که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه دامه‌زرێنه‌ری هه‌ردوو سایتی (رۆژهه‌ڵات و رێنسانس) له دیمانه‌یه‌کی (چه‌تر)دا باس له مێژووی دروستبوونی میدیای ئه‌لیکترۆنی له کوردستان ئه‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌کات رۆژنامه‌نوسانی ئێمه تا ئێستاش ته‌نیا ئاره‌زوویان ئه‌وه‌یه له میدیا جیهانیهکان ده‌ربکه‌ون و ناوبانگ په‌یدا بکه‌ن.
چه‌تر: هاتنی کورد و میدیاکارانی کورد بۆ ناو گۆڕه‌پانی راگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی بۆ که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
– ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم رۆژنامه‌ی “هاوڵاتی” یه‌که‌م ناوه‌ند بوو که (فێڤریه‌ی 2001) پێگه‌یه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنی بۆ خۆی کرده‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌و پێگه‌یه هیچ چالاکییه‌کی سه‌ربه‌خۆی نه‌بوو و ته‌نیا وه‌ک ئه‌رشیڤی رۆژنامه‌که که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرا، به‌ڵام دیسانیش بێ‌ئینسافی ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌وان وه‌ک یه‌که‌م پێگه‌ی ئه‌لکترۆنی کوردی (سۆرانی) چاو لێ نه‌که‌ین. دوای ئه‌وه ژماره‌یه‌ک سایتی دیکه دامه‌زران که زۆربه‌یان هیچ په‌یوه‌ندییان به کاری رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه نه‌بوو، به‌ڵام له ناویاندا ده‌کرێ ناوی سایتی “ده‌نگه‌کان” (فێڤریه‌ی 2003) به‌رین که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێگه‌یه‌کی مه‌یله‌و پیشه‌یی بوو و یه‌کێک له پشوودرێژترین سایته کوردییه‌کانه. له لای خۆشمان (له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) یه‌که‌م کاری رێک‌وپێکی ئه‌لکترۆنی سایتی “دیمانه” بوو که گۆڤارێکی هه‌فتانه و له به‌هاری 2003دا دامه‌زرا. ئه‌و سایته نزیک به چوار ساڵ کاری کرد و ئێستا ته‌نیا ئه‌رشیڤه‌که‌ی ماوه. ئێستا که باسی یه‌که‌م ئه‌زمونه‌کان ده‌که‌ین ناکرێ ناوێکیش له سایتی “رۆژهه‌ڵات” نه‌هێنم که چه‌ند مانگێک دوای “دیمانه” به ده‌ستپێشخه‌ریی من و یه‌ک دوو هاوڕێی دیکه ده‌ستی به‌کار کرد. “رۆژهه‌ڵات” هه‌رچه‌ند دوو ساڵ و نیو دوای “هاوڵاتی” دامه‌زرێندرا، به‌ڵام یه‌که‌م سایتی کوردی بوو که هه‌موو توخمه‌کانی رۆژنامه‌یه‌کی “سوننه‌تی” له خۆیدا جێ کردبۆوه. هه‌رچه‌ند ره‌نگه کارگه‌لێکی دیکه‌ش لێره و له‌وێ هه‌بووبن، به‌ڵام هیچ پێگه‌ی ئه‌لکترۆنیی دیکه‌م پێ شک نایه‌ن کاری دیاریان کردبێ. ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاته هه‌بوون زیاتر وه‌ک “تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی” ده‌چوون هه‌تا “رۆژنامه”، چونکه هیچ رێوشوێنێکی پیشه‌یی یان بڵێین رۆژنامه‌گه‌رییان تێدا نهدهگیرایهبهر، بۆخۆیان هیچ به‌رهه‌میان نه‌بوو، پشتیان به نووسراوه‌ی خه‌ڵکی دیکه ده‌به‌ست، که ئه‌غڵه‌ب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌کاندا بۆیان بڵاو نه‌ده‌کرایه‌وه روویان ده‌وێ ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌و سایتانه‌ی ناوم هێنان وا نه‌بوون، له پشت کاره‌کانه‌وه ده‌ستێکی پسپۆڕ ده‌بینرا، ئاگایان له رۆژه‌ڤی کوردستان و جیهان هه‌بوو، ده‌یانزانی چ ده‌که‌ن.
