Wednesday, June 3, 2020

Human rights violations in May

Human rights violations in May
According to the Kurdistan Human Rights Association, 12 Kurdish civil and political activists were arrested by Iranian security forces last month.
Also in the same month, 16 workers were killed by Iranian security forces in the border areas of Kurdistan and 24 others were injured.


KMMK:

راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی مەی ٢٠٢٠ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە.
شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری  مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات.
ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.
سێدارە
لەم مانگەدا هیچ داتایەک لە سەر گیراوانی ئێعدام کراو دەست نەکەوتووە و حکومتەی ئێران هیچ ئامارێکی بڵاو نکردۆتەوە.
گرتن و زیندان
بەپێی ئامارەکانی کۆکراوە لەم مانگە دا ١٢ هاولاتی کە بریتین لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و… دەستبەسەر کراون.
ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێن
1عەبدوللا ئەدوایی؟4,5202سەوڵاوا(سروآباد)
2تارق رەحیم پور؟05.05.2020سنه
3بنیامین رەحیم پور؟05.05.2020سنه
4ئیدریس گەلەداری؟10.05.2020سنه
5زانیار نورمەحەمدی؟10.05.2020سنه
6سەعید رەشیدی؟11.05.2020مەهاباد
7مەحەمەد عەلی لەشكەری؟11.05.2020مەهاباد
8سەمیع شەریفیان1713.05.2020پیرانشار
9عباس سەدیقی؟17.05.2020پیرانشار
10یۆسف ئیبراهیم زادە؟22.05.2020شنۆ
11شەهاب ناجی؟22.05.2020نەغەدە
12ئیسلام ئەنباخون؟23.05.2020ورمێ
کۆڵبەر و کاسبکار
لەم مانگەش دا کۆمەڵێک کۆڵبەر وکاسبکار بوونە قوربانی تەقەی راستەوخۆیی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ٢٤ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.
کۆڵبەر و کاسبکاری کوژراو
ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێنهۆکار
1مەحمود مورادی2203.05.2020هەنگە ژالە بانەتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
2مەحەمەد ئیبراهیم زادە؟03.05.2020نۆکان، کانی زەردەتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
3لوقمان چوارگۆشە؟09.05.2020بلە سووری خوارێتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
4کەیوان کەوسەری؟09.05.2020بانهبەربوونەوە
5کامران مەولان نیا3212.05.2020سەردەشتتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
6ئارام مەولودی2517.05.2020شنۆخنکان لە چۆم
7بەهرام یوسفی؟17.05.2020قتوورتەقەی هێزەکانی حکومەتی تورکیا
8سەفیر ئیلئەفکەن3720.05.2020شةۆتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
9 قادر یادساره2123.05.2020 تەقەی هێزەکانی حکومەتی تورکیا
10ئەرسەلان ئەحمەدی؟24.05.2020سۆمابرادۆستتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
11کامران گولان؟25.05.2020سەردەشتتەقەی هیزەکای سپای ئێران
12موحسێن دەرویش زادە2629.05.2020ئەلەندتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
13ئیبراهیم جوردیزیج2829.05.2020ئەلەندتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
14سینا مام سەلیمی؟22.05.2020سەقزتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
15هادی گولابی؟29.05.2020بروجێردتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
16بێهزاد سالحی1819.05.2020کرماشانتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
کۆلبەر و کاسبکاری بریندار
ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێنهۆکار
1سەدیق ئەحمەدی؟03.05.2020چالدرانتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
2مەنسوور چوارگۆشە؟09.05.2020بلە سووری خوارێتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
3مەیسەم موحەمەدی؟09.05.2020بلە سووری خوارێتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
4نەوزاد؟15.05.2020هەورامانتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
5؟؟15.05.2020هەورامانتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
6رەیا سەرشیری؟17.05.2020گوندی وەکیلتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
7مەنافع حسێن زادە؟17.05.2020گوندی وەکیلتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
8بێهزاد رەمەزانی؟17.05.2020گوندی وەکیلتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
9شەمسەدین عومەرپور؟17.05.2020ناوچەی سنووریتەقەی هێزەکانی تورکیا
10سالار؟21.05.2020نەوسودتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
11کەیهان؟21.05.2020نەوسودتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
12زەکەریا؟21.05.2020نەوسودتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
13مەحەمەد ئەمینی؟21.05.2020نەوسودتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
14مەنسوور3022.05.2020بێتوشتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
15بەختیار3222.05.2020بێتوشتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
16؟؟23.05.2020سنوورتەقەی هێزەکانی تورکیا
17؟؟23.05.2020سنوورتەقەی هێزەکانی تورکیا
18؟؟23.05.2020سنوورتەقەی هێزەکانی تورکیا
19رودان ئەحمەدی؟24.05.2020سۆمابردۆستتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
20توران ئەحمەدی؟24.05.2020سۆمابردۆستتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
21کامیل گەوهەری؟29.05.2020پیرانشارتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
22کەمال گەوهەری؟29.05.2020پیرانشارتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
23روسوڵ جەبلک؟29.05.2020پیرانشارتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
24عەلی خزرزادە؟30.05.2020بانهتەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران
خۆکووژی
لەم مانگەدا ٦ کەس کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە.
ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێنهۆکار
1هادی یزدانی4701.05.2020سەقزنادیار
2شیلان شبرنگ1603.05.2020هەوراانکێشەی ماڵباتی
3زینب کودکی1107.05.2020ئیلامفەقیری
4اصغر خسروی2518.05.2020روانسەربێکاری
5مفیده حسین نژاد1824.05.2020سەقزبەشوودانی زۆرەملی
6حاصل التون1926.05.2020پیرانشارنادیار
مین
لەم مانگە دا دوو کەس بە هۆیی تەقینەوەی مین بریندار بوون.
ژمارەناوتەمەنرێکەوتشوێن
1بێهروز باقری3007.05.2020قەلاوێزان
2مەحەمەد سالحی4615.05.2020بانه

