وەك چاوەڕێ دەكرا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێككەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران راگەیاند، هەرچەندە یەكێتی ئەوروپا و بەرپرسانی ئێرانی باسیان لەوەكردووە كە لە رێكەوتنەكە دەمێننەوە، بەڵام چوونە دەرەوەی وڵاتێكی زلهێزی وەك ئەمریكا لەو رێككەوتنە بێكاریگەری نابێت. بۆتاوتوێ كردنی پرسی چارەنوسی رێكەوتنامەی نێوان وڵاتانی 5 +1 و ئێران میوانداری بەڕێز هێمن سەیدی، شرۆڤەكاری سیاسی و شارەزا لە كاروباری ئێرانمان كردوە.
Wednesday, May 9, 2018
Thursday, May 3, 2018
ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی: به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌سێداره‌دانی رامین راگیراوه
نه‌وا-محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
بڕیاربوو به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه، زیندانی سیاسی كورد “رامین حسێن په‌ناهی” كه له زیندانی شاری سنه به‌ندكراوه، له سێداره بدرێت، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌شی ماوه‌ی دوو رۆژ بوو گواسترابوه‌وه بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی، به‌ڵام ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ زیندانی گشتی و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بو بۆ ئه‌وه‌ی سزاكه‌ی له ئێستادا جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵام وه‌ك براكه‌ی ده‌ڵێت، سزاكه هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی، برای ئه‌و زیندانیه سیاسیه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆ نه‌وا هۆكاری راگرتنی بڕیاری له سێداره‌دانی براكه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه له رۆژانی رابردوودا رای گشتی له ناو ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه هاتوه‌ته ده‌نگ و گوشاره‌كانیان له‌سه‌ر حكومه‌تی تاران زیاد كردووه و له‌و رووه‌وه وتی: به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ی له دوو رۆژی رابردوودا له زیندانی ناوه‌ندی سنه به رامین درابوو، بڕیاربوو رۆژی پێنج شه‌ممه 3 ی ئایار كاتژمێر پێنجی به‌ره‌به‌یان له‌سێدار بدرێت، به‌ڵام دوای ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه به‌رینه‌ی له سه‌ر ئاستی كوردستان و ئێران به‌رامبه‌ر به‌و سزایه دروست بوو، هه‌روه‌ها هاتنه سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی كه داوایان كردبوو ده‌ستبه‌جێ سزاكه رابگیرێت، دواجار له ژێر گوشاری ئه‌و هه‌ڵوێست و ناڕه‌زایه‌تیانه، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رامین گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ به‌شی گشتی زیندانه‌كه.

سه‌رباری راگرتنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی رامین حسێن په‌ناهی به شێوه‌یه‌كی كاتی، وه‌ك براكه‌ی باسی لێ‌كرد، هێشتا سزاكه وه‌ك خۆی ماوه و له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی له ئارادایه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێران هه‌ست بكات رای گشتی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه بێده‌نگه. ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی له‌و روه‌وه وتی: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌شی گشتی زیندانی سنه، به‌و واتایه نییه، كه سزاكه به یه‌كجاری راگیراوه یان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و له هه‌ر كاتێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، كه سزاكه‌ی جێبه‌جێ بكرێت. هاوكات به بیریشی هێنایه‌وه كه ئه‌زمونی رابردووی كۆماری ئیسلامی ئێران نیشانیداوه، كه له بێده‌نگیدا زیندانیانی سیاسی له سێداره ده‌دات و هه‌ر كات هه‌ست بكات رای گشتی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی به‌ندكراوێك بێ ده‌نگه له سێداره‌ی ده‌دات، بۆیه ئه‌گه‌ر و مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی رامین به شێوه‌ی 100% تا ئێستاش له ئارادایه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ده‌نگ هاتنی رای گشتی كوردستانیان له به‌شه جیاجیاكان و هه‌ڵوێستی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی رامین حسێن په‌ناهی، له‌سه‌ر ئاستی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، داواكاری ئاراسته‌ی به‌رپرسانی باشوری كوردستان كراوه، كه بۆ رزگاركردنی گیانی ئه‌و زیندانیه سیاسیه كورده، په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی ئێرانه‌وه بكه‌ن و داوای راگرتنی سزاكه‌ی بكه‌ن، برای رامین له‌و باره‌وه رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان، هه‌ڵوێست له دژی ئه‌و سزایه وه‌رگیراوه و لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له‌سه‌ر هێڵ بوون و له‌سه‌ر ئاستی جیاجیا په‌یوه‌ندیان به به‌رپرسانی باشوری كوردستانه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی داوا له كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی تاران بكه‌ن جێبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایه رابگرێت.
رۆژی 23 ی حوزه‌یرانی ساڵی 2017 رامین و سێ گه‌نجی تری كورد له ناو ئۆتۆمبێلێكدا له نزیك شاری سنه كه‌وتنه به‌رده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران و له‌و هێرشه‌دا سێ گه‌نجه‌كه‌ی تر ژیانیان له‌ده‌ستدا و رامین به برینداری ده‌ستگیركرا.
دواتر رامین به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له حزبێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و بڕیاره‌كه له لایه‌ن دادگای باڵای ئێرانه‌وه په‌سه‌ند كرا و له رۆژانی رابردووش‌دا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه بۆ جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی تاكه كه‌سی و دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش راگه‌یه‌نرا، كه خوشكه‌زایه‌كی به ناوی نیشتمان له شۆكی بیستنی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی له‌سێداره‌دانی خاڵی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، پرۆسه‌ی دادگایی كردنی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه‌ی به نادادپه‌روه‌رانه ناوبردووه و فلیپ لۆته‌ر به‌ڕێوبه‌ری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوه‌كه، باسی له‌وه‌كردووه، دادگایی رامین له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر به‌ڕێوه‌چووه و له‌و ماوه‌یه‌شدا كه له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بووه، رێگه به پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌دراوه بیبینن. هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه ئه‌و زیندانیه سیاسیه كورده له ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه.
Subscribe to:
Posts (Atom)
Execution of two Kurdish prisoners in Iran
Two Kurdish prisoners were executed in Urmia and Birjand prisons. On the morning of Thursday, July 25, Kamran Sheikha, a Kurdish prisoner o...
-
ناسر فکوهی وه‌رگێڕان:محه‌مه‌د حه‌سه‌ن مرۆڤناسی فیمینیستی له ساڵه‌کانی 1970 و 1980 شان به شانی جوڵانه‌وه‌ی گشتی فیمینیستی له ناو بزوت...
-
/ دیدار: محه‌مه‌د ئه‌مینی/ چەتر پڕێس که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه دامه‌زرێنه‌ری هه‌ردوو سایتی (رۆژهه‌ڵات و رێنسانس) له دیمانه‌یه‌کی (چه‌تر)دا باس...