نه‌وا- محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
“ژنه‌كانمان ده‌كوژرێن و له بازاڕی كۆیله‌كان وه‌ك جاریه كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێت… ئێزدیه‌كان رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی و جینۆ ساید بوونه‌وه..”
ئه‌مه وته‌ی ڤیان ده‌خیله په‌رله‌مانتاری كورده له په‌رله‌مانی عێراق، كاتێك باسی له‌نه‌هامه‌تیه‌كانی ئێزدیه‌كانی ده‌كرد كه له دوای هێرشی چه‌كدارانی داعش و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی شه‌نگال به‌سه‌ریاندا هاتووه.
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی لێ‌كرد چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنانی ئێزدیان رفاندووه و ده‌وترێت كه وه‌ك جاریه كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێت.
ئه‌و ده‌ربڕینه پڕ كاریگه‌ریه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ئاستی كوردستان، عێراق و جیهان هه‌بوو، بووه یه‌كه‌م گوزارشت له مه‌ینه‌تیه‌كانی هاوڵاتیانی ئێزدی.
دوای داگیركردنی شه‌نگال له نێوان 400 بۆ 700 ژن و كچی ئێزدی له لایه‌ن داعشه‌وه رفێنراون و له ئێستادا له ته‌له‌عفه‌ر یان موسڵ ده‌ستبه‌سه‌رن و ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌ده‌كرێت هه‌ندێكیان كوژراون و هه‌ندێكیشیان بۆ جیهادی نیكاح ره‌وانه‌ی سوریا كراون.
له رووداوێكی ته‌واو هاوشێوه‌دا ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا چه‌كدارانی بوكۆ حه‌رام كه ئه‌وانیش گروپێكی توندڕه‌وی ئیسلامین به ده‌یان كچه خوێندكاریان له نیجریا رفاند، به‌ڵام دۆسیه‌كه ته‌واو به جیهانی كرا و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆشكی سپی له‌سه‌ری هاتنه ده‌نگ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرنگیه‌كی زۆریان پێدا، به‌ڵام تائێستا به‌و جۆره گرنگی به دۆسیه‌ی كچانی ئێزدی نه‌دراوه و پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆ چی ئه‌و كاره نه‌كراوه و چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له‌و كاره‌ساته‌ی رووبه‌ڕووی ئێزدیه‌كان به گشتی و ژنانی ئێزدی به تایبه‌تی بووه‌ته‌وه ئاگادار بكرێته‌وه.
رووداوی رفاندنی كچانی شه‌نگال له چه‌ند روویه‌كه‌وه هاوشێوه‌ی رفاندن و بێ سه‌روشوێن كردنی كچانی كورده له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه كورد نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌كی نه‌بوو، میدیا و رێكخراوی مه‌ده‌نی نه‌بوو، ئێستا هه‌یه‌تی، به‌ڵام تا چه‌ند ئه‌و ده‌رفه‌ت و توانستانه كه‌ڵكیان لێوه‌رگیراوه و خراونه‌ته خزمه‌ت ئه‌و دۆسیه‌وه.
له‌وباره‌وه به‌هار مونزیر، چالاكوانی بواری ژنان به نه‌وای راگه‌یاند: خه‌مساردیه‌ك له‌و رووه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌یه، به‌ڵام ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه ئه‌وه‌ی خه‌ڵك رووبه‌ڕوویه‌تی وڵاتێكی تر و ده‌وڵه‌تێك نییه، یان وه‌ك ئه‌و كه‌یسانه نییه كه به‌هۆیانه‌وه چالاكوانان له‌سه‌ر كوشتنی ژنان دێنه ده‌نگ.
ئه‌و ژنه چالاكوانه باسی له‌وه‌ش كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه به نێوده‌وڵه‌تی بكرێت پێویستی به هه‌وڵ و ماندوبوونێكی زۆره، ئاشكراشی كرد كه له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه به‌نیازبوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌ندێك چالاكی رێكبخه‌ن، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی و به‌ده‌نگه‌وه هاتنی چالاكانی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌و چالاكیه له ئارادا نه‌بووه نه‌توانراوه هیچ هه‌نگاوێك بنرێت، ئه‌وه‌شی به لاوازیه‌ك له‌قه‌ڵه‌مدا كه نه‌توانراوه به چالاكی گه‌وره سه‌رنجی جیهان بۆ لای كه‌یسی پاكیزه‌كانی شه‌نگال رابكێشرێت.
به‌هار مونزیر چالاكوانی بواری مافه‌كانی ژنان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی دوژمنه‌كه واته داعش، دوژمنێكی گه‌وره‌یه و ئاسان نییه كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه، به‌ڵام له ئاستی هه‌ڵوێستیشدا بێت پێویسته رێكخراوه‌كان و خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی به چالاكی جۆر به‌جۆر سه‌رنجی رای گشتی جیهان بۆ ئه‌و كه‌یسه رابكێشن.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له ئاستی عێراقدا چی بۆ دۆسیه‌ی پاكیزه‌كانی شه‌نگال كراوه، ئه‌شواق جاف ژنه په‌رله‌مانتاری كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق به نه‌وای راگه‌یاند، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك له لایه‌ن ڤیان ده‌خیله‌وه له ناو په‌رله‌مان هه‌وڵدراوه سه‌رنجی په‌رله‌مانتارانی تر و شه‌قامی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئێزدیه‌كاندا هاتووه رابكێشن و دواتریش یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كردوویانه‌ته بڕیار له ناو په‌رله‌ماندا ئه‌وه بووه كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسه بكرێت، هه‌روه‌ها دا‌واشیان له لایه‌نه ئه‌منی عێراقی، رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كردووه كه هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت بۆ رزگاركردنی ئه‌و كچانه له چنگی داعش.