چه‌تر: وه‌ک ئاماژه‌تان پێدا، ماڵپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات یه‌کێک له‌و سایتانه‌یه یه‌که‌م هه‌نگاویان له بواری راگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنیدا هه‌ڵگرت و جێگه‌و وپێگه‌ی دیاری هه‌بوو،که له لایه‌ن ئێوه‌وه دامه‌زرا ، له سه‌ر دامه‌زراندنی و چۆنیه‌تی کارکردنی ئه‌و ماڵپه‌ره بۆمان باس بکه‌ن ، هه‌ر وه‌ها ئاسته‌نگی و گیروگرفت و ده‌ستکه‌وته‌کانی کامانه بوون و پێشوازی خوێنه‌ران له‌و ماڵپه‌ڕه چۆن بوو؟
– بیرۆکه‌ی دامه‌زرانی سایتی “رۆژهه‌ڵات” بۆ سه‌ره‌تای ساڵی 2003 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و کاته یه‌کێک له هاوڕێیانم، که هاوکات یه‌کێک له‌وانه بوو که به دامه‌زراندنی “پژاک”ه‌وه سه‌رقاڵ بوو، په‌یوه‌ندی پێوه کردم و بابه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ باس کردم. منیش هه‌رچه‌ند ئه‌زمونێکی وام له کاری رۆژنامه‌گه‌ریدا نه‌بوو، پێشنیاره‌که‌یم په‌سه‌ند کرد، به‌و مه‌رجه‌ی کاره‌که بێلایه‌ن، پیشه‌یی و پشوودرێژ بێ. کاره‌که‌مان ده‌ست پێ‌کرد و له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا پێگه‌یه‌کی شیاومان وه‌ده‌ست هێنا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنێک له‌و کاره‌دا بووبێ، ده‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ که مه‌یدانه‌که زه‌وییه‌کی نه‌کێڵراو بوو، که‌سی دیکه ـ به زمانی کوردی ـ کاری تێدا نه‌کردبوو، رکابه‌رێکی واشمان نه‌بوو، ئه‌وه‌ی هه‌بوو یه‌ک دوو سایت بوون که بایه‌خیان به رووماڵکردنی رووداوه‌کان نه‌ده‌دا، ئێمه‌ش که به‌ره به‌ره له چه‌ند شارێکی رۆژهه‌ڵات په‌یامنێری خۆبه‌خشمان دامه‌زراندبوون، ده‌مانتوانی زۆربه‌ی ئه‌و رووداوانه بگوازینه‌وه که پێشتر که‌س گوێی نه‌دابوونێ. کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، گرتن و راونانی هاوڵاتیان و رۆژنامه‌نووسان، داخستنی رۆژنامه‌کانیان، پێشێل‌کرانی مافه‌کانی مرۆڤ و … هتد.
که‌س نه‌یده‌زانی ئێمه کێین و له کوێین، هه‌ر که‌سه‌و جۆرێکی بۆ ده‌چوو. سه‌رۆکی حیزبێکی رۆژهه‌ڵاتی له وتووێژدا له‌گه‌ڵ رادیۆ فه‌ردا ده‌یگوت ئه‌وه کۆمه‌ڵیک دۆستی ئێمه‌ن که له سنه‌وه ئه‌و سایته ئیداره ده‌که‌ن، که‌چی من له ستۆکهۆڵم بووم و پهیامنێرێکم له ناوچه‌ی مه‌هاباد هه‌بوو، یه‌ک دوانێک له تاران و دووانیش له باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
که‌س نه‌یده‌زانی ئێمه کێین و له کوێین، هه‌ر که‌سه‌و جۆرێکی بۆ ده‌چوو. سه‌رۆکی حیزبێکی رۆژهه‌ڵاتی له وتووێژدا له‌گه‌ڵ رادیۆ فه‌ردا ده‌یگوت ئه‌وه کۆمه‌ڵیک دۆستی ئێمه‌ن که له سنه‌وه ئه‌و سایته ئیداره ده‌که‌ن، که‌چی من له ستۆکهۆڵم بووم و پهیامنێرێکم له ناوچه‌ی مه‌هاباد هه‌بوو، یه‌ک دوانێک له تاران و دووانیش له باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
به‌هه‌ر حاڵ، خاڵێکی دیکه‌ی سه‌رکه‌وتنمان له کاره‌که‌دا ئه‌وه بوو که ئێمه به‌هۆی دۆستایه‌تیی نزیکمان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تیی “پارتی ژیانی ئازادی کوردستان” و ده‌ستڕاگه‌یشتنمان به زانیاری ده‌ستی یه‌کی ئه‌و حیزبه، که رای گشتی تینووی بوون، توانیمان ببینه پێگه‌یه‌ک که خه‌ڵک ده‌یویست بیخوێنێته‌وه، هه‌موو تامه‌زرۆی ئه‌وه بوون بزانن پژاک چییه و چ ده‌کا، ئێمه‌ش له‌و بواره‌دا درێغیمان نه‌کرد… به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کرده یه‌که سواری مه‌یدانه‌که رووداوی کوشتنی زاڵمانه‌ی “شوانه‌ی سه‌ید قادر” بوو به ده‌ستی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت له مهاباد. ئێمه بووین که یه‌که‌مجار هه‌واڵی کوژران و وێنه‌ی ته‌رمه شێوێنراوهکهیمان به جیهاندا بڵاو کرده‌وه و گهرماوگهرمیش هه‌واڵی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانمان ده‌گه‌یانده ده‌ستی خه‌ڵک. (وێنه‌گره‌که لێم ببوورێ چونکه به‌راستی ئێستاش نازانم ناوی چی بووـ به‌ڵام کاک شێرکۆی جیهانی وێنه‌کانی بۆ ناردبووم) له‌بیرمه ئه‌و رۆژانه ژماره‌ی خوێنه‌رانمان گه‌یشتبۆ به‌ینی شه‌ش تا هه‌شت هه‌زار که‌س ـ ئه‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌می زۆر زۆر بوو، چونکه ئینته‌رنێت به‌و جۆره‌ی ئێستا نه‌بوو، که‌م بوون ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به ئینته‌رنێت راده‌گه‌یشت.
