردبوونەوە و پلاندانان بە ئامانجی هەنگاونان دژی ئاسایشی نیشتمانی”، بانگهێشتی لقی ۲۸ ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی تاران بە سەرۆكایەتی دادوەری “مەقیسە” كراوە.
جێی باسە سەعید ئیقباڵی چالاكوانی مەدەنی كورد رۆژی ۱۲ ی رێبەندانی ساڵی ۲۷۱۷ لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێران لە شاری كرماشان دەستبەسەر كرابوو، پاش دوو رۆژ گواسترابوەوە بۆ بەندی ۲۰۹ ی گرتووخانەی ئێڤینی تاران و دواجار و لە ئەنجامی بەدواداچوونی بنەماڵەكەی بە دانانی بارمتەی ۱۰۰ ملیۆن تمەنی تا كاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، بە شێوەی كاتی ئازاد كرابوو.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان


Saturday, April 6, 2019

ئاتێن خه‌مێكی قووڵ و خه‌ونێكی باڵابه‌رزی ئاربه‌بای له‌ ئامێز گرت

Kurdish/ English
سه‌نگین و ژیر، گه‌وره‌ تر له‌ ته‌مه‌ن و له‌ زه‌مه‌نی، بیرتیژ و بیر قوڵ، جیاواز له‌ هاوته‌مه‌نه‌كانی، به‌ پره‌نسیپ و بوێر، وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەر.

یه‌كه‌م دیدارمانمان باش له‌ بیره‌، شه‌وێكی هاوینی 2006 بوو، له‌ پاركی بانه‌كۆن ئه‌وه‌ی به‌ پاركی "كوده‌ك" ناسراوه‌، جوابی تاقیكردنه‌وه‌ی زانكۆی وه‌رگرتبوو، حه‌زی له‌ كۆمه‌ڵناسی بوو، یارمه‌تیمان دا له‌ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆ و دواتریش له‌ زانكۆی ته‌ورێز وه‌رگیرا.
ئه‌و یه‌كه‌م دیداره‌ی من و هه‌ژیر چه‌ندین پێكه‌وه‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ و قسه‌كردن و راگۆڕینه‌وه‌ی به‌دواوه‌ بوو، رێز و خۆشه‌ویستی ئه‌و به‌رده‌وام له‌ لام زیاتر ده‌بوو.
قه‌ده‌ر وابوو من له‌ رۆژهه‌ڵات نه‌مێنم، پاش چه‌ند ساڵێك بیستم له‌ سه‌ر چالاكیه‌ خوێندكاریه‌كانی گیراوه‌ و رووبه‌ڕووی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر بووه‌ته‌وه‌.
دواتر و به‌ رێكه‌وت هه‌ر له‌ فه‌یس بووك یه‌كمان دۆزیه‌وه‌، به‌هۆی گوشاره‌كانی سه‌ری، ناچار ببوو ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جێبهێڵێت، ئه‌و كات له‌ توركیا بوو، هه‌ندێك باسی خۆی و گیرانه‌كه‌ی و ژیانی كۆچبه‌ری بۆكردم.
ئیتر لێی بێخه‌به‌ر بووم، دواتر زانیم رووی كردۆته‌ یونان و به‌ بێ خواستی خۆی ئه‌و وڵاته‌ مافی مانه‌وه‌ی پێداوه‌ و كاتێك له‌ نۆروێژ بووه‌ دیسان ناچار بووه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یۆنان.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا دۆستێك باسی له‌وه‌كرد كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هیچ سۆراغێكی نییه‌ و ناتوانرێت په‌یوه‌ندی پێوه‌بكرێت، دواجار و رۆژی یه‌كی نیسان، هه‌واڵێكی جه‌رگبڕ هات، وتیان به‌ رووداوێكی دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ستداوه‌، پڕ به‌دڵ ته‌مه‌نام ده‌كرد ئه‌مه‌ درۆی یه‌كی نیسان بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ وانه‌بوو.
رۆژی هه‌ینی ته‌رمی هه‌ژیر ره‌نجبه‌ری له‌ ئاتێنی یۆنان و به‌شێوه‌ی كاتی به‌خاكسپێدرا، جه‌سته‌ی له‌ڕ و لاواز بوو، به‌ڵام كه‌سایه‌تی قورس ، ئه‌و به‌رده‌بوو له‌ جێی خۆیشی ترازابوو، كه‌چی هه‌ر سه‌نگین بوو، هه‌ر بۆیه‌ش رژێمی ئێران نه‌یهێشتبوو پرسه‌ی بۆ دابنرێت.
هه‌ژیر و هه‌ژیره‌كان، كه‌ چ له‌ زیندان و چ له‌ كۆچبه‌ری تاڵی و مه‌راره‌تی نه‌ماوه‌ نه‌یچێشن نرخی باڵای ئه‌م نه‌ته‌وه‌ن، شیاوی ئه‌وه‌ن كه‌ گه‌وره‌ترین رێزیان لێبنرێت و هه‌رده‌م یاد بكرێنه‌وه‌، به‌هیوای هاتنه‌ دی خه‌ونه‌ باڵاكانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نیشتمانێكی ئازاد.
رەوانی شاد و ئارامی و سەبوری بۆ كەسوكار و ئازیزانی.

