محه‌مه‌د ئه‌مینی
دوو كورد، یه‌ك چاره‌نوس و دوو كاردانه‌وه‌ی جیا
رۆژی چوارشه‌ممه 10-6-2020 هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی دوو كورد بڵاوكرایه‌وه. یه‌كێكیان ره‌حیم یوسفی به تۆمه‌تی كوشتن له زیندانی نه‌غه‌ده و ئه‌ویتریان هیدایه‌ت عه‌بدوڵاپور زیندانی سیاسی كه به‌ر له 20 رۆژ سزاكه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرابوو.
یه‌كه‌میان سه‌رباری هه‌وڵی هاوڵاتیان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی پیرانشار بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، كه هه‌وڵه‌كه بێ ئاكام بوو، دووه‌میشیان به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌كه و به بێ دواماڵئاوایی، له سێداره‌درا.
یه‌مه‌كیان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی كه‌م و دووه‌میان كاردانه‌وه و هاوسۆزی زۆر.
له‌سێداره‌دان وه‌ك گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی به مرۆڤ
له‌ساده‌ترین پێناسه‌دا له‌سێداره‌دان واته كه‌سێك، سیسته‌مێك و هێزێك مافی ئه‌وه به‌خۆی بدات گیانی مرۆڤێك بكێشێت، جا به ئایین شه‌رعاندن بۆ ئه‌و مافه بكات، یان به ناوی نه‌ته‌وه و شۆڕش و چینی باڵاده‌ست و...
له زۆرترین حاڵه‌ته‌كاندا ته‌نها كوشتنی كه‌سێك نییه، به‌ڵكوو چاوترسێنكردنی نه‌یار و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانیه‌تی، له كه‌سێكدا كۆمه‌ڵگا ده‌كوژێت و پێگه‌ی خوایی خۆی به بیر تاك به تاكدا ده‌هێنێته‌وه.
حاكمبوون و زاڵبوونی خۆی به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین سامانی هه‌ر مرۆڤێك كه گیانیه‌تی ده‌سه‌پێنێت و به جۆرێك بێ به‌های ده‌كات كه به واژۆیه‌ك ده‌توانێت زه‌وتی بكات.
سێداره و كۆماری ئیسلامی دوانه‌یه‌كی لێكدانه‌بڕاو
هه‌ر له‌سه‌رتای هاته‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی له‌سێداره‌دان و سڕینه‌وه‌ی فیزیكی نه‌یاره‌كانی و هه‌وڵدان بۆ چاوشكاندنی هاوڵاتیان به‌شێك بووه له فه‌رمانڕه‌واییه‌كه‌ی. له دوای چین زۆرترین ژماره‌ی جێبه‌جێكردنی سزاكه له وڵاته‌یه. به تاوانه‌كانی كوشتن، ماده‌ی هۆشبه‌ر، به‌رهه‌ڵستكاری و هه‌ر بیانویه‌كی تر به‌رده‌وام گیانی مرۆڤه‌كانی كێشاوه.
پاساوه‌كه بنه‌بڕكردنی ئه‌و تاوانانه و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی خودایه، به‌ڵام نه تاوان كه‌میكردووه، نه ماده‌ی هۆشبه‌ر (با واز له‌وه‌شبێنین كه خۆی و داموده‌زگاكانی گه‌وره‌ترین بكوژ و بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌كانن)، له رووه سیاسیه‌كه‌شه‌وه نه‌یتوانیوه به له‌سێداره‌دان و سه‌ركوتی به‌رده‌وامی نه‌یاره‌كانی ئیراده‌یان بشكێنێت.
حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات و له سێداره‌دان
تا ئێستا نه‌مبینیوه و نه‌شم بیستووه هیچ حزبێكی رۆژهه‌ڵات به ته‌واوه‌تی دژی له سێداره‌دان بێت، واته له په‌یڕه‌و پڕۆگرامی به ته‌واوه‌تی ره‌تی بكاته‌وه.
ره‌نگه هۆكاره‌كه‌شی ساده بێت، خۆیان گه‌ر بۆیان هه‌ڵكه‌وتبێت، به ناوی به سزاگه‌یاندن زۆرجار بێ دادگایی كه‌سانی كوردی سه‌ر به رژێمیان كوشتووه و پاساوه‌كه‌شیان نه‌هێشتنی دیارده‌ی جاشایه‌تیه.
ئاخۆ دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه دیارده‌ی جاشایه‌تی كۆتایی پێهاتووه؟ دوای كوشتن و له ناوبردنی هه‌ر جاشێك چه‌ند كه‌سی تر چه‌كیان داناوه؟ وه‌ڵامه‌كه دیاره، جاشایه‌تی وه‌ك خۆی ماوه!
كه‌واته چی بكرێت؟
ناكرێت و ئه‌خلاقی نییه خۆت بڕوات به له سێداره‌دان و گیان كێشان هه‌بێت و له هه‌مان كاتدا دژی ئه‌و تاوانه‌ش بوه‌ستیته‌وه، پێویسته وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌رده‌میانه و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رێز بۆ مرۆڤ هه‌موو جۆره له‌سێداره‌دانێك ره‌تبكرێته‌وه به فه‌رمی له لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه و چیتر هیچ خاڵێكی لێكچوون له نێوان ئه‌وان و رژێمدا نه‌بێت له‌و باره‌وه.
ئه‌مه داخستنی ده‌رگایه‌كیشه به رووی ئه‌و حزبانه‌دا كه سبه‌ی رۆژ له ژێر هیچ پاساوێكدا بیر له له‌ناوبردنی نه‌یار و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانیان و ملكه‌چ كردنی كۆمه‌ڵگا له رێگه‌ی سزای مه‌رگه‌وه نه‌كه‌نه‌وه.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
The killing of a kolbar by direct firing of border regimental forces
A Kolbar from Saqqez was killed by border regimental forces shooting at Baneh border. This morning, Thursday, May 16, 2024, a young Kolber...
-
A report from the voice of America on the World Press Freedom Day and part of my speech ئه‌مڕۆ 3/5/2019 ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی...
-
له یه‌كه‌م ساڵیادی داگیركردنی شاری عه‌فرین رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به تاوانه‌كانی توركیا و گروپه توندڕه‌وه سوریه‌كانی هاوپه‌یمان...
No comments:
Post a Comment