Thursday, January 24, 2019

“نەوت پاشەڕۆی شەیتانە”



“دەیان ساڵی تر دەبینن کە چۆن نەوت ئەم وڵاتە وێران دەکات، نەوت پاشەڕۆی شەیتانە” دوای زیاتر لە چل ساڵ ئەم قسەیەی پاپلۆ پرێز ئالفۆنسۆ وەزیری نەوتی ڤەنزوێلا و دامەزرێنەری ئۆپێک تاڕادەیەک ھاتوەتە دی، قسەیەک کە لە ڕۆژی بە نیشتمانی کردنی نەوتی وڵاتەکەی لە ١٩٧٦ دا کردبووی.
وڵاتێک کە نەوت بڕبڕە پشتەی ئابوریەکەیەتی و سەردەمانێک دوای سۆڤیەت دووەم گەورە بەرھەمھێنی نەوت بوو، ئێستا لە ژیر قەرزی دەرەکیدا پشتی بۆ راست نابێتەوە و بەشێکی زۆری کێڵگە نەوتیەکانیشی لە بارمتەی قەرزەکانی چین و روسیا و چەند وڵاتێکی تردان و ئەو وڵاتە دەوڵەمەندە خەڵکەکەی بەدەست نەداریەوە دەناڵێنن و مادۆرۆش لە دەسەڵات لابدرێ بۆ دەیان ساڵی تر خەڵکی ئەو وڵاتە باجی سیاسەتە ھەڵە ئابوریەکانی چاڤێز و مادۆرۆ دەدەنە و ئاسان نییە لە کورت ماوەدا کۆلۆنیابوونی نەوتی رزگاریان بێت. ھەر ئێستا بەشێکی زۆری نەوتی ھەناردەکراوی ڤەنزوێلا تەنھا بۆ دانەوەی سووی ئەو قەرزانەیە و ھیچ داھاتێکی نەختی بۆ وڵاتەکە نییە.
ئەم رابوون و خۆپیشاندانەی ماوەکانی رابردوو کە پاڵنەرە سەرەکیەکەی خراپی باری گوزەرانی ھاوڵاتیان و رەوشی سیاسی و مامەڵەی دەسەڵاتە لەگەڵ بەرھەڵستکارانی زەنگێکی وریاکەرەوەشە بۆ سەرجەم ئەو دەسەڵاتانەی ئابوریەکی بەرخۆری پشت ئەستور بەنەوتیان ھەیە و دور نییە پاشەرۆکەی شەیتان ئەوانیش بەرەو کاول بوون ببات.

No comments:

Post a Comment

The killing of a kolbar by direct firing of border regimental forces

A Kolbar from Saqqez was killed by border regimental forces shooting at Baneh border. This morning, Thursday, May 16, 2024, a young Kolber...