رۆژانی 13 و 14 ی شوبات، ته‌نها دوو رۆژ دوای كۆتاییهاتنی ئاهه‌نگه‌كانی چله‌مین ساڵیادی شۆڕشی 1979 ی ئێران، وارشۆی پایته‌ختی پۆڵندا میوانداری كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاماده‌كاری بۆكراوه، هه‌رچه‌نده ناونیشانی كۆنفرانسه‌كه له چوارده‌وری ئاسایش، ئاشتی و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خولێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك به‌رپرسانی واشنتۆن باسیان لێوه‌كردووه ناوئاخنی گفتوگۆكان له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ئێران ده‌بن بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه.
هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كۆنفرانسه له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی رابردووی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یه‌نرا و هه‌ر زوو به‌رپرسانی تاران كه‌وتنه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی توند و چه‌ند رێكارێكیشیان به‌رامبه‌ر به پۆڵه‌ندا گرته‌به‌ر و ته‌نانه‌ت كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای دیپلۆماسی ئێران سڵیان نه‌كرده‌وه له‌وه‌ی حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و دیله پۆڵهندیانهش به چاوی ئه‌و وڵاته‌دا بده‌نه‌وه، كه له میانی شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا و دوای هه‌ڵاتن له ئۆردوگاكانی ستالین، له رێی ئێرانه‌وه گه‌ڕابوونه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
هه‌ندێك ئه‌و كاردانه‌وه هیستریایه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر به كۆنفرانسه‌كه‌ی وارشۆ بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێران كه دواتر ناوی شۆڕشی ئیسلامی لێ‌نرا، به‌رهه‌می كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی زلهێزه‌كان بووه، مه‌به‌ست له‌مه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی داخراوی سه‌ركرده‌ی وڵاته زلهێزه‌كان بوو له گوادلۆپ، كه تێیدا بڕیاردرا به‌وه‌ی چیتر پاڵپشتی له مانه‌وه‌ی محه‌مه‌د ره‌زا شا نه‌كرێت له ده‌سه‌ڵات و به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه‌ش شۆڕشی به‌رهه‌ڵستكاران سه‌ركه‌وت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌شێكی ترسه‌كه‌ش بێت، له‌راستیدا، هه‌لومه‌رجی ئێستای جیهان، ناوچه‌كه و ناوخۆی ئێران ته‌واو له‌بار و ئاماده‌یه بۆ هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك.
دیمه‌نه‌كه به گه‌وره‌یی:
كۆنفرانسی وارشۆ له كاتێكدایه به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاكانی بۆ سه‌ر ئێران، هه‌ناسه‌ی له‌و وڵاته بڕیوه، به‌جۆرێك ئابوریه‌كی داڕماندووه، له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار له تارانه‌وه، باس له‌وه‌ده‌كرێت كه فشاره‌كان له 40 ساڵی رابردوودا هاوشێوه‌یان نه‌بووه (حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌سه‌ر قه‌بری دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی و له سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی یاده‌كانی شۆڕشی 1979دا وای وت)، رۆژی سێ شه‌ممه 5 ی شوباتیش بیژه‌ن زه‌نگه‌نه، وه‌زیری نه‌وتی ئه‌و وڵاته وێڕای گله‌یی و گازنده‌یه‌كی زۆر وڵاتانی عێراق، یۆنان و ئیتالیا به‌وه‌ی سه‌رباری به‌خشینیان له سزاكانی ئه‌مریكا به‌ڵام ئاماده‌نین درێژه‌ی به مامه‌ڵه‌كانیان له بواری وزه له‌گه‌ڵ تاران بده‌ن، باسی له‌وه‌كرد، “شه‌ڕی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه له‌گه‌ڵ عێراق دژوارتره”.
به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكاوه، ئابوری ئێران به‌ره‌وڕووی داته‌پین و داڕمان بوه‌ته‌وه، به‌های دراوی نیشتمانیه‌كه‌ی بۆ نزمترین ئاستی له مێژووی ئه‌و وڵاته داكشاوه و بێكاری، گرانی، هه‌ڵاوسانیش له لوتكه‌دان و هاواریان له هاوڵاتیانی ئێرانی هه‌ڵساندووه.
له‌پاڵ فشاری تاقه‌تپڕوكێنی ئابوری له‌سه‌ر هاوڵاتیان، هه‌ر یه‌ك له به‌رته‌سك كردنه‌وه و نه‌هێشتنی ئازادیه‌كان، داپڵۆسین و سه‌ركه‌وتی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان، توندوتیژیه‌كان به‌رامبه‌ر به جوڵانه‌وه‌ی كرێكاران، ژنان و خوێندكاران و ره‌شبگیری و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی چالاكوانان و به‌رهه‌ڵستكاران ئه‌و فاكته‌ره ناوخۆییانه‌ن، كه به‌رده‌وام واده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دوو ساڵی رابردوودی ئێران، ئه‌گه‌رێكی كراوه بێت و ئه‌مجاره‌یان به ئاسانی كۆماری ئیسلامی و هێزه ئه‌منیه‌كانی نه‌توانن دایبمركێننهوه.
هه‌ر له ناوچه‌كه‌دا و به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر له جاران هه‌وڵه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی قول و قاچی ئێران له چه‌ند وڵاتێك چڕتر كراونه‌ته‌وه:
له سوریا، به‌ده‌یان جار سوپای ئیسرائیل بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی سه‌ر به سوپای قودس و هێزه‌كانی نزیك له ئێرانی كردووه و كاربه‌ده‌ستدانی تهلهئڤیڤ رژدن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌و جۆره هێرشانه.