سه‌باره‌ت به کێشه و ئاسته‌نگیش، بێجگه له نه‌بوونی بودجه و کادری پسپۆڕ، هێندێک کێشه‌ی دیکه‌ش هاتنه گۆڕی که له شوێنی دیکه باسم کردوون. به‌ڵام به گشتی کێشه‌که ئه‌وه بوو که ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه من له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانم به‌ستبووم، به‌هۆی لێک تێنه‌گه‌یشتن و نه‌بوونی دیالۆگی رووبه‌ڕوو، شکێنرا و ئیدی منیش له‌گه‌ڵ هاوکاره‌کانمدا به باشمان زانی ده‌ستی له کاره‌که بکێشینه‌وه و کارێکی دیکه ده‌ست پێ بکه‌ین. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ڵێم که نه‌ده‌بوو ئه‌و ئه‌زمونه وای لێ هاتبا، چونکه ده‌کرا بکرێته بناغه بۆ کاری زۆر جدیتر.
چه‌تر: دوای ئه‌وه رێنسانست دامه‌زراند، له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا جێگه‌ی خۆی کرده‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش به هه‌مان چاره‌نووسی رۆژهه‌ڵات چوو، هۆکاره‌کانی ئه‌مه چی بوون؟
– هه‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌باره‌ت به ئاستنهگییهکانی سایتی رۆژهه‌ڵات باسم کرد لێره‌ش دووباره بۆوه. جیاوازییه‌که‌ی ئه‌وه بوو که له “رێنسانس”دا، بێجگه له ویژدانی خۆمان، په‌یمانمان له‌گه‌ڵ هیچ که‌س نه‌بوو. به‌ڵام من به‌و ئه‌زمونه‌ی له “رۆژهه‌ڵات” هه‌مبوو، ده‌بوو له‌وه تێگه‌یشتبام که کارێکی ئاوا هه‌رچه‌ند دۆست و به‌رده‌نگیشی زۆر بن، نه‌یاریشی زۆر ده‌بن. ده‌بوو وردتر بیرمان له خۆپاراستن کردبایه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بوو بمزانیبایه که ئه‌و ئه‌رکه قورسه به ته‌نیا هه‌ڵناسووڕێ و چیدیش ناکرێ له دۆست و هاوڕێکانم بوێ خۆبه‌خشانه کارم له‌گه‌ڵ بکه‌ن؛ ده‌بوو فکرێکی ئهساسیم بۆ به‌خێوکردنی سایته‌که کردبایه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت هێندێک شتی دیکه‌ش هه‌بوو که له راستیدا ئه‌ساسیترین کێشه‌ی ئێمه بوو و من ته‌نیا دوای شکانی ئه‌زمونه‌که و تێفکرینی وردتر پێیان حه‌سیام. بۆ نمونه من حیسابی زۆر عهجایهبم له‌سه‌ر ئه‌و رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دارانه کردبوو که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵمان هه‌بوو، که‌چی راستییه‌که زۆربه‌ی شتێکی دیکه بوو. به وته‌یه‌کی دیکه من ئه‌و ژینگه سیاسی، رۆشنبیری و کۆمهڵایهتییهم نه‌ناسیبوو که تێیدا چالاک بووم. جه‌وهه‌ری رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌داری کوردم وه‌ک ئێستا نه‌ده‌ناسی، نه‌مده‌زانی که دووبه‌ره‌کی، بوغزاندن و خۆخۆری ئاوا به مۆخی ئێسقانی سیاسی و رۆشنبیرهکانماندا چۆته خوارێ. نه‌مده‌زانی که ئه‌و “به‌ها ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌وی”یانه‌ی سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیری کورد فیزیان پێوه لێده‌دن درۆ و ده‌له‌سه‌ن. کابرای به ناو رۆشنبیر و چالاکی سیاسی ده‌هات ده‌یگوت چیم له ده‌ست بێ ئاماده‌م، که‌چی یه‌که‌م کاری ئه‌وه بوو که هاوڕێکانمی دڵ‌سارد ده‌کرده‌وه. ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی حیزبی کوردی هه‌یه که لانیکه‌م ده جار به نامه و به تێلێفۆن داوای له هاوکارم کردووه واز له کاره‌که بێنێ، که‌چی له سه‌ر میدیاکان پۆزی سیاسه‌تمه‌داری ئه‌کادیمی لێده‌دا و کڕاواتی شه‌ش میتری ده‌به‌ستێ!