سه‌باره‌ت به بوونی لێكچوون له نێوان دۆسیه‌ی پاكیزه‌كانی شه‌نگال له گه‌ڵ پاكیزه‌كانی ئه‌نفال، ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره رایگه‌یاند: لێكچوونێك نییه له نێوان ئه‌و دوو كه‌یسه‌دا به هۆی ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌می ئه‌نفالدا كورد هێشتا له ده‌ست رژێمی به‌عس رزگاری نه‌ببوو، هه‌روه‌ها ئه‌م پێگه‌یه‌ی ئێستا كورد هه‌یه‌تی ئه‌و كاته نه‌یبوو.
ئه‌شواق جاف له‌و بڕوایه‌شدایه پرسی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ئێزدیه‌كان له شه‌نگال و زومار و هه‌ر وه‌ها پرسی كچانی ئێزدی كه له لایه‌ن داعشه‌وه رفێنراون، بووه به پرسێكی جیهانی، لێدوانێكی باراك ئۆباماش وه‌ك به‌ڵگه ده‌هێنێته‌وه كه تێیدا به ئاماژه‌دان به وتاره‌كه‌ی ڤیان ده‌خیل له‌په‌رله‌مانی عێراق وتبووی: ئێمه له گه‌ڵ ئێزدیه‌كانین و ئه‌وان به ته‌نیا نیین.
ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره ره‌تیشیكردووه پرسی پاكیزه‌كانی شه‌نگال پشتگوێ بخرێت، به‌تایبه‌تی له ئێستادا كه هه‌موو جیهان به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی عێراق و كوردستان ده‌كات.
په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌ی به‌رگری له مافی ژنانیش یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی چاوه‌ڕێی لێده‌كرێت، كه له‌سه‌ر كه‌یسی پاكیزه‌كانی شه‌نگال زۆرترین چالاكی هه‌بێت و به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كانیان بكات، له‌و باره‌وه ئیڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مان به نه‌وای راگه‌یاند: هه‌ر دوا به‌دوای داگیركردنی ئه‌نفال سه‌ردانی په‌نابه‌رانیان كردووه له دهۆك و دوای گه‌رانه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر له گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یونامی كۆبوونه‌وه و داوایان لێكردوون له‌و باره‌وه هاوكاریان بكه‌ن تا ئه‌و ژنانه له ده‌ست داعش رزگار بكرێن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد به‌هۆی دۆخی ئێستا و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره و هه‌وڵدانیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و یارمه‌تی بۆ ئه‌و ئاوارانه وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر كه‌یسی پاكیزه‌كانی شه‌نگال كاربكه‌ن، به‌ڵام به‌ڵێنیشی دا له زووترین كاتدا به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی ئه‌و ژنانه بكه‌ن.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌یسی پاكیزه‌كانی شه‌نگال هێنده‌ی گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته به‌رجسته بكرێت، چی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی چالاكوانان، رێكخراوه‌كان، میدیای كوردی و حكومه‌تی هه‌رێم، مهاباد قه‌ره‌داغی نوسه‌ر و چالاكوانی بواری ژنان به نه‌وای راگه‌یاند: پێویسته رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی ژنان و مافه‌كانی مرۆڤی وڵاتان ئاگادار بكرێنه‌وه تا كاریگه‌ری له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كانی خۆیان و ناوه‌نده سیاسیه‌كان و ناوه‌نده‌كانی بڕیار هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌و ژنانه بكه‌ن كه چ له عێراق و چ له كوردستاندا ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كرێته‌سه‌ر.
وتیشی: تا زیاتر به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر ئه‌و ژنانه هه‌بێت ده‌كرێت زیاتر ناوه‌نده جیهانیه‌كانی لێ ئاگادار بكرێته‌وه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت له سه‌ر كه‌یسه‌كه.
وه‌ك له دۆسیه‌ی كچه رفێنراوه‌كانی نیجریا بینرا، میدیا و به‌تایبه‌تی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان توانیان رای گشتی و ناوه‌نده‌كانی بڕیاری بجوڵێنن و بیكه‌نه دۆسیه‌یه‌كی جیهانی، له‌كه‌یسی پاكیزه‌كانی شه‌نگالیشدا كه یه‌خسیری چنگی چه‌كدارانی داعشن، ده‌كرێت به خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو تواناكان له ئاستی حكومه‌تی هه‌رێم، میدیا، رێكخراوه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و كه‌یسه به جیهان بناسێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به ده‌ردی پاكیزه‌كانی ئه‌نفال نه‌چن، كه سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك به سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌دا چاره‌نووسیان به نادیاری ماوه‌ته‌وه، هه‌ر چی زووتر هه‌نگاو بنرێت دره‌نگه… دوێنی پاكیزه‌كانی ئه‌نفال بوونه قوربانی، ئه‌مڕۆ پاكیزه‌كانی شه‌نگال… جه‌سته هه‌مان جه‌سته و خه‌نجه‌ریش هه‌مان خه‌نجه‌ر..