ناسر فکوهی
وه‌رگێڕان:محه‌مه‌د حه‌سه‌ن
مرۆڤناسی فیمینیستی له ساڵه‌کانی 1970 و 1980 شان به شانی جوڵانه‌وه‌ی گشتی فیمینیستی له ناو بزوتنه‌وه‌ی ژنان و به تایبه‌تی فیمینیزمی ئه‌مریکی دا شکڵی گرت. به‌ڵام ئه‌م به‌شه له مرۆڤناسی رابردوێکی درێژتری هه‌بوو که ده‌گه‌رایه‌وه بۆ کۆتایه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و له فرێدریش ئه‌نگڵس و کتێبه‌که‌ی ” سه‌رچاوه‌ی بنه‌ماڵه و موڵکدارێتی تایبه‌تی و ده‌وڵت” 1884 به‌ڵگه‌ی ده‌هێنایه‌وه. له‌م کتێبه‌دا بوو که یه‌که‌مین ماده‌کان بۆ داواکاریه ژنانه‌کان له به‌رامبه‌ر ” سته‌می جێنده‌ری ” خرانه‌روو، سته‌مێک که به بڕوای ئه‌نگڵس هه‌نگاوی یه‌که‌م بوو بۆ ده‌ستپێکردنی “سته‌می چینایه‌تی”.
هه‌ر به‌م هۆیه‌وه مرۆڤناسه فیمینیسته سه‌ره‌تایه‌کان له ژێر کاریگه‌ری مارکسیزم دا بوون. به‌ڵام ئه‌م کارتێکردنه له نیوه‌ی دوهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م زیاتر شوێنی خۆی دایه کارتێکردنی جوڵانه‌وه‌ی گشتی فیمینیزمی جیهانی و مرۆڤناسه‌کان هه‌وڵیان ئه‌دا به‌شداری بکه‌ن له تێکۆشانی ژنان دا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان و به‌رگری بکه‌ن له مافی ژنان بۆئه‌وه‌ی ببن به خاوه‌نی ناسنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیان و ده‌ربڕین و گه‌شه‌کردنی ئهوئهو ناسنامه‌یه. ئاماده‌بوونی به‌ربڵاوی ژنان له مرۆڤناسی دا ، که خۆی له خۆیدا دیارده‌یه‌کی جێگای تێڕامان و تا راده یه‌ک جیهانی بوو،بوه هۆی ئه‌وه‌ی تا بتوانن چه‌مکی کۆمه‌ڵگای مرۆڤی له‌و روانگه پیاوانه‌ی که پێشتر هه‌یبوو ده‌ربێنن و ” مرۆڤایه‌تی له یه‌ک کاتدا هه‌م وه‌ک” ژنایه‌تی” و ” پیاوایه‌تی” پێناسه بکه‌ن.
له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش دا له ناوه‌راستی هه‌شتاکانه‌وه به‌ره به‌ره مرۆڤناسی خۆی له جوڵانه‌وه‌ی گشتی فیمینیستی جیهانی جیا کرده‌وه و تاوی دایه شکڵدانی جۆرێک مرۆڤناسی جێنده‌ری که له ئێستادا لقی سه‌ره‌کی ئه‌م بواره‌یه. له‌م لقه‌دا به پێچه‌وانه‌ی جاران ” ژنایه‌تی” هێڵی سه‌ره‌کی نزیک بوونه‌وه له کۆمه‌ڵگا مرۆیه‌کان نیه و زیاتر هه‌وڵ ده‌درێت که بنچینه‌ی ” په‌یوه‌ندی” جێنده‌ری و دابڕان و ئاوێته بوونه‌کانی نێوان پێناسه جێنده‌ریه‌کان بخرێنه ژێر لێکۆڵینه‌وه.
هه‌ر وه‌ها بابه‌تێکی گرینگی دیکه په‌یوه‌ندی نێوان ناسنامه‌ی جێنده‌ریه له ته‌ک ناسنامه کولتوریه‌کانی دیکه که جیهانی مۆدێرن به به‌رده‌وامی به ژوماره‌یان زیاد ده‌کات و چڕتریان ده‌کاته‌وه. هه‌ر به‌م پێیه‌ش مرۆڤناسه‌کان زیاتر له جاران ئه‌م بابه‌ته‌ی که ده‌کرێت جۆرێک هاوسه‌نگی و یه‌کسانی له نێوان “ژنایه‌تی” و “پیاوایه‌تی” دا دابندرێت، خسته ژێر پرسیار و ناسنامه‌کانیان ناچار به شوێنکه‌وتنی ناسنامه کولتوریه‌کانی ده‌ورووبه‌ریان کرد که ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جۆره‌کانی “تایبه‌تی گه‌رایی” کولتوری.بۆیه‌ش ئه‌م دوو باسه سه‌ره‌کیه له مه‌ڕ په‌یوه‌ندی جێنده‌ری دێته ئاراوه.
