Sunday, March 4, 2012

سەنگی سایتە كوردییەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان


ئا/ محەمەد ئەمینی
سایت یەكێكە لەو كەرەستانەی راگەیاندن كە بە بەراورد لە گەڵ كەرەستەكانی تر خێراتر و هەرزانتر دەتوانێت پەیامەكەی بگەیەنێتە بەردەنگ. راگەیاندنی نووسراوی ئەلەكترۆنی، لە سەردەمی ئێستادا كە رێژەی بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە سەرجەم جیهان لە بەرزبوونەوەیەكی خێرادایە، رۆڵێكی سەرەكیی هەیە لە گەیاندنی زانیاری بە خوێنەر.

لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانیش بەكارهێنانی ئینتەرنێت لە پەرەسەن دایە و رۆژ لە دوای رۆژ بە ژمارەی بەكاربەرانی ئەو تۆڕە جیهانییە زیاد دەبێت، بۆیە گرنگە سایتە كوردییەكان، بەتایبەتی ئەوانەی رووی پەیامەكەیان لە رۆژهەڵاتی كوردستانە، سەنگی خۆیان لای بەردەنگ و وەرگرەكانیان بزانن.

یەكێك لە رێگە هەرە ئاسانەكان بۆ زانینی ئەو سەنگە سایتی ئەلێكسایە كە سایتەكان لە رووی ئاستی سەردانیكەرەوە بە پێی وڵات و لە ئاستی جیهان پۆلێن دەكات و هەروەها رێژەی سەردانیكەرانی هەر سایتێك لە وڵاتە جیاجیاكان نیشان دەدات.

لە بەدواداچونێكدا بۆ بەشێك لەو سایتە ناسراوانەی رۆژهەڵات و باشووری كوردستان، چەند ئەنجامێكی سەرنجراكێشم بەدی كرد. یەكێكیان ئەوەیە كە زۆرترین رێژەی خوێنەرانی هەندێك لە سایتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەكان،لە پارچە نییە بەڵكوو لە باشوورە!.

لەم هەڵسەنگاندنەدا پێویستە راستیەكیش لەبەرچاو بگرین، ئەویش بوونی سیستەمی بەربەست و فیلترینگی سایتەكانە لە لایەن حكوومەتی ئێرانەوە، بەڵام بەڕێوبەرانی ئەو سایتانە ناتوانن هەر تەنیا بەو پاساوە خۆیان لەو راستییە بدزنەوە كە قورساییەكی ئەوتۆیان لە ناو خوێنەری رۆژهەڵاتی كوردستان نییە و هەر بەو پێیەش ناتوانن كاریگەریی ئەوتۆ لە سەر خوێنەری رۆژهەڵات دابنێنن.

لەم بەدواداچونەدا دەركەوت كە سایتێكی سەر بە حكومەتی ئێران واتە “كوردپرێس”، زۆرترین ژمارەی خوێنەری هەیە لە رۆژهەڵاتی كوردستان و دوای ئەویش هەر یەكە لە سایتی خەندان و رادیۆ نەوا زۆرترین سەردانیكەریان هەیە لە رۆژهەڵاتی كوردستان. (ئەمەش یەكێك لە شتە سەرسوڕهێنەرەكانە، دوو سایتی باشووری كوردستان زۆر زیاتر لە سایتەكانی رۆژهەڵات سەردانیكەریان لەو پارچەیە هەیە.)

من نامەوێت هیچ شرۆڤەیەكی زیاتر لە سەر ئەو ئەنجامانە بكەم، بەڵام وەك دەبینین ئەم ئامار و ژمارە و رێژانە ئاماژەیەكی ترسناكن بۆ بوونی كەلێنێكی گەورە لە نێوان سایتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەردەنگەكانیان لەو پارچەیە و پێویستە هەر چی زوتر مشورێكی لێ بخۆن و كار بكەن بۆ پڕكردنەوەی ئەو مەودایە.

ئەمەش ئەو ئەنجامانەن كە لە گەڕانمدا بە ناو ماڵپەڕی (www.alexa.com) دەستم كەوتن:
 سایتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان:
 كوردپرێس: ئاژانسێكی هەواڵە لە ناوخۆی ئێران و لە چوارچێوەی سیاسەتەكانی حكومەتی تاران كاردەكات و دەتوانین بڵێن پڕخوێنەرترین سایتی كوردییە لەو وڵاتە، بەو پێیەی لە پلەی هەزار و 920 ی سایتەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانە و 56.9% ی خوێنەرانی لەو وڵاتەیە و 11.4% ی لە عێراقە و لە پلەی 943 ی ئەو وڵاتەشدایە.

www.kurdpress.com

كوردپا: ئاژانسێكی هەواڵی سەر بە حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانە و كادیران و ئەندامانی ئەو حزبە كاری تێدا دەكەن، بەڵام لە پلەی 144 ی سایتەكانی عێراقە و 38.2% ی خوێنەرانی لەو وڵاتەیە و تەنیا 1.5% خوێنەرانی لە ئێرانە و پلەكەی لەو وڵاتە 52هەزار و 664 ە.

http://www.kurdpa.net/


 كوردستان میدیا: سایتی زمانحاڵی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانە، بەڵام لە پلەی 152 ی عێراقە و 48.1% ی خوێنەران و سەردانی كەرانی لەو وڵاتەیە و تەنیا 1.4% ی خوێنەرانی لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و لە پلەی 76 هەزار و 466 ی سایتەكانی ئێرانە.

www.kurdistanmedia.com

كوردستان و كورد: سایتی رەسمیی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك)ە، بەڵام لە لەپلەی 454 ی سایتە پڕخوێنەرەكانی عێراقە و 98.3% ی سەردانیكەرانیشی لەو وڵاتەیە و ئاستی بینینی لە ئێران بە رادەیەك كەمە كە ئەلێكسا تۆماری نەكردوە لە پلەی چەندەمی ریزبەندەكەی ئەو وڵاتەدایە.