My friend Hazhir Ranjbari 31 died in Greece by car accident. he was student of Tabriz in 2010 when he arrest by iranian securety force, and he was more than 3 months in prison, because of his political activity. He was tortured in prison. After being released from prison, he was under pressure. For this reason, it was forced to leave Iran in 2011. he left iran in 2011 and live in turkey as asylum seeker for 4 years and than he went to Greece. After Greece, he came to Norway, but he realized that Greece had resided in him, so he was forced to return to Greece. From March 10, friends and family had no information about him. On April 1, his family was informed that he had lost his life in an accident. On Friday, 5 April, his body was buried in Greece. Iran's security forces did not allow their families to attend ceremonies in Baneh (Kurdistan, Iran).
He once told a relative that until the Iranian regime was destroyed, he would not even return his body to Iran.

بكوژی ژنێكی كورد له‌ به‌ریتانیا سزا درا


in last 6 month 3 kurdish women were killed by them ex- husband in europe countries
a report about those crimes

له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا له‌ سێ وڵاتی جیاجیای ئه‌وروپا، 3 ژنی كورد له‌ لایه‌ن هاوسه‌ر/ هاوسه‌ری پێشوویانه‌وه‌ كوژراون و یه‌كێك له‌ بكوژه‌كانیش سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌. له‌ لایه‌ن دادگای شاری ستافۆردشێری به‌ریتانیاوه‌، دانا عه‌بدوڵا، به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئاڤان نه‌جمه‌دینی هاوسه‌ری سزای 18 ساڵ و 8 مانگ زیندانی كردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ته‌رمی ئاڤان نه‌جمه‌دین، ته‌مه‌ن 33 ساڵ كه‌ دایكی چوار منداڵ بوو له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری ستۆكنترێت دۆزرابوه‌وه‌ و دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ ده‌ستگیركرابوو. هه‌رچه‌نده‌ بكوژه‌كه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ به‌ هۆی ناپاكی و گۆڕینی ئایینه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ كوشتووه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی به‌ریتانیا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و تاوانه‌ بریتی بووه‌ له‌وه‌ی ئاڤان رازی نه‌بووه‌ پشتگیری داواكاری نیشته‌جێ بوونی دانا بكات، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ دۆسیه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی به‌ كچانی مێرمنداڵه‌وه‌ تێوه‌ گلابوو.
هه‌مان مانگ و له‌ رووداوێكی هاوشێوه‌دا ژنێكی كورد به‌ ناوی په‌یمان عه‌توڵا، ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له‌ شاری یۆتۆبۆری سوید به‌ ده‌ستی هاوسه‌ری پێشووی كوژرا كه‌ 7 ساڵ بوو لێك جیاببونه‌وه‌. رووداوه‌كه‌ رۆژی 21 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2018 روویدا و له‌ كاتێكدا په‌یمان به‌ره‌و شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌چوو، له‌ لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه‌ درایه‌ به‌ر گولـله‌ و پاش چه‌ند كاتژمێرێك مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ژیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌ه‌رتای ئه‌م مانگه‌ش له‌ وڵاتی نۆروێژ ژنێكی كورد به‌ ناوی ئه‌خته‌ر ئه‌سعه‌د، دانیشتووی شاری سترۆمن له‌ لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ كوژرا و تۆمه‌تباره‌كه‌ش له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.


