Wednesday, October 14, 2020

Human rights violations in Kurdistan .. Murder of a citizen in Mako and arrest of three civil activists in Marivan

According to the Kurdistan Human Rights Association, a Kurdish citizen living in Mako, 28-year-old Rasoul Ghaderi, was shot dead by the Revolutionary Guards. Also in Marivan, three citizens named Hamed Dadestan, 50, Soran Dadestan, 22, and Hamdi Dabestani, 40, from the village of Dargah Sheikhan in the city of Marivan Tusg, were arrested by the security forces of the Islamic Republic of Iran and taken to an unknown location. Since the beginning of this year, 57 Kurdish citizens have been shot dead by Iranian military forces, and 191 Kurdish citizens and political and civil activists have been detained by Iranian security forces.
ماکۆ: هاوڵاتییەك بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا KMMK: لە سەرەتای ئەم حەوتوویە هاوڵاتییەک بە ناوی ” ڕەسووڵ قادری” کوڕی پاشا، 28 ساڵ تەمەن و سەڵت لە نێزیک شاری شووت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا. بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو سەرقاڵی ڕاگواستنی مسافرە ئەفغانییەکان بووە و هاوکات مسافرێکی ئەفغانیش لەو پەلامارەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران کوژراوە. بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 57کۆڵبەر و کاسبکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا کوژراون. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان مەریوان: سێ هاوڵاتی دەستبەسەر کران KMMK: لە ئەم حەوتووی سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی حامید دادستان 50 ساڵ تەمەن، سۆران دادستان22 ساڵ تەمەن و حەمدی دەبستانی40 ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ” دەرەشێخان سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران. بە گوێرەی ئەو هەواڵەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەم سێ هاوڵاتییە و بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەریانی کردووە. هەروەها سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان، هێشتا لە شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی پێانەوە لکێنراوە زانیاری ورد بە دەستەوە نییە. شیاوی باسه کە حامید دادستان و سۆران دادستان باوک و کوڕن. بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم سێ حاڵەتەوە 191 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ـەوە دەستبەسەر کراون. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

No comments:

Post a Comment

Execution of 9 people in one day.. 7 of them were executed in Kurdistan

At least 7 prisoners were executed in Urumieh and Selmas prisons, and two more prisoners were executed in Nishabour and Qom prisons. In the...