بڕیارە كتوپڕەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لە سوریا، زۆر كەس و لایەنی تووشی شۆك كردووە و هاوكاتبوونی راگەیاندنی ئەو بڕیارەش لەگەڵ هەڕەشەكانی توركیا بۆ پەلاماردانی باكوری سوریا و رۆژئاوای كوردستان، پرسیاری ئەوەی هێناوەتە ئاراوە كە چی بكرێت، بۆ ئەوەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی فورات لە بەرامبەر بە دووچار بوون بە چارەنوسی عەفرین بپارێزرێت و بە كەمترین زیان لێی دەربچێت. محەمەد حەسەن لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ هەر یەك لە عەبدولباقی یوسف، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی یەكێتی كوردی سوری و جەمیل رەحمانۆ، ئەندامی نوێنەرایەتی كانتۆنەكان لە هەرێم ئەو پرسە و چەند پرسێكی تری پەیوەست بە رۆژئاوای كوردستانی تاوتوێ كردووە.
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=66&znjera=2551
Thursday, December 20, 2018
Sunday, December 9, 2018
نانێك به نرخی مه‌رگ
هەواڵی كوژران و برینداربوونی كۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان رۆژانە لە میدیاكانەوە بڵاودەبێتەوە و بە پێی ئامارێك مانگی رابردوو 27 كۆڵبەری كورد بوونە قوربانی كە زۆرینەیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بووە، هاوكات هەڕەشەی بەرپرسانی سەربازی ئێرانیش لەو توێژە بەردەوامە دەڵێن، بە هیچ جۆرێك دەستیان لێناپارێزن. لەم رێپۆرتاژەدا محەمەد حەسەن، دیوە یاسایی و سیاسیەكانی كوشتاری كۆڵبەران و هەڕەشەكانی بەرپرسانی سەربازی ئێرانی لە گەڵ هەر یەك لە حسێن ئەحمەدی نیاز ، پارێزەر و یاساناس و حەسەن رەحمانپەنا ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە (رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران تاوتوێ كردووە).
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=66&znjera=2461
Sunday, October 7, 2018
ئێران به چڕی هێرشی كرده‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
محەمەد حەسەن
نه‌وا
سوپای پاسدارانی ئێران ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه جموجۆڵێكی سه‌ربازی له ناوچه‌یه‌كی فراوانی نێوان هه‌ردوو پارێزگای سنه و كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستپێكردووه و به وته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی پژاكیش، له ژێر ناوی مانۆڕی سه‌ربازی ئۆپراسیۆنێك له دژی بنكه و باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی رۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ر وه‌ك ئاماژه به كوژران و برینداربوونی 10 پاسدار ده‌دات.
باران بریتان، ئه‌ندامی مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) له لێدوانێكدا بۆ “رادیۆ نه‌وا” وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه مانۆڕێكی سه‌ربازی له ناوچه‌كانی نێوان شاهۆ و كۆساڵان به‌ڕێوه‌ده‌چێت وتی: له به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه مانۆڕه‌كه چۆته قۆناغی دووه‌مه‌وه و تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه ده‌كرێت و ژماره‌یه‌كی زۆر تانك و زریپۆش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كراون و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و هه‌لیكۆپته‌ر به سه‌ر به‌رزاییه‌كانی شاهۆ و كۆساڵان ده‌سوڕێنه‌وه.
وتیشی: رۆژی شه‌ممه 10 سه‌رباز برینداربوون، كه یه‌كیان دواتر گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام دیار نییه كه ئاخۆ پێكدادان روویداوه یان به هۆی مانۆڕه‌كه‌وه بووه.
باران بریتان باسی له‌وه‌شكرد، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی زه‌مینی سوپای پاسداران، محه‌مه‌د پاكپور، له ناوچه‌كه‌یه و مانۆڕه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پژاك راشیگه‌یاند: ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی رووده‌دات، نه‌ك مانۆڕ به‌ڵكوو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیه، چوونكه ئه‌و ناوچانه‌ی بۆردومان ده‌كرێت له شاهۆوه تا كۆساڵان شوێنی مانه‌وه‌ی “هه‌ڤاڵانی ئێمه” واته گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (یه‌ره‌كه)یه و ئه‌گه‌رچی له میدیاوه ئێران وه‌ك مانۆڕ وێنای ده‌كرد، به‌ڵام له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه كه‌ناڵی فه‌رمی حكومه‌تی ئێران له سنه، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز رۆماڵی ده‌كات و فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران له لێدوانه‌كانیاندا بۆ ئه‌و كه‌ناڵه وه‌ك هێرشێك بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی رۆژهه‌ڵات باسی لێده‌كه‌ن.
باران بریتان هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای شه‌ڕ و پێكدادان زۆره له نێوان گه‌ریلاكانیان و سوپای پاسداران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا شه‌ڕ هاتبێته ئاراوه، جارێ بۆ ئێمه‌ش رووننه‌بوه‌ته‌وه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشهاتێك رای گشتی و راگه‌یاندنه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.