هه‌رچۆنێک بێ ئێمه به دامه‌زراندنی “رێنسانس” جووڵه‌یه‌کمان ده‌ست پێ‌کرد که به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌کانه‌وه دهههرکی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش چوار ساڵ ده‌واممان هێنا، زۆر کارمان کرد که پێشتر که‌سی دیکه‌ی نه‌یکردبوو، زۆر سنوورمان تێک‌شکاندن، خهتهسووره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانمان به‌زاندن، هیچمان نههێشهتهوه بۆ قسه له‌سه‌ر کردن نه‌بێ! به‌ڵام وه‌ک ده‌بینی سه‌رئه‌نجام قورسایی ئه‌رکه‌که له‌گه‌ڵ قورسایی ژیانی رۆژانه، وێرای ئه‌و خراپکارییانهی که نموونه‌یه‌کم لێ باسکردن ـ به‌سه‌رماندا زاڵبوون و مه‌ودای بۆ کارکردنمان نه‌هێشته‌وه، بۆیه‌ش وه‌ک هاوڕێیه‌کم نووسیبووی ئه‌و “چاره‌نووسه تراژیک”ـه‌ی بوو.
چه‌تر: خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی راگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی کامانه‌ن؟
– من، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه نیم که میدیای ئه‌لکترۆنی له هی سوننه‌تی جیا ده‌کاته‌وه، وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت به جۆرێکی دیکه ده‌ده‌مه‌وه. خاڵه لاوازه‌کانی میدیا به گشتی باس ده‌که‌م. به باوه‌ڕی من جیاکردنه‌وه‌ی میدیای ئه‌لکترۆنی له هی سوننه‌تی ته‌نیا “ئه‌فسانه”یه‌که که میدیاکارانی میدیای سوننه‌تی هه‌ڵیان به‌ستووه. من باوه‌ڕم وایه که میدیای ئه‌لکترۆنی ئامرازێکی نوێیه بۆ خۆئیفادهکردنی میدیاکاران، نه‌ک مه‌یدانێکی جودا له‌وانی دیکه بێ؛ چۆن رادیۆ و ته‌له‌فیزۆن به‌شێکن له فراژۆتنی کاری رۆژنامه‌گه‌ری، ئاواش وهبسایتهکان به‌شێکن له‌و فراژۆتنه. هه‌ر بۆیه‌شه هه‌رچی رۆژنامه و رادیۆ و ته‌له‌فیزۆنی گه‌وره و بچووکی جیهانه وهبسایتێکیشی بۆ خۆی کردۆته‌وه.
لاوازییه‌ک که به هی میدیای ئه‌لکترۆنی ـ به تایبه‌ت سایته ئینته‌رنێتییه‌کان ـ ده‌زانرێ ئه‌وه‌یه که گۆیا ده‌بێ ئه‌و میدیایه نه‌توانێ به قوڵایی رووداوه‌کاندا رۆچێ و شییان کاته‌وه. به‌ڵام که‌س نییه بڵی داده‌ی ئه‌و قوڵایییهی میدیا سوننهتییهکانم نیشان دهن، بزانم کامه‌یه ئه‌و ئانالیزه رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی که گۆیا ده‌بێ به قوڵایی ـ بۆ نموونه ـ دیارده‌ی ژنکوژیدا چووبێته خوارێ و ئێمه‌ی له هۆکار و ده‌رئه‌نجامه‌کانی تێگهیاندبێ؟
دوای ئه‌وه، کێ ده‌ڵێ که کاری رۆژنامه‌نووس رۆچوونه به قوڵایی رووداوه‌کاندا؟ ئه‌سڵه‌ن قووڵبوونه‌وه یانی چی و ئێمه ده‌بێ بۆ رووماڵکردنی رووداوێک چه‌نده‌ی تێدا قووڵ بینه‌وه؟ تۆ رووداوێکی وه‌ک هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی یازده‌ی سێپتامبه‌ر له نیۆیۆرک بێنه پێش چاوی خۆت؛ ده ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا تێپه‌ڕیوه، ده‌یان کتێبی له‌سه‌ر نووسراوه، هه‌زاران پانێلی له‌سه‌ر دروستکراوه، ملوێنان لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه، به‌ڵام زۆر که‌س ده‌ڵێن تا ئێستا ئه‌و “چیرۆکه به‌ناوبانگه”ی که ده‌بوو به قوڵایی رووداوه‌که‌دا رۆچووبا نه‌نووسراوه؛ به‌و حاڵه‌ش که ناوگه‌لێکی وه‌ک “باتڵیر” و “ژیژه‌ک” و … بۆچوونیان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه، رۆژنامهنووسگهلی وه‌ک “سه‌یمۆر هێرش” و سه‌دانی دیکه‌ی وا قسه‌یان له‌سه‌ر کردووه، جا چ به کتێب یان له گۆڤار و رۆژنامه‌کاندا. ده‌بینی که که‌س نازانێ قوڵایی ئه‌و “قوڵبوونه‌وه”ی باسی ده‌کرێ چه‌نده!