یه‌که‌م باسی پێوه‌ندی نێوان ” تایبه‌تایه‌تی” ( یان رێژه‌یی کولتوری) و ” جیهانگیر” و باسه‌کانی دیکه سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی جێنده‌ری و ئه‌و ناسنامانه‌ی به ناسنامه‌ی “که‌مینه‌یی” ناسراون. له باسی یه‌که‌م دا پرسه‌که ئه‌مه‌یه ئایا ده‌کرێت ده‌ستکه‌وته گشتیه‌کانی مرۆڤایه‌تی( به‌تایبه‌تی پێکهاته به‌رئه‌نجامه‌کانی رۆشنگه‌ری و مافی مرۆڤ) به سه‌ر سه‌رجه‌م کلتوره‌کاندا گشتگیر بکرێت و له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێوه‌ندی نێوان جێنده‌ره‌کان رێکبخرێت و چاکسازی تیابکرێت و گرینگی بدرێت به رێکخستنیان له گه‌ڵ یاساکانی داد یانیش به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت ئه‌م ماف و ئیمتیازه بۆ کولتوره مرۆڤیه‌کان له به‌ر چاو بگیردرێت که بتوانن پێوه‌ندی له‌م جۆره بخه‌نه چوارچێوه‌ی” شازه کولتوریه‌کان”؟ له باسی دوهه‌مدا پرسه‌که ئه‌مه‌یه ئایا ده‌کرێت پێگه‌ی ژنان له‌کۆمه‌ڵگا مرۆڤیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا که تا راده‌یه‌کی زۆر سه‌رجه‌میان شوێن که‌وتووی پێکهاته‌ی باوکسالارانهن له گه‌ڵ پێگه‌ی ” که‌مینه کولتوریه‌کان”به یه‌کسان بزانین و نه‌خشه‌رێی تایبه‌ت دابرێژین بۆ به‌رگریکردن له‌وان؟ ناتوانین تاک ره‌هه‌ندانه و یه‌کلاییکه‌ره‌وانه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه،به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئێمه خۆمان بخه‌ینه جێگای مرۆڤناسه‌کان.
“رێژه‌گه‌رایی کولتوری” بڕگه‌یه‌کی ئه‌خلاقی و له‌هه‌مان کات بوون ناسانه‌یه له لای مرۆڤناسه‌کان، به‌ڵام مرۆڤناسه‌کان باشتر له هه‌موو که‌سێک وریان به‌رامبه‌ر ئه‌و خراپ که‌ڵک لێوهرگرتنانهی له چه‌مکی ناروونی ” شازی کولتوری” ده‌کرێت به‌تایبه‌تی له بواری مافه‌کانی مرۆڤ. له لایه‌کی دیکه‌وه له بواری پێوه‌ندی مافه‌کانی ژنان و مافی که‌مینه‌کان ، له بارودۆخی ئالۆزی هه‌نووکه‌یی، هه‌موو شتێک به‌ستراوه‌ته‌وه به دۆخی کات و شوێنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌که‌ین . بۆ وێنه هه‌ندێک له وه‌ڵاتانی له گه‌شه‌سه‌ندندا که رابروێکی مێژوویی و ئایینی و کولتوری تایبه‌تیان هه‌یه وه‌ک ئێران و زۆرینه‌ی وه‌ڵاته عه‌ره‌بیه‌کان دژواره ئه‌گه‌ر بێت و به بێ که‌ڵک وه‌رگرتن له رێکار گه‌لێک وه‌ک “هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی” واته خستنه پێشی ژنان له هه‌ندێک له بواره‌کاندا ، بتوانرێت له ماوه‌یه‌کی کورت یان مامناوه‌ند دا گۆڕانکاریه‌ک له پێگه‌ی ئه‌واندا بکرێت.
ئه‌لیزابت بادینتهر فه‌یله‌سوف و مێژووناسی ناوداری فه‌ره‌نسی ، ناوبانگه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و روانگه تایبه‌ته‌ی بۆ مژاره‌کانی جێنده‌ر و ناسنامه و رۆڵه جێنده‌ریه‌کان . ئه‌و له به‌رهه‌مه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانیدا وه‌ک ” زایید ئه‌وین:مێژووی ئه‌وینی دایکایه‌تی ،له سه‌ده‌ی دوانزه‌هه‌م تا سه‌ده‌ی بیسته‌م” (1980) که له‌وێدا چه‌مکی خۆشه‌ویستی دایکانه‌ی خستوه‌ته ژێرپرسیاره‌وه،”ئیمیلی،ئیمیلی؛زێده‌خوازی فیمینیستی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م” ” xyناسنامه‌ی پیاوانه” 1992 به ته‌واوه‌تی ئه‌وه قبوول ده‌کات که ناسنامه‌ی جێنده‌ری شتێکه به‌ره‌و سه‌رتر له پێگه‌ی بایۆلۆجی که له هه‌یکه‌لی رۆڵی جێنده‌ری دا شکڵ ده‌گرێت. دوایین کتێبی بادینهر له ژێر ناوی ” لاڕێ” که له ساڵی 2003 بڵاو کرایه‌وه هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی له ناو کۆڕوکۆمه‌ڵه فیمینیستیه‌کان ساز کرد.
بادیتهر له‌م کتێبه دا به پشت کردن له رابردووی فیمینیستی خۆی ، ئه‌م کۆر و کۆمه‌ڵانه به تایبه‌تی فیمینیزمی ئه‌مریکایی داوه‌ته به‌ر ره‌خنه و ئه‌وانی به” تێڕوانینی دژهپیاوانهی ئاست نزم ” و ” زوڵم لێکراو نیشاندانێکی له رووی ئاگاییه”و گوێ نه‌دان به ئاڵۆگۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان جنسیهتهکان تۆمه‌تبار کردوه. بادینتهر له گه‌ڵ مافناسێک، مارسێلا لاکوب و کۆمه‌ڵناسێک هێروه لوبرا ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌سه‌ر توندوتیژی دژی ژنان له فهرانسادا که له ساڵی 2000 ئه‌نجامدرابوو خسته ژێر پرسیار که باسی له توندووتیژیه‌کی باوکسالارانه‌ی ده‌کرد که دژ به ژنان په‌یڕه‌و کراوه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی شرق