جێی باسه سوپای پاسداران له رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی سه‌ربازی بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تایبه‌ت شنۆ، پیرانشار، بانه، سه‌رده‌شت، مه‌ریوان، هه‌ورامان و سه‌پێڵی زه‌هاو گواستبوه‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووش سوپای پاسداران به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوێك هه‌ر جۆره هاتوچۆیه‌كی له ناوچه‌ی شاهۆ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كردبوو.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و پاسداره‌ی رۆژی شه‌ممه كوژرابوو، ناوی “شۆڕش ساعیدی”ه و خه‌ڵكی شاری كامیارانه.

Thursday, October 4, 2018
لەسێدارەدانی بێ دادگایی
كاتێك زیندانیەكی سیاسی سزای لە سێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت، ئەگەر بە شكڵی و رواڵەتیش بێت بە پرۆسەیەكدا بە ناوی لێپرسینەوە (زۆرترین جار دانپیانانی زۆرەملێ)دادگایی كردن و دەركردنی سزا و تێهەڵچوونەوە و پشتڕاستكردنەوەی سزاكە و جێبەجێ كردنی تێپەڕ دەبێت، لە هەموو ئەو قۆناغانەشدا لانی كەم دەتوانێت پارێزەری هەبێت، بەڵام كوشتاری كۆڵبەران كە تا ئاستی رووداوەكانی هاتوچۆ بە ئاسایی لێیدەڕوانرێت، ئەگەر تەنها رۆبچینە ئەم لایەنەی دەبینین چ كارەساتێكی قوڵە:
مرۆڤێك كە قوربانی هەڵاواردن و پەراوێزخستنە، بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی روودەكاتە دژوارترین و مەترسیدارترین پیشە.. هێنان و بردنی كاڵا لە نێوان دوو سنور.. بە ئاسانی و لە چاوتروكانێكدا گیانی لێدەسەنرێت..
سەیر لەوەدایە كە ئەگەر رێكخراوەكانی داكۆكیكاری مافەكانی مرۆڤ و حزبەكان و چالاكوانان لەسەر بەندكراوێكی سیاسی دێنە دەنگ (كە دەبێت هەر واشبێت و ئەوەش كەمترین كارە لە پێناو ئەو بەندكراوانە) بەلام هەر ئەوان بەرامبەر بە تاوانێكی قێزەونتر واتە گیانكێشان و لەداردانی بێ دادگایی و لەدەرەوەی یاسای كۆڵبەران یەك لەسەر دەی ئەو هەستیارەشیان نییە…
كەیسی كوشتاری سیستماتیكی كۆڵبەران (بەڵێ سیستماتیك بەو بەڵگەیەی بكوژان و جێبەجێكارانی ئەو تاوانە بە دەیان ساڵە رووبەڕووی هیچ گرتن و لێپێچینەوەیەك نابنەوە، ئەمەش واتە بوونی ئیرادەی حاكم بۆ بەردەوامیدان بەو تیرۆر و كوشتارە) دەتوانرێت لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی كاری لەسەر بكرێت، وەك پەڵە و بەڵگەیەكی تری شورەیی و تاوانكاری رژێمی ئیسلامی ئێران بناسێنرێت و ناوی كۆڵبەر و كەیسی كوشتاری كۆڵبەرە هەر بەو ناوە بەجیهانی بكرێت..
Sunday, September 9, 2018
موشه‌كبارانی بنكه‌كانی حزبی دیموكرات له لایه‌ن ئێرانه‌وه
به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان
ئاماده‌كار محه‌مه‌د حه‌سه‌ن (ئه‌مینی)
پێشكه‌شكار رووناك ره‌فیق
ئاماده‌كار محه‌مه‌د حه‌سه‌ن (ئه‌مینی)
پێشكه‌شكار رووناك ره‌فیق
سوپای پاسدارانی ئێران هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هه‌ر دوو حزبی(حدك)و حزبی(حدكا) گرته ئه‌ستۆ كه به هۆیه‌وه ژماره‌یك له كادر و سه‌ركرده‌ی ئه‌و دوو حزبه شه‌هید و برینداربوون، سوپای پاسداران هاوكات هۆشداریش ده‌داته حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامنی چالاكیه سه‌ربازیه‌كانیان له ناوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هێرشی توندتریان ده‌ك رۆژی شه‌ممه 8 ی ئه‌یلول بنكه و باره‌گاكانی حزبه‌كانی دیموكراتی كوردستان (حدك) و دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) له نزیك كۆیه بۆردومان كران، به‌هۆیه‌وه 15 كادر و پێشمه‌ره‌ی ئه‌و دوو حزبه شه‌هید و نزیكه‌ی 50 كه‌سیش برینداربوون كه به‌شێكیان ژن و منداڵن. هاوكات له گه‌ڵ هێرشه‌كانی رۆژی شه‌ممه، له زیندانی ره‌جایی شاری كه‌رجیش سێ به‌ندكراوی سیاسی كورد به ناوه‌كانی زانیار و لوقمان مورادی و رامین حسێن په‌ناهی به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له سێداره‌دران. ئایا له‌گه‌ڵ یه‌كدا هاتنی ئه‌و پێشهاتانه رێكه‌وته یان هه‌ردووكیان به‌شێكن له یه‌ك پلان؟ تا چه‌ند وه‌ك ده‌وترێت ئه‌و رووداوانه په‌یوه‌ندیان به‌هه‌وڵه‌كانی ئێرانه‌وه هه‌یه بۆ گۆڕینی سه‌رنجی رای گشتی ناوخۆیی له‌سه‌ر كێشه و قه‌یرانه‌كان؟ پرسیارێكی تر بریتیه له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چی بكرێت بۆ پاراستنی گیانی به‌رهه‌ڵستكارانی ئێران له هه‌رێم، حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان چیان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر شان له رێگری كردن له هێرشی له‌و چه‌شنه؟ هێرشه‌كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌زاندنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق بووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌توانن سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ئێران و توركیا بپارێزن و نایكه‌ن، یان ده‌یانه‌وێت و ناتوانن؟ رۆڵی ئه‌مریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی عێراق، كه له هه‌مانكاتدا له ناكۆكی قوڵدایه له‌گه‌ڵ ئێران له‌م نێوه‌نده‌دا چییه؟ له‌گه‌ڵ كه‌مال كه‌ریمى ده‌فته‌ر سیاسى حزبى دیمو‌كراتى كوردستان (حدك)، ره‌زا كه‌عبى جێگرى سكرتێرى كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشان، سالار مه‌حمود ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان گفتوگۆمان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كرد.