له عێراق، دوای سه‌ردانه له ناكاوه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی ، دوای ئه‌ویش و له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ قه‌ڵاچۆكردنی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران چڕتر كراونه‌ته‌وه و دواتر ده‌ركه‌وتنی زیاتری هێزه ئه‌مریكیه‌كان له هێڵێك به درێژایی ناوچه‌كانی نێوان دیاله‌ی هاوسنوری ئێران تا نه‌ینه‌وای هاوسنوری سوریا و گه‌رمتربوونی قسه و باسه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌و هێڵه، هه‌رهه‌موویان ئاماژه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی واشنتۆن قۆڵی هه‌ڵماڵیوه په‌رژین و سنورێكی قایم بۆ جموجۆڵه‌كانی تاران له ناو عێراق دابنێت، ته‌نانه‌ت دوالێدوانی ترامپیش به‌وه‌ی له عێراقه‌وه ده‌یانه‌وێت چاودێری ئێران بكه‌ن و له ئه‌گه‌ری هه‌ر مه‌ترسیه‌ك خێراتر به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر توندكردنی تهوقهكه له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی.
له یه‌مه‌ن، كه ماوه‌یه‌كی زۆره هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌سه‌رۆكایه‌تی سعودیه و پاڵپشتی ئه‌مریكا له هه‌وڵی بنكۆڵكردنی جێپێی ئێران و چۆكدادان به حوسیه‌كانی سه‌ر به تارانن، پێداگرتر له جاران هه‌وڵده‌ده‌ن به شه‌ڕ بێت یان به ئاشتی دۆخی ئه‌و وڵاته بگرنه ده‌ست.
له ئه‌فغانستانیش، دانوستانه‌كانی تالیبان و ئه‌مریكا تا ئاستی ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی رێككه‌وتنی ئاشتی چۆته پێش و له مۆسكۆش بۆ یه‌كه‌م جار دوای 18 ساڵ، به به‌شداری تالیبان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی حزبه‌كانی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌موو ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن كه بهرێككهوتنێكی ئاشتی و گه‌ڕانه‌وه‌ی تالیبان بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی یاسایی ئه‌و وڵاته، ئه‌مریكا و هێزه بیانیه‌كان له ئه‌فغانستان بكشێته‌وه.
له‌و په‌ڕی گۆی زه‌وی و له ڤه‌نزویلای هاوپه‌یمان و دۆستی ئێران، گۆڕانكاری خێرا به‌ڕێوه‌یه، دوای ئه‌مریكا 9 وڵاتی ئه‌وروپیش دانیاننا به سه‌رۆكایه‌تی كاتی خوان گوایدۆ سه‌ركرده‌ی به‌رهه‌ڵستكاران و كۆتاییهاتنی شه‌رعیه‌تی نیكۆلاس مادۆرۆ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته‌دا. ئه‌مه‌ش په‌یامێكی روونه كه هێزی كۆده‌نگی نێوده‌وڵه‌تی شه‌رعیه‌تی زیاتره له هێزی حكومه‌تێك كه بانگه‌شه ده‌كات له رێی سندوقی ده‌نگدانه‌وه ره‌وایه‌تی حكومڕانی وه‌رگرتووه.
كاتێك به‌م شێوه‌یه له تابلۆ گه‌وره‌كه بڕوانین، له ترس و سڵه‌مینه‌وه‌ی ئێران له كۆنفرانسی وارشۆ زیاتر تێده‌گه‌ین، ئه‌و كۆنفرانسه ئه‌گه‌ر نه‌شبێته گۆچانێكی سیحری بۆ كۆتاییپێهێنان به ده‌سه‌ڵات له ئێران، به‌ڵام بڕیار و راسپارده و خودی كۆده‌نگیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی، ره‌وتی رووداوه‌كانی په‌یوه‌ست به ئێران خێراتر ده‌كه‌ن.
http://www.awene.com/article?no=208&auther=134
https://www.radionawa.com/Ku/wtar-nusar.aspx?jimare=221
Friday, February 8, 2019
Thursday, January 24, 2019
“نەوت پاشەڕۆی شەیتانە”
“دەیان ساڵی تر دەبینن کە چۆن نەوت ئەم وڵاتە وێران دەکات، نەوت پاشەڕۆی شەیتانە” دوای زیاتر لە چل ساڵ ئەم قسەیەی پاپلۆ پرێز ئالفۆنسۆ وەزیری نەوتی ڤەنزوێلا و دامەزرێنەری ئۆپێک تاڕادەیەک ھاتوەتە دی، قسەیەک کە لە ڕۆژی بە نیشتمانی کردنی نەوتی وڵاتەکەی لە ١٩٧٦ دا کردبووی.
وڵاتێک کە نەوت بڕبڕە پشتەی ئابوریەکەیەتی و سەردەمانێک دوای سۆڤیەت دووەم گەورە بەرھەمھێنی نەوت بوو، ئێستا لە ژیر قەرزی دەرەکیدا پشتی بۆ راست نابێتەوە و بەشێکی زۆری کێڵگە نەوتیەکانیشی لە بارمتەی قەرزەکانی چین و روسیا و چەند وڵاتێکی تردان و ئەو وڵاتە دەوڵەمەندە خەڵکەکەی بەدەست نەداریەوە دەناڵێنن و مادۆرۆش لە دەسەڵات لابدرێ بۆ دەیان ساڵی تر خەڵکی ئەو وڵاتە باجی سیاسەتە ھەڵە ئابوریەکانی چاڤێز و مادۆرۆ دەدەنە و ئاسان نییە لە کورت ماوەدا کۆلۆنیابوونی نەوتی رزگاریان بێت. ھەر ئێستا بەشێکی زۆری نەوتی ھەناردەکراوی ڤەنزوێلا تەنھا بۆ دانەوەی سووی ئەو قەرزانەیە و ھیچ داھاتێکی نەختی بۆ وڵاتەکە نییە.
ئەم رابوون و خۆپیشاندانەی ماوەکانی رابردوو کە پاڵنەرە سەرەکیەکەی خراپی باری گوزەرانی ھاوڵاتیان و رەوشی سیاسی و مامەڵەی دەسەڵاتە لەگەڵ بەرھەڵستکارانی زەنگێکی وریاکەرەوەشە بۆ سەرجەم ئەو دەسەڵاتانەی ئابوریەکی بەرخۆری پشت ئەستور بەنەوتیان ھەیە و دور نییە پاشەرۆکەی شەیتان ئەوانیش بەرەو کاول بوون ببات.