Friday, April 5, 2019

ته‌رمی هه‌ژیر ره‌نجبه‌ری له‌ یۆنان به‌خاكسپێردرا

ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 16 ی خاكه‌لێوه‌ی 2719 ی كوردی، ته‌رمی هه‌ژیر ره‌نجبه‌ری، په‌نابه‌ری كورد و زیندانی سیاسی پێشوو، له‌ وڵاتی یۆنان به‌خاكسپێدرا.
له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا كه‌ به‌ به‌شدار ژماره‌یه‌ك له‌ په‌نابه‌ران و چالاكوانانی كوردی نیشته‌جێی وڵاتی یۆنان به‌ڕێوه‌چوو، هادی سۆفی زاده‌، نوسه‌ر و چالاكوان كه‌ پورزای كۆچكردووه‌، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا باسی له‌وه‌كرد، كه‌ هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئێران له‌ شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رێگه‌یان به‌ بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژیر ره‌نجبه‌ری نه‌داوه‌ پرسه‌ی بۆ دابنێن.
هادی سۆفی زاده‌ ئاشكراشی كرد، كه‌ هه‌ژیر ره‌نجبه‌ری پێشتر وه‌ك وه‌سیه‌ت پێی راگه‌یاندووه‌، كه‌ تا ئه‌و كاته‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ نایه‌وێت ته‌رمه‌كه‌شی بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌، هه‌ر بۆیه‌ وتی: به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ته‌رمه‌كه‌یان له‌ یۆنان به‌خاكسپاردووه‌.
ئه‌و نوسه‌ره‌، له‌ به‌شێك له‌ قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ ئاتێن هه‌وڵی زۆریداوه‌ كه‌ ئاسته‌نگ بۆ رێوره‌سمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌ دروست بكات، به‌ڵام دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی یۆنان، رێگری له‌و هه‌وڵ و ده‌ستوه‌ردانانه‌ی ئێران كراوه‌.
جێی باسه‌ هه‌ژیر ره‌نجبه‌ری، خوێندكاری پێشووی زانكۆی ته‌ورێز كه‌ ساڵی 2010 به‌ هۆی چالاكی سیاسیه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك زیندانی كرابوو، دوابه‌دوای ئازادبوونی له‌ زیندان به‌ هۆی به‌رده‌وامی فشاره‌كانه‌وه‌ ناچار ببوو ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جێبهێڵێت و له‌ یۆنان وه‌ك په‌نابه‌ر نیشته‌جێ ببوو.
پاش نزیكه‌ی 20 رۆژ بێهه‌واڵی و پچڕانی په‌یوه‌ندی به‌ كه‌س و كار و هاوڕێیانیه‌وه‌، دواجار رۆژی 11 ی خاكه‌لێوه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاگادار كرانه‌وه‌، كه‌ هه‌ژیر ره‌نجبه‌ری به‌ رووداوێك له‌ وڵاتی یۆنان كۆچی دوایی كردووه‌.


Wednesday, April 3, 2019

رۆژهەڵاتی كوردستان.. ئاماری پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤ لە مانگی ئادار خرایەڕوو

at march killed 7 kolbar (kurdish worker on border) and injurd 11.
also at that month iranian security forces arrest 22 political and social activist.

بەپێی ئامارێك مانگی رابردوو لە رۆژهەڵاتی كوردستان 17 كۆڵبەر بوونە قوربانی و 6 كەسیش لە سێدارەدراون و 22 چالاكوانی سیاسی و مەدەنیش دەستبەسەركراون.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان ئاماری پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤی لە مانگی ئاداری ئەمساڵ لە رۆژهەلاتی كوردستان بڵاوكردەوە و بە پێی ئامارەكە، لەو مانگەدا 6 كۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران كوژراون و 11 ی تر برینداربوون.
شەپۆلی گرتن و دەستبەسەركردنی چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی و ژینگە پارێزی كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە چڕ تر بوەتەوە، لەو مانگەشدا بەردەوام بووە و 22 چالاكوان لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی ئێرانەوە لە هەر دوو پارێزگای ورمێ و سنە دەستگیركراون.
سەبارەت بە ئامارەكانی لە سێدارەدانیش هاتووە كە لە مانگی ئاداردا 6 زیندانی سزای مردنیان بەسەردا جێبەجێ كراوە، كە تۆمەتی كوشتنیان خرابوەپاڵ و هاوكات لەو مانگەدا 5 پیاو و پێنج ژن خۆیان كوشتووە و ژن و پیاوێكیش كوژراون.

https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=16152


Tuesday, April 2, 2019

نەرویژ.. ژنێكی كورد لە لایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا

لە وڵاتی نەرویژ ژنێكی كوردی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن هاوسەرەكەیەوە بە چەقۆ كوژرا.
لەو بارەوە ماڵپەڕی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردەوە، ژنێكی كورد بە ناوی ئەختەر ئەسعەد، دانیشتووی شاری سترۆمنی نەرویج لە لایەن مێردەكەیەوە بە چەقۆ كوژراوە.
بەپێی ئەو هەواڵە رووداوەكە رۆژی دووشەممە یەكی نیسان روویداوە و پۆلیس هاوسەری ئەو ژنەیان لەكاتێكدا دەستگیركردووە، كە خوێنی قوربانیەكە بەسەر لەش و جل و بەرگەكانیەوە بووە.
ئەو ژن و پیاوە خەڵكی شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون و چەند ساڵێك بەر لە ئێستا وەك پەنابەر روویان لە نەرویژ كردبوو.



kurdish women in Norway killed by her ex-husband
Her name is akhtar (30) ana thay have girl (8) years old.
Norwian police arrest her ex-husband.

Execution of two Kurdish prisoners in Iran

Two Kurdish prisoners were executed in Urmia and Birjand prisons. On the morning of Thursday, July 25, Kamran Sheikha, a Kurdish prisoner o...