له سه‌كۆی ئازادی پاركی ئازادیی شاری سلێمانی، به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له چالاكوانانی هه‌ر چوار به‌شێكی كوردستان، گردبوونه‌وه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی دروستكردنی فشار له سه‌ر رژێمی ئێران، بۆ راگرتنی جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دانی زیندانی سیاسی كورد، حه‌بیبوڵا له‌تیفی به‌ڕێوه‌چوو.
Sunday, December 25, 2011
Tuesday, November 8, 2011
ناسنامه‌ی جێنده‌ری
ناسر فکوهی
وه‌رگێڕان:محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
مرۆڤناسی فیمینیستی له ساڵه‌کانی 1970 و 1980 شان به شانی جوڵانه‌وه‌ی گشتی فیمینیستی له ناو بزوتنه‌وه‌ی ژنان و به تایبه‌تی فیمینیزمی ئه‌مریکی دا شکڵی گرت. به‌ڵام ئه‌م به‌شه له مرۆڤناسی رابردوێکی درێژتری هه‌بوو که ده‌گه‌رایه‌وه بۆ کۆتایه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و له فرێدریش ئه‌نگڵس و کتێبه‌که‌ی ” سه‌رچاوه‌ی بنه‌ماڵه و موڵکدارێتی تایبه‌تی و ده‌وڵت” 1884 به‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه‌وه. له‌م کتێبه‌دا بوو که یه‌که‌مین ماده‌کان بۆ داواکاریه ژنانه‌کان له به‌رامبه‌ر ” سته‌می جێنده‌ری ” خرانه‌روو، سته‌مێک که به بڕوای ئه‌نگڵس هه‌نگاوی یه‌که‌م بوو بۆ ده‌ستپێکردنی “سته‌می چینایه‌تی”.
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه مرۆڤناسه فیمینیسته سه‌ره‌تایه‌کان له ژێر کاریگه‌ری مارکسیزم دا بوون. به‌ڵام ئه‌م کارتێکردنه له نیوه‌ی دوهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م زیاتر شوێنی خۆی دایه کارتێکردنی جوڵانه‌وه‌ی گشتی فیمینیزمی جیهانی و مرۆڤناسه‌کان هه‌وڵیان ئه‌دا به‌شداری بکه‌ن له تێکۆشانی ژنان دا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان و به‌رگری بکه‌ن له مافی ژنان بۆئه‌وه‌ی ببن به خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیان و ده‌ربڕین و گه‌شه‌کردنی ئهوئهو ناسنامه‌یه. ئاماده‌بوونی به‌ربڵاوی ژنان له مرۆڤناسی دا ، که خۆی له خۆیدا دیارده‌یه‌کی جێگای تێڕامان و تا راده یه‌ک جیهانی بوو،بوه هۆی ئه‌وه‌ی تا بتوانن چه‌مکی کۆمه‌ڵگای مرۆڤی له‌و روانگه پیاوانه‌ی که پێشتر هه‌یبوو ده‌ربێنن و ” مرۆڤایه‌تی له یه‌ک کاتدا هه‌م وه‌ک” ژنایه‌تی” و ” پیاوایه‌تی” پێناسه بکه‌ن.
له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش دا له ناوه‌راستی هه‌شتاکانه‌وه به‌ره به‌ره مرۆڤناسی خۆی له جوڵانه‌وه‌ی گشتی فیمینیستی جیهانی جیا کرده‌وه و تاوی دایه شکڵدانی جۆرێک مرۆڤناسی جێنده‌ری که له ئێستادا لقی سه‌ره‌کی ئه‌م بواره‌یه. له‌م لقه‌دا به پێچه‌وانه‌ی جاران ” ژنایه‌تی” هێڵی سه‌ره‌کی نزیک بوونه‌وه له کۆمه‌ڵگا مرۆیه‌کان نیه و زیاتر هه‌وڵ ده‌درێت که بنچینه‌ی ” په‌یوه‌ندی” جێنده‌ری و دابڕان و ئاوێته بوونه‌کانی نێوان پێناسه جێنده‌ریه‌کان بخرێنه ژێر لێکۆڵینه‌وه.
هه‌ر وه‌ها بابه‌تێکی گرینگی دیکه په‌یوه‌ندی نێوان ناسنامه‌ی جێنده‌ریه له ته‌ک ناسنامه کولتوریه‌کانی دیکه که جیهانی مۆدێرن به به‌رده‌وامی به ژوماره‌یان زیاد ده‌کات و چڕتریان ده‌کاته‌وه. هه‌ر به‌م پێیه‌ش مرۆڤناسه‌کان زیاتر له جاران ئه‌م بابه‌ته‌ی که ده‌کرێت جۆرێک هاوسه‌نگی و یه‌کسانی له نێوان “ژنایه‌تی” و “پیاوایه‌تی” دا دابندرێت، خسته ژێر پرسیار و ناسنامه‌کانیان ناچار به شوێنکه‌وتنی ناسنامه کولتوریه‌کانی ده‌ورووبه‌ریان کرد که ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جۆره‌کانی “تایبه‌تی گه‌رایی” کولتوری.بۆیه‌ش ئه‌م دوو باسه سه‌ره‌کیه له مه‌ڕ په‌یوه‌ندی جێنده‌ری دێته ئاراوه.
یه‌که‌م باسی پێوه‌ندی نێوان ” تایبه‌تایه‌تی” ( یان رێژه‌یی کولتوری) و ” جیهانگیر” و باسه‌کانی دیکه سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی جێنده‌ری و ئه‌و ناسنامانه‌ی به ناسنامه‌ی “که‌مینه‌یی” ناسراون. له باسی یه‌که‌م دا پرسه‌که ئه‌مه‌یه ئایا ده‌کرێت ده‌ستکه‌وته گشتیه‌کانی مرۆڤایه‌تی( به‌تایبه‌تی پێکهاته به‌رئه‌نجامه‌کانی رۆشنگه‌ری و مافی مرۆڤ) به سه‌ر سه‌رجه‌م کلتوره‌کاندا گشتگیر بکرێت و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێوه‌ندی نێوان جێنده‌ره‌کان رێکبخرێت و چاکسازی تیابکرێت و گرینگی بدرێت به رێکخستنیان له گه‌ڵ یاساکانی داد یانیش به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت ئه‌م ماف و ئیمتیازه بۆ کولتوره مرۆڤیه‌کان له به‌ر چاو بگیردرێت که بتوانن پێوه‌ندی له‌م جۆره بخه‌نه چوارچێوه‌ی” شازه کولتوریه‌کان”؟ له باسی دوهه‌مدا پرسه‌که ئه‌مه‌یه ئایا ده‌کرێت پێگه‌ی ژنان له‌کۆمه‌ڵگا مرۆڤیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا که تا راده‌یه‌کی زۆر سه‌رجه‌میان شوێن که‌وتووی پێکهاته‌ی باوکسالارانهن له گه‌ڵ پێگه‌ی ” که‌مینه کولتوریه‌کان”به یه‌کسان بزانین و نه‌خشه‌رێی تایبه‌ت دابرێژین بۆ به‌رگریکردن له‌وان؟ ناتوانین تاک ره‌هه‌ندانه و یه‌کلاییکه‌ره‌وانه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه،به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان بخه‌ینه جێگای مرۆڤناسه‌کان.
“رێژه‌گه‌رایی کولتوری” بڕگه‌یه‌کی ئه‌خلاقی و له‌هه‌مان کات بوون ناسانه‌یه له لای مرۆڤناسه‌کان، به‌ڵام مرۆڤناسه‌کان باشتر له هه‌موو که‌سێک وریان به‌رامبه‌ر ئه‌و خراپ که‌ڵک لێوهرگرتنانهی له چه‌مکی ناروونی ” شازی کولتوری” ده‌کرێت به‌تایبه‌تی له بواری مافه‌کانی مرۆڤ. له لایه‌کی دیکه‌وه له بواری پێوه‌ندی مافه‌کانی ژنان و مافی که‌مینه‌کان ، له بارودۆخی ئالۆزی هه‌نووکه‌یی، هه‌موو شتێک به‌ستراوه‌ته‌وه به دۆخی کات و شوێنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌که‌ین . بۆ وێنه هه‌ندێک له وه‌ڵاتانی له گه‌شه‌سه‌ندندا که رابروێکی مێژوویی و ئایینی و کولتوری تایبه‌تیان هه‌یه وه‌ک ئێران و زۆرینه‌ی وه‌ڵاته عه‌ره‌بیه‌کان دژواره ئه‌گه‌ر بێت و به بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له رێکار گه‌لێک وه‌ک “هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی” واته خستنه پێشی ژنان له هه‌ندێک له بواره‌کاندا ، بتوانرێت له ماوه‌یه‌کی کورت یان مامناوه‌ند دا گۆڕانکاریه‌ک له پێگه‌ی ئه‌واندا بکرێت.
ئه‌لیزابت بادینتهر فه‌یله‌سوف و مێژووناسی ناوداری فه‌ره‌نسی ، ناوبانگه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و روانگه تایبه‌ته‌ی بۆ مژاره‌کانی جێنده‌ر و ناسنامه و رۆڵه جێنده‌ریه‌کان . ئه‌و له به‌رهه‌مه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانیدا وه‌ک ” زایید ئه‌وین:مێژووی ئه‌وینی دایکایه‌تی ،له سه‌ده‌ی دوانزه‌هه‌م تا سه‌ده‌ی بیسته‌م” (1980) که له‌وێدا چه‌مکی خۆشه‌ویستی دایکانه‌ی خستوه‌ته ژێرپرسیاره‌وه،”ئیمیلی،ئیمیلی؛زێده‌خوازی فیمینیستی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م” ” xyناسنامه‌ی پیاوانه” 1992 به ته‌واوه‌تی ئه‌وه قبوول ده‌کات که ناسنامه‌ی جێنده‌ری شتێکه به‌ره‌و سه‌رتر له پێگه‌ی بایۆلۆجی که له هه‌یکه‌لی رۆڵی جێنده‌ری دا شکڵ ده‌گرێت. دوایین کتێبی بادینهر له ژێر ناوی ” لاڕێ” که له ساڵی 2003 بڵاو کرایه‌وه هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی له ناو کۆڕوکۆمه‌ڵه فیمینیستیه‌کان ساز کرد.
بادیتهر له‌م کتێبه دا به پشت کردن له رابردووی فیمینیستی خۆی ، ئه‌م کۆر و کۆمه‌ڵانه به تایبه‌تی فیمینیزمی ئه‌مریکایی داوه‌ته به‌ر ره‌خنه و ئه‌وانی به” تێڕوانینی دژهپیاوانهی ئاست نزم ” و ” زوڵم لێکراو نیشاندانێکی له رووی ئاگاییه”و گوێ نه‌دان به ئاڵۆگۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان جنسیهتهکان تۆمه‌تبار کردوه. بادینتهر له گه‌ڵ مافناسێک، مارسێلا لاکوب و کۆمه‌ڵناسێک هێروه لوبرا ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌سه‌ر توندوتیژی دژی ژنان له فهرانسادا که له ساڵی 2000 ئه‌نجامدرابوو خسته ژێر پرسیار که باسی له توندووتیژیه‌کی باوکسالارانه‌ی ده‌کرد که دژ به ژنان په‌یڕه‌و کراوه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی شرق
Friday, October 21, 2011
راگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی کوردی له دیمانه‌یه‌کدا له گه‌ڵ که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه
/ دیدار: محه‌مه‌د ئه‌مینی/ چەتر پڕێس
که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه دامه‌زرێنه‌ری هه‌ردوو سایتی (رۆژهه‌ڵات و رێنسانس) له دیمانه‌یه‌کی (چه‌تر)دا باس له مێژووی دروستبوونی میدیای ئه‌لیکترۆنی له کوردستان ئه‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌کات رۆژنامه‌نوسانی ئێمه تا ئێستاش ته‌نیا ئاره‌زوویان ئه‌وه‌یه له میدیا جیهانیهکان ده‌ربکه‌ون و ناوبانگ په‌یدا بکه‌ن.

چه‌تر: هاتنی کورد و میدیاکارانی کورد بۆ ناو گۆڕه‌پانی راگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی بۆ که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
– ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم رۆژنامه‌ی “هاوڵاتی” یه‌که‌م ناوه‌ند بوو که (فێڤریه‌ی 2001) پێگه‌یه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنی بۆ خۆی کرده‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌و پێگه‌یه هیچ چالاکییه‌کی سه‌ربه‌خۆی نه‌بوو و ته‌نیا وه‌ک ئه‌رشیڤی رۆژنامه‌که که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام دیسانیش بێ‌ئینسافی ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌وان وه‌ک یه‌که‌م پێگه‌ی ئه‌لکترۆنی کوردی (سۆرانی) چاو لێ نه‌که‌ین. دوای ئه‌وه ژماره‌یه‌ک سایتی دیکه دامه‌زران که زۆربه‌یان هیچ په‌یوه‌ندییان به کاری رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام له ناویاندا ده‌کرێ ناوی سایتی “ده‌نگه‌کان” (فێڤریه‌ی 2003) به‌رین که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێگه‌یه‌کی مه‌یله‌و پیشه‌یی بوو و یه‌کێک له پشوودرێژترین سایته کوردییه‌کانه. له لای خۆشمان (له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) یه‌که‌م کاری رێک‌وپێکی ئه‌لکترۆنی سایتی “دیمانه” بوو که گۆڤارێکی هه‌فتانه و له به‌هاری 2003دا دامه‌زرا. ئه‌و سایته نزیک به چوار ساڵ کاری کرد و ئێستا ته‌نیا ئه‌رشیڤه‌که‌ی ماوه. ئێستا که باسی یه‌که‌م ئه‌زمونه‌کان ده‌که‌ین ناکرێ ناوێکیش له سایتی “رۆژهه‌ڵات” نه‌هێنم که چه‌ند مانگێک دوای “دیمانه” به ده‌ستپێشخه‌ریی من و یه‌ک دوو هاوڕێی دیکه ده‌ستی به‌کار کرد. “رۆژهه‌ڵات” هه‌رچه‌ند دوو ساڵ و نیو دوای “هاوڵاتی” دامه‌زرێندرا، به‌ڵام یه‌که‌م سایتی کوردی بوو که هه‌موو توخمه‌کانی رۆژنامه‌یه‌کی “سوننه‌تی” له خۆیدا جێ کردبۆوه. هه‌رچه‌ند ره‌نگه کارگه‌لێکی دیکه‌ش لێره و له‌وێ هه‌بووبن، به‌ڵام هیچ پێگه‌ی ئه‌لکترۆنیی دیکه‌م پێ شک نایه‌ن کاری دیاریان کردبێ. ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاته هه‌بوون زیاتر وه‌ک “تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی” ده‌چوون هه‌تا “رۆژنامه”، چونکه هیچ رێوشوێنێکی پیشه‌یی یان بڵێین رۆژنامه‌گه‌رییان تێدا نهدهگیرایهبهر، بۆخۆیان هیچ به‌رهه‌میان نه‌بوو، پشتیان به نووسراوه‌ی خه‌ڵکی دیکه ده‌به‌ست، که ئه‌غڵه‌ب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌کاندا بۆیان بڵاو نه‌ده‌کرایه‌وه روویان ده‌وێ ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌و سایتانه‌ی ناوم هێنان وا نه‌بوون، له پشت کاره‌کانه‌وه ده‌ستێکی پسپۆڕ ده‌بینرا، ئاگایان له رۆژه‌ڤی کوردستان و جیهان هه‌بوو، ده‌یانزانی چ ده‌که‌ن.