Tuesday, January 15, 2019
ئاخۆ كۆماری ئیسلامی ئه‌م سیناریۆیه‌شی بۆ ده‌چێته سه‌ر؟
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵات هه‌ڵمه‌تێكی رهشبگیریان له دژی ژینگه‌پارێزان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی ده‌ستپێكردووه و تۆمه‌تی كوشتن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانییان داونهتهپاڵ، ئه‌مه‌ش رێك چوار مانگ دوای ئه‌وه‌ی له سناریۆیه‌كی هاوشێوه‌دا و به‌داتاشینی تۆمه‌تی كوشتن گیانی زانیار و لوقمان مورادی كێشا.
له به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆسیه چه‌ند خاڵێك جێی سه‌رنجن: یه‌كه‌م دۆسیه‌ی كوژرانی ته‌مومژاوی شۆفێری ئه‌مبوڵانسێك به ناوی كۆسار فاتحی له كامیاران، به به‌رده‌وامی له ماوه‌ی 7 مانگی رابردوودا به گه‌رمی هێڵراوه‌ته‌وه و له مانگی 8 ی ساڵی رابردوه‌وه به‌رپرسانی ئه‌منی باس له دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی ئه‌و تاوانه ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌منی ئێران ئاماژه به كرده‌وه‌یه‌كی رێكخراو ده‌كه‌ن، له‌كاتێك له نێوان ده‌ستگیركردنی یه‌كه‌م كه‌س له‌و 11 كه‌سه و دوایین كه‌سیان 7 رۆژ ده‌رفه‌ت هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن، به‌شێوه‌ی تۆڕ و رایه‌ڵه كاریان كردبێت، كه‌سانی تر كه دواتر ده‌ستگیركراون خۆیان ده‌رباز بكه‌ن، به‌ڵام نه‌ك ئه‌مه رووینه‌داوه و هه‌موو ئه‌وانه له كاتی ژیانی ئاسایی و له ماڵ یان له شوێنی كاركردن ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
پژاك نه‌ك ھەر په‌یوه‌ندی خۆی و ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌تكردۆته‌وه، به‌ڵكوو له پاڵ راگه‌یاندنی بێ به‌ری بوونی خۆی له‌و تاوانه باسی له گومانێكی تر كردووه، ئه‌ویش كوژرانی شۆفێری ئه‌و ئه‌مبوڵانسه له لایه‌ن خودی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه.
ئه‌و حزبه پێشتر هه‌ركه‌سێكی كوشتبێت راشكاوانه گرتویه‌تیه ئه‌ستۆ، دوایین نمونه‌شی كوشتنی كه‌سێكی سه‌ر به رژێمی ئێران بوو له یه‌كێك له گونده‌كانی مه‌ریوان كه تۆمه‌تبار بوو به به‌شداری كردن له شه‌هید كردنی ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه.
گومانی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه نالۆجیكی بوونی تۆمهتباركردنهكهیه، ئاخۆ بۆچی به 11 كه‌س هه‌وڵ بۆ كوشتنی كه‌سێكی ئاسایی ده‌ده‌ن؟!
له‌وه‌ش گرنگتر له مێژووی رزگاریخوازی كوردستان حزبه كوردستانیه‌كان تا ئه‌و جێیه‌ی توانیبێتیان ده‌ستیان له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و تیمه فریاگوزاریه‌كان پاراستووه!
ئه‌مانه و چه‌ندانی تر سه‌لمێنه‌ری ساخته‌بوونی تۆمه‌ت و سیناریۆكه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران، به‌ڵام له دۆسیه‌ی زانیار و لوقمانیشدا ئه‌مانه هه‌بوون، لێ دواجار بۆی چووه سه‌ر و له سێداره‌ی دان، ئایا ئه‌م جاره‌ش ده‌توانێت ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیكات؟
ئێمه و مانان بێجگه له سه‌یركردن چیمان پێده‌گرێت بۆ راگرتنی ئه‌و جۆره كرده‌وه قێزه‌ونانه‌ی ئێران؟
https://www.radionawa.com/ku/all-detail.aspx?jimare=13527

Monday, January 14, 2019
سێبەری گرتن و سێدارە بەسەر سەری ژینگەپارێزانی ئێران و رۆژهەڵاتەوەیە
ماوەی كەمتر لە یەك ساڵدا دوو گروپی ژینگەپارێزان لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیركراون، كە ژمارەیان نزیكەی 20 كەسە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان كراون، ئەگەرچی جیاوازن، بەڵام سزاكەیان یەك شتە، ئەویش گیان كێشان و لە سێدارەدان. چالاكوانانی مەدەنی و سیاسیش ئەو دۆسیانە بە سیاسی دادەنێن نەك یاسایی و پێیان وایە جۆرێك پیلانگێڕیە بۆ نەهێشتنی كەشێك بۆ چالاكی مەدەنی و ژینگەپارێزی.
مانگی شوبات و ئاداری ساڵی رابردوو، هێزە ئەمنیەكانی ئێران 9 ژینگەپارێزیان بە ناوەكانی تاهیر قەدیریان، هومەن جەوكار، سپێدە كاشانی، نیلوفەر بەیانی، ئەمیر حسێن خالقی، سام رەجەبی، عەبدولرەزا كوهپایە، موراد تاهباز و سەید كاووس ئیمامی كە ئەندامی رێكخراوێكی ناحكومی ژینگەپارێزی بوون، دەستگیركرد. هەرزوو بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایانگەیاند، ئەو كەسانە لە ژێر ناوی چالاكی ژینگەپارێزی سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری و دزەپێكردنی زانیاریە نهێنی و پۆلێنكراوەكان بوون.
دوو هەفتە پاش دەستبەسەربوونی، سەید كاوس ئیمامی، بەشێوەیەكی تەمومژاوی لە زیندان گیانی لەدەستدا و بەو جۆرە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریەوە راگەیەنرا كە “كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”، بانگەشەیەك، كە كەسە نزیكەكانی هەرگیز قبوڵیان نەكرد.