لە کۆتاییدا  کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و  دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Saturday, May 23, 2020

US State Department Highlights Allegations Of State Terrorism Against Iran


In a fact sheet published on Friday, the U.S. Department of State highlighted allegations that since coming to power the Iranian regime has been involved in more than 360 assassinations, terrorist plots, and terrorist attacks in more than 40 countries.
"Senior Iranian officials have declared that Iran follows and constantly surveils Iranian dissidents in other countries to 'crack down' on them” and 'strike decisive blows'," the fact sheet says and alleges that Iran's "global campaign of terror" has included as many as 360 targeted assassinations in other countries as well as mass bombings that have killed and maimed hundreds.
According to the fact sheet, the United States believes that these assassinations have primarily been carried out by the Revolutionary Guard's Qods Force and the Ministry of intelligence but also via third parties and proxies such as the Hezbollah of Lebanon.
The State Department fact sheet also says Iran uses diplomatic cover and is willing to use criminal gangs and drug cartels to carry out its clandestine operations abroad.
Political dissidents, ethnic and religious minority leaders and activists, and foreign government officials, as well as Iranian civil society activists and journalists abroad, are among the targets of the regime, the fact sheet says.
The assassination of Iranian-Kurdish opposition leader Sadeq (Sadegh) Sharafkandi and three others at the Myknonos Greek restaurant in Berlin in 1992 and the bombing of the Associación Israelita Argentina (AMIA) building in Buenos Aires in 1994 are the best-known historical cases of Iranian operations abroad. Iran has always denied any involvement in these incidents.
The assassination of Masoud Molavi Vardanjani in Istanbul in November 2019 is one of the most recent cases in which fingers were pointed at the Iranian regime. The controversial editor of "The Black Box" website who had published allegation about corruption within the military elite as well as Khamenei's son Mojtaba, was murdered on the street in Turkey. According to senior Turkish officials quoted by Reuters in March, the murder was instigated by two intelligence officers stationed in Iran's consulate in Turkey.
Iran has also repeatedly accused journalists working for Persian-language media abroad of treason and made threats against them to stop them from reporting on news that are highly censored inside the country.