چه‌تر: وه‌ک ئاماژه‌تان پێدا، ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات یه‌کێک له‌و سایتانه‌یه یه‌که‌م هه‌نگاویان له بواری راگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنیدا هه‌ڵگرت و جێگه‌و وپێگه‌ی دیاری هه‌بوو،که له لایه‌ن ئێوه‌وه دامه‌زرا ، له سه‌ر دامه‌زراندنی و چۆنیه‌تی کارکردنی ئه‌و ماڵپه‌ره بۆمان باس بکه‌ن ، هه‌ر وه‌ها ئاسته‌نگی و گیروگرفت و ده‌ستکه‌وته‌کانی کامانه بوون و پێشوازی خوێنه‌ران له‌و ماڵپه‌ڕه چۆن بوو؟
– بیرۆکه‌ی دامه‌زرانی سایتی “رۆژهه‌ڵات” بۆ سه‌ره‌تای ساڵی 2003 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و کاته یه‌کێک له هاوڕێیانم، که هاوکات یه‌کێک له‌وانه بوو که به دامه‌زراندنی “پژاک”ه‌وه سه‌رقاڵ بوو، په‌یوه‌ندی پێوه کردم و بابه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ باس کردم. منیش هه‌رچه‌ند ئه‌زمونێکی وام له کاری رۆژنامه‌گه‌ریدا نه‌بوو، پێشنیاره‌که‌یم په‌سه‌ند کرد، به‌و مه‌رجه‌ی کاره‌که بێلایه‌ن، پیشه‌یی و پشوودرێژ بێ. کاره‌که‌مان ده‌ست پێ‌کرد و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا پێگه‌یه‌کی شیاومان وه‌ده‌ست هێنا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنێک له‌و کاره‌دا بووبێ، ده‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ که مه‌یدانه‌که زه‌وییه‌کی نه‌کێڵراو بوو، که‌سی دیکه ـ به زمانی کوردی ـ کاری تێدا نه‌کردبوو، رکابه‌رێکی واشمان نه‌بوو، ئه‌وه‌ی هه‌بوو یه‌ک دوو سایت بوون که بایه‌خیان به رووماڵکردنی رووداوه‌کان نه‌ده‌دا، ئێمه‌ش که به‌ره به‌ره له چه‌ند شارێکی رۆژهه‌ڵات په‌یامنێری خۆبه‌خشمان دامه‌زراندبوون، ده‌مانتوانی زۆربه‌ی ئه‌و رووداوانه بگوازینه‌وه که پێشتر که‌س گوێی نه‌دابوونێ. کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، گرتن و راونانی هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نووسان، داخستنی رۆژنامه‌کانیان، پێشێل‌کرانی مافه‌کانی مرۆڤ و … هتد.
که‌س نه‌یده‌زانی ئێمه کێین و له کوێین، هه‌ر که‌سه‌و جۆرێکی بۆ ده‌چوو. سه‌رۆکی حیزبێکی رۆژهه‌ڵاتی له وتووێژدا له‌گه‌ڵ رادیۆ فه‌ردا ده‌یگوت ئه‌وه کۆمه‌ڵیک دۆستی ئێمه‌ن که له سنه‌وه ئه‌و سایته ئیداره ده‌که‌ن، که‌چی من له ستۆکهۆڵم بووم و پهیامنێرێکم له ناوچه‌ی مه‌هاباد هه‌بوو، یه‌ک دوانێک له تاران و دووانیش له باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.

به‌هه‌ر حاڵ، خاڵێکی دیکه‌ی سه‌رکه‌وتنمان له کاره‌که‌دا ئه‌وه بوو که ئێمه به‌هۆی دۆستایه‌تیی نزیکمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی “پارتی ژیانی ئازادی کوردستان” و ده‌ستڕاگه‌یشتنمان به زانیاری ده‌ستی یه‌کی ئه‌و حیزبه، که رای گشتی تینووی بوون، توانیمان ببینه پێگه‌یه‌ک که خه‌ڵک ده‌یویست بیخوێنێته‌وه، هه‌موو تامه‌زرۆی ئه‌وه بوون بزانن پژاک چییه و چ ده‌کا، ئێمه‌ش له‌و بواره‌دا درێغیمان نه‌کرد… به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کرده یه‌که سواری مه‌یدانه‌که رووداوی کوشتنی زاڵمانه‌ی “شوانه‌ی سه‌ید قادر” بوو به ده‌ستی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له مهاباد. ئێمه بووین که یه‌که‌مجار هه‌واڵی کوژران و وێنه‌ی ته‌رمه شێوێنراوهکهیمان به جیهاندا بڵاو کرده‌وه و گهرماوگهرمیش هه‌واڵی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانمان ده‌گه‌یانده ده‌ستی خه‌ڵک. (وێنه‌گره‌که لێم ببوورێ چونکه به‌راستی ئێستاش نازانم ناوی چی بووـ به‌ڵام کاک شێرکۆی جیهانی وێنه‌کانی بۆ ناردبووم) له‌بیرمه ئه‌و رۆژانه ژماره‌ی خوێنه‌رانمان گه‌یشتبۆ به‌ینی شه‌ش تا هه‌شت هه‌زار که‌س ـ ئه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌می زۆر زۆر بوو، چونکه ئینته‌رنێت به‌و جۆره‌ی ئێستا نه‌بوو، که‌م بوون ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به ئینته‌رنێت راده‌گه‌یشت.
سه‌باره‌ت به کێشه و ئاسته‌نگیش، بێجگه له نه‌بوونی بودجه و کادری پسپۆڕ، هێندێک کێشه‌ی دیکه‌ش هاتنه گۆڕی که له شوێنی دیکه باسم کردوون. به‌ڵام به گشتی کێشه‌که ئه‌وه بوو که ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه من له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانم به‌ستبووم، به‌هۆی لێک تێنه‌گه‌یشتن و نه‌بوونی دیالۆگی رووبه‌ڕوو، شکێنرا و ئیدی منیش له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کانمدا به باشمان زانی ده‌ستی له کاره‌که بکێشینه‌وه و کارێکی دیکه ده‌ست پێ بکه‌ین. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ڵێم که نه‌ده‌بوو ئه‌و ئه‌زمونه وای لێ هاتبا، چونکه ده‌کرا بکرێته بناغه بۆ کاری زۆر جدیتر.
چه‌تر: دوای ئه‌وه رێنسانست دامه‌زراند، له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا جێگه‌ی خۆی کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش به هه‌مان چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵات چوو، هۆکاره‌کانی ئه‌مه چی بوون؟
– هه‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به ئاستنهگییهکانی سایتی رۆژهه‌ڵات باسم کرد لێره‌ش دووباره بۆوه. جیاوازییه‌که‌ی ئه‌وه بوو که له “رێنسانس”دا، بێجگه له ویژدانی خۆمان، په‌یمانمان له‌گه‌ڵ هیچ که‌س نه‌بوو. به‌ڵام من به‌و ئه‌زمونه‌ی له “رۆژهه‌ڵات” هه‌مبوو، ده‌بوو له‌وه تێگه‌یشتبام که کارێکی ئاوا هه‌رچه‌ند دۆست و به‌رده‌نگیشی زۆر بن، نه‌یاریشی زۆر ده‌بن. ده‌بوو وردتر بیرمان له خۆپاراستن کردبایه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بوو بمزانیبایه که ئه‌و ئه‌رکه قورسه به ته‌نیا هه‌ڵناسووڕێ و چیدیش ناکرێ له دۆست و هاوڕێکانم بوێ خۆبه‌خشانه کارم له‌گه‌ڵ بکه‌ن؛ ده‌بوو فکرێکی ئهساسیم بۆ به‌خێوکردنی سایته‌که کردبایه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت هێندێک شتی دیکه‌ش هه‌بوو که له راستیدا ئه‌ساسیترین کێشه‌ی ئێمه بوو و من ته‌نیا دوای شکانی ئه‌زمونه‌که و تێفکرینی وردتر پێیان حه‌سیام. بۆ نمونه من حیسابی زۆر عهجایهبم له‌سه‌ر ئه‌و رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دارانه کردبوو که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵمان هه‌بوو، که‌چی راستییه‌که زۆربه‌ی شتێکی دیکه بوو. به وته‌یه‌کی دیکه من ئه‌و ژینگه سیاسی، رۆشنبیری و کۆمهڵایهتییهم نه‌ناسیبوو که تێیدا چالاک بووم. جه‌وهه‌ری رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داری کوردم وه‌ک ئێستا نه‌ده‌ناسی، نه‌مده‌زانی که دووبه‌ره‌کی، بوغزاندن و خۆخۆری ئاوا به مۆخی ئێسقانی سیاسی و رۆشنبیرهکانماندا چۆته خوارێ. نه‌مده‌زانی که ئه‌و “به‌ها ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌وی”یانه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیری کورد فیزیان پێوه لێده‌دن درۆ و ده‌له‌سه‌ن. کابرای به ناو رۆشنبیر و چالاکی سیاسی ده‌هات ده‌یگوت چیم له ده‌ست بێ ئاماده‌م، که‌چی یه‌که‌م کاری ئه‌وه بوو که هاوڕێکانمی دڵ‌سارد ده‌کرده‌وه. ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی حیزبی کوردی هه‌یه که لانیکه‌م ده جار به نامه و به تێلێفۆن داوای له هاوکارم کردووه واز له کاره‌که بێنێ، که‌چی له سه‌ر میدیاکان پۆزی سیاسه‌تمه‌داری ئه‌کادیمی لێده‌دا و کڕاواتی شه‌ش میتری ده‌به‌ستێ!
هه‌رچۆنێک بێ ئێمه به دامه‌زراندنی “رێنسانس” جووڵه‌یه‌کمان ده‌ست پێ‌کرد که به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌کانه‌وه دهههرکی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چوار ساڵ ده‌واممان هێنا، زۆر کارمان کرد که پێشتر که‌سی دیکه‌ی نه‌یکردبوو، زۆر سنوورمان تێک‌شکاندن، خهتهسووره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان به‌زاندن، هیچمان نههێشهتهوه بۆ قسه له‌سه‌ر کردن نه‌بێ! به‌ڵام وه‌ک ده‌بینی سه‌رئه‌نجام قورسایی ئه‌رکه‌که له‌گه‌ڵ قورسایی ژیانی رۆژانه، وێرای ئه‌و خراپکارییانهی که نموونه‌یه‌کم لێ باسکردن ـ به‌سه‌رماندا زاڵبوون و مه‌ودای بۆ کارکردنمان نه‌هێشته‌وه، بۆیه‌ش وه‌ک هاوڕێیه‌کم نووسیبووی ئه‌و “چاره‌نووسه تراژیک”ـه‌ی بوو.
چه‌تر: خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی راگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی کامانه‌ن؟
– من، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه نیم که میدیای ئه‌لکترۆنی له هی سوننه‌تی جیا ده‌کاته‌وه، وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت به جۆرێکی دیکه ده‌ده‌مه‌وه. خاڵه لاوازه‌کانی میدیا به گشتی باس ده‌که‌م. به باوه‌ڕی من جیاکردنه‌وه‌ی میدیای ئه‌لکترۆنی له هی سوننه‌تی ته‌نیا “ئه‌فسانه”یه‌که که میدیاکارانی میدیای سوننه‌تی هه‌ڵیان به‌ستووه. من باوه‌ڕم وایه که میدیای ئه‌لکترۆنی ئامرازێکی نوێیه بۆ خۆئیفادهکردنی میدیاکاران، نه‌ک مه‌یدانێکی جودا له‌وانی دیکه بێ؛ چۆن رادیۆ و ته‌له‌فیزۆن به‌شێکن له فراژۆتنی کاری رۆژنامه‌گه‌ری، ئاواش وهبسایتهکان به‌شێکن له‌و فراژۆتنه. هه‌ر بۆیه‌شه هه‌رچی رۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌فیزۆنی گه‌وره و بچووکی جیهانه وهبسایتێکیشی بۆ خۆی کردۆته‌وه.
لاوازییه‌ک که به هی میدیای ئه‌لکترۆنی ـ به تایبه‌ت سایته ئینته‌رنێتییه‌کان ـ ده‌زانرێ ئه‌وه‌یه که گۆیا ده‌بێ ئه‌و میدیایه نه‌توانێ به قوڵایی رووداوه‌کاندا رۆچێ و شییان کاته‌وه. به‌ڵام که‌س نییه بڵی داده‌ی ئه‌و قوڵایییهی میدیا سوننهتییهکانم نیشان دهن، بزانم کامه‌یه ئه‌و ئانالیزه رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی که گۆیا ده‌بێ به قوڵایی ـ بۆ نموونه ـ دیارده‌ی ژنکوژیدا چووبێته خوارێ و ئێمه‌ی له هۆکار و ده‌رئه‌نجامه‌کانی تێگهیاندبێ؟
دوای ئه‌وه، کێ ده‌ڵێ که کاری رۆژنامه‌نووس رۆچوونه به قوڵایی رووداوه‌کاندا؟ ئه‌سڵه‌ن قووڵبوونه‌وه یانی چی و ئێمه ده‌بێ بۆ رووماڵکردنی رووداوێک چه‌نده‌ی تێدا قووڵ بینه‌وه؟ تۆ رووداوێکی وه‌ک هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی یازده‌ی سێپتامبه‌ر له نیۆیۆرک بێنه پێش چاوی خۆت؛ ده ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا تێپه‌ڕیوه، ده‌یان کتێبی له‌سه‌ر نووسراوه، هه‌زاران پانێلی له‌سه‌ر دروستکراوه، ملوێنان لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه، به‌ڵام زۆر که‌س ده‌ڵێن تا ئێستا ئه‌و “چیرۆکه به‌ناوبانگه”ی که ده‌بوو به قوڵایی رووداوه‌که‌دا رۆچووبا نه‌نووسراوه؛ به‌و حاڵه‌ش که ناوگه‌لێکی وه‌ک “باتڵیر” و “ژیژه‌ک” و … بۆچوونیان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه، رۆژنامهنووسگهلی وه‌ک “سه‌یمۆر هێرش” و سه‌دانی دیکه‌ی وا قسه‌یان له‌سه‌ر کردووه، جا چ به کتێب یان له گۆڤار و رۆژنامه‌کاندا. ده‌بینی که که‌س نازانێ قوڵایی ئه‌و “قوڵبوونه‌وه”ی باسی ده‌کرێ چه‌نده!