لە ماوەكانی رابردودا تۆمەتی 4 لەو هەشت چالاكوانە ژینگەپارێزە لە سیخوڕییەوە بۆ خراپەكاری لەسەر زەوی گۆڕدراوە، بەپێی یاساكانی ئێرانیش سزای ئەو تاوانە هاوشێوەی سیخوڕی، لەسێدارەدانە.
بە بڕوای چاودێرانی دۆخی ئێران هۆكاری سەرەكی گرتن و راوەدونانی ئەو ژینگەپارێزانە بۆ چالاكی و توێژینەوەكانیان لە بارەی زیانەكانی بەرنامە ئەتۆمی و سەربازیەكانی ئێران بۆسەر ژینگە دەگەڕێتەوە.
هێشتا ئەو دۆسیە بەلایەكدا نەخراوە و مشتومڕەكان لەسەری بەردەوامن، كە لەچوارچێوەی هێرش و گوشارەكانی دەزگا ئەمنی و سەربازیە بەردەوامەكانی ئێران بۆسەر ژینگەپارێزانی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە هەفتەی یەكەمی مانگی كانونی دووەمی ساڵی 2019 لە شارەكانی كامیاران و سنە 11 چالاكوانی مەدەنی و ژینگەپارێزی بە ناوەكانی هادی كەمانگەر، فازڵ قەیتاسی، رەزا ئەسەدی، فەرهاد محەمەدی، عیسا فەیزی، حوسێن كەمانگەر، را‌شد مونتەزری، ئامانج قوربانی، بەختیار كەمانگەر، موحسین حوسێنی و زانیار زەمیران دەستگیركران. سەرجەم گیراوەكانیش سەربە لقی كوردستانی حزبی یەكگرتنی نیشتمانین، لەناویاندا فەرهاد محەمەدی سكرتێری ئەو حزبە هەیە، كە پیشەی پارێزەرە.
رۆژی 7ی كانونی دووەمی ئەمساڵ، حسێن خۆش ئیقباڵ یاریدەدەری پارێزگاری سنە بۆ كاروباری سیاسی و ئەمنی رایگەیاند، دەستگیركراوەكان لە دۆسیەی تیرۆرەوە تێوەگلاون و دەستیان لە كوشتنی شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی فریاگوزاری سەربە مانگی سوری كامیاران بە ناوی “كۆسار فاتحی”دا هەبووە و سەربە گروپە بەرهەڵستكارەكان و لە ژێر پەردەی چالاكی ژینگەپارێزیدا یارمەتی و پشتیوانی ئەندامانی ئەو گروپە دژبەرانەیان كردوە و بە دیاریكراوی ناوی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)ی هێنابوو.
لە بەرامبەردا رۆژی 13ی كانونی دووەم مەجلیسی پژاك رەتیكردەوە ئەو دەستگیركراوانە سەر بەوان بن و ئامانجی ئەو رەشبگیریەشی بۆ هەوڵێكی بەرنامەبۆداڕێژراوی حكومەتی ئێران بۆ نەهێشتن و لەناوبردنی كەشی چالاكی مەدەنی و پێشەنگەكانی لێكداوەتەوە. هەروەك جەختی لەوەشكردۆتەوە، بەڵگەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن هێزە ئەمنیەكانی ئێران لە تاوانی كوشتنی كۆسار فاتحیەوە گلابن.
كۆسار فاتحی تەمەن 41 ساڵ مانگی تەمموزی ساڵی رابردو لە سێ رێیانی بیارەی شاری كامیاران بە دەستڕێژی گوللـە كوژرا و مانگی ئابی هەمان ساڵ بەرپرسانی ئەمنی پارێزگای سنە باسیان لەوەكرد، سەرەداوی ئەو روداوەیان دەستكەوتوە.
لای خۆیەوە، جەهانگیر عەبدوڵاهی، هاوسەرۆكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ نەوا، تۆمەتباركردنی ژینگەپارێزانی كوردستانی بە سیناریۆیەكی لاوازی دەزگا ئەمنیەكانی ئێران ناوبرد و وتی: چۆن دەكرێت ژینگە پارێزێك كە ئامادەیە گیانی خۆیان لە پێناو پاراستنی ژینگە ببەخشێت، دەستی بچێتە خوێنی كەسێكەوە و ئەم جۆرە سیناریۆیە لەگەڵ لۆجیكدا یەكناگرێتەوە.
جیهانگیرعەبدوڵاهی جەختیشی كردەوە، ئامانجی دەزگا ئەمنیەكانی ئێران لەو جۆرە رەشبگیریانە لە لایەكەوە نەهێشتنی كەشێكە بۆ چالاكی مەدەنی و ژینگەپارێزی، لە لایەكی تریشەوە پەیوەندی بە چالاكیەكانی ئەو ژینگەپارێزانەوە هەیە كە بەردەوام دەنگیان لە بەرامبەر كاریگەریە نەرێنیەكانی چالاكیەكانی سوپای پاسداران بۆ سەر ژینگە هەڵبڕیوە، لەوانە دروستكردنی بەنداو و بنكەی سەربازی و موشەكی لە لایەن ئەو سوپایە و راگەیاندنی ناوچەی قەدەغەكراو لە رۆژهەڵاتی كوردستان.
هاوسەرۆكی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ بە بیریشی هێنایەوە كە پێشتریش لە دۆسیەی زانیار و لوقمان مورادیدا بە سیناریۆیەك تاوانێكیان بۆ داتاشراوە و هەر بە هۆی ئەو تۆمەتە هەڵبەستراوەوە لەسێدارەدراون.
