Friday, April 24, 2020

پێنج پەرلەمانتاری پارتی: مستەفا سەلیمی هاتبوە هەرێمی كوردستان

نەوا
پێنج ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی لە بارەی دۆسیەی مستەفا سەلیمی زیندانی كورد كە رۆژی 11ی نیسان لە سێدارەدرا، یادداشتێك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن و تێیدا باس لەوەدەكەن ئەو زیندانیە دوای هەڵاتنی لە گرتوخانەی سەقز خۆی گەیاندبوە هەرێمی كوردستان.لە یادداشتەكەی ئەو پێنج پەرلەمانتارە پارتی دا هاتووە، مستەفا سەلیمی رۆژی 2 ی نیسان گەیشتوەتە گوندی سیاگوێزی سەر بە ناحیەی گەرمك لە سنوری قەزای پێنجوێن و لە زاری كەسێكەوە كە ئەو زیندانیەی بینیوە بڵاویانكردۆتەوە، كە رۆژی چواری نیسانی مستەفا سەلیمی لە لایەن ئاسایشەوە براوە بۆ كەرنتین لە باشماخ.
ئەو پەرلەمانتارانە ئەوەشیان خستوەتەڕوو، كە مستەفا سەلیمی رۆژێك بەر لە سێدارەدرانی لە دیداری لەگەڵ بنەماڵەكەی باسی لەوەكردووە، كە چووەتە هەرێمی كوردستان.
لە یادداشتەكەی ئەو پێنج پەرلەمانتارەی پارتی هیچ ئاماژەیەك بەوە نەكراوە كە چۆن ئەو بەندكراوە رادەستی ئێران كراوەتەوە.
لای خۆیەوە هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان یادداشتی ئەو پێنج پەرلەمانتارەی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ ئەوەی كاری پێویستی لەسەر بكرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە كە مستەفا سەلیمی دوای هاتنی بۆ هەرێمی كوردستان رادەستی ئێران كراوەتەوە، ئاسایشی سلێمانی رەتیكردەوە هیچ زانیاریەك لە بارەی هاتنەناوەوەی ئەو بەندكراوە هەڵاتووە بۆ هەرێم لە لایەن ئەوان تۆمار كرابێت.
حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی بۆ لێكۆڵینەوە لەو دۆسیە پێكهێناوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیان رانەگەیەنراوە.

No comments:

Post a Comment

Execution of 9 people in one day.. 7 of them were executed in Kurdistan

At least 7 prisoners were executed in Urumieh and Selmas prisons, and two more prisoners were executed in Nishabour and Qom prisons. In the...