به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی، کاری رۆژنامه‌گه‌ری به‌هۆی گه‌وره‌تر بوونه‌وه‌ی مه‌یدانی چالاکییه‌کانی و دژواربوونی خۆبه‌خێوکردن و سوود گه‌یاندن به خاوه‌نه‌کانیان، تووشی قه‌یرانی نه‌بوونی کات بۆته‌وه، به‌جۆرێک که ته‌نانه‌ت فریای رووماڵکردنێکی ئاسایی هه‌موو رووداوه‌کان ناکه‌وێ. رووداوه‌کان پله‌به‌ندی ده‌کرێن ـ ئه‌غڵه‌ب به پێی به‌رژه‌وه‌ندی (لێره‌دایه که بۆ نموونه رووداوه‌کانی کوردستان له پله‌ی چه‌نده‌مدا جێیان پێ ده‌درێ، هێندێک جار هه‌ر پێشیان نادرێ) زۆربه‌ی کاتی رۆژنامه‌نووس له پشت کۆمپیوته‌رێکی بێ‌گیان تێپه‌ڕ ده‌بێ.
ده‌ڵێن میدیا جیهانی بچووک کردۆته‌وه و له ئان و ساتێکدا ده‌توانی رووداوێک به هه‌موو جیهاندا بڵاو بکه‌یه‌وه، به‌ڵام که‌س ناڵێ که ئه‌و جیهانه بچوکه‌ی باسی ده‌که‌ن ته‌نیا له ده ساڵی سه‌ده‌ی رابردوودا به ئه‌ندازه‌ی هه‌موو سه‌ده‌که رووداوی تێدا رووداون.
کێ ئه‌وانه تۆمار ده‌کا؟ بێگومان رۆژنامه‌نووس، به‌ڵام ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی له پشت کۆمپیوته‌ره‌که‌ی دانیشێنراوه و ده‌رفه‌تی گه‌ڕان به دوای رووداوه‌کانیدا پێ نادرێ ـ ده‌بێ پشت به ته‌له‌فون و سکایپ و … ببه‌ستێ ـ چۆن ده‌توانێ له‌و هه‌موو رووداوانه‌دا قووڵ بێته‌وه که قه‌راره رووماڵیان کا؟ ده‌بینی ئه‌و کێشه‌یه یان بڵێین ئه‌و لاوازییه چ په‌یوه‌ندیی به‌وه‌یه‌وه نییه که داخوا میدیاکه ئه‌لکترۆنییه یان سوننه‌تی.
خه‌سارێکی دیکه‌ی کاری رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌و پابهندبوونهیهتی به بهخێوکهرهکانیهوه. میدیا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی هه‌یه به ژینگه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌وه، ناتوانێ بهرژهوهندپارێز بێ ـ یانی ناتوانێ له‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی تاقمێک یان ناوه‌ندێکی ده‌سته‌ڵاته‌وه رووداوه‌کان رووماڵ کات، جا ده‌سته‌ڵاته‌که چ سیاسی بێ چ ئابوری یانیش کۆمه‌ڵایه‌تی. که‌چی به‌داخه‌وه میدیای ئێستا، به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی خۆبهخێوکردنی نییه، مه‌جبووره وا بکات.
چه‌تر: هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ دۆخی ئه‌مڕۆی راگه‌یاندنی کوردی به گشتی وراگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی کوردی به‌تایبه‌تی چیه؟
زۆر جار بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که له‌وانه‌یه راستتر وابێ وه‌ک دیارده‌یه‌کی تاق و ته‌را چاو له میدیای کوردی نه‌که‌ین، چونکه به‌هه‌ر حاڵ میدیاکه ته‌نیا یه‌کێکه له‌و دیارده مۆدێڕنانه‌ی که له پزدانی پرۆسه‌ی رۆشنگه‌ریی هاتوونه ده‌رێ و به‌ره به‌ره گه‌یشتووه‌ته لای ئێمه‌ش. وای بۆ ده‌چم که به گشتی ئه‌و پرۆژه مۆدێڕنانه به سه‌قه‌تی هاتبێتنه کوردستان، یان بڵێین خراپ کۆپی کراوبن. له حیزب و کۆڕ و کۆمه‌ڵی رۆشنبیری و سیاسییه‌وه بگره که کۆنترینیان بن، هه‌تا میدیا و بیناسازی و ئێستاش ئه‌و لاسایی کردنه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن “بازاڕی ئازاد”، ته‌نانه‌ت دانه‌یه‌کیان نابینی سه‌قه‌ت نه‌بێ.
من پێشتریش گوتوومه که هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له پرۆسه‌ی ژیانی رۆژانه‌یدا تووشی هێندێک پێداویستیی ئابوری، جڤاکی و …هتد ده‌بێته‌وه که مه‌جبووره بۆ درێژه‌دانی ژیانی خۆی جێبه‌جێیان کا، جا ئه‌و ئامرازانه‌ی پێداویستییه‌کانیان پێ جێبه‌جێ ده‌کرێ، له پرۆسه‌یه‌کی مێژوویی‌دا و له ئه‌نجامی کونجوکۆڵیی که‌سێک یان گرووپێکه‌وه گه‌شه ده‌که‌ن و ده‌بینی، “له‌نه‌کاو” دیارده‌یه‌کی نوێ له‌دایکبووه. خۆ وا نییه که که‌سێک هه‌ستابێ و له‌ناکاو ئیلهام یان بلێین وه‌حی بۆ هاتبێ که رۆژنامه‌یه‌ک ده‌رکا. ئه‌و چه‌رچی و بازرگانانه‌ی که یه‌که‌مجار له پارچه کاغه‌زێکدا ناوی ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌یان نووسییه‌وه که له‌لایان ده‌ست ده‌که‌وتن و به ناو خه‌ڵکدا بڵاویان کرده‌وه، هه‌ر بیریشیان له‌وه نه‌کردبۆوه که ئه‌وان ئێستا بناغه‌ی دیارده‌یه‌کی نوێ داده‌نێن که دواتر پێی ده‌ڵێن رۆژنامه.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه میدیای کوردی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌که‌ی ئاماده نه‌بووه، به‌و جۆره له دایک نه‌بووه. هه‌ر به هۆی نه‌بوونی ئه‌و زهمینهشهوه ـ ئابوری، رۆشنبیری و سیاسی ـ نه‌یتوانیوه گه‌شه بکات. هه‌روه‌ها تۆ که مافت نه‌بوو رۆژنامه ده‌رکه‌ی ئیدی گه‌شه‌ی چی؟ ئه‌گه‌ر بازاڕێکت نه‌بوو که رۆژنامهکهتی تێدا بفرۆشی، بازرگانێکت نه‌بوو که خاوه‌ن داهێنان بێ و پێویستی به رۆژنامه‌که‌ت هه‌بێ هه‌تا به پاره هه‌واڵی داهێنانه‌که‌ی بۆ بڵاو که‌یه‌وه، چۆن گه‌شه ده‌که‌ی؟ تۆ که دووهه‌زار میدیای حیزبیت هه‌بوو که زه‌مینه ئابورییه‌که‌ی لێ سه‌قه‌ت کردی و رێکلامی به به‌لاش بۆ خاوه‌نکاران بڵاو کرده‌وه، ئه‌گه‌ر حکومه‌تێکت هه‌بوو که نه‌ک هه‌ر شعوری به لایانه پۆزێتیڤه‌کانی فره‌ڕه‌نگی و فره‌ده‌نگی نه‌شکا، به‌ڵکوو سه‌رکوتیشی کرد، ئیدی رۆژنامه چۆن گه‌شه بکا؟
چه‌تر: له‌م سه‌رده‌مه‌دا که هه‌ندێک راگه‌یاندنی جیهانی پیرۆز کراون له بواری راگه‌یاندن به‌ڵام وه‌ک ده‌بین له ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌تی وڵاتانی سه‌رده‌ست و زلهێزه جیهانیه‌کاندا و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا ئاراسته ده‌کرێن وه‌شان ده‌که‌ن، ئه‌رکی راگه‌یاندنی کوردی به گشتی و راگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی کوردی چیه؟
– میدیای کوردی به‌و وه‌زعه‌ی که هه‌یه‌تی نه ده‌یه‌وێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌دا که باست کرد راوه‌ستێ، نه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و ماتهوزهیهشی تێدایه. رۆژنامه‌نووس و سیاسه‌تمه‌داری ئێمه تا ئێستاش هه‌موو ئاره‌زووه‌که‌یان ئه‌وه‌یه له یه‌کێک له‌و میدیایانه‌دا ناویان بێ، جا چۆن ئه‌وانه له‌خۆیان ده‌تۆرێنن؟ به‌ڵام با له‌وه‌ی گه‌ڕێین.
شته‌که زۆر ساده‌یه، چاو لێکه، میدیایه‌ک که به رانتی شه‌ڕ به‌ڕێوه ده‌چێ، چۆن ده‌توانێ بڵێ ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕێکی خراپه. رۆژنامه‌نووسێک که له‌سه‌ر پشتی ده‌بابه دانیشتووه و زوومی کامێراکه‌ی له‌گه‌ڵ سێرهی تفه‌نگی عه‌سکه‌ران ده‌گوازێته‌وه، ئیدی چۆن ئیزن به‌خۆی ده‌دا شتێک له‌قاو بدا که خه‌ریکه نانی پێ په‌یدا ده‌کا. له شه‌ڕه‌کانی ئه‌و ده ساڵه‌ی رابردوودا ئه‌وه‌مان به چاوی خۆمان دیتووه، ئێستاش ده‌یبینین. هه‌موو ئه‌و میدیا زه‌به‌لاحانه‌ی ده‌یانبینی یان “پابلیک سێرڤیس”ی وڵاتێکن یان هی کۆمپانیا زل زلهکانن که خاوه‌نه‌کانیان له سیاسه‌تدا جێ و رێ‌یان هه‌یه. سیاسه‌تی رۆژئاوا (وه سیاسه‌ت به گشتی) له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی دامه‌زراوه، ئه‌وی دیکه هه‌مووی ئه‌فسانه‌یه، درۆ و ده‌له‌سه‌یه… میدیاش به گشتی به‌شێکه له سیاسه‌ت، جا بۆخۆت لێکی ده‌وه که چی لێ ده‌ردێ. میدیا ئه‌وه‌نده رووره‌ش بووه که ئینسان زۆر جاران پێی شه‌رمه بڵێ من رۆژانێک کاری رۆژنامه‌نووسیم کردووه.
ئه‌وه دیارده پیسه میدیای کوردیشی گرتۆته‌وه. له‌و رۆژانه‌دا که ئێران و تورکیا به‌ده‌یان فرۆکه و تۆپخانه‌وه گونده‌کانی باشووری کوردستانیان بۆردومان ده‌کرد و ئینسانی کوردیان ده‌کوشت، میدیای کوردی زنجیره درامای تورکی بلاو ده‌کرده‌وه و له ناوبهریشیدا رێکلامی بۆ که‌لوپه‌لی ئێرانی ده‌کرد. ئیدی ئه‌و میدیایه چۆن بتوانێ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئێرانی یان تورکییه له قاو بدا که هێرشه‌کان به ره‌وا ده‌زانێ و به‌ڵکوو ده قاتیشی ده‌خاته سه‌رێ.
به گشتی ده‌توانم بڵێم که ئێمه پێویستمان به میدیایه‌کی پیشه‌یی، ده‌ستئاوه‌ڵا و ده‌ستڕۆیشتوو هه‌یه که توانای ئه‌وه‌ی تێدا بێ ئه‌و ژینگه رۆژنامه‌گه‌رییه بگۆڕێ، چیدیکه ویژدانی خۆی نه‌فرۆشێ، رۆژنامه‌نووسه‌کانی له‌سه‌ر پێی خۆیان راوه‌ستن و چاویان له ناو و پله و پاره نه‌بێ. هێندێک رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریکی سێ چوار ساڵێکه پرۆژه‌یه‌کی بچکۆڵه‌یان هه‌یه که ده‌یانه‌وێ جیهان له ده‌ست هێژمۆنیی بازرگانه‌کان رزگار که‌ن، بزانین به کوێی ده‌گه‌یه‌نن ـ ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو بوون ره‌نگه ئێمه‌ش وا بکه‌ین باش بێ…
چه‌تر: رای تۆ سه‌باره‌ت به (ویکی لیکس) وه‌ک ماڵپه‌ڕێک که له به‌رامبه‌ر هه‌یمه‌نه‌ی راگه‌یاندنه پیرۆزکراوه‌کان وه‌ستایه‌وه و ئه‌و راستیانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌رده‌پۆش کرابوو له قاویدا چیه و کورد چۆن ده‌توانێت ئه‌و ماڵپه‌ڕه به نموونه بگرێت بۆ زیاتر ناساندن و رووماڵکردنی روداوه‌کانی ناو کوردستان؟
– من هه‌میشه باوه‌ڕم به جۆرێک کاری رۆژنامه‌گه‌ری هه‌بووه که تهبیاتێکی ئاکتیڤیستانهی هه‌بێ. رۆژنامهگهرییهک بێ که له ته‌نیش ئه‌رکی رووماڵکردن و ئانالیزکردن، کاریش بکا بۆ باشترکردنی ئه‌و جیهانه‌ی تێیدا ده‌ژین، بۆ داکۆکیکردن له‌وانه‌ی سیاسه‌تی جیهانی، بازاڕ و دابونه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خه‌ریکه دایاندهپڵۆسن. له ناو چین و توێژه‌کانی هه‌رێ خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا جێیه‌ک بۆخۆی وه‌بینێ و له‌وێوه چاو له رووداوه‌کان بکا، رێگا به تهونوبهستی توێژه‌کانی سه‌ره‌وه‌تر بگرێ. به گشتی رۆژنامهگهرییهک که ئامانجێکی مرۆڤناوهندانهی هه‌بێ.