www.kurdistanukurd.com


هەر هەمان سایت بە پاشگری org لە پلەی 104 هەزار و 859ی ریزبەندی ئەو سایتانەی كە لە ئێران دەخوێندرێنەوە و لەم بەشەدا 74.2% خوێنەرانی لە ئێران و رۆژهەڵاتە، رێژەیەكی زۆرە، بەڵام وەك لە پلەكەی دیارە ژمارەی خوێنەرانی یەكجار كەمە.

www.kurdistanukurd.org

رۆژهەڵات تایمز: سایتێكی سەر بە حزبی دیموكراتی كوردستانە و لە پلەی هەزار و 192 ی سایتەكانی عێراقە و 84% ی سەردانیكەرانی لەو وڵاتەیە و بە هۆی كەمیی ژمارەی سەردانیكەرانی لە ئێران رێژەكەی لە ئەلێكسا تۆمار نەكراوە.

www.rojhelattimes.net


ئاسۆی رۆژ: سایتی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانە، بەڵام لە پلەی 819 ی سایتەكانی عێراق و 94.8% ی خوێنەرەكانی لەو وڵاتەیە و ژمارەی سەردانیكەرانی لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بەڕادەیەك كەمە كە ئەلێكسا تۆماری نەكردوە.

www.asoyroj.com

كۆمەڵە: سایتی رەسمی كۆمەڵە- رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستە.ئەم سایتە بەڕادەیەك خوێنەری كەمە كە تەنیا ئاستە جیهانیەكەی نمایش دەكرێت ئەویش پلەی 2 ملیۆن و 752 هەزار و 671ی سایتەكانی جیهانە.

www.komalah.org
ناوەندی نوچە و شرۆڤەی رۆژ: سایتێكی سەربەخۆیە و ئەم سایتە لە پلەی 760ی سایتەكانی عێراق و 64.6% خوێنەرەكانی لەو وڵاتەیە و بە هۆی كەمی ژمارەی سەردانەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان رێژەكەی لە ئەلێكسا تۆمار نەكراوە.

www.nnsroj.com

سایتەكانی باشوری كوردستان:

خەندان: ماڵپەڕێكی نزیك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستانە و پڕخوێنەرترین سایتی كوردیە لە عێراق و پلەكەی لەو وڵاتە 11 یە و 82.1%ی خوێنەرانی لەو وڵاتەیە و تەنیا 1%ی خوێنەرانی لە ئێرانە و رۆژهەڵاتی كوردستانە بەڵام پلەكەی 19 هەزار و 343 یە لەو وڵاتە.

www.xendan.org


رادیۆ نەوا: سایتێكی سەربەخۆیە و پلەكەی لە ناو سایتەكانی عێراق 208یە و رێژەی سەردانیكەرانی لەو وڵاتە 72.7%یە و پلەكەی لە ناو سایتە ئێرانیەكان 36 هەزار و 122 و رێژەی خوێنەرانیشی لەو وڵاتە 4.1%ە.

www.radionawa.com


سبەی: سایتێكی سەر بە كۆمپانیای وشەی بزوتنەوەی گۆڕانە و لە پلەی 155 ی سایتەكانی عێراقە و 90.2% ی خوێنەرانی لەو وڵاتەیە و لە پلەی 40هەزار و 440 ی سایتەكانی ئێرانە و 3.5% ی خوێنەرانی لەو وڵاتەیە.

www.sbeiy.com


پی یو كەی میدیا: سایتی رەسمی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە و لە پلەی 53 ی سایتەكانی عێراقە و 66.3%ی خوێنەرانی لەو وڵاتەیە و رێژەی 1.4% ی سەردانیكەرانی لە ئێرانە و پلەكەی لەو وڵاتە 42 هەزار و 95 ە.

www.pukmedia.com

ئاوێنە: سایتێكی سەربەخۆیە و لە پلەی 129ی سایتەكانی عێراقە و 70.7%ی سەردانیكەرانی لەو وڵاتەیە و لە پلەی 79 هەزار و 48 ی سایتەكانی ئێرانە و 1.2% ی سەردانی كەرانی لەو وڵاتەیە.
www.awene.com
هاوڵاتی: ساتێكی سەربەخۆیە و پلەكەی لە عێراق 148ە و رێژەی 87.6% خوێنەرانی لەو وڵاتەیە و پلەكەی لە ناو ئەو سایتانەی لە ئێران سەردانیان دەكرێت 58 هەزار و 102یە و رێژەی سەردانیكەرانی لەو وڵاتە 2.2%ە.

 www.hawlati.co
رادیۆ ناوخۆ: سایتی رەسمی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و پلەی 154 سایتەكانی عێراقی هەیە و 93%ی سەردانیكەرانیشی لەو وڵاتەن و پلەكەی لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان 110 هەزار و 777ە كە تەنیا 1.1%ی خوێنەرانی لەو شوێنانەیە.

www.radionawxo.com

رووداو: سایتی تۆڕی میدیایی روداوی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستانە و لە پلەی 17ی سایتەكانی عێراقە و 69.3%ی سەردانیكەرانی لەو وڵاتەیە و رێژە و ژومارە خوێنەرانی لە ئێستادا لە ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بە رادەیەك كەمە كە ئالێكسا تۆماری نەكردووە.

www.rudaw.net

Execution of two Kurdish prisoners in Iran

Two Kurdish prisoners were executed in Urmia and Birjand prisons. On the morning of Thursday, July 25, Kamran Sheikha, a Kurdish prisoner o...