به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی، کاری رۆژنامه‌گه‌ری به‌هۆی گه‌وره‌تر بوونه‌وه‌ی مه‌یدانی چالاکییه‌کانی و دژواربوونی خۆبه‌خێوکردن و سوود گه‌یاندن به خاوه‌نه‌کانیان، تووشی قه‌یرانی نه‌بوونی کات بۆته‌وه، به‌جۆرێک که ته‌نانه‌ت فریای رووماڵکردنێکی ئاسایی هه‌موو رووداوه‌کان ناکه‌وێ. رووداوه‌کان پله‌به‌ندی ده‌کرێن ـ ئه‌غڵه‌ب به پێی به‌رژه‌وه‌ندی (لێره‌دایه که بۆ نموونه رووداوه‌کانی کوردستان له پله‌ی چه‌نده‌مدا جێیان پێ ده‌درێ، هێندێک جار هه‌ر پێشیان نادرێ) زۆربه‌ی کاتی رۆژنامه‌نووس له پشت کۆمپیوته‌رێکی بێ‌گیان تێپه‌ڕ ده‌بێ.
ده‌ڵێن میدیا جیهانی بچووک کردۆته‌وه و له ئان و ساتێکدا ده‌توانی رووداوێک به هه‌موو جیهاندا بڵاو بکه‌یه‌وه، به‌ڵام که‌س ناڵێ که ئه‌و جیهانه بچوکه‌ی باسی ده‌که‌ن ته‌نیا له ده ساڵی سه‌ده‌ی رابردوودا به ئه‌ندازه‌ی هه‌موو سه‌ده‌که رووداوی تێدا رووداون.
کێ ئه‌وانه تۆمار ده‌کا؟ بێگومان رۆژنامه‌نووس، به‌ڵام ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی له پشت کۆمپیوته‌ره‌که‌ی دانیشێنراوه و ده‌رفه‌تی گه‌ڕان به دوای رووداوه‌کانیدا پێ نادرێ ـ ده‌بێ پشت به ته‌له‌فون و سکایپ و … ببه‌ستێ ـ چۆن ده‌توانێ له‌و هه‌موو رووداوانه‌دا قووڵ بێته‌وه که قه‌راره رووماڵیان کا؟ ده‌بینی ئه‌و کێشه‌یه یان بڵێین ئه‌و لاوازییه چ په‌یوه‌ندیی به‌وه‌یه‌وه نییه که داخوا میدیاکه ئه‌لکترۆنییه یان سوننه‌تی.
خه‌سارێکی دیکه‌ی کاری رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌و پابهندبوونهیهتی به بهخێوکهرهکانیهوه. میدیا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی هه‌یه به ژینگه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریی هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌وه، ناتوانێ بهرژهوهندپارێز بێ ـ یانی ناتوانێ له‌رووی به‌رژه‌وه‌ندیی تاقمێک یان ناوه‌ندێکی ده‌سته‌ڵاته‌وه رووداوه‌کان رووماڵ کات، جا ده‌سته‌ڵاته‌که چ سیاسی بێ چ ئابوری یانیش کۆمه‌ڵایه‌تی. که‌چی به‌داخه‌وه میدیای ئێستا، به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی خۆبهخێوکردنی نییه، مه‌جبووره وا بکات.
چه‌تر: هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆ دۆخی ئه‌مڕۆی راگه‌یاندنی کوردی به گشتی وراگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی کوردی به‌تایبه‌تی چیه؟
زۆر جار بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که له‌وانه‌یه راستتر وابێ وه‌ک دیارده‌یه‌کی تاق و ته‌را چاو له میدیای کوردی نه‌که‌ین، چونکه به‌هه‌ر حاڵ میدیاکه ته‌نیا یه‌کێکه له‌و دیارده مۆدێڕنانه‌ی که له پزدانی پرۆسه‌ی رۆشنگه‌ریی هاتوونه ده‌رێ و به‌ره به‌ره گه‌یشتووه‌ته لای ئێمه‌ش. وای بۆ ده‌چم که به گشتی ئه‌و پرۆژه مۆدێڕنانه به سه‌قه‌تی هاتبێتنه کوردستان، یان بڵێین خراپ کۆپی کراوبن. له حیزب و کۆڕ و کۆمه‌ڵی رۆشنبیری و سیاسییه‌وه بگره که کۆنترینیان بن، هه‌تا میدیا و بیناسازی و ئێستاش ئه‌و لاسایی کردنه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن “بازاڕی ئازاد”، ته‌نانه‌ت دانه‌یه‌کیان نابینی سه‌قه‌ت نه‌بێ.