زانیار و لوقمان مورادی ئەو دوو گەنجە مەریوانیەی ئامۆزای یەك بوون، وەك خۆیان باسیان لێوەكردبوو، كاتێك لە ساڵی 2008 دەستبەسەركراون، بۆ ماوەی 9 مانگ راگرتنیان لە زیندان، تەنها تۆمەتێك كە رووبەڕویان كرابوەوە، ئەندامێتی لە كۆمەڵە بووە، بەڵام دواتر و پاش ئەو ماوە زۆرە هەر لە زینداندا دۆسیەیەكی تریان بەڕوودا دەكەنەوە ئەویش كوشتنی كوڕی ئیمام جمعەی مەریوان بووە، تۆمەتێك كە وەك خۆیان دواتر لە نامە و چاوپێكەوتنەكانی زیندانەوە ئاشكرایان كرد، بە زەبری ئەشكەنجەی قورس و هەڕەشەی دەستدرێژی چوونە ژێر باریەوە و دانیان پێدانا، سەرباری ئەوەش دواتر نكۆڵیان لێ‌كرد و دانپیانانەكەیان بە زۆرەملێ ناوبرد و دۆسیەكە سەرلەنوێ پێداچوونەوەی بۆكرا، بەڵام دواجار لە 8 ی مانگی ئەیولی ساڵی رابردوو سزاكەیان بەسەردا جێبەجێكرا و لە سێدارەدران.
ئەوەی گومانەكانی لەسەر دۆسیەی ژینگەپارێزانی كامیاران و سنە تۆخ كردۆتەوە بریتیە لەوەی ئەگەر بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمنی حكومەتی ئێران لە سنە بێت و ئەو كەسانە لە تاوانێكی رێكخراوەوە تێوەگلابن، بۆچی سەرباری ئەوەی لە ماوەی هەفتەیەكدا و لە رۆژ و شوێنی جیاجیا ئەو 11 كەسە دەستگیركراون، هیچان هەوڵیان نەداوە خۆیان قوتار بكەن و سەرجەمیان نەك لە كاتی خۆحەشارداندا، بەڵكو لەسەر كارەكانیان یان ماڵەكانیان دەستگیركراون؟.
سەرەڕای لێكچوونی دۆسیەی 11 ژینگەپارێز و چالاكوانەكەی كامیاران و سنە لەگەڵ دۆسیەی 8 ژینگەپارێزەكەی ئێران و دۆسیەی زانیار و لوقمان مورادی و بەندكراوانی سیاسی لە سێدارەدراو، خاڵێكی جیاكەرەوە بریتییە لەوەی سەرجەم ئەو 11 كەسە سەربە لقی كوردستانی حزبی یەكگرتنی نیشتمانی بوون.
ئەو حزبە سەرباری ئەوەی لە دەیەی رابردودا لەسەرئاستی ئێران مۆڵەتی وەرگرتبو، بەڵام لقی كوردستانەكەی لە مانگی نیسانی ساڵی 2016 لە شاری سنە دامەزراندنی خۆی راگەیاند و بە درێژایی ماوەی كاركردنی لە شارەكانی مەریوان، سنە و كامیاران لقی كردبوەوە و دوو كۆمیتەی ژینگە و ژنانی سەر بەو حزبە زیاتر چالاك بوون.
پاشخانی حزبی ئەو دەستبەسەركراوانە و تۆمەتباركردنیان بە پەیوەندی لەگەڵ پژاك ئەو پرسیارە دێنێتە گۆڕێ كە ئاخۆ ئەو هەڵمەتی رەشبگیریە سەرەتای داخرانی یەكجارەكی بواری كار و چالاكی مەدەنی و رێكخراوەییە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، یاخود پەیوەستە بە دەرەوەی سنورەكانی ئێران و پێویستە لە هاوكێشە نوێیەكانی ناوچەكە بەدوای وەڵامەكەیدا بگەڕێین، كە هەر ئێستا لە سێ بەشەكەی تری كوردستان شەڕ و گرژی و ئاڵۆزی هێناوەتە ئاراوە و رۆژهەڵاتیش لە لێكەوتەی ئەو هاوكێشەیە نوێیە بێ بەش نابێت، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە هاوهەڵوێستی تاران و ئەنقەرەوەیە بۆ بەرەنگاربونەوەی هەر هەنگاوێكی جوڵانەوەی كوردی لە ناوچەكەدا؟.
گرنگتر لە هەموو ئەو پرسیارانەش، ئەوەیە چۆن و بە چ شێوەیەك دەكرێت، رێگری بكرێت لەوەی ئەو 11 كەسە بە چارەنوسی زانیار و لوقمان نەگەن؟

Thursday, December 20, 2018
كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا
بڕیارە كتوپڕەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا، زۆر كەس و لایەنی تووشی شۆك كردووە و هاوكاتبوونی راگەیاندنی ئەو بڕیارەش لەگەڵ هەڕەشەكانی توركیا بۆ پەلاماردانی باكوری سوریا و رۆژئاوای كوردستان، پرسیاری ئەوەی هێناوەتە ئاراوە كە چی بكرێت، بۆ ئەوەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی فورات لە بەرامبەر بە دووچار بوون بە چارەنوسی عەفرین بپارێزرێت و بە كەمترین زیان لێی دەربچێت. محەمەد حەسەن لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ هەر یەك لە عەبدولباقی یوسف، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی یەكێتی كوردی سوری و جەمیل رەحمانۆ، ئەندامی نوێنەرایەتی كانتۆنەكان لە هەرێم ئەو پرسە و چەند پرسێكی تری پەیوەست بە رۆژئاوای كوردستانی تاوتوێ كردووە.
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=66&znjera=2551

Sunday, December 9, 2018
نانێك به نرخی مه‌رگ
هەواڵی كوژران و برینداربوونی كۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان رۆژانە لە میدیاكانەوە بڵاودەبێتەوە و بە پێی ئامارێك مانگی رابردوو 27 كۆڵبەری كورد بوونە قوربانی كە زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بووە، هاوكات هەڕەشەی بەرپرسانی سەربازی ئێرانیش لەو توێژە بەردەوامە دەڵێن، بە هیچ جۆرێك دەستیان لێناپارێزن. لەم رێپۆرتاژەدا محەمەد حەسەن، دیوە یاسایی و سیاسیەكانی كوشتاری كۆڵبەران و هەڕەشەكانی بەرپرسانی سەربازی ئێرانی لە گەڵ هەر یەك لە حسێن ئەحمەدی نیاز ، پارێزەر و یاساناس و حەسەن رەحمانپەنا ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە (رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران تاوتوێ كردووە).