Sunday, August 5, 2018
ئه‌زمونی عه‌لمانیه‌ت له هیندستان چاپ و بڵاوكرایه‌وه
له نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2014 زیاترین كاتی خۆم بۆ خوێندنه‌وه و وه‌رگێڕان ته‌رخان كرد، جیا له چه‌ندین وتار و راپۆرت و توێژینه‌وه‌ی جیاجیا، له‌و ماوه‌یه‌دا دوو كتێبیشم وه‌رگێڕایه‌وه، یه‌كیان “ئه‌زمونی عه‌لمانیه‌ت له هێندستان” بوو، ئه‌وی تریان بابه‌تێكی مێژوویی بوو له باره‌ی زه‌رده‌شته‌وه.
ته‌واوبوونی كاری وه‌رگێڕانی ئه‌و دوو كتێبه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دروستبوون و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی، بۆیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی تا قۆناغی دیزاینیش چوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه چاپ نه‌كران.
پاش چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر، به سپاسه‌وه،به هیمه‌تی ده‌زگای ئایدا بۆ فكر و لێكۆڵینه‌وه “ئه‌زمونی عه‌لمانیه‌ت له هیندستان” چاپ و بڵاوكرایه‌وه. به‌و هیوایه‌ی گرێی به‌ختی ئه‌وی تریشیان بكرێته‌وه!
نوسه‌ری ئه‌و كتێبه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له وڵاتی هیندستان خوێندكار بووه و به وردی له هه‌شت به‌شدا و له سه‌ده‌ی سێی به‌ر له زایینه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئاوڕی له شێوازه‌كانی حكومڕانی و ئه‌زمونی سیكۆلاریزم له‌و وڵاته فره ره‌نگه داوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه‌دا زۆر پێی سه‌رسام بووم، ژیان و ئه‌ندێشه‌كانی ڤیشنۆ گوپتا كائوتیلیایه كه له نێوان ساڵانی 370 بۆ 283 ی به‌رله زایین ژیاوه و وه‌زیری دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریای موریان بووه و له دووتوێی كتێبێكی 15 به‌رگیدا به ناوی “ئارتاشاسترا” له بری ده‌سته‌ودامێن بوون به ئه‌خلاقیاتی ئاسمانی، له رێگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له سیاسه‌ت و نه‌هێشتنی جیاكاری ئایینی، بواری بۆ هێنانه‌دی “ئاشتی ناوخۆیی” و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی عه‌لمانی ره‌خساندووه.
ماكس ڤێبه‌ر كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی له باره‌ی كائوتیلیا و ئارتاشاستراوه نوسیویه‌تی: “میر”ی ماكیاڤیلی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئارتاشاسترا، بێ زیانه”!.
Monday, June 25, 2018
دارەكەی هەدەپە بەری زیاتری گرت
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی گشتی توركیا، پارتی دیموكراتی گەلان “هەدەپە” لەسەرئاستی باكوری كوردستان یەكەمە و لەسەرئاستی توركیاش سەرباری كەمكردنی كورسیەكانی، ئەمجارەش پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار بەیەكەمی مایەوە و لەسایەی هاوپەیمانی نەتەوەپەرستەكان دەتوانێت لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
رۆژی یەكشەممە 24 ی حوزەیران، هەر دوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا بەڕێوەچو، كە تیایدا 56 ملیۆن كەس مافی بەشداریان هەبوو.

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەریەك لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، موحەڕەم ئینجە، سەڵاحەدین دەمیرتاش، مەرال ئاكشەنەر، تەمەل كاراموڵائوغڵو و دوغو پەرینچەك خۆیان كاندید كردبو.
بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئێستای توركیا، 52% ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و تا ساڵی 2023 لەسەر كورسیەكەی دەمێنێتەوە. دوای ئەو موحەڕەم ئینجەی پاڵێوراوی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) بە كۆكردنەوەی 30% دەنگەكان لە پلەی دووەمدایە و سەڵاحەدین دەمیرتاش پاڵێوراوی بەندكراوی پارتی دیموكراتی گەلانیش بە كۆكردنەوەی 8%ی دەنگەكان لە پلەی سێیەمدا جێیگرتوە.
