My new report on human rights abuses in Iranian Kurdistan over the past 7 months
The report was broadcast on the NRT channel
بەگوێرەی نوێترین ئامار لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٢٠٠ چالاکی سیاسی، مەدەنی، ژینگەپارێز و رۆژنامەنوسی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٥٠ کۆڵبەر کوژراون و نزیکەی ١٠٠ کۆڵبەریش برینداربوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماری پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگی تەموز بڵاو کردەوە و بە پێی ئامارەکە لە مانگی رابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە ٤٨ چالاکی سیاسی، مەدەنی، رۆژنامەنوس و ژینگەپارێزی کورد دەستگیر کراون، بەمەش کۆی ئەم کەسانەی لە ماوەی ٧ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گیراون گەیشتە ٢٠٤ کەس.
شەپۆلی گرتن و دەستبەسەر کردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی و ژینگەپارێزانی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵ و بە دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە ئەندامانی حزبی یەکێتی نەتەوەیی دەستی پێ‌کرد و لە مانگی کانونی دووەمدا ٤٤ چوار چالاکوان راپێچی گرتووخانە کران.
بڕگەیەکی تری راپۆتەکە تەرخان کراوە بە پێشێلکاریەکانی بەرامبەر بە کۆڵبەران، ئەو کەسانەی بە هۆی هەژاری و نەداریەوە ناچار دەبەن روو لە کاری تاقەتپڕوکێن و پڕمەترسی گواستنەوەی کاڵا و کەلوپەل بکەن لە سەر سنورەکان و زۆرجار لە پێناو ناندا گیانیان دادەنێن.
کوشتنی کۆڵبەران دۆسیەیەکی کراوەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە پێی ئامارەکانی مانگی تەموز، ١١ کۆڵبەر کوژراون و ١٧ کۆڵبەری تریش برینداربوون و کۆی ئەو کۆڵبەرانەشی لەمساڵدا بە تەقەی راستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی ئێران ژیانیان لەدەستداوە ٥٦ کەسن و ئەوانەشی برینداربوون ژمارەیان ٩٥ کەسە.
بەشێکی تری راپۆرتەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە بارەی پێشێلکاریەکانی مانگی تەموز تەرخان کراوە بۆ پرسی لە سێدارەدراوان و ئەوە خراوەتەڕوو کە لەو مانگەدا ١٠ هاوڵاتی کورد بە تۆمەتی جیاجیا لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا لە سێدارە دراون و بەو پێیەش کۆی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە سزای مردنیان بەسەردا جێبەجێکراوە گەیشتوەتە ٢٩ کەس، بەڵام وەک رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ کردوە بە هۆی ئەوەی بە فەرمی زانیاری لە سێدارەدراوان لە لایەن حکومەتی تارانەوە راناگەیەنرێت، پێدەچێت ژمارەی راستەقینەی لە سێدارەدراوانی کورد لەوە زیاتر بێت.
تێبینیەک کە لە سەر ئامار و زانیاریەکانی تری پەیوەست بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە، ئەمەش لە لایەکەوە بۆ نەبوونی میدیای ئازاد و رێکخراوەی بێلایەنی ناوخۆیی و لە لایەکی ترەوە بۆ رێگەپێنەدان بە چالاکی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی چاودێری مافی مرۆڤ دەگەڕێتەوە، بۆیەش بە ئەگەرێکی زۆر ژمارەی راستەقینەی پێشێلکاریەکان زۆر لەوە زیاتر بێت کە رادەگەیەنرێن.
https://www.facebook.com/naliatv/videos/378224419517171/
محه‌ممه‌د سدیق رۆسته‌می، چالاكوانی مه‌ده‌نی له شاری سنه، كه به تۆمه‌تی سوكایه‌تی به رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، له لایه‌ن لقی جێبه‌جێكردنی سزاكانه‌وه بۆ به‌سه‌ر بردنی ماوه‌ی زیندانه‌كه‌ی بانگهێشت كرا.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و چالاكوانه مه‌ده‌نیه ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه رۆژی شه‌ممه ۲۲ ی پوشپه‌ڕی ۲۷۱۹ بۆ به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی ۳ مانگ و یه‌ك رۆژ سزای زیندانی سه‌ردانی لقی جێبه‌جێ كردنی سزاكانی دادگای كۆماری ئیسلامی له سنه بكات.
رۆسته‌می له ۱۵ ی ره‌زبه‌ری ساڵی پار بانگهێشتنامه‌یه‌كی له لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتبوو، كه تێیدا هاتبوو به تۆمه‌تی سوكایه‌تی به رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئاماده‌ی دادگا بێت.
رۆژی شه‌ممه ۲۱ ی ره‌زبه‌ریش لقی یه‌كی دادگای شۆڕش سزای یه‌ك ساڵ زیندانی كردنی به‌سه‌ر ئه‌و چالاكوانه‌دا سه‌پاندبوو، دواتر له لایه‌ن لقی چواری دادگای پێداچوونه‌وه‌وه سزاكه‌ی بۆ ۳ مانگ و یه‌ك رۆژ كهمكرابوهوه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان