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=66&znjera=2461
Sunday, October 7, 2018
ئێران به چڕی هێرشی كرده‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
محەمەد حەسەن
نه‌وا
سوپای پاسدارانی ئێران ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه جموجۆڵێكی سه‌ربازی له ناوچه‌یه‌كی فراوانی نێوان هه‌ردوو پارێزگای سنه و كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستپێكردووه و به وته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی پژاكیش، له ژێر ناوی مانۆڕی سه‌ربازی ئۆپراسیۆنێك له دژی بنكه و باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی رۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر وه‌ك ئاماژه به كوژران و برینداربوونی 10 پاسدار ده‌دات.
باران بریتان، ئه‌ندامی مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) له لێدوانێكدا بۆ “رادیۆ نه‌وا” وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه مانۆڕێكی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی نێوان شاهۆ و كۆساڵان به‌ڕێوه‌ده‌چێت وتی: له به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه مانۆڕه‌كه چۆته قۆناغی دووه‌مه‌وه و تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه ده‌كرێت و ژماره‌یه‌كی زۆر تانك و زریپۆش ره‌وانه‌ی ناوچهكراون و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و هه‌لیكۆپته‌ر به سه‌ر به‌رزاییه‌كانی شاهۆ و كۆساڵان ده‌سوڕێنه‌وه.
وتیشی: رۆژی شه‌ممه 10 سه‌رباز برینداربوون، كه یه‌كیان دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام دیار نییه كه ئاخۆ پێكدادان روویداوه یان به هۆی مانۆڕهكهوه بووه.
باران بریتان باسی له‌وه‌شكرد، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی زه‌مینی سوپای پاسداران، محه‌مه‌د پاكپور، له ناوچه‌كه‌یه و مانۆڕه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پژاك راشیگه‌یاند: ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی رووده‌دات، نه‌ك مانۆڕ به‌ڵكوو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیه، چوونكه ئه‌و ناوچانه‌ی بۆردومان ده‌كرێت له شاهۆوه تا كۆساڵان شوێنی مانه‌وه‌ی “هه‌ڤاڵانی ئێمه” واته گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه)یه و ئه‌گه‌رچی له میدیاوه ئێران وه‌ك مانۆڕ وێنای ده‌كرد، به‌ڵام له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه كه‌ناڵی فه‌رمی حكومه‌تی ئێران له سنه، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز رۆماڵی ده‌كات و فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران له لێدوانه‌كانیاندا بۆ ئه‌و كه‌ناڵه وه‌ك هێرشێك بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی رۆژهه‌ڵات باسی لێده‌كه‌ن.
باران بریتان هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای شه‌ڕ و پێكدادان زۆره له نێوان گه‌ریلاكانیان و سوپای پاسداران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا شه‌ڕ هاتبێته ئاراوه، جارێ بۆ ئێمه‌ش رووننه‌بوه‌ته‌وه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشهاتێك رای گشتی و راگه‌یاندنه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
جێی باسه سوپای پاسداران له رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی سه‌ربازی بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌ت شنۆ، پیرانشار، بانه، سه‌رده‌شت، مه‌ریوان، هه‌ورامان و سه‌پێڵی زه‌هاو گواستبوه‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووش سوپای پاسداران به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوێك هه‌ر جۆره هاتوچۆیه‌كی له ناوچه‌ی شاهۆ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كردبوو.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و پاسداره‌ی رۆژی شه‌ممه كوژرابوو، ناوی “شۆڕش ساعیدی”ه و خه‌ڵكی شاری كامیارانه.

Thursday, October 4, 2018
لەسێدارەدانی بێ دادگایی
كاتێك زیندانیەكی سیاسی سزای لە سێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت، ئەگەر بە شكڵی و رواڵەتیش بێت بە پرۆسەیەكدا بە ناوی لێپرسینەوە (زۆرترین جار دانپیانانی زۆرەملێ)دادگایی كردن و دەركردنی سزا و تێهەڵچوونەوە و پشتڕاستكردنەوەی سزاكە و جێبەجێ كردنی تێپەڕ دەبێت، لە هەموو ئەو قۆناغانەشدا لانی كەم دەتوانێت پارێزەری هەبێت، بەڵام كوشتاری كۆڵبەران كە تا ئاستی رووداوەكانی هاتوچۆ بە ئاسایی لێیدەڕوانرێت، ئەگەر تەنها رۆبچینە ئەم لایەنەی دەبینین چ كارەساتێكی قوڵە:
مرۆڤێك كە قوربانی هەڵاواردن و پەراوێزخستنە، بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی روودەكاتە دژوارترین و مەترسیدارترین پیشە.. هێنان و بردنی كاڵا لە نێوان دوو سنور.. بە ئاسانی و لە چاوتروكانێكدا گیانی لێدەسەنرێت..
سەیر لەوەدایە كە ئەگەر رێكخراوەكانی داكۆكیكاری مافەكانی مرۆڤ و حزبەكان و چالاكوانان لەسەر بەندكراوێكی سیاسی دێنە دەنگ (كە دەبێت هەر واشبێت و ئەوەش كەمترین كارە لە پێناو ئەو بەندكراوانە) بەلام هەر ئەوان بەرامبەر بە تاوانێكی قێزەونتر واتە گیانكێشان و لەداردانی بێ دادگایی و لەدەرەوەی یاسای كۆڵبەران یەك لەسەر دەی ئەو هەستیارەشیان نییە…
كەیسی كوشتاری سیستماتیكی كۆڵبەران (بەڵێ سیستماتیك بەو بەڵگەیەی بكوژان و جێبەجێكارانی ئەو تاوانە بە دەیان ساڵە رووبەڕووی هیچ گرتن و لێپێچینەوەیەك نابنەوە، ئەمەش واتە بوونی ئیرادەی حاكم بۆ بەردەوامیدان بەو تیرۆر و كوشتارە) دەتوانرێت لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی كاری لەسەر بكرێت، وەك پەڵە و بەڵگەیەكی تری شورەیی و تاوانكاری رژێمی ئیسلامی ئێران بناسێنرێت و ناوی كۆڵبەر و كەیسی كوشتاری كۆڵبەرە هەر بەو ناوە بەجیهانی بكرێت..