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، كە ئاكەپەی دەسەڵاتدار لەگەڵ پارتی نەتەوەپەرست هاوپەیمان بوو، بە هەردووكیان 53%ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە و هەر سێ پارتی ئۆپۆزسیۆنی گەلی كۆماری (جەهەپە)، پارتی باش (ئی پارتی) و سەعادەت كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی (میللەت)دا بوون، توانیان نزیكەی 34%ی دەنگەكان مسۆگەر بكەن.

لەمیانی كەمپینی هەڵبژاردندا ڤیدیۆی كۆبوونەوەیەكی داخراوی ئەردۆغان و بەرپرسانی حزبەكەی دزەی كردەدەرەوە، كە تیایدا سەرۆكی توركیا جەختی لەوەدەكردەوە، كە پێویستە هەموو هەوڵێك بدرێت، بۆئەوەی هەدەپە نەگاتە پەرلەمان و بەربەستی هەڵبژاردن تێنەپەڕێنێت، بەڵام بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، ئەو خواستەی ئەردۆغان نەهاتە دی و حزبەكەی باكوری كوردستان، كە بەتەنها بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا كردبوو، سەرباری ئەوەی زۆربەی سەركردە و كادرە باڵاكانی لە زینداندان، توانی جارێكی تر بەربەستی یاسایی تێكبشكێنێت و بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوو رێژەی دەنگەكانی لە 10.67% ەوە بۆ 11.69% و كورسیەكانیشی لە 59 كورسیەوە بۆ 67 بەرزبكاتەوە.
هەدەپە لە پارێزگاكانی ئامەد، ئیغدر، ئاگری، وان، جۆلەمێرگ، باتمان، مێردین، شرنا‌خ، سێرت، موش و دێرسیم لەپلەی یەكەمدایە و لە پارێزگاكانی قارس، چەولیك، ئورفا و بەتلیسیش لەپلەی دووەمدایە و لە گەورە شاری ئیستانبوڵیش بە كۆكردنەوەی یەك ملیۆن و 200 هەزار دەنگ توانیویەتی ببێتە خاوەنی 12 كورسی ئەو شارە، بۆ یەكەمجاریش لە پارێزگای هاتای یان ئەسكەندەرونی نزیك عفرین نوێنەرێكی رەوانەی پەرلەمان كردوە.
ئەردۆغان و ئاكەپە سەرباری سەركەوتن لە هەردوو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی، جیا لەوەی نەیانتوانی هەدەپە لە ژێر بەربەستی 10% بهێڵنەوە، دەنگەكانیشیان رووی لە كزی نا.
ئاكەپە، كە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2015 دا بووە خاوەنی 49.50% و 317 كورسی هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا تاكە حزبی براوەیە، كە ژمارەی كورسیەكانی و رێژەی دەنگەكانی كەمیكردووە و بە بەدەستهێنانی 42.5% دەنگەكان بوەتە خاوەنی 295 كورسی.
بەسەرنجدان بەو ئەنجامانە، ئاكەپە تەنها لە بەر شەوقی مانگی ئاڵای نەتەوەپەرستەكاندا دەتوانێت حكومەت پێكبهێنێت، هاوپەیمانێتیەك كە لە كشانەوە لە پرۆسەی چارەسەری دەستیپێكرد و بە توندتركردنی گوشارەكانی سەر كورد گەشەی كرد و لە پەلاماردانی عفریندا گەشتە ترۆپك، لەوەتەی ئەو هاوپەیمانیەش هەیە، چەندجارێك ئەردۆغان لە دەركەوتنە جەماوەریەكانیدا لە بری چوار پەنجەی رابیعە عەدەویە، كە پێشتر بۆ پشتیوانی لە ئیخوانەكانی میسر بەرزی دەكردەوە، بەپەنجەكانی هێمای گورگی بۆری نەتەوە پەرەستەكانی نمایش دەكرد.

Wednesday, May 9, 2018
كشانەوەی ئەمریكا لە رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و لێكەوتەكانی
وەك چاوەڕێ دەكرا دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێككەوتنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران راگەیاند، هەرچەندە یەكێتی ئەوروپا و بەرپرسانی ئێرانی باسیان لەوەكردووە كە لە رێكەوتنەكە دەمێننەوە، بەڵام چوونە دەرەوەی وڵاتێكی زلهێزی وەك ئەمریكا لەو رێككەوتنە بێكاریگەری نابێت. بۆتاوتوێ كردنی پرسی چارەنوسی رێكەوتنامەی نێوان وڵاتانی 5 +1 و ئێران میوانداری بەڕێز هێمن سەیدی، شرۆڤەكاری سیاسی و شارەزا لە كاروباری ئێرانمان كردوە.