ئه‌وه‌ی جوولیان ئاسانژ کردی و ده‌یکا، شتێکه هه‌موو رۆژنامه‌نووسێک خه‌ونی پێوه ده‌بینێ. رۆژنامه‌نووسێک له‌وانه‌یه هه‌موو ژیانی پیشه‌یی خۆی بۆ ئه‌وه ته‌رخان کا که “گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌که” ئاشکرا کا، که‌چی له هه‌موو مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریدا ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌کی بچووک له‌وانه ده‌بینین. به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئاسانتر نه یه‌ک و نه دوو و نهسهدان و هه‌زاران، بگره سه‌دان هه‌زار به‌ڵگه ئاشکرا ده‌کا که ده‌بوو حکومه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شێن، سیاسه‌تمه‌داری له‌سه‌ر دادگایی بکرێن و رێوشوێنی نوێ داڕێژرێن هه‌تا پێش له‌و قوڕمساغیانه بگیرێ، که‌چی هیچکام له‌وانه رووی نهداـ ده‌بینی سیاسه‌ت چه‌نده له ئه‌خلاق دوور که‌وتۆته‌وه. ئێستا ده‌بوو دوای به‌ڵگه‌کانی (ویکی لیکس) که‌س نه‌مابا که نه‌زانێ ده‌سته‌واژه‌ی “به‌هێزترین دێموکراسیی جیهان” فشهترین قسه‌ی جیهانه، که‌چی ئه‌وه‌ش رووی نه‌دا! ئه‌و وڵاته‌ی من لێی ده‌ژیم گۆیا ده‌بێ خاوێنترین دێموکراسیی جیهان بێ، که‌چی له مه‌سه‌له‌ی (ویکی لیکس)دا دیتمان ئه‌ویش فشه بوو. ئه‌وه گه‌وهه‌ری ده‌سه‌ڵاته، له هه‌ر شوێنێک ده‌بێ با ببێ.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێمه چۆن ده‌رس له (ویکی لیکس) وه‌رگرین؛ من باوه‌ڕ ناکه‌م کورد شتێکی هه‌بێ بۆ گوتن له‌و مه‌یدانه‌دا، کورد خۆ هه‌ر ئهرشیڤیشی نییه هه‌تا که‌سێک راسپێرین بچێ له‌وێدا بهڵگانمان بۆ ده‌ربێنێ و ئێمه‌ش ئاشکرایان که‌ین! خۆ ئینسانی کورد ته‌نانه‌ت ده‌فته‌ری رۆژانه‌شی نییه رووداوه‌کانی ژیانی خۆی تێدا تۆمار کا تا ده‌گاته ئه‌رشیڤی حیزب و حکومه‌ت… وه‌ک عه‌تا نه‌هایی له کۆتایی رۆمانی (گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه)دا ده‌ڵێ ئه‌و ژیانه‌ی ئێمه “کاتاسترۆفه، کاتاسترۆف”!*
چه‌تر: په‌ره‌سه‌ندی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌ک (فه‌یس بووک) و (تویته‌ر)، چ ده‌رفه‌تێک و چ مه‌ترسیه‌کی بۆ سه‌ر کاری راگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی دروست کردووه؟
– من تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نه‌ک هه‌ر وه‌ک هه‌ڕه‌شه نابینم له‌سه‌ر میدیا، به‌ڵکوو به ده‌رفه‌تێکی زێڕینیان ده‌زانم بۆ فراژۆتنی میدیا. ئه‌و تۆڕانه هیمکانی ئه‌وه‌یان خوڵقاندووه که میدیاکاران، بێ ئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌کی که‌ڵانیان له‌ده‌ستدا بێ، بتوانن خۆیان بگه‌یه‌ننه ملوێنان ئینسان له سه‌رانسه‌ری جیهان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی هه‌یه به‌وه‌ی داخوا ئێمه چۆن هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین. هێندێکمان وێنه‌ی خۆمان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه که له ریستۆرانتی قاتی دووهه‌می “بورجی هیفێل” گرتوومانه و سه‌دان که‌سیش “لایک”مان بۆ لێده‌ده‌ن و ئێمه‌ش فیزێکی پێوه لێ ده‌ده‌ین! هێندێکیشمان وه‌ک مه‌یدانێکی نوێ چاویان لێده‌که‌ین بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی خۆمان. زۆر که‌س هه‌ن که کاری گه‌لێک شیاو له رێگای ئه‌و تۆڕانه‌وه بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
به‌ڵام شتێک هه‌یه که له‌وانه‌یه ئێمه که‌متر بیری لێ بکه‌ینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له سایه‌ی ئه‌و تۆڕانه، ئێمه ئێستا بۆخۆمان هه‌موو شتێک به “براگه‌وره” ده‌ڵێین. ئه‌و ئیدی پێویستی به‌وه نییه به ملهوڕی چاودێریمان به‌سه‌ردا بکا، ئه‌وه‌تا ئێمه له رێگای ئه‌و تۆڕانه‌وه خۆبه‌خشانه هه‌موو شتێکی خۆمانی بۆ ئاشکرا ده‌که‌ین. له کوێ ده‌ژین، کێ ده‌بینین، چ ده‌خوێنینه‌وه، بۆچوونمان له‌سه‌ر فڵانه و فیساره شت چییه، ته‌نانه‌ت له کام ریستورانت نان ده‌خۆین. له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر جۆرج ئۆروێل ئێستا مابا بینووسیبا “براگه‌وره ده‌تخوێنێته‌وه”.
که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه له زمانی خۆیه‌وه :
ساڵی 1968 به قاچاخی له داوێنی چیای (ئاسۆس) له باشووری کوردستان له دایک بووم. که‌چی پێم ده‌ڵێن ئێرانی، یان له باشترین حاڵه‌تدا کوردی ئێران! ته‌مه‌نم گه‌یشتۆته 42 ساڵ، هه‌موو ژیانم به کوردی دواوم و به کوردی ژیاوم، به‌ڵام هه‌ر پێیان گوتم ئێرانی… ئێستاش که له باکووریترین وڵاتی جیهان ده‌ژیم هه‌ر پێم ده‌ڵێن ئێرانی.
ـ له کوێوه هاتووی؟
ـ کوردم
ـ کوردی کوێ؟
ـ هی کوردستان
ـ کام کوردستان؟
ـ …
نه قه‌ت ناسنامه‌ی ئێرانیم هه‌بووه، نه هه‌وڵم نه‌داوه هه‌مبێ، ته‌نانه‌ت زمانی ئێرانیش به ته‌واوی نازانم، زرشک پڵاویش ناخۆم، زلابیاش هه‌ر وا…
بۆخۆشم نازانم… ئه‌وه‌ی ده‌یزانم ئه‌وه‌یه که له‌و رۆژه‌وه له دایک بووم به دوای ناسنامه کوردییهکهمدا ده‌گه‌ڕێم به‌ڵام تاقه شتێک که گوزاره له ناسنامه بکا و وه‌ده‌ستم که‌وتبێ کارتی پێناسی سوێدییه، ئه‌ویش قه‌ت بۆم نه‌بوو به ناسنامه… که گه‌ڕامه‌وه کوردستان دیسان لێیان نه‌سه‌لماندم که کوردم.
ـ له کوێوه هاتووی؟
ـ له سوێد
ـ خه‌ڵکی کوێی؟
ـ سوێد
ـ له سه‌ره‌تاوه خه‌ڵکی کوێی؟
ـ کوردم
ـ کوردی کوێ؟
ـ …
هه‌موو ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه رۆژێک که گوتم کوردم کابرا پێم نه‌ڵێ هی کوێ! هه‌رچۆنێک بێ، ئه‌وه پازده ساڵێکه له‌و وڵاته ده‌ژیم، به کرێکاری خۆم ده‌ژیێنم و هه‌شت ساڵێکیش ده‌بێ خووم به کاری رۆژنامه‌نووسییه‌وه گرتووه. وا بزانم ئه‌وه‌ش هه‌وڵێک بێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی وا له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نمه‌وه به دوایدا ده‌گه‌ڕێم.
Monday, August 22, 2011
حه‌وت ئه‌گه‌ر
محه‌ممه‌د ئه‌مینی
1- ئه‌گه‌ر قه‌ندیل “غه‌زه” بووایه: دووای کوژران و پارچه‌پارچه‌بوونی حه‌وت که‌سی سڤیل به هۆی بوردمانی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئیسرائیله‌وه، یه‌که‌م که‌س قوڕپێوانی ده‌کرد هه‌ر ئه‌م ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌ی ده‌بوو که خوێنی به هه‌زاره‌ها کورد و ئه‌و حه‌وت شه‌هیده‌ی کورته‌کی له په‌نجه ده‌چۆڕێت. که‌ناڵه ئیسلامیه‌کانی کوردستان له ژێر نوس و سه‌ر نوس و کورته و درێژه‌ی هه‌واڵدا ده‌یانکرده هه‌را، ده‌یانوت گوایه ئێسکی پێغه‌مبه‌ر له گۆڕا و عه‌رشی خوا له ئاسماندا له‌رزیوه ، چما چه‌ند رۆژوه‌وان، چه‌ند که‌س له ئۆمه‌تی محه‌مه‌د ، له خێڵی محه‌مه‌د له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان به بێ گوناه کوژراون!

2- ئه‌گه‌ر “په‌که‌که” به هه‌ڵه فیشه‌کێکی له‌ده‌ست ده‌رچوبایه و لوتی هاوڵاتیه‌کی تورک دڵۆپێک خوێنی لێبهاتایه : ئه‌وا به‌ر له میدیای تورک ، میدیای کوردی له باشور به عه‌لمانی و ئیسلامیه‌وه، ده‌سه‌ڵاتداران به حیزبی و حکومیه‌وه، بێ سڵ کردنه‌وه و بێ دوودڵی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستیه قێزه‌ونه دژ به مرۆڤایه‌تی و سه‌قامگیربوونی ئاشتی له ناوچه‌که‌یان، شه‌رمه‌زار ده‌کرد
3- ئه‌گه‌ر تورکیا له‌مه خراپتریش بکات: هیچ به‌دوای وڵامدا مه‌گه‌ڕێن، بۆ له‌مه خراپتر چی ئه‌کات؟ لاشه‌ی کورد ئه‌نجن ئه‌نجن ده‌کات؟ ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر خاک ده‌کات؟ سوکایه‌تی ده‌کات؟ رۆحی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌ڕوشێنێت؟ که‌رامه‌تی وڵاتێک پێشێل ده‌کات؟ له‌وه زیاتر چی ماوه بیکات؟ ئه‌گه‌ر بیشیکات ئه‌وا هیچ نابێت، نه به‌رهه‌ڵستیه‌ک نه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ک، بێ خه‌م بنوون دنیا بێ ته‌قه و ره‌قه‌یه، ئاسایش و ئۆقره‌یی له سایه‌ی حکومه‌تی خۆماڵی باڵی به‌سه‌ر ئه‌م نیشتمانه بێ وێنه‌یه‌دا کێشاوه!
4- ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ نه‌ک ئه‌ردۆغان، به‌ڵکوو کارمه‌ندێکی پله‌نزمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بێته پێته‌ختی هه‌رێم: به دڵنیاییه‌وه وه‌ک جاری جاران شه‌قامه‌کانی پێته‌ختی به ئاڵای سووری تورکیا بۆ ده‌رازێننه‌وه و له پرێس کۆنفرانسێکدا، گه‌لی تورک و حکومه‌تی تورکیا به دۆستی گیانی گیانی گه‌له‌که‌مان وه‌سف ده‌کرێت و پشتگیری خۆیان بۆ سیاسه‌تی کرانه‌وه‌ی دیمۆکراتیک و هه‌وڵه شێلگیرانهکهی ئه‌ردۆغان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانی گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی تورکیا، دوباره ده‌که‌نه‌وه. سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆ و بۆختانانهش که گوایه حه‌وت که‌سی مه‌ده‌نی له‌ناو ئوتۆبێلێکدا به هۆی بوردمانی فرۆکه‌کانی تورکیاوا گیانیان له‌ده‌ستداوه وه‌درۆ ده‌خرێنه‌وه و هۆکاری ئه‌و رووداوه‌ش بۆ وه‌رگه‌ران، یان رووداوی هاتووچۆ یان گڕ کرتنی مه‌کینه‌ی سه‌یاره‌که ده‌گێڕنه‌وه!
5- ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌ردۆغان له ده‌می ده‌ربچێت و کفرێکی ئاوا بکات “ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵات و رۆژهه‌ڵاتی تورکیا، له‌وانه‌یه مرۆڤ بن”: ئه‌وا بۆ ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته میدیاکانی باشوری کوردستان، به عه‌لمانی و به مه‌لا بۆیهنباخهکانهوه، هه‌ر له مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌کان تا فه‌راشی ناو ستۆدیۆ ده‌بنه شرۆڤه‌کار و شاگه‌شکه ده‌بن و باس له‌وه ده‌که‌ن ئه‌وه‌تا پیاوی هه‌زاره‌ی سێهه‌م، ئه‌وه‌تا رزگاریده‌ری کورد، ئه‌وه‌تا قاره‌مان، ئه‌وه‌تا ئه‌ردۆغان، له دواییشدا داوا له گه‌ریلاکانی کورد ده‌که‌ن، ئاقڵ و سه‌لار برۆنه‌وه ماڵه‌وه دانیشن و له سه‌ر خوانی به‌خشنده‌یی ئه‌ردۆغان بحه‌سێنه‌وه، چیتر کورد پێویستی به ئێوه نیه، دابنیشن و دوعا بۆ ته‌مه‌ندرێژی ده‌وڵه‌تی ئاکه‌په‌ی ئیسلامی بکه‌ن!
6- ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆسته نه‌ک له کورد له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه بکه‌وتایه: به بێخه‌م له ماڵه‌که‌یدا دانه‌ده‌نیشت و به ده‌م خواردنی جبسی تورکیه‌وه سه‌یری درامای دۆبلاژکراوی تورکی بکات، له ده‌می هه‌ر ریکلامێکیان ئه‌سره‌واند که به کاڵا و باڵای تورک‌دا هه‌ڵبڵێت، به بینی ئاڵای سوری مانگ و ئه‌ستێره و ناوی تورک ده‌ڕشانه‌وه، وێنه‌ی ئه‌و ده‌ست و قاچ و سه‌ر وسنگ و ریخۆڵه‌ی ئه‌و حه‌وت که‌سه‌یان له سه‌ر خوانی به‌ربانگ دائه‌نا و له جیاتی به ئاو به فرمێسک رۆژوه‌کانیان ده‌شکاند، ئه‌و وێنانه‌یان ده‌برد له نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوون هه‌ڵیانده‌واسی تاکوو هه‌موو ژنێکی دووگیان مناڵه‌که‌ی لهبهربچێت یان به‌ده‌ستی خۆی له‌باری به‌رێت،”چیتر ژیان مانای نه‌ماوه”، له مزگه‌وته‌کان، له چێشتخانه‌کان، له شه‌قام و کۆڵانه‌کان، له ناو یاریگا و سه‌یرانگا و زانکۆ و قوتابخانه‌کان، به‌رامبه‌ر ماڵی سه‌رۆک و کاربه‌ده‌سته‌کان، ئه‌م وێنانه له هه‌موو شونێک هه‌ڵده‌واسران تاکوو ئینسان شه‌رم له ئینسان بوونی خۆی بکات، تاکوو خواش یان یه‌خه‌ی خۆی دابدڕێت یان ئه‌وه‌تا سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێت.