Thursday, May 21, 2020

چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا حیجاب نوسه‌ر و چالاكی سیاسی



پرسی په‌یوه‌ندی نێوان حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات و ئه‌و خۆله‌یه‌ك به‌دورگرتن و په‌رته‌وازه‌ییه‌ له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌، هۆكاره‌كان، لێكه‌وته‌كانی له‌سه‌ر دوا رۆژی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان و چاره‌سه‌ره‌كان.. له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵا حیجاب، نوسه‌ر و چالاكی سیاسی.
كاك عه‌بدوڵا یه‌ك له‌و مرۆڤانه‌یه‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵ و وردی بۆ پرسه‌كان هه‌یه‌ و به‌رده‌وام به‌ زمانێكی نه‌رم و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رده‌میانه‌ ره‌خنه‌ ده‌گرێت و هه‌موو كات له‌ هه‌وڵی تۆخكردنه‌وه‌ی لێكچوونه‌كاندایه‌ و ئه‌وه‌ی به‌ چاوپێكه‌وتن و نوسینه‌كانیانه‌وه‌ به‌دیده‌كرێت، هه‌وڵدانه‌ بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و هاندانی هه‌موان بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ زمانی زبر و هێنانه‌ ئارای دیالۆگێكی ته‌ندروست له‌ نێوان لایه‌نه‌كان.
له‌ خوله‌كی 38 ی پانۆرامای نه‌وا به‌دواوه‌ گفتوگۆكه‌ی ئێمه‌یه‌..
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx…

Thursday, May 14, 2020

کاکشار




دە ساڵ دەبێت دوراودور و لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە دەیناسم، مرۆڤێکی سەنگین و ھێژا، نوسەر و لێکۆڵەر و رۆژنامەنوسێکی ورد ، نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆز.

قسمەت وابوو یەکەم دیدارمان بکەوێتە سەرەتای سەردەمی کۆرۆنا، پێش راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ ماوەیەکی کورت بە دیداری شاد بووم و بە سپاسەوە ئەو دیارە بەنرخەشەی پیشکەش کردم، کە دوابەرھەمیەتی بە ناوی یادگاریەکانی کۆماری کوردستان.
گەرچی بڕیار بوو یەکتر ببینینەوە، بەڵام لەگەڵ راگەیاندنی قەدەغەی ھاتووچۆ ئەو لە ھەولێر گیری خوارد و پاش ماوەیەکیش گەڕایەوە بۆ ئاڵمان.
گفتوگۆیەکەم لەگەڵ کاکشار ئۆراماری ئازیز سازکرد، لەبارەی ھەڵوێستی حزب و رێکخراو و کەسایەتیە کوردستانیەکان لەسەر رووداوەکانی زینی وەرتێ و مەترسی و لێکەوتەکانی ئەو پێشھاتە..
لە خولەکی ٤١بەدواوەی پانۆڕامای نەوا گفتوگۆکەی ئێمەیە:
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx…

My new report on NRT

IRGC forces killed a Kurdish citizen near the city of Sardasht
According to the Kurdistan Human Rights Society, 14 border workers have been killed and 40 injured by Revolutionary Guards since the beginning of this year.
My report on the continued killing of Kurdish workers



نیکای تەمەن ٥ ساڵە و لە باوەشی باوکیدایە.. باوکی چووبوو بژێویان بۆ پەیدا بکات.. بەڵام ژیانی لەسەردانا و نەگەڕایەوە..
کامەران مەولانیا کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٢ ساڵی خەڵکی گوندی گردمەرشەکی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانە و رۆژی سێ شەممە لەگەڵ پۆلێک کۆڵبەری تر لە خاڵی سنوری بەردەپان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە.
بەپێی راپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان، کە رووماڵی رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هێزەکانی سوپای پاسداران تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە و بە هۆیەوە کامەران مەولانیا کوژراوە.
زۆرجا بەرپرسانی سەربازی و حکومی ئێران بە پاساوی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا وپاراستنی ئابوری وڵات، رەوایەتی بە کردنە ئامانجی کۆڵبەران دەدەن.
سەرباری ئەو پاساوە، بەڵام بە پێی دوایین راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی پەرلەمانی ئێران لەسەدا ٩٥ی کۆی گشتی قاچاخی کاڵا لەو وڵاتە لە رێگەی دەروازە فەرمیەکانەوە و لە ژێرپەردەی شێوازە یاساییەکان ئەنجام دەدرێت.
لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوەدراوە بە ٣١ شێوازی جیاجیا کە بەرگی یاسایی بە بەردا کراوە، کاڵای قاچاخ هاوردەی ئێران دەکرێت.
پرسی تێوەگلانی بەرپرسان و دامەزراوە حکومیەکانی ئێران لە قاچاخی کاڵا و قوتاربوونیان لە لێپرسینەوە چەند ساڵێکە لە ئارادایە.
مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران لە دووەم خولی سەرۆکایەتیەکەی وەک ئاماژەیەک بۆ رۆڵی سوپای پاسداران لە قاچاخی کاڵا باسی لە "برادەرانی قاچاخچی" کردبوو.
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەو وڵاتەش لە شوباتی ٢٠١٦دا بە بێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنیک ببات رایگەیاندبوو، "دەزگایەکی گەندەڵ دەتوانێت بە قاچاخ کاڵا بباتە وڵاتەوە و رێگری لە گەشەی ئابوری وڵات بکات.
بە پێی ئامارەکان قەبارەی هاوردەکردنی کاڵا بە قاچاخ بۆ ئێران لە نێوان ٢١ بۆ ٢٥ ملیار دۆلاردایە.
سەرباری ئەوەی راپۆرتە فەرمیەکان  باس لەوەدەکەن تەنها لەسەدا سێی کاڵای قاچاخ لە رێگەی کۆڵبەرانەوە ئاودیوی ئێران دەکرێت، بەڵام نەک هەر لێپرسینەوەی توندیان لەگەڵ دەکرێت، بەڵکوو بە بێ دادگاییش دەدرێنە بەر دەسڕێژی گولە.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانی کەم ١٤ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران کوژراون و ٤٠ کۆڵبەریش برینداربوون.
هەر بە پێی راپۆرتەکانی ئەو ناوەندە، ساڵی رابردوو لانیکەم ٩٥ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە سەربازیەکانی ئێران کوژراون و ١٤٦ کەسی تریش برینداربوون.