من پێشتریش گوتوومه که هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له پرۆسه‌ی ژیانی رۆژانه‌یدا تووشی هێندێک پێداویستیی ئابوری، جڤاکی و …هتد ده‌بێته‌وه که مه‌جبووره بۆ درێژه‌دانی ژیانی خۆی جێبه‌جێیان کا، جا ئه‌و ئامرازانه‌ی پێداویستییه‌کانیان پێ جێبه‌جێ ده‌کرێ، له پرۆسه‌یه‌کی مێژوویی‌دا و له ئه‌نجامی کونجوکۆڵیی که‌سێک یان گرووپێکه‌وه گه‌شه ده‌که‌ن و ده‌بینی، “له‌نه‌کاو” دیارده‌یه‌کی نوێ له‌دایکبووه. خۆ وا نییه که که‌سێک هه‌ستابێ و له‌ناکاو ئیلهام یان بلێین وه‌حی بۆ هاتبێ که رۆژنامه‌یه‌ک ده‌رکا. ئه‌و چه‌رچی و بازرگانانه‌ی که یه‌که‌مجار له پارچه کاغه‌زێکدا ناوی ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌یان نووسییه‌وه که له‌لایان ده‌ست ده‌که‌وتن و به ناو خه‌ڵکدا بڵاویان کرده‌وه، هه‌ر بیریشیان له‌وه نه‌کردبۆوه که ئه‌وان ئێستا بناغه‌ی دیارده‌یه‌کی نوێ داده‌نێن که دواتر پێی ده‌ڵێن رۆژنامه.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه میدیای کوردی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌که‌ی ئاماده نه‌بووه، به‌و جۆره له دایک نه‌بووه. هه‌ر به هۆی نه‌بوونی ئه‌و زهمینهشهوه ـ ئابوری، رۆشنبیری و سیاسی ـ نه‌یتوانیوه گه‌شه بکات. هه‌روه‌ها تۆ که مافت نه‌بوو رۆژنامه ده‌رکه‌ی ئیدی گه‌شه‌ی چی؟ ئه‌گه‌ر بازاڕێکت نه‌بوو که رۆژنامهکهتی تێدا بفرۆشی، بازرگانێکت نه‌بوو که خاوه‌ن داهێنان بێ و پێویستی به رۆژنامه‌که‌ت هه‌بێ هه‌تا به پاره هه‌واڵی داهێنانه‌که‌ی بۆ بڵاو که‌یه‌وه، چۆن گه‌شه ده‌که‌ی؟ تۆ که دووهه‌زار میدیای حیزبیت هه‌بوو که زه‌مینه ئابورییه‌که‌ی لێ سه‌قه‌ت کردی و رێکلامی به به‌لاش بۆ خاوه‌نکاران بڵاو کرده‌وه، ئه‌گه‌ر حکومه‌تێکت هه‌بوو که نه‌ک هه‌ر شعوری به لایانه پۆزێتیڤه‌کانی فره‌ڕه‌نگی و فره‌ده‌نگی نه‌شکا، به‌ڵکوو سه‌رکوتیشی کرد، ئیدی رۆژنامه چۆن گه‌شه بکا؟
چه‌تر: له‌م سه‌رده‌مه‌دا که هه‌ندێک راگه‌یاندنی جیهانی پیرۆز کراون له بواری راگه‌یاندن به‌ڵام وه‌ک ده‌بین له ژێر کاریگه‌ری سیاسه‌تی وڵاتانی سه‌رده‌ست و زلهێزه جیهانیه‌کاندا و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌واندا ئاراسته ده‌کرێن وه‌شان ده‌که‌ن، ئه‌رکی راگه‌یاندنی کوردی به گشتی و راگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی کوردی چیه؟
– میدیای کوردی به‌و وه‌زعه‌ی که هه‌یه‌تی نه ده‌یه‌وێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌دا که باست کرد راوه‌ستێ، نه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و ماتهوزهیهشی تێدایه. رۆژنامه‌نووس و سیاسه‌تمه‌داری ئێمه تا ئێستاش هه‌موو ئاره‌زووه‌که‌یان ئه‌وه‌یه له یه‌کێک له‌و میدیایانه‌دا ناویان بێ، جا چۆن ئه‌وانه له‌خۆیان ده‌تۆرێنن؟ به‌ڵام با له‌وه‌ی گه‌ڕێین.