Thursday, May 3, 2018
ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی: به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌سێداره‌دانی رامین راگیراوه
نه‌وا-محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
بڕیاربوو به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه، زیندانی سیاسی كورد “رامین حسێن په‌ناهی” كه له زیندانی شاری سنه به‌ندكراوه، له سێداره بدرێت، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌شی ماوه‌ی دوو رۆژ بوو گواسترابوه‌وه بۆ زیندانی تاكه‌كه‌سی، به‌ڵام ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه، گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ زیندانی گشتی و ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌ك بو بۆ ئه‌وه‌ی سزاكه‌ی له ئێستادا جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵام وه‌ك براكه‌ی ده‌ڵێت، سزاكه هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی، برای ئه‌و زیندانیه سیاسیه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆ نه‌وا هۆكاری راگرتنی بڕیاری له سێداره‌دانی براكه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه له رۆژانی رابردوودا رای گشتی له ناو ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه و له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه هاتوه‌ته ده‌نگ و گوشاره‌كانیان له‌سه‌ر حكومه‌تی تاران زیاد كردووه و له‌و رووه‌وه وتی: به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ی له دوو رۆژی رابردوودا له زیندانی ناوه‌ندی سنه به رامین درابوو، بڕیاربوو رۆژی پێنج شه‌ممه 3 ی ئایار كاتژمێر پێنجی به‌ره‌به‌یان له‌سێدار بدرێت، به‌ڵام دوای ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه به‌رینه‌ی له سه‌ر ئاستی كوردستان و ئێران به‌رامبه‌ر به‌و سزایه دروست بوو، هه‌روه‌ها هاتنه سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی كه داوایان كردبوو ده‌ستبه‌جێ سزاكه رابگیرێت، دواجار له ژێر گوشاری ئه‌و هه‌ڵوێست و ناڕه‌زایه‌تیانه، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رامین گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ به‌شی گشتی زیندانه‌كه.

سه‌رباری راگرتنی بڕیاری له‌سێداره‌دانی رامین حسێن په‌ناهی به شێوه‌یه‌كی كاتی، وه‌ك براكه‌ی باسی لێ‌كرد، هێشتا سزاكه وه‌ك خۆی ماوه و له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی له ئارادایه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێران هه‌ست بكات رای گشتی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه بێده‌نگه. ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی له‌و روه‌وه وتی: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌شی گشتی زیندانی سنه، به‌و واتایه نییه، كه سزاكه به یه‌كجاری راگیراوه یان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و له هه‌ر كاتێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، كه سزاكه‌ی جێبه‌جێ بكرێت. هاوكات به بیریشی هێنایه‌وه كه ئه‌زمونی رابردووی كۆماری ئیسلامی ئێران نیشانیداوه، كه له بێده‌نگیدا زیندانیانی سیاسی له سێداره ده‌دات و هه‌ر كات هه‌ست بكات رای گشتی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی به‌ندكراوێك بێ ده‌نگه له سێداره‌ی ده‌دات، بۆیه ئه‌گه‌ر و مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی رامین به شێوه‌ی 100% تا ئێستاش له ئارادایه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ده‌نگ هاتنی رای گشتی كوردستانیان له به‌شه جیاجیاكان و هه‌ڵوێستی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی رامین حسێن په‌ناهی، له‌سه‌ر ئاستی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، داواكاری ئاراسته‌ی به‌رپرسانی باشوری كوردستان كراوه، كه بۆ رزگاركردنی گیانی ئه‌و زیندانیه سیاسیه كورده، په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی ئێرانه‌وه بكه‌ن و داوای راگرتنی سزاكه‌ی بكه‌ن، برای رامین له‌و باره‌وه رایگه‌یاند: له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان، هه‌ڵوێست له دژی ئه‌و سزایه وه‌رگیراوه و لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له‌سه‌ر هێڵ بوون و له‌سه‌ر ئاستی جیاجیا په‌یوه‌ندیان به به‌رپرسانی باشوری كوردستانه‌وه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی داوا له كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی تاران بكه‌ن جێبه‌جێ كردنی ئه‌و سزایه رابگرێت.
رۆژی 23 ی حوزه‌یرانی ساڵی 2017 رامین و سێ گه‌نجی تری كورد له ناو ئۆتۆمبێلێكدا له نزیك شاری سنه كه‌وتنه به‌رده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران و له‌و هێرشه‌دا سێ گه‌نجه‌كه‌ی تر ژیانیان له‌ده‌ستدا و رامین به برینداری ده‌ستگیركرا.
دواتر رامین به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له حزبێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و بڕیاره‌كه له لایه‌ن دادگای باڵای ئێرانه‌وه په‌سه‌ند كرا و له رۆژانی رابردووش‌دا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه بۆ جێبه‌جێ كردنی سزاكه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی تاكه كه‌سی و دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش راگه‌یه‌نرا، كه خوشكه‌زایه‌كی به ناوی نیشتمان له شۆكی بیستنی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی له‌سێداره‌دانی خاڵی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، پرۆسه‌ی دادگایی كردنی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه‌ی به نادادپه‌روه‌رانه ناوبردووه و فلیپ لۆته‌ر به‌ڕێوبه‌ری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی رێكخراوه‌كه، باسی له‌وه‌كردووه، دادگایی رامین له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر به‌ڕێوه‌چووه و له‌و ماوه‌یه‌شدا كه له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بووه، رێگه به پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌دراوه بیبینن. هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه ئه‌و زیندانیه سیاسیه كورده له ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه.