Tuesday, May 5, 2020

kulbars .. Martyrs of the bread

It's early in the morning and the weather isn't clear yet. Mahmoud and his friends are going to the border between Iran and Iraq for a living and a small amount of freight.
Mahmoud, who has been married for only 13 days, with his friends near the Hangzhal border checkpoint in the city of Baneh in Iranian Kurdistan, arrested by the Iranian Revolutionary Guard Corps.
Iranian soldiers take them to the base. They are forced to sit on the ground. Suddenly, one of the soldiers shoots Mahmoud Moradi in the back of the head, killing the young man, who was forced to carry only a small amount of money at the border.
Every year, more than 200 Iranian Kurdish citizens who are forced to work tirelessly to feed themselves and their families are killed and wounded by Revolutionary Guards.



یەک شەممە ١٤ گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی هەواڵێک لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بڵاو بوەوە سەبارەت بە کوشتن و بریندار کردنی چەند کۆڵبەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان. سەبارەت بە یەکێک لەم کۆڵبەرانە زانیاری زۆرتر لە لایەن سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوەوە گەیشتوەتە ئێمە و خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین کە ئەم تاوانە دژە مرۆڤیانەی کە بەرانبەر بە کۆڵبەران دەکرێت رایبگەیەنین.
دوایین زانیاریەکان لەسەر کوشتنی کۆڵبەری لاو مەحمود مورادی بەم شێوەیە کە: مەحمود مورادی کە ١٣ رۆژ لەمەو پێش ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو و چەندین کۆڵبەری تر بەرەو سنورەکانی نێوان باشور و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەونە ڕێ و لە نزیک ئاوایی هەنگەژاڵە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو ناوچانە دەست بەسەر دەکرێن و دەبرێنە پاسگایەکی ئەو ناوچەیە و لەوێ لە یەک ریزدا کۆڵبەرەکان دادەنیشێنن و یەکێک لەم چەکدارانە بە بێ هۆکار لە پشتەوە فیشەکێک دەنێت بە مەحمودەوە و ئەم فیشەکە لە پشتی ملیەوە دەڕوات و لە ناوسکی ناوبراو دەوەستێتەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەست دەدات.
شایانی باسە کە ئەم کۆڵبەرانە لە نزیک گوندی هەنگەژاڵە دەست بەسەر کراون و نەگەیشتبونە ناوچەی سفری سنوری تەنانەت هەڵگری هێچ بارێک یا خود کۆڵێکی نایاسایی نەبوون و کوشتنی ئەم کۆڵبەرە بە بێ هۆکار بووە.
ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم کردەوە نامرۆڤیانە بەتووندی ئیدانە دەکەین و داوا لە هەموو چالاکوانانی مافی مرۆڤی، مەدەنی و هەموو تاکێکی کورد دەکەین لە ئاست ئەو تاوانە بێدەنگ نەبن و بێدەنگی بشکێنن و ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

http://www.kmmk.info/ku/19838

Monday, May 4, 2020

Interview with a man who was crucified twice!

