Saturday, March 16, 2019

كۆمەڵەی مافی مرۆڤ: ئێران بەتۆمەتی هەڵبەستراو دەیەوێت سێ كورد لە سێدارە بدات

كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان باس لەوەدەكات حكومەتی ئێران بە تۆمەتێكی بێ بنەما و هەڵپەسێردراو، دەیەوێت سێ گەنجی كورد لە سێدارە بدات و ئاماژە بە چەند خاڵێكی دژبەیەك و ناتەبا دەكات لە بانگەشەكانی بەرپرسانی ئەمنی لە بارەی ئەو دۆسیەوە.
لە راپۆرتێكدا كە لە سەر ماڵپەڕی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە، كە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تەقینەوەیەك لە نمایشێكی سەربازی لە شاری مەهاباد، دەزگای دادوەری ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەر سێ گەنج بە ناوەكانی سابیر شێخ عەبدوڵا، دیاكۆ رەسوڵزادە و حسێن عوسمانیدا سەپاندووە.
تەقینەوەكە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2009 روویداوە و ئەو سێ گەنجە سێ ساڵ دواتر دەستگیركراون، وەك كۆمەڵەی مافی مرۆڤ باسی لێوەركردووە، دوابەدوای تەقینەوەكەی مەهاباد، حەیدەر موسڵیحی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاندبوو، كە ئەنجامدەرانی تەقینەوەكە دەستنیشان كراون و بەم نزیكانە بە سزای خۆیان دەگەن، چەند رۆژ دواتریش عەبدولرەسوڵ مەحمودئابادی فەرماندەی قەرارگای هەمزەی ورمێ باسی لەوەكردووە، كە توانیویانە 30 ئەنجامدەری تەقینەوەكە كە دوانیان سەر بە حزبی بەعس بوون بكوژن.
خاڵێكی تری ناتەبا كە كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان ئاماژەی پێكردووە بریتیە لەوە كە بەپێچەوانەی بانگەشەی هێزە ئەمنیەكان، ئەو سێ كەسە نەك پێكەوە و لە یەك شوێن، بەڵكوو لە سێ كاتی جیاجیا و لە شوێنی جیاجیا دەستبەسەر كراون.
كۆمەڵەی مافی مرۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی پێشتریش بە تۆمەتی ساختە ئێران چەند زیندانیەكی كوردی لە سێدارەداوە، داوای لە حزب و لایەنە كوردستانی و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان كردوە، كار بكەن بۆ رزگاركردنی گیانی ئەو سێ گەنجە كوردە.
https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=15596

No comments:

Post a Comment

Execution of 9 people in one day.. 7 of them were executed in Kurdistan

At least 7 prisoners were executed in Urumieh and Selmas prisons, and two more prisoners were executed in Nishabour and Qom prisons. In the...