Sunday, September 9, 2018
موشه‌كبارانی بنكه‌كانی حزبی دیموكرات له لایه‌ن ئێرانه‌وه
به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان
ئاماده‌كار محه‌مه‌د حه‌سه‌ن (ئه‌مینی)
پێشكه‌شكار رووناك ره‌فیق
ئاماده‌كار محه‌مه‌د حه‌سه‌ن (ئه‌مینی)
پێشكه‌شكار رووناك ره‌فیق
سوپای پاسدارانی ئێران هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هه‌ر دوو حزبی(حدك)و حزبی(حدكا) گرته ئه‌ستۆ كه به هۆیه‌وه ژماره‌یك له كادر و سه‌ركرده‌ی ئه‌و دوو حزبه شه‌هید و برینداربوون، سوپای پاسداران هاوكات هۆشداریش ده‌داته حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات كه له ئه‌گه‌ری بهردهوامنی چالاكیه سه‌ربازیه‌كانیان له ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێرشی توندتریان ده‌ك رۆژی شه‌ممه 8 ی ئه‌یلول بنكه و باره‌گاكانی حزبه‌كانی دیموكراتی كوردستان (حدك) و دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) له نزیك كۆیه بۆردومان كران، به‌هۆیه‌وه 15 كادر و پێشمهرهی ئه‌و دوو حزبه شه‌هید و نزیكه‌ی 50 كه‌سیش برینداربوون كه به‌شێكیان ژن و منداڵن. هاوكات له گه‌ڵ هێرشه‌كانی رۆژی شه‌ممه، له زیندانی ره‌جایی شاری كهرجیش سێ به‌ندكراوی سیاسی كورد به ناوه‌كانی زانیار و لوقمان مورادی و رامین حسێن په‌ناهی به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له سێداره‌دران. ئایا له‌گه‌ڵ یه‌كدا هاتنی ئه‌و پێشهاتانه رێكه‌وته یان هه‌ردووكیان به‌شێكن له یه‌ك پلان؟ تا چه‌ند وه‌ك ده‌وترێت ئه‌و رووداوانه په‌یوه‌ندیان به‌هه‌وڵه‌كانی ئێرانه‌وه هه‌یه بۆ گۆڕینی سه‌رنجی رای گشتی ناوخۆیی له‌سه‌ر كێشه و قه‌یرانه‌كان؟ پرسیارێكی تر بریتیه له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چی بكرێت بۆ پاراستنی گیانی به‌رهه‌ڵستكارانی ئێران له هه‌رێم، حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان چیان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر شان له رێگری كردن له هێرشی له‌و چه‌شنه؟ هێرشه‌كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌زاندنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق بووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌توانن سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ئێران و توركیا بپارێزن و نایكه‌ن، یان ده‌یانه‌وێت و ناتوانن؟ رۆڵی ئه‌مریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی عێراق، كه له هه‌مانكاتدا له ناكۆكی قوڵدایه له‌گه‌ڵ ئێران له‌م نێوه‌نده‌دا چییه؟ له‌گه‌ڵ كه‌مال كه‌ریمى ده‌فته‌ر سیاسى حزبى دیمو‌كراتى كوردستان (حدك)، ره‌زا كه‌عبى جێگرى سكرتێرى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشان، سالار مه‌حمود ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كرد.
Sunday, August 5, 2018
ئه‌زمونی عه‌لمانیه‌ت له هیندستان چاپ و بڵاوكرایه‌وه
له نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2014 زیاترین كاتی خۆم بۆ خوێندنه‌وه و وه‌رگێڕان ته‌رخان كرد، جیا له چه‌ندین وتار و راپۆرت و توێژینه‌وه‌ی جیاجیا، له‌و ماوه‌یه‌دا دوو كتێبیشم وه‌رگێڕایه‌وه، یه‌كیان “ئه‌زمونی عه‌لمانیه‌ت له هێندستان” بوو، ئه‌وی تریان بابه‌تێكی مێژوویی بوو له باره‌ی زه‌رده‌شته‌وه.
ته‌واوبوونی كاری وه‌رگێڕانی ئه‌و دوو كتێبه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دروستبوون و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی، بۆیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی تا قۆناغی دیزاینیش چوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه چاپ نه‌كران.
پاش چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر، به سپاسه‌وه،به هیمه‌تی ده‌زگای ئایدا بۆ فكر و لێكۆڵینه‌وه “ئه‌زمونی عه‌لمانیه‌ت له هیندستان” چاپ و بڵاوكرایه‌وه. به‌و هیوایه‌ی گرێی به‌ختی ئه‌وی تریشیان بكرێته‌وه!
نوسه‌ری ئه‌و كتێبه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له وڵاتی هیندستان خوێندكار بووه و به وردی له هه‌شت به‌شدا و له سه‌ده‌ی سێی به‌ر له زایینه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئاوڕی له شێوازه‌كانی حكومڕانی و ئه‌زمونی سیكۆلاریزم له‌و وڵاته فره ره‌نگه داوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه‌دا زۆر پێی سه‌رسام بووم، ژیان و ئه‌ندێشه‌كانی ڤیشنۆ گوپتا كائوتیلیایه كه له نێوان ساڵانی 370 بۆ 283 ی به‌رله زایین ژیاوه و وه‌زیری دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریای موریان بووه و له دووتوێی كتێبێكی 15 به‌رگیدا به ناوی “ئارتاشاسترا” له بری ده‌سته‌ودامێن بوون به ئه‌خلاقیاتی ئاسمانی، له رێگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له سیاسه‌ت و نه‌هێشتنی جیاكاری ئایینی، بواری بۆ هێنانه‌دی “ئاشتی ناوخۆیی” و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی عه‌لمانی ره‌خساندووه.