شته‌که زۆر ساده‌یه، چاو لێکه، میدیایه‌ک که به رانتی شه‌ڕ به‌ڕێوه ده‌چێ، چۆن ده‌توانێ بڵێ ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕێکی خراپه. رۆژنامه‌نووسێک که له‌سه‌ر پشتی ده‌بابه دانیشتووه و زوومی کامێراکه‌ی له‌گه‌ڵ سێرهی تفه‌نگی عه‌سکه‌ران ده‌گوازێته‌وه، ئیدی چۆن ئیزن به‌خۆی ده‌دا شتێک له‌قاو بدا که خه‌ریکه نانی پێ په‌یدا ده‌کا. له شه‌ڕه‌کانی ئه‌و ده ساڵه‌ی رابردوودا ئه‌وه‌مان به چاوی خۆمان دیتووه، ئێستاش ده‌یبینین. هه‌موو ئه‌و میدیا زه‌به‌لاحانه‌ی ده‌یانبینی یان “پابلیک سێرڤیس”ی وڵاتێکن یان هی کۆمپانیا زل زلهکانن که خاوه‌نه‌کانیان له سیاسه‌تدا جێ و رێ‌یان هه‌یه. سیاسه‌تی رۆژئاوا (وه سیاسه‌ت به گشتی) له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی دامه‌زراوه، ئه‌وی دیکه هه‌مووی ئه‌فسانه‌یه، درۆ و ده‌له‌سه‌یه… میدیاش به گشتی به‌شێکه له سیاسه‌ت، جا بۆخۆت لێکی ده‌وه که چی لێ ده‌ردێ. میدیا ئه‌وه‌نده رووره‌ش بووه که ئینسان زۆر جاران پێی شه‌رمه بڵێ من رۆژانێک کاری رۆژنامه‌نووسیم کردووه.
ئه‌وه دیارده پیسه میدیای کوردیشی گرتۆته‌وه. له‌و رۆژانه‌دا که ئێران و تورکیا به‌ده‌یان فرۆکه و تۆپخانه‌وه گونده‌کانی باشووری کوردستانیان بۆردومان ده‌کرد و ئینسانی کوردیان ده‌کوشت، میدیای کوردی زنجیره درامای تورکی بلاو ده‌کرده‌وه و له ناوبهریشیدا رێکلامی بۆ که‌لوپه‌لی ئێرانی ده‌کرد. ئیدی ئه‌و میدیایه چۆن بتوانێ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئێرانی یان تورکییه له قاو بدا که هێرشه‌کان به ره‌وا ده‌زانێ و به‌ڵکوو ده قاتیشی ده‌خاته سه‌رێ.
به گشتی ده‌توانم بڵێم که ئێمه پێویستمان به میدیایه‌کی پیشه‌یی، ده‌ستئاوه‌ڵا و ده‌ستڕۆیشتوو هه‌یه که توانای ئه‌وه‌ی تێدا بێ ئه‌و ژینگه رۆژنامه‌گه‌رییه بگۆڕێ، چیدیکه ویژدانی خۆی نه‌فرۆشێ، رۆژنامه‌نووسه‌کانی له‌سه‌ر پێی خۆیان راوه‌ستن و چاویان له ناو و پله و پاره نه‌بێ. هێندێک رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریکی سێ چوار ساڵێکه پرۆژه‌یه‌کی بچکۆڵه‌یان هه‌یه که ده‌یانه‌وێ جیهان له ده‌ست هێژمۆنیی بازرگانه‌کان رزگار که‌ن، بزانین به کوێی ده‌گه‌یه‌نن ـ ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو بوون ره‌نگه ئێمه‌ش وا بکه‌ین باش بێ…
چه‌تر: رای تۆ سه‌باره‌ت به (ویکی لیکس) وه‌ک ماڵپه‌ڕێک که له به‌رامبه‌ر هه‌یمه‌نه‌ی راگه‌یاندنه پیرۆزکراوه‌کان وه‌ستایه‌وه و ئه‌و راستیانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌رده‌پۆش کرابوو له قاویدا چیه و کورد چۆن ده‌توانێت ئه‌و ماڵپه‌ڕه به نموونه بگرێت بۆ زیاتر ناساندن و رووماڵکردنی روداوه‌کانی ناو کوردستان؟
– من هه‌میشه باوه‌ڕم به جۆرێک کاری رۆژنامه‌گه‌ری هه‌بووه که تهبیاتێکی ئاکتیڤیستانهی هه‌بێ. رۆژنامهگهرییهک بێ که له ته‌نیش ئه‌رکی رووماڵکردن و ئانالیزکردن، کاریش بکا بۆ باشترکردنی ئه‌و جیهانه‌ی تێیدا ده‌ژین، بۆ داکۆکیکردن له‌وانه‌ی سیاسه‌تی جیهانی، بازاڕ و دابونه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خه‌ریکه دایاندهپڵۆسن. له ناو چین و توێژه‌کانی هه‌رێ خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا جێیه‌ک بۆخۆی وه‌بینێ و له‌وێوه چاو له رووداوه‌کان بکا، رێگا به تهونوبهستی توێژه‌کانی سه‌ره‌وه‌تر بگرێ. به گشتی رۆژنامهگهرییهک که ئامانجێکی مرۆڤناوهندانهی هه‌بێ.