7- ئه‌گه‌ر…
Monday, May 9, 2011
یه‌كه‌م ساڵیادی له سێداره‌دانی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هه‌ڤاڵانی
له یه‌كه‌مین ساڵیادی له‌سێداره‌دانی زیندانیانی سیاسی كورد فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌مهولی، فه‌رهاد وه‌كیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و مه‌هدی ئیسلامیان له زیندانی ئیڤینی تاران، له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی دانیشتووی سلێمانی مهراسیمێكمان له داوێنی ئه‌شكه‌وتی هه‌زارمێرد به‌ڕێوه‌برد.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا به یادی ئه‌و پێنج زیندانیه له‌سێداره‌دراوه پێنج نه‌ماممان ناشت.
Monday, February 7, 2011
ئاسایش له سه‌ربنه‌مای کارامه‌یی
نوسه‌ر : مه‌جید موختاری
وه‌رگێران: محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست گیرۆده‌ی سیسته‌می سیاسی نادیمۆکراتیکن. ئه‌م سیسته‌مانه به هۆی لاوازی رهوابونیانهوه(به‌شداری کردنی خه‌ڵک) ستراتیژی ئاسایشی خۆیان له سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی(کارامه‌یی) دامۆده‌زگا حکومیه‌کان داده‌رێژن. رێبه‌رانی ئه‌م وه‌ڵاتانه پێیان وایه که به له‌به‌رده‌ست دا بوونی دهزگائاسایشیه داپڵۆسێنه‌ره‌کان و پشتیوانی ده‌ره‌کی و هه‌روه‌ها تاراده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتن له بواری ئابوری ده‌توانن ره‌زامه‌ندی خه‌ڵکه‌کانیان به‌ده‌ست بێنن و رێگری بکه‌ن له بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
به بڕوای ئه‌وان ، ناره‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان و چالاکیه به کۆمه‌ڵه‌کان نابێته هۆی روخانی رژیمه سیاسیه‌که‌یان و ته‌نیا دروست بوونی که‌لێن له نێوان دهستهبژاری ده‌سه‌ڵاتدایه که ده‌توانێت هۆکاره‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌کانیان فه‌راهه‌م بکات. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن که به یه‌کده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆریتهکهیان و سازدانی پێوه‌ندی نزیک له گه‌ڵ زلهێزه‌کانی جیهان، ئاسایشی رژیمه‌که‌یان دابین بکه‌ن. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی کارامه‌یی هه‌ندێک له داموده‌زگاکانی حکومه‌ت که راسته‌وخۆ له گه‌ڵ خه‌ڵک دا له پێوه‌ندی دان ، ده‌توانێت لاوازی نه‌بوونی رهوابونیان وهشارێت و به‌رده‌وام بونی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان گه‌رنتی بکات.
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که وه‌ها تێگه‌یشتنێک له هه‌لومه‌رجێکی خوازراودا بتوانێت تا راده‌یه‌ک لاوازیه‌کانی سیسته‌می سیاسی ناراوا یان خاوه‌نی رهوابونێکی که‌م قه‌ره‌بوو بکاته‌وه، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ، ناتوانێت جێگای چۆڵی ره‌وابوون داگرێته‌وه و کارتێکردنی چه‌مکی ره‌وابوون ده‌سته‌به‌ر بکات. ئه‌و روداوه‌ی له عێراق رویدا و بووه هۆی هێرشهێنانی هه‌ردوو وه‌ڵاتی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته رێک ئه‌وه ده‌رده‌خات که کارامه‌یی ناتوانێت ئاڵتێرناتیڤێک بێت بۆ ره‌وابوون.
رژیمی عێراق له گهڵئهوهشدا خاوه‌نی ده‌زگاگه‌لی حکومه‌تی کارامه و سیسته‌مێکی سیاسی به‌هێز بوو، به‌و هۆیه‌ی ره‌وابوون و په‌سندبوونی جه‌ماوه‌ری نه‌بوو ، به ئاسانی که‌وته به‌ر په‌لامار و به هۆی به‌ره‌نگاری نه‌کردنی جه‌ماوه‌ری زۆر به‌خێرایی و به سانایی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
بۆیه سیسته‌مه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که به په‌ند وه‌رگرتن له وه‌ها نمونه‌یه‌ک دوچاری هه‌ڵه نه‌بن و هه‌وڵ بده‌ن له سه‌ره‌تادا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وهڵاتهکهیه له رێی پشتیوانی خه‌ڵک و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ره‌وایی بوون و په‌سند بوونیان دابین بکه‌ن و له دوایش دا ئه‌و رهوابونهی به ده‌ست هاتوه نه‌که‌نه قوربانی کارامه‌یی، هه‌ر ئه‌و کارامه‌یه‌ی له درێژخایه‌ن توانای کێبهرکێکردنی له گه‌ڵ ره‌وابوون دا نیه.هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت بوترێت ئه‌و سیسته‌مانه‌ی که شان به شانی یه‌ک ره‌وابوون و کارامه‌یی ده‌سته‌به‌رده‌که‌ن ، ده‌توانن ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام وه‌ک دیاره کارامه‌یی به‌ته‌نیا ناتوانێک کارکرده‌کان ره‌وابوون وه‌دی بهێنێت. هه‌ر بۆیه‌ش کارامه‌یی ئه‌و کاته‌ی ده‌توانێت بڕشتی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی سیسته‌مه‌سیاسیه‌کان فراوانتر بکات که له زه‌مینی ره‌وابوون دا بێت. به‌م هۆیه‌شه‌وه زۆرینه‌ی خاوه‌ن راکان له‌و بڕوایه‌دان له سیسته‌می نوێی نێوده‌وڵه‌تی ،په‌یوه‌ندی نێوان دو بگۆڕی ره‌وایی سیسته‌می سیاسی و گوشاره ده‌ره‌کیه‌کان ، په‌یوه‌ندیه‌کی پێچه‌وانه‌یه، واته کاتێک ره‌وابوونی سیسته‌میکی سیاسی داده‌به‌زێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری گوساره ده‌ره‌کیه‌کان له زیاد بووندا ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه کاتێک ره‌وابونی سیسته‌مێک به‌رز ده‌بیته‌وه ئه‌وا ئه‌گه‌ری گوشاری ده‌ره‌کی که‌م ده‌بێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگرین له روانگه‌ی ئاسایشیه‌وه،به‌تایبه‌تی ئه‌و کاته‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ڵاتێک له روانگه‌ی هه‌ره‌شه ناوخۆیه‌کانه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت،قه‌یران یان نه‌بوونی ره‌وابوونی سیسته‌مێکی سیاسی هه‌موکات به واتای روخانی سیسته‌می سیاسی دامه‌زراو نیه، به‌ڵکو تا ئه‌و کاته‌ی حکومه‌ت بتوانێت به سودوه‌رگرتن له ده‌زگا ئاسایشی و سه‌ربازیه‌کان بهرههڵستکاریهکان دامرکێنێته‌وه و نارازیه‌کان سه‌رکوت بکات، به‌رده‌وام ده‌بێت،به‌ڵام هه‌ر ئه‌م مژاره‌ش ده‌بێت هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و رهوابوونه لانی که‌مه‌ش له کیس بچێت. له‌م روهشهو رژیمی عێراق باشترین نمونه‌ی به‌ر ده‌سته. سه‌دام حسێن به بێ ئه‌وه‌ی لانی که‌می رهوابونیشی هه‌بێت ، هه‌ر له‌سه‌ر حوکم مایه‌وه هه‌ر ئه‌مه‌ش له ئه‌نجام دا بوه هۆی له‌ناوچونی.
ئه‌گه‌ر بێت پێوه‌ندی راسته‌وخۆی نێوان ره‌وابوون و ئاسایش قبوڵ بکه‌ین، ده‌بێت رژیمهسیاسیهکانی ناوچه‌که ئه‌وه به هه‌ند وه‌ربگرن که بۆ دابین کردنی ئاسایش نابێت پشت ئه‌ستور بن به ده‌ره‌وه و به پێچه‌وانه‌وه له پێناو داڕشتنه‌وه و سه‌رله‌نوێ سازکردنه‌وه‌ی ره‌وایی بونیان هه‌نگاو بنێن.
گۆڕينی رژیم (regime change) نمونه‌یه‌کی نوێیه که له‌م دوایانه‌دا بۆ دارشتنه‌وه و سه‌رله‌نوێ سازدانه‌وه‌ی ره‌وابوون خراوه‌ته رو. له‌م نمونه‌یه‌دا ، ئاڵوگۆری سیاسی ، رێسا سیاسیه‌کان و هێزه‌کانی ده‌زگا سه‌ره‌کیه‌کانی حکومه‌ت به‌و رێ و شوێنه یاسایانه‌ی له هه‌مان سیستم دا کاریان پێده‌کرێت ، چاکسازی له دۆخه‌که‌دا بکرێت و زه‌مینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هێمن دا ، که‌لێنه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک دابگیرێته‌وه.
له ئه‌مرۆدا که وڵاتانی ناچه‌که هیوابڕاو بوون له پاراستنی سیستمه‌که‌یان له ژێر سایه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و ئه‌جندا بنه‌ماخوازه‌کان له به‌رامبه‌ر خۆیاندا ده‌بینن ، ئه‌و ئه‌جندایه‌ی بێجگه له سه‌روبن کردنی سیسته‌مه‌که به یه‌کجاری ئامانجێکی دیکه‌ی نیه، زیاتر له جاران هه‌ستیان به‌وه کردوه بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ره‌وابوون و له ئه‌نجام دا دابین کردنی ئاسایشی سیسته‌مه‌که‌یان ده‌بێت که‌ڵک له نمونه‌ی گۆڕانی سیسته‌م وه‌رگرن. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی رابردوودا وه‌ڵاتانی که‌نداو بۆ په‌ره‌پێدان به دیمۆکراسی هاویشتویانه، هه‌نگاونانه له سه‌ر ئه‌م ئاراسته‌یه؛وه‌ها ئاسایشێک هه‌م له به‌رامبه‌ر گوشاری ده‌ره‌کی خۆ راگره هه‌م یه‌کگرتویه‌کی ناوخۆیی پته‌و ده‌کا
Monday, October 25, 2010
ناسنامه و پرۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌کردن
نوسه‌ر: داریوش ئاشوری
وه‌رگێران: محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
وه‌رگێران: محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م له ئه‌وروپا، له گه‌ڵ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه مۆدێرنه‌کان، بیرمه‌ندانی زانسته سیاسیه‌کان هه‌وڵێکی زۆریان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌کی گشتگیر بۆ چه‌مکی نه‌ته‌وه بخه‌نه روو. له‌م پێناسهکردنانهدا پشتیان ده‌به‌ست به‌و فاکته‌رانه‌ی له پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌دا هه‌یه که رۆڵی یهکانگیرکار و یه‌کیه‌تی به‌خشیان هه‌یه. گرینگ‌ترین له‌و شتانه‌ی باسیان لێکراوه واته ئه‌و فاکته‌ره یهکانگیرکارانهی نه‌ته‌وه دیاره زمان و کولتور و مێژوو ” بیره‌وه‌ری گشتی” و هه‌ندێکجاریش توخمی هاوبه‌ش بووه. به‌ڵام له راستیدا ئه‌م فاکته‌رانه واته زمانی هاوبه‌ش ، کولتوری هاوبه‌ش، مێژوی هابه‌ش، توخمی هاوبه‌ش، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی له رابردودا پێکهاته‌یه‌کی ئیمپراتۆریان هه‌بوه ،که‌متر له گه‌ڵ راستیه مێژوویه‌کان دێنه‌وه. به وته‌یه‌کی دیکه ئه‌مانه به‌ر له‌وه‌ی له راستیدا له رابردوودا بوونیان هه‌بوبێت و هۆی یه‌کگرتووی نهتهوهیهکبووبن له دێر زه‌مانه‌وه، ده‌بێت له ژێر گوشاری مه‌کینه‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن – که له ئه‌وروپا له سنگی شۆرشی پیشه‌سازیه‌وه هاتوهتهدهر- به رێگای پرۆسه‌ی به نهتهوهکردن ، وه‌ها رۆڵێک بگێڕن. واته نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌کده‌ست به زمان و مێژوو و کولتوری یه‌کده‌ست ساز بکه‌ن. که‌واته نه‌ته‌وه مۆدێرنه‌کان هه‌ڵقوڵاوی پرۆسه‌ی به نه‌ته‌وه کردنی سه‌رده‌می مۆدێرنن نه‌ک دیارده‌یه‌کی ئه‌زه‌لی و مێژوویی. ده‌بێت له ناو ئهتنیسیتهکان دا شوێن ناسنامه‌ی یه‌کده‌ستی گشتیدا بگه‌ڕێن. ئهتنیسیتهکان به‌گشتی خاوه‌نی زمان و ئایین و بیره‌وه‌ری گشتی هاوبه‌ش و بگره توخمی هاوبه‌شیشن.به‌ڵام نه‌ته‌وه‌کان ،له واتا مۆدێرنه‌که‌ی ئه‌و وشه‌یه‌دا، پێکهاتوویهکه له ئهتنیسیتهکان. له دونیادا ، بێجگه له هه‌ندێک وه‌ڵاتی زۆر بچوک وه‌ک دیاره هێچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه نیه که له یه‌ک ئه‌تنیک پێک هاتبێت. نه‌ته‌وه‌کان ئه‌و کۆمه‌ڵه مرۆڤیانهن که له کیانێکی جوگرافیایی دیاریکراو و له بن گوێرایه‌ڵی یا خود ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌وڵه‌تێکدان.
له وه‌ها گریمانه‌یه‌ک له چه‌مکی نه‌ته‌وه-که گریمانه‌یه‌کی مۆدێرنه-ده‌وڵت به هێزی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ڵقوڵاو له ویستی نه‌ته‌وه‌وه دائه‌ندرێت و نه‌ته‌وه به خاوه‌نی وه‌ڵات داندرێت و ده‌وڵه‌تیش به پاسه‌وانی یهکپارچهیهکهی هه‌ژمار ده‌کرێت.هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر سێ چه‌مکی نه‌ته‌وه ، وڵات و ده‌وڵه‌ت ده‌توانرێت له شوێنی یه‌کتر به کار بهێندرێن.به‌ڵام ئهتنیسیتهکان تائه‌و کاته‌ی ده‌وڵه‌تیان سازنهکردبێت ناتوانین وه‌ک نه‌ته‌وه ناودێریان بکه‌ین.هه‌وڵدان بۆ تێکه‌ڵکردنی ئه‌تنیکه‌کان له ناو یه‌که‌یه‌کی یه‌کده‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کانگیریان ، به‌تایبه‌تی له رووی زمانیه‌وه، هه‌نگاوێک بوو که له لایه‌ن ناسیۆنالیزمی ئه‌وروپا له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م دا هه‌ڵگیرا.ئه‌م ئایدۆلۆژیایه ،به‌و کفوکوڵه له راده‌به‌ده‌ری بۆ چه‌مکی نه‌ته‌وه خوڵقاند، سه‌رله نوێ خوێندنه‌وه‌ی بۆ مێژوو کرد و له هه‌ناوی مێژوودا بۆ ناسنامه‌ی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی گه‌را و مێژووی نه‌ته‌وه‌یی نووسیه‌وه.به‌ڵام له راستیدا هه‌وڵی ئه‌دا له هه‌ناوی هه‌یکه‌لی یه‌کپارچه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ده‌زگای ئیداری و پۆلیس و سوپاکهیه و هه‌روه‌ها به رێگا په‌روه‌رده‌ی سه‌رتاسه‌ری نه‌ته‌وه‌یی به زمانێکی یه‌کگرتو ئه‌و شتانه‌ی که له مێژوو دا بۆیان گه‌ڕابوو ساز بکات.