Tuesday, April 17, 2018
خوانی به‌تاڵ شاره سنوریه‌كانی رۆژهه‌ڵات كۆده‌كاته‌وه
بژێوی زۆربه‌ی شاره‌سنوریه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی كاڵا و پێداویستیه‌كانه له نێوان دوو دیوی سنور، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه داخستنی ده‌روازه لاوه‌كیه‌كانی سه‌ر سنوری نێوان باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ته‌نگی به دانیشتوانی ناوچه‌كانی سه‌ر ئه‌و سنوره هه‌ڵچنیوه.
دوای ئه‌وه‌ی له كاردانه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمدا، له 26 ی مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو، حكومه‌تی فیدراڵی عێراق بڕیاریدا مه‌رزه لاوه‌كیه‌كانی هه‌رێم دابخات، ئه‌و بڕیاره نزیكه‌ی چوار مانگ دواتر له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی ئه‌مساڵ كه‌وته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
پێشتر عه‌بدولره‌حمان عه‌لی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی بازرگانی و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندبوو، ئه‌و مه‌رزه لاوه‌كی و ده‌روازه نیمچه فه‌رمیانه‌ی له نێوان هه‌رێم و وڵاتانی دراوسێدا هه‌ن، بژێوی ژیان وگوزه‌رانی سه‌دان وهه‌زاران خێزان و هاوڵاتی هه‌رێمیان له‌سه‌ره‌و به‌داخستنی یه‌كجاری ئه‌و مه‌رزوده‌روازانه هه‌زاران هاوڵاتی تری ئه‌م هه‌رێمه‌له‌م دۆخه خراپه‌ی دارایی وبێ موچه‌ییه‌دا بێكار ده‌بن و كاریگه‌ریش دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر چۆڵبونی زیاتری گونده‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و گوندانه‌ی كه مه‌رزی لاوه‌كیان لێوه نزیكه یاخود پێیدا ده‌ڕوات .

دۆخه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، وه‌ك به‌شێك له ئێران كه چه‌ند ساڵه به ده‌ست قه‌یرانی دارایی و گه‌مارۆی ئابوریه‌وه ده‌ناڵێنێت، دژوارتره.
پێش بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ داخستنی ده‌روازه لاوه‌كیه‌كان حكومه‌تی ئێران به چه‌ند ساڵێك زووتر له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كان و رێگری كردن له ئاودیوكردنی كاڵا و شمه‌ك بوو، بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه‌شی بنكه و باره‌گا سه‌ربازی و پاسه‌وانیه‌كانی له‌سه‌ر سنوره‌كان زیاتر كردبوو، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی توندوتیژ به‌ره‌وڕووی كۆڵبه‌رانی سه‌ر سنور ده‌بوه‌وه و هه‌واڵی كوژرانی كۆڵبه‌ران، به‌رده‌وام له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی رۆژهه‌ڵات ده‌بینرا و به‌رگوێ ده‌كه‌وت.
هه‌نگاوه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ داخستنی مه‌رزه لاوه‌كیه‌كانی هه‌رێم، باشترین هه‌لی بۆ ئێران ره‌خساند، كه به خواستی له مێژینه‌ی خۆی بگات و هاتوچۆی كاڵا له سنوره‌كان بخاته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی و به‌ره‌و چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنورداری نیمچه فه‌رمی ئاراسته‌یان بكات و به رێگه‌ی رسوماتی گومركه‌وه، بیانكاته سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهات بۆ خۆی.
به درێژایی چوار مانگی رابردوو له دژی داخستنی مه‌رزه لاوه‌كیه‌كان و به‌رزبوونی بڕی پاره‌ی رسوماتی گومرك، دوكاندارانی شاره سنوریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به داخستنی دوكان و بازاڕه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان نیشانداوه.
به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئێرانی بۆ ئه‌وه‌ی به رێژه‌ی 20% رسوماتی گومرك له ده‌روازه نیمچه فه‌رمیه‌كانه‌وه كه‌مبكه‌نه‌وه، تا ئێستا ته‌نها له ئاستی قسه‌دا ماوه‌ته‌وه، بۆیه‌ش له شاره سنوریه‌كانی وه‌ك بانه، سه‌قز، مه‌ریوان، پیرانشار، سه‌رده‌شت و جوانڕۆ ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامه.
له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌مجاره‌دا سفره و خوانی به‌تاڵ، كه به مه‌ودایه‌كی درێ له لایه‌ن كاسبكارانی بانه‌ییه‌وه له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كانی ئه‌و شاره راخرابوو، ببوه هێمای ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه و رۆژی سێ شه‌ممه 17 ی نیسانیش جارێكی تر ئه‌و سفره‌یه نه‌ك هه‌ر له بانه، به‌ڵكوو له شاره‌كانی تری رۆژهه‌ڵات راخرایه‌وه.
