Saturday, July 18, 2015

بەغدا؛ کەمپی پەنابەرانی ئێرانی گەمارۆ دراوە


NNSROJ
: دانیشتووانی کەمپی لیبێرتی لە نزیک بەغدا، کە لە ئەندامانی “ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵق” پێکهاتوون، باس لەوە دەکەن لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە گەمارۆیەکی توندیان خراوەتە سەر و ڕێگە بە ڕەوانەکردنی خۆراک، دەرمان و سووتەمەنی بۆ ناو کامپەکە نادرێت و ئەمەش ژیانی دانیشتووانەکەی خستۆتە مەترسیەوە.
دانیشتووانی کەمپی لیبێرتی، بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ئەو گەمارۆدانە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان رێکخست و تێیدا داوایان لە ئەمریکا، نەتەوەیەکگرتوەکان و رێکخراوە جیهانیەکان کرد، بەهانایانەوە بچن و بە ڕێگەی کۆتاییهێنان بەو گەمارۆیە، ڕێگری لە ڕوودانی کارەساتێکی مرۆیی بکەن.
دانیشتووانی کەمپی ئاماژەپێکراو کە پێشتر لە کەمپی ئەشرەف دەمانەوە، لە ساڵی ٢٠١٢وە گواستراوەنەتەوە بۆ کەمپی لیبێرتی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا و تا ئێستا ژمارەیەکیان لەلایەن چەند وڵاتێکی ئەوروپیەوە وەرگیراون.
وەک خۆیان باسی لێدەکەن، ئەم گوشارانەی لە ماوەی رابردوودا لەسەریان چڕبۆتەوە، بە فەرمانی راستەوخۆی ئێرانە و لە لایەن “فالح فەیاز”، راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی عێراقەوە جێبەجێ دەکرێت و ئاماژە بەوە دەدەن بە فەرمانی ناوبراو تەنانەت رێگەش نادرێت، ئەو تانکەرانەی زێراب و پاشەڕۆی کەمپەکە دەگوازنەوە، بچنە ناو کەمپەکە.
بەشداربووان، لە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکەدا بە بیریان هێنایەوە کە تا ئێستا لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی لە شەش ساڵی رابردوودا بە فەرمانی ئێران کراوەتە سەر دانیشتوانی کەمپەکانی لیبێرتی و ئەشرەف، ١٣٦ کەس کوژراون و هەزار و ٣٨٠ کەسی تر برینداربوون و ٢٥ کەسیش بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی گەمارۆکانەوە، گیانیان لەدەست داوە.
م.ا

No comments:

Post a Comment

The killing of a kolbar by direct firing of border regimental forces

A Kolbar from Saqqez was killed by border regimental forces shooting at Baneh border. This morning, Thursday, May 16, 2024, a young Kolber...