پرۆژه‌گه‌لی به نهتهوهکردن دیارده‌ی قۆناغی هاوچه‌رخن له مێژووی ئه‌وروپا. ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه هاوچه‌رخه‌کان له لایه‌که‌وه له سه‌ر بنه‌ماکانی به‌بڕوابوون به مرۆڤ و به تاک داده‌مه‌زرێن که بناخهدارێژهری دیمۆکراسی و ئازادی تاکه و له لایه‌کی دیکه‌وه له سه‌ر بنه‌مای داخوازی گشتی که بناخهدارێژهری ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ و بنچینینهی به‌ڵگاندنێکی لۆژیکیانه‌ی دهسهڵاتداریهکهیهتی. به‌ڵام ژێرنیناکانی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌ی هاوچه‌رخ له شۆرشی پیشه‌یی دا ده‌سته‌به‌ر بوون. شۆڕشی پیشه‌یی خوڵقێنه‌ری پێکهاتووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری کۆمه‌ڵگای بورژوازی هاوچه‌رخه که دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت له هه‌ناویدا کارکردیان هه‌یه.تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای پیشه‌یی به ستاندارد کردنی کارامه‌یی زیاتره. پێکهاته‌ی یهکدهستکراوی ئابوری-سیاسی ده‌وڵه‌تی وه‌ڵاتی هاوچه‌رخ ،له ژێر ناوی یه‌کده‌ست کردنی مێژوی نه‌ته‌وه ، به‌ره‌و یه‌کده‌ست کردنی کولتوری و سڕینه‌وه‌ی ماده ” بیانیه‌کان” ناو کولتوری نه‌ته‌وه‌یی-به پێێ پێناسه‌کردنی ره‌سمی- هه‌نگاو ده‌نێت.یه‌کده‌ست کردن له رووی زمانه‌وه له سه‌ر بنه‌مای گشتگیر کردنی زمانی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت له ناو یه‌که‌یه‌کی جوگرافیایی نه‌ته‌وه‌یی یان وڵات یه‌کێکه له کۆڵهکهسهرهکیهکانی پرۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌کردن به تایبه‌ت له زێدهگهراترین شێوازی ئایدۆلۆژیان نه‌ته‌وه باوه‌ر.
ده‌توانین نمونه‌ی به‌ربڵاوی ئه‌م ئه‌زموونه و مه‌یله مێژوویه له فه‌رانسای سه‌رده‌می ناپلیۆن و ئاڵمانیای بیسماری و قۆناغه‌کانی دواتر تاکوو کۆتایی شه‌ری جیهانی دوهه‌م له‌م دو وه‌ڵاته‌دا ببینین.به‌ڵام خاڵێکی دیکه که ده‌بێت له بیرمان بێت ئه‌مه‌یه که پرۆژه‌کانی به نه‌ته‌وه کردن له ژێررۆشنایی ئامانج خوازیه زێدهگهرا نه‌ته‌وه‌خوازانه‌ی تێکه‌ڵکراو له ته‌ک توخم خوازی(نه‌ژاد خوازی) ، که پاڵپشتی ئایدیۆلۆژیکی ئهوروپامیحوهری بوو له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، به هه‌ڵایساندنی دو شه‌ری سامناکی جیهانی له نیوان نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا ، له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌م لاوه کاریگه‌ریه بڕنده‌که‌ی خۆی له‌و وڵاتانه‌ی که دایکی ئایدۆلۆژیای ناسیۆناڵیستی بوون له ده‌ست داوه و کاڵ بوه‌ته‌وه.هه‌ڵبه‌ت نابێت ئه‌وه‌ش له بیر بکه‌ین که پرۆژه‌ی به‌نه‌ته‌وه کردن به درێژایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و تا کۆتایی شه‌ڕی جیهانی دوهه‌م له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌که‌ی خۆی نزیک بوه‌ته‌وه.واته نه‌ته‌وه ئه‌وروپایه‌کان به ژێرخانی ئابوری،سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستی هاوبه‌شی سهربهنهتهوهیهک بوون و زمانی نه‌ته‌وه‌یی ماوه‌ی دووسه‌ده‌یه له ناو هه‌ناوی پرۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه‌کردن سهریاین هه‌ڵداوه و درێژه به ژیانیان ده‌ده‌ن. به واتایه‌کی دیکه ” رۆحی نه‌ته‌وه‌یی” دوو سه‌ده‌یه که له ئه‌واندایه و به سه‌ر پێوه‌نیه ئه‌تنی و خێڵه‌کیه‌کان دا زاڵ بووه.
به‌ڵام به دابه‌زینی هێز و توندوتۆڵی ئایدۆلۆژیا نه‌ته‌وه باوه‌ری زێده‌رۆیانه له‌پاش شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی له وڵاتانی ئه‌وروپا ، به‌تایبه‌تی له پاش شۆرشی نوێی پیشه‌یی له نیوسهدهی دوهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م که گۆڕانکاری به سه‌ر ژوربینا ئابوریه‌کانی ئابوری نه‌ته‌وه‌یی که میراتی شۆرشی پیشه‌یی سه‌ده‌ی نۆزده بوو هێنا پێکهاته‌ی ئابووری پیشه‌یی له صوارچێوهی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رهێناو کردویه‌تیه جیهانی، سنوره نه‌ته‌وه‌یه‌کان به‌روی یه‌کگرتنێکی سیاسی و ئابوری له یه‌که‌یه‌کی گشتگیرتری ئه‌وروپیدا کراونه‌ته‌وه. ده‌رئه‌نجامێکی گرینگی ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له ئایدیا یه‌کده‌ستی کولتوری نه‌ته‌وه‌یی و تاک زمانی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و قبڵ کردنی پلۆرالیزمی کولتوری و زمانی له ناو یه‌کانگیری نه‌ته‌وه‌یی دا. چه‌ند کولتوری و چه‌ند زمانی له ئێستا دا به فه‌رمی ناسراوه و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن دهوڵهتهکانیشهوه پشتگیری لێده‌کرێت.له ئێستادا له روانگه‌ی ره‌سمیه‌وه ،فه‌ره‌نسی و ئاڵمانی و سویدی و ئیتاڵی به‌و که‌سه‌ی ده‌وترێت که هه‌ڵگری ناسنامه و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه به بێ له به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی که سه‌رچاوه‌ی بنه‌مای زمانی و کولتوری و ره‌گه‌زی ئه‌و چیه. به واتایه‌کی دیکه ” ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی” له پێوه‌ندی له ته‌ک هاوڵاتیبونی وه‌ڵاتێکدا پێناسه ده‌کرێت ، واته به‌هره‌مه‌ند بوون له ماف و پشتگیریه یاسایه‌کان و هه‌روه‌ها جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی هاوڵاتیه‌ک نه‌ک هیچ کارتێکه‌رێکی کولتوری و مێژویی و ره‌گه‌زی. سه‌باره‌ت به ئێران وه‌ک وتمان ئه‌م پرۆژه‌یه به نیوه ناچڵی ماوه‌ته‌وه و له ئێستادا ده‌بێت له روانگه‌یه‌کی گونجاو له گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌و جیهانه‌ی که له ئێستادا تیای ده‌ژین و له سه‌ر پرسی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی راوهستهبکهین ، واته له روانگه‌ی قبوڵ کردنی فره کولتوری ئه‌تنی له ناو یه‌که‌یه‌کی ئابوری سیاسی نه‌ته‌وه‌یی.

سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی – شرق
Sunday, October 17, 2010
کاریگه‌ری نیچه له سه‌ر وێژه و ئه‌ندێشه‌ی رۆژئاوا
له فارسیه‌وه: محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
نیچه بیرمه‌ندێکه که له دو سه‌ده‌ی رابردوودا زۆرترین کاریگه‌ری داناوه. که‌م تاکورت له سه‌رجه‌م بواره‌کان- له وێژه و هونه‌ر بگره تا فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت و ئه‌خلاق – کارتێکردنی نیچه به‌رچاو ده‌که‌وێت و ده‌توانین بڵێین ئه‌ندێشه‌ی رۆژئاوا و له په‌نجا ساڵی رابردوو ئه‌ندێشه له سه‌رانسه‌ری جیهان ، به جۆرێک له جۆره‌کان له ژێر کاریگه‌ری ئه‌ودا بووه. هه‌ڵبه‌ت وه‌ک ده‌شبینین ئه‌م کاریگه‌ریه هه‌ندێکجار به‌رزی و نزمی به خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام له به‌رچاو نه‌گرتنی نیچه له‌م سه‌رده‌مه‌دا کارێکی شیاو نیه.

هه‌موکات باشترین رێگا بۆ تێگه‌یشتن له ئه‌ندێشه‌ی هه‌ر فه‌یله‌سوفێک ئه‌وه‌یه بڕوانینه ئه‌و پرسانه‌ی ئه‌و بیرمه‌نده خۆی پێوه خه‌ریک کردوون. بنچینه‌یی ترین مژارێک که نیچه له سه‌رده‌می خۆی دا دونیای رۆژئاوای له گه‌ڵدا ده‌سته‌ویه‌خه دهتیت، قه‌یرانی قوڵی کولتوری و هزری بوو که نیچه کاکڵه‌که‌ی له ره‌سته‌ی ” مه‌رگی خوودا” و سه‌رهه‌ڵدانی “نیهیلیسم” هێنابووه سه‌رزمان.نیچه بۆی ده‌رکه‌وتبوو ئه‌ندێشه‌ی کلاسیکی ئایینی و مێتافیزیایی قورسایی نه‌ماوه و که‌لێنێکی کردوه‌ته‌وه که زانستی نوێ توانای پڕکردنه‌وه‌ی نیه. بۆ پاراستنی ته‌ندروستی شارستانیه‌ت که له روانگه‌ی نیچه‌وه رووبه‌رووی مه‌ترسیه‌کی گهورهببوهوه، ده‌بوایه جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ تێڕوانینه ئایینی و فه‌لسه‌فیه‌کانی رابردوو بدۆزرێته‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ،نیچه له یه‌کێک له یه‌که‌م به‌رهه‌مه‌کانیدا-له‌دایکبوونی تراژدیا- رووی کرده هونه‌ری یۆنانیه‌کانی که‌ونار و گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی گه‌شانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی مرۆڤی مۆدێرن که بێبه‌ش ماوه‌ته‌وه له ئه‌وینداری ئایینی و دڵنیایی عه‌قڵی و کرداری، ده‌بێت له هونه‌ردا لێگه‌رینی بۆ بکرێت. به‌ڵام له به‌رهه‌مه‌کانی دواتریدا ،به‌ره‌به‌ره نیچه هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕی و زیاتر له هونه‌ر و زمان‌ناسی مێژوویی که پسپۆری تایبه‌تی خۆی بوو به‌ره‌و فه‌لسه‌فه و به‌تایبه‌تی ره‌خنه له دیارده کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوری و روناکبیریهکان حه‌زی خۆی نیشان دا. له‌م قۆناغه‌دا که له‌راستیدا دوایین ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی ته‌ندروستی ئه‌و بوو تا ئه‌و کاته له ساڵی 1889 تووشی شێت بوون بوو ، نیچه به‌پێزترین به‌رهه‌مه‌کانی خۆی خوڵقاند له‌وانه: “زه‌رده‌شت وه‌های وت”، له سه‌رووی باشه و خراپه،زانستی به‌زم ئامێز، خۆرنشینی بته‌کان، ده‌جاڵ. له‌م نوسراوانه‌دا ده‌بینرێت که نیچه له‌و بڕوایه‌دایه که بۆ زاڵبوون به سه‌ر نیهیلیسم دا ، خۆ بواردن له تێڕوانینه ره‌هاکانی ئایین و میتافیزیا به‌س نیه و ده‌بێت له سۆنگه‌یه‌کی به‌ته‌واوه‌تی نوێوه بڕوانینی ژیان و دونیا.
له راستیدا مه‌به‌ستی نیچه له ” مه‌رگی خوودا” رۆچوون و له ئه‌نجامدا مه‌رگی روانینی کریستیانی و ئه‌خلاقی کریستیانیه بۆ ژیان و دونیا.نیچه ئه‌م تاوانه مه‌زنه(واته کوشتنی خوودا) که ده‌ڵێت له سه‌ر ده‌ستی مرۆڤ ئه‌نجام دراوه به‌ڵام هێشتا هه‌واڵه‌که‌ی به ئێمه نه‌گه‌یشتوه ، هه‌م روداوێکی کولتوریه هه‌میش دیارده‌یه‌کی فه‌لسه‌فیه، به بڕوای ئه‌و ده‌بێت ئه‌و روداوه بکرێته ده‌سپێکێک و بێبه‌زه‌ییانه و له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌موو شته‌کان- ژیان و دونیا و هه‌بوونی مرۆڤ و شوناس و ئه‌خلاق و به‌هاکان- سه‌رله‌نوێ ههڵسهنگێندرێنهوه.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش وه‌بیر بهێنرێته‌وه که ته‌نانه‌ت هۆگرانی نیچه‌ش کۆک نین له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌و پرسانه‌ی نیچه هه‌ڵوێستی ده‌رباره‌یان گرتوه هه‌مان ئه‌و پرسانه‌ن که فه‌یله‌سوفه‌کانی پێش خۆی و پاش خۆی روبه‌رویان بوه‌ته‌وه، یان لانی که‌م هه‌ندێک له‌و شتانه‌ی ئه‌و باسیان لێوه‌ده‌کا به‌ته‌واوه‌تی پرسێکی تازا وروژاون. ئه‌وه‌ی که ئاشکرایه نیچه به توندی ره‌خنه‌ی له فه‌یله‌سوفه‌کانی پێش خۆی و سه‌رده‌می خۆی ده‌گرت و هه‌ر له بنچینه‌وه خۆی له ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وان دورده‌خسته‌وه. شێوازی نوسینه‌که‌شی کێشه‌ی تێگه‌یشتن له به‌رهه‌مه‌کانی قورس‌تر ده‌کات ،هه‌ندێکجار به به‌ڵگه و شیکاری و بههندێک جار مشت‌ومڕ ئامێز و جارجاریش به خه‌ستی شاعیرانه و ته‌ژی له خوازه و جوانکاری وێژه‌یین.