هەرچەندە نازانرێت كه ناڕه‌زایه‌تی ئه‌مجاره‌ی كاسبكارانی رۆژهه‌ڵات به‌رهه‌می ده‌بێت یان نا، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری پاشه‌كشێ كردنی ئێران له بڕیاری داخستنی خاڵ و مه‌رزه لاوه‌كیه‌كان، دیار نییه كه به‌رده‌وامی داخستنی ئه‌و مه‌رزانه له دیوی باشور و به فه‌رمانی حكومه‌تی عێراق، كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی له سه‌ر گوزه‌ران و بژێوی دانیشتوانی هه‌ر دوو لای سنوره‌كه هه‌بێت.

Wednesday, January 31, 2018
2018…ساڵی كەوتنەوەكاری مەكینەی تیرۆركردنی بەرهەڵستكارانی ئێران لە باشوری كوردستان
ۆژهەڵاتیەكانی دانیشتووی باشوری كوردستان لەكاتێكدا ماڵئاوایی لە ساڵی 2018 دەكەن، ئەو ساڵە بۆ ئەوان بەبیرهێنەرەوەی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەم ساڵەدا ژمارەیەك چالاكوانی سیاسی و مەدەنی بەرهەڵستكاری حكومەتی تاران شەهید یان برینداربون.
رۆژی 3ی ئاداری ئەمساڵ و بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی لكێنراو بە ئۆتۆمبێلی سەڵاح رەحمانی ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران “حدكا” لە شارۆچكەی بنەسڵاوەی هەولێر، خۆی و كوڕەكەی بە سەختی برینداربوون و پاش رۆژێك لە مانەوە لە نەخۆشخانە، كوڕەكەی بە ناوی سەباح ژیانی لەدەستدا.

چوار رۆژ دواتر و لە رۆژی 7ی ئادار لەنێوان بالیسان و چوارقوڕنەی دەڤەری راپەڕین، تەرمی قادر قادری یەكێك لە فەرماندەكانی حزبی دیموكراتی كوردستان “حدك” دۆزرایەوە، كە شوێنەواری 21ی گوللـەی پێوەبوو.
لە 19ی مانگی ئاداردا حزبی دیموكراتی كوردستان “حدك” راگەیەندراوێكی سەبارەت بە دەستگیركردنی پێنج تۆمەتباری دۆسیەی كوشتنی قادر قادری بڵاوكردەوە، كە تێیدا هاتووە “تاوانبارانی تیرۆركردنەكە باندێكی پێنج كەسین و لە چوار پیاو و ژنێك پێكهاتون”.
هەر ئەوكات ناوەندی هاوكاریی حزبەكانی كوردستانی ئێران، كە پێكهاتبوون لە “حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، حزبی دیموكراتی كوردستان، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران) لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا رایانگەیاند، دەزگای تیرۆری كۆماری ئیسلامی پێشینە و رابردویەكی پڕ دیاری لە تیرۆری كادر و پێشمەرگە و ئەندامانی حزبە كوردییەكانی ئۆپۆزیسیۆنی رژێمدا هەیە، هەر لە تیرۆرەكانی دەیەی 90ی زایینی دژبە هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، كە سەدان تێكۆشەری كوردیان لێ ستاندین، هەم لە تیرۆری كەسایەتییە سیاسییەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی وڵات، بە تایبەت تێكۆشەرانی كورد كە كۆماری ئیسلامیی ئێران و كاربەدەستانی هەرە سەرووی ئەو رژێمە لە پشتی ئەو تیرۆر و تاوان و جینایەتانە‌ن، كە رژێم لە دەرەوەی وڵات كردونی”.
نزیكەی یەك مانگ دوای تیرۆركردنی فەرماندەكەی حدك و لە 12ی نیسانی 2018 پارتی ئازادی كوردستان “پاك” بڵاویكردەوە، لە شەقامی 120 مەتری شاری هەولێر لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە ئۆتۆمبێلی حسێن یەزدانپەنا سەرۆكی ئەو حزبە كەوتوەتەبەر دەستڕێژی گوللـە و بەهۆیەوە بە سوكی برینداربووە. بەرپرسانی پارتی ئازادیش ئەو هەوڵی تیرۆركردنە دەخەنەئەستۆی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.

مەكینەی تیرۆركردنی چالاكوانانی رۆژهەڵات هەر بەوانەوە نەوەستا و ئەمجارەیان لە پێنجوێن، چالاكوانێكی تری كردە ئامانج، كە پێش چەند ساڵێك هەر لەو قەزایە لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری ببوو.
هەروەها رۆژی 18ی تەمموزی 2018 تەرمی ئیقبال مورادی ئەندامی بەڕێوەبەری كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان و چالاكوانی نزیك لە پارتی ژیانی ئازادی كوردستان “پژاك” لە نزیك چەمێكی پێنجوێن دۆزرایەوە، كە شوێنەواری گوللـەی پێوەبوو.

ئیقبال مورادی پێش 10 ساڵ و هەر لە نزیك پێنجوێن هەوڵی تیرۆركردنی درابوو، كە بەهۆیەوە چەند گوللـەیەك بەر جەستەی كەوتبوو، بنەماڵەكەی و چالاكوانانی سیاسی و مەدەنی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەو تاوانەش بە تیرۆر ناودەبەن و پەنجەی تۆمەتیش بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران درێژدەكەن.