Mr. Salim Haghighi, who was sentenced to death in 1994 on charges of political activity, was not executed on the day of his execution because he was 16 years old and was later released from prison.
After his release from prison, he came to Iraqi Kurdistan, but was once again stabbed by terrorists affiliated with the Islamic Republic of Iran in the city of Rania, and miraculously escaped.
After 25 years, he writes his memoirs.
I had a conversation with him that was broadcast on NAWA Radio

دووجار لە خاچ درا، بەڵام مایەوە تا زۆر شتمان بۆ بگێڕێتەوە
هێشتا نە جیهانی جوان ناسیبوو، نە تامی ژیانی كردبوو، سەدان خەون و ئاواتی بەدینەهاتووی هەبوو، بەرەبەیانێك بەرەو پەتی سێدارە برا، بە بەرچاویەوە چەند كەسی تر لەسێدارەدران، هەموو ژیانی كورتی خۆی هاتە پێش چاو، هەستی بە گوشینی پەتەكە لەسەر ملی دەكرد، بەڵام تەنها لەبەر تەمەنی كەمی كە نەگەیشتبووە تەمەنی یاسایی، جێبەجێكردنی سزاكەی دواخرا.
ئەو كە بە مێرمنداڵی تێكەڵ كاری سیاسی بوو، بە تۆمەتی ئەندامبوونی لە حزبێكی بەرهەڵستكاری كۆماری ئیسلامی ئێران ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنرابوو، پاش ماوەیەك لە رزگاربوونی لە سزای لەسێدارەدان ئازادكرا، جارێكی تر روودەكاتەوە هەمان حزب، بەڵام لەبری ئامێز و رێز بەرەوڕووی پلار و ئازار دەبێتەوە و بە دڵێكی پڕ خەم و بە گیرفانی بەتاڵ و بێ هیچ ناسیاو و پشت و پەنایەك و بێ هیچ پێناسێك روودەكاتە هەولێر.
شەوان لەگەڵ سێ ئاژەڵ كە ئەو پێیان دەڵێ هاوڕێ، لە كەلاوەدا رۆژدەكاتەوە و بە رۆژ لە رێی وێنەكێشانەوە بەشی مەمرە و مەژی پەیدا دەكات.
جارێكی تر بەدوای دەلاقەیەكدا بۆ دەربازبوون لەو دۆخە و دۆزینەوەی كار روودەكاتە رانیە.. كاتی شەڕی ناوخۆیەوە و جیا لە شەڕ و نائارامی و كوشت و بڕ، مەكینەی تیرۆری كۆماری ئیسلامی بۆ راوكردنی بەرهەڵستكارانی لەو پەڕی جوڵەدایە، ئەمیش دەبێتە قوربانی یەكێك لەو كرێگرتانەی ئێران كە لە پێناو مشتێ پارەدا لەشی چەقۆ ئاژن دەكات، تا سەرەمەرگ دەچێت و هەندێك پێیان وایە مردووە، بەڵام ئەمجارەش خۆی نادات بەدەست مەرگەوە.
ئێستا و پاش چارەكە سەدەیەك لە چەند بەشێكدا بیرەوەریەكانی نوسیوە، بە زمانێكی پاراو و گێڕانەوەیەكی ورد و لێزانانە و بەنیازە بیكاتە كتێبێك.
ئەمە بەسەرهاتی سەلیم حەقیقیە، نوسەر و وەرگێڕێك كە دوای ئەو هەموو چەرمەسەریە مانەوەی كردوەتە پەیامێك بۆ خۆڕاگری، چۆك دانەدان، پشوودرێژی و خۆشەویستی بۆ نیشتمان.
هیوادارم هاوكات لەگەڵ نوسینەوەی تەواوی بیرەوەریەكانی بە كوردی بیر لەوشە بكاتەوە چ خۆی چ لە ژێر چاودێری خۆی كتێبەكە بە زمانی ئینگلیسیش بڵاوبكرێتەوە، تا وەك "هیچ دۆستێك جگە لە چیاكان"ی بێهروز بوچانی بەختی ئەوەی هەبێت بڕژێتە وێژەی جیهانییەوە.

http://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=61&znjera=5787

The Iraqi government has banned the activities of Iranian Kurdish parties. According to a new decree by Iraq's National Security Adviso...