به گشتی سێ جۆره خوێندنه‌وه له نێوان فه‌یله‌سوفه‌کاندا بۆ ئه‌ندێشه‌کانی نیچه کراون. تاقمێک ئه‌ویان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه و له‌و بڕوایه‌دان که نوسراوه‌کانی نه‌ک هه‌ر نیشانده‌ری مه‌رگی ئه‌ندێشه‌ی ئایینی و میتافیزیایین به‌ڵکو نوێنه‌ری مه‌رگی فه‌لسه‌فه‌ن و نیچه‌ش بۆ خۆی نیهیلیستێکی تۆخه که ده‌یهه‌وێت به فرت و فێڵی وێژه‌یی ، ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤ له کۆت و به‌ندی پرسه پێوه‌ندیداره‌کان به مه‌عریفه و راستی قوتار بکات. هه‌ندێکی دیکه‌ش نیچه‌یان زۆر به‌لاوه په‌سند بووه و له‌و باوه‌ره‌دان که نیچه به‌و رێکاره‌ی که پێشکه‌شی کردوه و له بنه‌ڕه‌ته‌وه فه‌لسه‌فه‌ی خستوه‌ته سه‌ر رێگایه‌کی نوێ و جۆره تێڕوانینی ئه‌و بۆ پرسی راستی و مه‌عریفه تاکه رێگا چاره‌ی زاڵبوونه به سه‌ر نیهیلیسم دا.
روون و ئاشکرایه که نیچه له‌و بڕوایه‌دا بووه که هزری مرۆڤ جۆنایهتی شرۆڤه‌یی و راڤه‌یی هه‌یه و ئه‌وانه‌ش که پێیان وایه ده‌توانرێت راسته‌و خۆ بگه‌ن به راستیه‌کان خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن، به بێ له به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که راستی له گه‌وهه‌ری خۆیدا چۆناو چۆنه، مه‌عریفه‌ی ئێمه ده‌رئه‌نجامی راڤه و تێگه‌یشتنی ئێمه‌یه بۆ راستی.هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان دێت بیکه‌ین ئه‌وه‌یه سه‌رله‌نوێ شێوازی تێگه‌یشتن و بههاکانیشمان بخه‌ینه‌وه به لێکۆڵینه‌وه. گرینگ‌ترین رێگای ئه‌م کاره‌ش له روانگه‌ی نیچه‌وه ریشهناسیه، واته لێکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی که داخۆ راڤکردن و به‌هاکانمان له کوێوه هه‌ڵقوڵاون، له لایه‌کی دیکه‌وه ، ده‌بێت له گۆشه‌نیگا و دهلاقهکانمان بۆروانین وهکۆڵین ؛ چون ئه‌گه‌ر راستی ره‌ها بۆ بونهوهرانێکی وه‌ک ئێمه بوونی نه‌بێت ، ئه‌و شته‌ی پێی ده‌ڵێین راستی بێ شک په‌یوه‌سته به گۆشه نیگا و ده‌لاقه‌ی ئێمه بۆ روانین. به‌ڵام ئه‌مه کۆتایی چیرۆکه‌که نیه. راسته که مه‌عریفه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی راڤه‌کاری و گۆشه‌نیگاکان به شێوازێکی ره‌ها بوونی نیه ، به‌ڵام به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وردته له ریشه‌ی به‌هاکان و لێگه‌رینێکی زیاتر له گۆشهنیگاکاندا ده‌توانین شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌مان بگه‌یه‌نینه ئاستێک که چ له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و چ له په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ سروشت دا بگه‌یه‌نه تێگه‌یشتنێکی قوڵتر و خۆ له مه‌ترسی نیهیلیسم که به هۆی روخانی به‌ها ئاینی و فه‌لسه‌فیه کلاسیکه‌کانه‌وه روبه‌رومان بوه‌ته‌وه ، ببوێرین.
تێگه‌یشتنێکی قوڵتر که نیچه بۆ خۆی له دوای نکۆڵی کردن له بوونی خوا و گه‌وهه‌ری بوونی رۆح پێی گه‌یشت، له دو بنه‌مای سه‌ره‌کیدا کورت ده‌کرێته‌وه: یه‌که‌م ویستێک که مه‌یلی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاته، ئه‌وی دیکه‌یان گه‌رانه‌وه یان دوپات بوونه‌وه‌ی هه‌تاییه، که بهدهاخهوه هه‌ردوکیان که‌وتونه‌ته به خراپ لێکدانه‌وه و خراپ لێتێگه‌یشتن و به‌کارهێنانی چه‌وت. ئه‌وه‌ی نیچه ده‌رباره‌ی هه‌رکام له‌م دووانه‌وه ده‌یڵێت به‌ده‌ر نیه له ناروونی و لێڵی و قسه‌کردن له سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره‌ش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دایه، به‌ڵام واپێده‌چێت مه‌به‌ست له ویستێک که مه‌یلی به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات هه‌یه ئه‌مه بێت که هه‌ر به‌شێک له سروست به به‌رده‌وامی له گه‌شه‌کردن و جوڵه‌دایه و له هه‌وڵی زیاد کردنی ده‌سه‌ڵاته له به‌رامبه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌دا. ئه‌م وزه سروشتیه ده‌توانێت له مرۆڤه‌کاندا به شێوازی جۆراو جۆر-بونیادنه‌ر یان رووخێنه‌ر- خۆی بنوێنێت ، که به‌ته‌نیا یه‌کێک له‌و شێوازانه دامه‌زراوه‌ی سیاسی و ئایینی و هونه‌ری و ئه‌خلاقی و فه‌لسه‌فیه. پرسی دوباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌تاییش وه‌ک دیاره هه‌ر له‌م چوارچیوه دایه و مه‌به‌ست لێی تێڕوانینێکی سه‌لمێنه‌رانه و دیانپێنهرانهیه به ژیان به هه‌موو به‌رزی و نزمیهکانیهوه.
یه‌کێکی دیکه له بیردۆزیه‌کانی نیچه که کاریگه‌ریه‌کی قوڵی له سه‌ر هونه‌رمه‌ند و بیرمه‌نده‌کانی دوای خۆی دانا چه‌مکی ” سوپه‌ر مان ” بوو- به واتای ئه‌گه‌ری ده‌رکه‌وتنی مرۆڤگه‌لێک که له روی سه‌ربه‌خۆیی و داهێنانه‌وه جیاوازن و بهرهوسهرترن له ئاستی ” کۆمه‌ڵانی مێگه‌ل ئاسا” یان ” عوام کالانعام (کۆمه‌ڵه‌خه‌ڵکی مهر ئاسا)” که به ئه‌خلاقی ” رابه‌رایه‌تی” (به دوور له ئه‌خلاقی نزمی کۆیلایه‌تی) رازاونه‌ته‌وه.
باسی تێر و ته‌سه‌لتر سه‌باره‌ت به ئه‌ندێشه‌کانی نیچه و په‌ل وپۆ و لقه‌کانی ئه‌ندێشه‌که‌ی له‌م ده‌رفه‌ته کورته‌دا ده‌ست نادات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌م کورته باسه‌شدا وردبحنهوه توانای بیرکردنه‌وه‌کانی نیچه و کارتێکردنه‌کانی له بواره تیوری و کرداریهکانمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. با ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین که کارتێکردنه‌کانی نیچه هه‌مووکات پێشوازی لێنه‌کراوه. هه‌ندێک بۆ نمونه وه‌ک نوسه‌ر و ره‌خنه‌گری ئه‌مریکی ئالێن بلۆم باس له‌وه ده‌کات که نیچه به‌هاکانی خستوه‌ته بواری نیسبیه‌ت و تێکیداون و چه‌مکه بنچینه‌ییه‌کانی ئه‌خلاقی وه‌ک- چاکه‌کاری و گه‌نده‌کاری، باشه و خراپه و خواناسی و هتد – خستوه‌ته به‌ر گومان پرسیار و مێشکی گه‌نجانی به‌لارێدا بردوه. به‌ڵام له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌مه راستیه‌که که له‌م سه‌رده‌مه‌دا کتێبه‌کانی نیچه ره‌نگه زیاتر له رابردوو له سه‌رانسه‌ری دونیا ده‌خوێندرێنه‌وه و بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی زۆرینه‌ی خوێندنگه فه‌لسه‌فیه‌کانی هاوچه‌رخ – وه‌ک مۆدێرنیسم و پێکهاته شکێنی و …- ده‌بێت بۆ دواوه و بۆ لای نیچه بگه‌رێینه‌وه.

Tuesday, July 6, 2010
راوه‌سته‌یه‌ک له سه‌ر ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ست بوونی عێراق به هێڵی بۆری غازی ناباکۆ
وه‌رگێڕان: محه‌مه‌د ئه‌مینی
سه‌رچاوه ماڵپه‌ری ئیراس
لێدوانی کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به دابین کردنی غازی ” ناباکۆ” جارێکی دیکه بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی وزه‌ی باکوری عێراق بۆ ئه‌وروپای له رێگای تورکیاوه ،بوه هۆی ورژاندنی ئه‌م پرسه‌ی که ئاخۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌رێم یان ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌م مژاره‌دا بڕیارده‌ری سه‌ره‌کین . پرسی په‌یوه‌ست بوونی عێراق به پرۆژه‌ی ناباکۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له دانیشتنی مانگی ته‌موزی رابرودو له ئانکرا که مۆرکردنی گرێبه‌ستی نێوده‌وڵه‌تی ناباکۆی لێکه‌وته‌وه ، باسی لێوه‌کرا. مالیکی رایگه‌یاند عێراق ده‌توانێت به ده‌رهێنانی غازی باکوری عێراق له ساڵێک دا 15 میلیار مه‌تر سێجا غاز برژێنێته هێڵی بۆری ناباکۆ. ئه‌مه له کاتێکدایه به‌رپرسه کورده‌کان له باکوری عێراق ناوه ناوه به مه‌به‌ستی هه‌نارده‌کردنی سامانی نه‌وت و غاز بۆ ئه‌وروپا له گه‌ڵ کۆمپانیا رۆژئاواییه‌کان ده‌که‌ونه دانووسانه. نوێترین هه‌نگاو له‌مباره‌یه‌وه له لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌ڵگیرا. به‌رهه‌م ساڵح له وتووێژێکی دا له گه‌ڵ سی ئێن ئێن ی ئه‌مریکا رایگه‌یاند هه‌نارده‌کردنی غاز یه‌کێکه له‌مافه ده‌ستوریه‌کانی کورده‌کانی عێراق و جه‌ختیشی کرده‌وه به‌رێوبه‌رایه‌تی کوردی له باکوری عێراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به رێگای هێڵی ناباکۆ غاز بۆ ئه‌وروپا وهگوازێت.
ئه‌م وتانه‌ی به‌رهه‌م به خێرایی له تۆڕهئهنتهرنهتیهکانی باکوری عێراق بڵاوکرایه‌وه و له راگه‌یاندنه‌کانی تورکیاش دا ره‌نگی دایه‌وه. رۆژنامه‌ی میلیه‌تی تورکی له ژێر ناونیشانی ” غازی کورد بۆ ناباکۆ” نوسی: سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌رێوبه‌رایه‌تی کوردی له باکوری عێراق به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ست بوون به پرۆژه‌ی ناباکۆ له گه‌ڵ تورکیا که‌وتونه‌ته دانوسانه‌وه. ئه‌م رۆژنامه هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی : به‌رێوبه‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هه‌ر ئێستا وێڕای ناره‌زایه‌تیه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌نی، به‌رده‌وامه له ده‌رهێنانی نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه‌و ئێستاش له هه‌وڵی ده‌رهێنانی غاز دایه. به‌رهه‌م له وتووێژ له گه‌ڵ سی ئێن ئێن باسی له‌وه کردوه که باکوری عێراق خاوه‌نی پاشکهوتێکه که رێژه‌که‌ی ده‌گاته سێ بۆ شه‌ش میلیار مه‌تر سێجا غازی سروشتی و بهرێوبهرایهتیهکهیان ده‌یهه‌وێت له‌و غازه سودمه‌ند بێت
کۆمپانیا “ئو.ئێم.ڤی” نه‌مسایی وه‌ک یه‌کێک له هاوبه‌شه‌کانی کۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی ناباکۆ پێشتر رایگه‌یاندبوو به‌رهه‌مهێنانی غاز له گۆره‌پانه‌کانی باکوری عێراق له لایه‌ن کۆمپانیای “پیرێل” ی که‌نه‌دی و هه‌نارده‌کردنی له رێگای هێڵی غازی ناباکۆ له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو به ئه‌نجام ده‌گات. هێڵی بۆری غازی ناباکۆ به درێژایی سێ هه‌زار کیلۆمه‌تر ،پرۆژه‌یه‌که که به‌نیازه رێگای نوێ گواستنه‌وه غازی ئاسیای ناوه‌راست و رۆژهڵاتی ناوه‌راست به رێگای وه‌ڵاتانی تورکیا و بولگاریا و رۆمانیا و هه‌نگاریا و نهسا بگه‌یێنێته ئه‌وروپا. پرۆژه‌ی ناباکۆ له لایه‌ن یه‌کیه‌تی ئه‌وروپاوه پشتگیری لێده‌کرێت و به پێی پێشبینیه‌کانی ئه‌م یه‌کیه‌تیه ، ئه‌و پرۆژه‌یه رێگایه‌ک ده‌بێت بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی پێویستی ئه‌وروپا بۆ هاورده‌کردنی غازی سروشتی له روسیاوه. “ئێم . ئۆ.ڤی” نه‌مسایی، “ئار،ده‌بلیو،ئی” ئا‌ڵمانیا ،”بوتاش” ی تورکیا ،”بۆلگار غاز” ی بۆلگاریا، “ترانس غاز” ی هه‌نگاریا ئه‌ندامانی کۆنسێرسیۆمی ناباکۆن.