هێشتا دوو مانگ بەسەر تیرۆركردنی ئیقبال مورادیدا تێپەڕ نەبوو، كە زانیاری كوڕی و لوقمانی برازای لەگەڵ رامێن حسێن پەناهی زیندانییەكی دیكەی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان لە گرتوخانەی رەجایی شەهری كەرەج لە سێدارەدان، هەمان رۆژ واتە لە 8ی ئەیلولدا هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بنكە و بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانیان لە نزیك كۆیە موشەكباران كرد، بەهۆیەوە نزیكەی 50 سەركردە، ئەندام و پێشمەرگەی دیموكرات شەهید و برینداربوون.
سەرباری ئەو ژمارە زۆرەی قوربانی لە مانگی ئەیلولدا، دەفتەری ئەو مانگە دانەخرابوو، كە لە دەربەندیخان چالاكوانێكی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوی لوقمان شەهابی تەقەی لێكرا و بە سەختی برینداركرا.
رۆژی 25ی ئەیلول، كەسێك لە دەرگای ماڵی لوقمان شەهابی دەدات- كە ساڵانێكە بەهۆكاری سیاسی خۆی و بنەماڵەكەی لە رۆژهەڵاتەوە ئاوارەی باشوری كوردستان بوون- لەگەڵ كردنەوەی دەرگاكە تەقەی لێدەكات و دوو فیشەكی پێوەدەنێت.

گوللـەكان بەر سەری لوقمان كەوتون و تائێستاش لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە و بە وتەی سامان شەهابی برای، گوللـەكان زیانیان بە بەشێكی مێشكی گەیاندوە و بۆتەهۆی لەدەستدانی یادگەی ماوە كورت و كێشەی بۆ قسەكردن و جوڵەی دەست و قاچی دروست كردووە، بۆ چارەسەریش ئێستا لە هیندستانە.
سامان شەهابی، كە قسەی بۆ نەوا كرد، ئاماژەی بەوەدا جۆری تاوانەكە، بەتایبەتی كە تێیدا چەكی بێدەنگ بەكارهاتووە و هەروەها كاتی رووداوەكە دوابەدوای زنجیرەیەك كردنە ئامانجی چالاكوانانی رۆژهەڵات بووە، هەر هەموویان ئاماژەن بەوەی ئەو تاوانەش ئەڵقەیەكە لەو زنجیرەیە كە ئامانجی ترساندن و تۆقاندنی چالاكوانانی رۆژهەڵاتە.
سەبارەت بە كەیسەكەش دەڵێت: وتەی سەرەتایی لە لوقمان وەرگیراوە و ناوێكیش دراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یادگەی لەدەستداوە، تا ئێستا بەرەوپێشچوونێك بەدی نەكراوە و لە كامێراكانی چاودێریشەوە تەنها یەك دیمەن تۆماركراوە، ئەویش دووراودوورە، بۆیە كەیسەكە لای پۆلیس و دادگا بە كراوەیی ماوەتەوە، بەڵام بە خاوی بەرەوپێشدەچێت.
جیا لەوەی لە سەرجەم حاڵەتەكانی كردنە ئامانجی رۆژهەڵات لە باشور پەنجەی تۆمەت بۆ هێزە ئەمنیەكانی ئێران رادەكێشرێت، خاڵێكی تری هاوبەش بریتییە لەوەی لە زۆربەی حاڵەتەكاندا دۆسیەكان ناگەنە ئەنجام و بكوژان بێ سزا قوتاریان دەبێت.
زیادبوونی حاڵەتەكانی هێرش و تیرۆركردنی چالاكوانانی رۆژهەڵات لە ساڵی 2018دا هەمان ئەو رووداوانە لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بە بیردێنێتەوە، كە تێیاندا وەك حزبەكانی ئەو بەشەی كوردستان باسی لێدەكەن نزیكەی 350 ئەندامیان لە باشور بە رێگەی جیاجیا لەوانە تەقەكردن، تەقینەوە و دەرمانخواردكردن، تیرۆركران.
ئاخۆ هێرش و كردنە ئامانجی چالاكوانانی رۆژهەڵات لە باشوری كوردستان هاوشێوەی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو ژمارەیەكی زۆر چالاكوان دەكاتە قوربانی، یان بە راكێشانی سەرنجی رای گشتی نێودەوڵەتی بۆسەر ئەو كەیسانە و چڕكردنەوەی فشارەكان دەتوانرێت سنورێكی بۆ دابنرێت؟

Subscribe to:
Posts (Atom)
Execution of two Kurdish prisoners in Iran
Two Kurdish prisoners were executed in Urmia and Birjand prisons. On the morning of Thursday, July 25, Kamran Sheikha, a Kurdish prisoner o...
-
ناسر فکوهی وه‌رگێڕان:محه‌مه‌د حه‌سه‌ن مرۆڤناسی فیمینیستی له ساڵه‌کانی 1970 و 1980 شان به شانی جوڵانه‌وه‌ی گشتی فیمینیستی له ناو بزوت...
-
/ دیدار: محه‌مه‌د ئه‌مینی/ چەتر پڕێس که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه دامه‌زرێنه‌ری هه‌ردوو سایتی (رۆژهه‌ڵات و رێنسانس) له دیمانه‌یه‌کی (چه‌تر)دا باس...