ماكس ڤێبه‌ر كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی له باره‌ی كائوتیلیا و ئارتاشاستراوه نوسیویه‌تی: “میر”ی ماكیاڤیلی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئارتاشاسترا، بێ زیانه”!.
Monday, June 25, 2018
دارەكەی هەدەپە بەری زیاتری گرت
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی گشتی توركیا، پارتی دیموكراتی گەلان “هەدەپە” لەسەرئاستی باكوری كوردستان یەكەمە و لەسەرئاستی توركیاش سەرباری كەمكردنی كورسیەكانی، ئەمجارەش پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار بەیەكەمی مایەوە و لەسایەی هاوپەیمانی نەتەوەپەرستەكان دەتوانێت لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
رۆژی یەكشەممە 24 ی حوزەیران، هەر دوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا بەڕێوەچو، كە تیایدا 56 ملیۆن كەس مافی بەشداریان هەبوو.

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، موحەڕەم ئینجە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، مەرال ئاكشەنەر، تەمەل كاراموڵائوغڵو و دوغو پەرینچەك خۆیان كاندید كردبو.
بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئێستای توركیا، 52% ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و تا ساڵی 2023 لەسەر كورسیەكەی دەمێنێتەوە. دوای ئەو موحەڕەم ئینجەی پاڵێوراوی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بە كۆكردنەوەی 30% دەنگەكان لە پلەی دووەمدایە و سەڵاحەدین دەمیرتاش پاڵێوراوی بەندكراوی پارتی دیموكراتی گەلانیش بە كۆكردنەوەی 8%ی دەنگەكان لە پلەی سێیەمدا جێیگرتوە.
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، كە ئاكەپەی دەسەڵاتدار لەگەڵ پارتی نەتەوەپەرست هاوپەیمان بوو، بە هەردووكیان 53%ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە و هەر سێ پارتی ئۆپۆزسیۆنی گەلی كۆماری (جەهەپە)، پارتی باش (ئی پارتی) و سەعادەت كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی (میللەت)دا بوون، توانیان نزیكەی 34%ی دەنگەكان مسۆگەر بكەن.

لەمیانی كەمپینی هەڵبژاردندا ڤیدیۆی كۆبوونەوەیەكی داخراوی ئەردۆغان و بەرپرسانی حزبەكەی دزەی كردەدەرەوە، كە تیایدا سەرۆكی توركیا جەختی لەوەدەكردەوە، كە پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت، بۆئەوەی هەدەپە نەگاتە پەرلەمان و بەربەستی هەڵبژاردن تێنەپەڕێنێت، بەڵام بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، ئەو خواستەی ئەردۆغان نەهاتە دی و حزبەكەی باكوری كوردستان، كە بەتەنها بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا كردبوو، سەرباری ئەوەی زۆربەی سەركردە و كادرە باڵاكانی لە زینداندان، توانی جارێكی تر بەربەستی یاسایی تێكبشكێنێت و بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوو رێژەی دەنگەكانی لە 10.67% ەوە بۆ 11.69% و كورسیەكانیشی لە 59 كورسیەوە بۆ 67 بەرزبكاتەوە.
هەدەپە لە پارێزگاكانی ئامەد، ئیغدر، ئاگری، وان، جۆلەمێرگ، باتمان، مێردین، شرنا‌خ، سێرت، موش و دێرسیم لەپلەی یەكەمدایە و لە پارێزگاكانی قارس، چەولیك، ئورفا و بەتلیسیش لەپلەی دووەمدایە و لە گەورە شاری ئیستانبوڵیش بە كۆكردنەوەی یەك ملیۆن و 200 هەزار دەنگ توانیویەتی ببێتە خاوەنی 12 كورسی ئەو شارە، بۆ یەكەمجاریش لە پارێزگای هاتای یان ئەسكەندەرونی نزیك عفرین نوێنەرێكی رەوانەی پەرلەمان كردوە.
ئەردۆغان و ئاكەپە سەرباری سەركەوتن لە هەردوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی، جیا لەوەی نەیانتوانی هەدەپە لە ژێر بەربەستی 10% بهێڵنەوە، دەنگەكانیشیان رووی لە كزی نا.
ئاكەپە، كە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2015 دا بووە خاوەنی 49.50% و 317 كورسی هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا تاكە حزبی براوەیە، كە ژمارەی كورسیەكانی و رێژەی دەنگەكانی كەمیكردووە و بە بەدەستهێنانی 42.5% دەنگەكان بوەتە خاوەنی 295 كورسی.
بەسەرنجدان بەو ئەنجامانە، ئاكەپە تەنها لە بەر شەوقی مانگی ئاڵای نەتەوەپەرستەكاندا دەتوانێت حكومەت پێكبهێنێت، هاوپەیمانێتیەك كە لە كشانەوە لە پرۆسەی چارەسەری دەستیپێكرد و بە توندتركردنی گوشارەكانی سەر كورد گەشەی كرد و لە پەلاماردانی عفریندا گەشتە ترۆپك، لەوەتەی ئەو هاوپەیمانیەش هەیە، چەندجارێك ئەردۆغان لە دەركەوتنە جەماوەریەكانیدا لە بری چوار پەنجەی رابیعە عەدەویە، كە پێشتر بۆ پشتیوانی لە ئیخوانەكانی میسر بەرزی دەكردەوە، بەپەنجەكانی هێمای گورگی بۆری نەتەوە پەرەستەكانی نمایش دەكرد.

Subscribe to:
Posts (Atom)
The Iraqi government has banned the activities of Iranian Kurdish parties. According to a new decree by Iraq's National Security Adviso...
-
The war in Gaza has been going on for more than two weeks, some observers believe that the Kurdish media has a record of mistakes in cover...
-
.. Chronology of Iranian assassinations outside its borders Mohammad Amini In recent days, the Kurdistan Free Life Party, an Iranian oppos...