کۆمپانیای حکومی هێڵه‌کانی بۆری نه‌وت و غازی تورکیا (بوتاش) هیواداره غازی هه‌رێمی کوردستانی عێراق تا ساڵی 2014 به رێگای پرۆژه‌ی هێڵی بۆری غازی نابکۆ وه بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وروپا. ئاشکرایه که حکومه‌تی به‌غداد ئه‌م رێکه‌وتنانه به پێچه‌وانه‌ی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌زانێت و داواکاره حکومه‌تی ناوه‌ندی له‌م بواره‌دا بڕیارده‌ر بێت. تورکیا که له هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه ستراتیژیهیه که ببێته ناوه‌ندی سه‌رکی ترانزیتی وزه له ناوچه‌که دا، راشکاوانه هه‌ڵوێستی خۆی له‌مباره‌یه‌وه ده‌رنابڕێت و ده‌یهه‌وێت ئه‌م پرسه له نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و به‌رێوبه‌رانی هه‌رێم دا یه‌کلایی بکرێته‌وه.له هه‌مان کاتدا تورکیا له هه‌وڵی ئه‌وه دایه به به‌رده‌وامی رۆڵێکی کارا و دیاریکه‌ری هه‌بێت له هاوکێشه‌کانی گواستنه‌وه‌ی وزه له ناچه‌که‌دا. له‌م چوارچێوه‌ش دا چه‌ندین گرێبه‌ستی له گه‌ڵ کۆماری ئازه‌ربایجان مۆر کردوه و به مه‌به‌ستی ده‌رهێنان و به‌کارهێنان و گواستنه‌وه‌ی غازی ناوچه‌ی پارسی باشوور(ئێران) و گواستنه‌وه‌ی غازی تورکه‌مه‌نستان له رێگای خاکی ئێرانه‌وه چه‌ندین رێکه‌وتننامه‌ی واژۆ کردوه به‌ڵام ئه‌م رێکه‌وتننامانه هێشتا نه‌کراون به گرێبه‌ست.
چاودێران و شاره‌زایان له ئه‌نکه‌ره به ئاماژه‌دان به مامڵه‌ی نوێی تورکیا له گه‌ڵ کورده‌کانی باکوری عێراق وئه‌و وتووێژه سێقۆڵیانهی له نێوان “ئه‌نکه‌ره-واشنتۆن- به‌غدا” له مه‌ڕ چاره‌نووسی بوونی پارتی کرێکارانی کوردتان له باکوری عێراق له ئارادایه و په‌یره‌و کردنی سیاسه‌ته ستراتیژیه‌کانی ئه‌نکه‌ره بۆ به‌شداریکردن له پرۆژه گرینگه‌کانی وزه و ژێربه‌نایی له عێراق ، له‌و بڕوایه‌دان تورکیا نه‌ک هه‌ر دژایه‌تی ناکات له به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و غازی باکوری عێراق له خاکه‌که‌یه‌وه ، به‌ڵکو به جۆرێک به دوای ئه‌وه‌وه‌یه که له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی گه‌شه‌پێبدات. هه‌ر به وته‌ی ئه‌م شاره‌زایانه سیاسه‌تی ده‌روه‌ی تورکیا که سوکانه‌که‌ی به ده‌ست ئه‌حمه‌د داوود ئوغلوه، سیاسه‌تی ” براوه- براوه” له به‌رامبه‌ر باکوری عێراق گرتوه‌ته به‌ر و به مکوم کردنی په‌یوه‌ندی ئابووری و که‌رتی وزه له نێوان تورکیا و کورده‌کانی باکووری عێراق جۆرێک به یه‌که‌وه به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو لای لێده‌که‌وێته‌وه و به‌م رێگایه‌ش له لایه‌ک پێوه‌ندی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا و به‌رێوبه‌رایه‌تی باکوری عێراق ده‌که‌وێته بوارێکی شیاو و له لایه‌کیش بازرگانی پڕ قازانجی وزه له نێوان ئه‌م دوو وه‌ڵاته‌دا ده‌بێته گه‌رنتیه‌ک بۆ خۆ دوور خستنه‌وه‌ی کورده‌کانی عێراق له “په که که”
هه‌ر به وته‌ی ئه‌م شاره‌زایانه له ئه‌نجام دا به ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق رێگه‌چاره‌یه‌ک ده‌دۆزێته‌وه بۆ گه‌یشتن به رێکه‌وتنێک له گه‌ڵ کورده‌کانی ئه‌و وڵاته له سه‌ر ده‌رهێنانی سامانه هایدرۆکاربۆنیهکانی ناوچه‌ی باکوری عێراق که ئه‌مه‌ش درگایه‌کی نوێ به رووی تورکیا دا ده‌کاته‌وه که هه‌نگاو به هه‌نگاو و زیره‌کانه به دوای به‌رفراوانتر کردنی بوونی ئابوری خۆیه‌تی له ناوچه‌که‌دا. ئه‌م وه‌رچه‌رخانه ده‌بێته هۆی هه‌رچی زیاتر به یه‌که‌وه به‌ستنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا و ئامریکا له ناوچه‌که‌دا و له پاڵ ئه‌م ده‌ستکه‌وته گرینگانه چه‌ندین ده‌ره‌نجامی دیکه‌شی لێده‌که‌وێته‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌م گۆرانکاریه ده‌توانێت پردی پێوه‌ندیه‌کانی تورکیا و عێراق به‌هێز بکات و تورکیا بواری سودمه‌ندبوونی فراوانتری بۆ بره‌خسێت له عێراقی دراوسێی که وڵاتێکه له سه‌دا ده‌ی سهرچاوهنهوتیهکانی جیهانی له خۆ گرتوه.تورکیا چه‌ندین رێکه‌تنامه‌ی گرینگی له گه‌ڵ به‌غدا مۆرکردوه بۆ کارکردنی کۆمپانیا نه‌تی تورکیا و کۆمپانیاکانی دیکه‌ی که‌رتی وزه و په‌یمانکاری له باکوری عێراق که رێکه‌وتنی به‌رێوبه‌رایه‌تی کوردی باکوری عێراق و حکومه‌تی ناوه‌ندی له سه‌ر هه‌نارده‌کردنی نه‌وت و غازی هه‌رێم ، ده‌توانيت رێگه خۆشکه‌ر بێت تاکوو رێکهتنامهکانی تورکیا و عێراق بکه‌ونه بواری به گرێبه‌ست بوون.
Thursday, June 17, 2010
هه‌ولێر.. رێوره‌سمی چله‌ی له‌سێداره‌دانی مامۆستا فه‌رزاد و هه‌ڤاڵانی
له پاركی سامی عه‌بدولره‌حمانی شاری هه‌ولێر، رێوره‌سمی چله‌ی زیندانیانی سیاسی كوردی له‌سێداره‌دراو، مامۆستا فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، شیرین عه‌له‌مهولی، فه‌رهاد وه‌كیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و مه‌هدی ئیسلامیان به‌ڕێوه‌چوو.
Tuesday, June 8, 2010
دادپه‌روه‌ری و ئاسایشی جیهانی
نوسه‌ر: محه‌مه‌د جه‌واد جاوید
وه‌رگێڕان محه‌مه‌د ئه‌مینی
وه‌رگێڕان محه‌مه‌د ئه‌مینی
تێڕامان له گه‌شه‌سه‌ندنی هزر و مافی مرۆڤ له جیهان ئه‌م پرسیاره‌مان له‌لا ده‌وروژێنێت ؛ئایا له بنه‌ڕه‌تدا ئاراسته‌ی گۆڕانکاریه‌کانی سیسته‌می نێونه‌ته‌وه‌یی له ئێستادا، به‌ره‌و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی مافپه‌روه‌ر و داد خوازانه‌یه؟ به وته‌یه‌کی دیکه، تا چ راده‌یه‌ک ده‌توانین چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بکه‌ین به رێکخستنه‌وه‌یه‌ک له یاساکان دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنێت و ئه‌م ئاواته له مێژینه‌ی مرۆڤایه‌تی بهێنێته دی؟
بمانهه‌وێت و نهمانههوێت ئه‌م پرسیاره به‌ره‌و دو روانگه‌ی جیامان ده‌بات. له روانگه‌یه‌کی گهشنینانه ئه‌گه‌ری هاتنه‌دی ئه‌م ئاواته بگره له داهاتوویه‌کی دووریشدا هه‌یه.روانگه‌ی ئامانج گه‌را بۆ هه‌بوون پشتگیری له‌م تێڕوانینه ده‌کات و لهوبوایهدایه که له ئه‌نجام دا به یارمه‌تیده‌رێک یان به بێ یارمه‌تیده‌رێک مرۆڤ هه‌م له ئێستادا توانای به‌رقه‌رار کردنی دادپه‌روه‌ری هه‌یه هه‌میش بێجگه له چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری ئامانجێکی دیکه‌ی له داهاتوودا نیه. ژان ژاک رۆسۆ(1778-1712) فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی له سه‌ده‌ی 18 و باوکی شۆڕشی 1789 ی فه‌رانسا، بڕوای به وه‌ها توانایه‌ک له مرۆڤدا هه‌بوو. له‌م روانگه‌یه‌دا مرۆڤه‌کان به ده‌ستبه‌ردار بوون له هه‌ندێک له ئازادیه‌کانیان له پێناو ژیان کردن له هه‌لومه‌رجێکی ته‌بایی و ئاسوده کۆده‌بنه‌وه تاکوو هه‌ر تاکێک بتوانێت له مافه مرۆڤی و شارستانیه‌کانی خۆی سوودمه‌ند بێت.
ئه‌م ده‌ربازبوونه له دۆخی نادادپه‌روه‌رانه(دۆخی سروشتی) به‌ره‌و دۆخی دادپه‌روه‌رانه(کۆمه‌ڵگای شارستانی) ته‌نیا له ژێر سێبه‌ری لێکتێگه‌یشتنی مرۆڤه‌کان دێته دی که به گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی ناسراوه. بۆ دامه‌زراندنی وه‌ها پێکهاته‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه پێویسته حکومه‌تێکی هه‌ڵقوڵاو له ویستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بواری دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئازادی بره‌خسێنێت. لێره‌دا گوێڕایه‌ڵ بوون بۆ یاسا و حکومه‌تی زۆرینه ، رێک خودی ئازادیه. به‌ڵام جیا له‌و ره‌خنانه‌ی له‌م روانگه‌یه ده‌گیرێن به هۆی ئه‌گه‌ری گۆڕینی وه‌ها حکومهتێت بۆ دیکتاتۆری زۆرینه، پرسیاری سه‌رکی ئێمه له سه‌ر تواناکانی په‌ره‌سه‌ندنیه‌تی تا ئاستی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی جیهانی که دادپه‌روه‌ری و دابین کردنی ئاسایشیش گه‌رنتی بکات.
هه‌ندێک له ره‌خنه‌گره‌کان وه‌ک مارکسیست و ئه‌نارشیسته‌کان له‌و بڕوایه‌دان ، گه‌رچی ره‌نگه بکرێت به شێوازی جیاواز، به گه‌شبینیه‌وه بگه‌ینه داهاتوویه‌کی دادپه‌روه‌رانه بۆ جیهان، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا ئه‌مه نه زۆرینه و نه تێکرای خه‌ڵک پێوه‌رێک نابن بۆ دادپه‌روه‌ری. ده‌وڵه‌تیش له‌م نێوه‌دا خۆی له خۆیدا دوشمنی ئازادیه.
له‌م پێناوه‌دا ئه‌وه‌ی که ئێمه زیاتر به‌ره‌و پێکانی ئامانجه سه‌ره‌کیه‌که‌ی بابه‌ته‌که‌مان ده‌بات تێڕوانینی تۆماس هۆبز (1588-1679) فه‌یله‌سوفی به‌ریتانی سه‌ده‌ی 17 یه.هۆبز به‌ر له رۆسۆ پێوه‌ندی نێوان گرێبه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی و کۆمه‌ڵگای شارستانی هێنابوه پاڵ یه‌ک به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوو که با سانایی بتوانرێت ئه‌م گرێبه‌سته به جیهانی بکرێت. ئه‌گه‌ر دڵه‌راوکێی رۆسۆ ئازادی بووبێت و ، لۆژیکهکهشی شۆڕشگێڕانه و پێکهاته‌ی هزریهکهشی ژیاندنه‌وه‌ی ئازادی سه‌ره‌تایی و چاکه‌کاری مرۆڤ بوونێت، ئه‌وا به پێچه‌وانه‌وه هۆبز به ره‌شبینیه‌وه ده‌ڕوانێت مرۆڤ و جیهان و وێڕای ره‌ت کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کراوه ، پشتیوانی له لۆژیکێکی کۆنسێرڤاتیانه ده‌کات که ئه‌وپه‌ڕی چاوه‌روانی کردن لێی دابین کردنی ئاسایشه نه‌ک ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی

به پێی ئه‌م تێروانینه‌ی دوایی تا ئه‌و کاته‌ی له جیهان دا ده‌سه‌ڵاتێک که هه‌موو وه‌ڵاته‌کان له سه‌ری رێککه‌وتبن که له پێناو دابین کردنی ئاسایشی گشتی و پارێزگاری کردن له بێده‌سه‌ڵاتان هه‌نگاو بنێت ، له ئارادا نه‌بێت، ئه‌وه‌ی باڵی به سه‌ر جیهاندا ده‌کێشێت دۆخی سروشتیه و ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی جیهان لێی بێبه‌ش ده‌بن دادپه‌روه‌ریه‌کی هه‌مه‌لایه‌ن ده‌بێت. بۆیه‌ش هه‌ر زلهێزێک په‌لاماری وه‌ڵاتێک ده‌دات و گرێبه‌ست و په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان ده‌بنه له‌ته لاپه‌ڕه‌یه‌کی بێ نرخ. له‌م دۆخه‌دا هه‌موو ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌نیا له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا ده‌جه‌نگێت. سه‌رکه‌وتنیش بۆ ئه‌و زلهێزانه‌یه که به وته‌ی مۆنێسکیۆ (1689-1755) خاوه‌نی رۆحی یاساکان، وه‌ک مێشه که‌رانه‌ی زه‌به‌لاح تاڵه‌کانی خانه‌ی جاڵجاڵۆکه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌پسێنن و ته‌نیا مێروه لاوازه‌کان به داوی ئه‌و یاسایانه‌وه ده‌بن. زلهێزه‌کان ته‌نیا بیر له ئاسایشی هۆبزی خۆیان ده‌که‌نه‌وه له دۆخی سروشتی‌دا و بۆ وه‌ڵاتانی جیهانی سێهه‌م و له گه‌شه‌سه‌ندندا، ئازادی له چه‌شنی رۆسۆیهکهی و کۆمه‌ڵگای شارستانی پێشنیار ده‌که‌ن. له ئه‌نجام دا ته‌نیا شتێک که له‌م سیسته‌مه نێونه‌ته‌وه‌یه بوونی نیه ئاسایش و ئازادیه
Subscribe to:
Comments (Atom)
The Iraqi government has banned the activities of Iranian Kurdish parties. According to a new decree by Iraq's National Security Adviso...
-
نوسه‌ر : مه‌جید موختاری وه‌رگێران: محه‌مه‌د حه‌سه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست گیرۆده‌ی سیسته‌می سیاسی نادیمۆکراتیک...
-
The war in Gaza has been going on for more than two weeks, some observers believe that the Kurdish media has a record of mistakes in cover...