ئه‌وه‌ی جوولیان ئاسانژ کردی و ده‌یکا، شتێکه هه‌موو رۆژنامه‌نووسێک خه‌ونی پێوه ده‌بینێ. رۆژنامه‌نووسێک له‌وانه‌یه هه‌موو ژیانی پیشه‌یی خۆی بۆ ئه‌وه ته‌رخان کا که “گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌که” ئاشکرا کا، که‌چی له هه‌موو مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریدا ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌کی بچووک له‌وانه ده‌بینین. به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئاسانتر نه یه‌ک و نه دوو و نهسهدان و هه‌زاران، بگره سه‌دان هه‌زار به‌ڵگه ئاشکرا ده‌کا که ده‌بوو حکومه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شێن، سیاسه‌تمه‌داری له‌سه‌ر دادگایی بکرێن و رێوشوێنی نوێ داڕێژرێن هه‌تا پێش له‌و قوڕمساغیانه بگیرێ، که‌چی هیچکام له‌وانه رووی نهداـ ده‌بینی سیاسه‌ت چه‌نده له ئه‌خلاق دوور که‌وتۆته‌وه. ئێستا ده‌بوو دوای به‌ڵگه‌کانی (ویکی لیکس) که‌س نه‌مابا که نه‌زانێ ده‌سته‌واژه‌ی “به‌هێزترین دێموکراسیی جیهان” فشهترین قسه‌ی جیهانه، که‌چی ئه‌وه‌ش رووی نه‌دا! ئه‌و وڵاته‌ی من لێی ده‌ژیم گۆیا ده‌بێ خاوێنترین دێموکراسیی جیهان بێ، که‌چی له مه‌سه‌له‌ی (ویکی لیکس)دا دیتمان ئه‌ویش فشه بوو. ئه‌وه گه‌وهه‌ری ده‌سه‌ڵاته، له هه‌ر شوێنێک ده‌بێ با ببێ.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێمه چۆن ده‌رس له (ویکی لیکس) وه‌رگرین؛ من باوه‌ڕ ناکه‌م کورد شتێکی هه‌بێ بۆ گوتن له‌و مه‌یدانه‌دا، کورد خۆ هه‌ر ئهرشیڤیشی نییه هه‌تا که‌سێک راسپێرین بچێ له‌وێدا بهڵگانمان بۆ ده‌ربێنێ و ئێمه‌ش ئاشکرایان که‌ین! خۆ ئینسانی کورد ته‌نانه‌ت ده‌فته‌ری رۆژانه‌شی نییه رووداوه‌کانی ژیانی خۆی تێدا تۆمار کا تا ده‌گاته ئه‌رشیڤی حیزب و حکومه‌ت… وه‌ک عه‌تا نه‌هایی له کۆتایی رۆمانی (گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه)دا ده‌ڵێ ئه‌و ژیانه‌ی ئێمه “کاتاسترۆفه، کاتاسترۆف”!*
چه‌تر: په‌ره‌سه‌ندی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌ک (فه‌یس بووک) و (تویته‌ر)، چ ده‌رفه‌تێک و چ مه‌ترسیه‌کی بۆ سه‌ر کاری راگه‌یاندنی ئه‌لکترۆنی دروست کردووه؟
– من تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نه‌ک هه‌ر وه‌ک هه‌ڕه‌شه نابینم له‌سه‌ر میدیا، به‌ڵکوو به ده‌رفه‌تێکی زێڕینیان ده‌زانم بۆ فراژۆتنی میدیا. ئه‌و تۆڕانه هیمکانی ئه‌وه‌یان خوڵقاندووه که میدیاکاران، بێ ئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌کی که‌ڵانیان له‌ده‌ستدا بێ، بتوانن خۆیان بگه‌یه‌ننه ملوێنان ئینسان له سه‌رانسه‌ری جیهان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیی هه‌یه به‌وه‌ی داخوا ئێمه چۆن هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین. هێندێکمان وێنه‌ی خۆمان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه که له ریستۆرانتی قاتی دووهه‌می “بورجی هیفێل” گرتوومانه و سه‌دان که‌سیش “لایک”مان بۆ لێده‌ده‌ن و ئێمه‌ش فیزێکی پێوه لێ ده‌ده‌ین! هێندێکیشمان وه‌ک مه‌یدانێکی نوێ چاویان لێده‌که‌ین بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی خۆمان. زۆر که‌س هه‌ن که کاری گه‌لێک شیاو له رێگای ئه‌و تۆڕانه‌وه بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
به‌ڵام شتێک هه‌یه که له‌وانه‌یه ئێمه که‌متر بیری لێ بکه‌ینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له سایه‌ی ئه‌و تۆڕانه، ئێمه ئێستا بۆخۆمان هه‌موو شتێک به “براگه‌وره” ده‌ڵێین. ئه‌و ئیدی پێویستی به‌وه نییه به ملهوڕی چاودێریمان به‌سه‌ردا بکا، ئه‌وه‌تا ئێمه له رێگای ئه‌و تۆڕانه‌وه خۆبه‌خشانه هه‌موو شتێکی خۆمانی بۆ ئاشکرا ده‌که‌ین. له کوێ ده‌ژین، کێ ده‌بینین، چ ده‌خوێنینه‌وه، بۆچوونمان له‌سه‌ر فڵانه و فیساره شت چییه، ته‌نانه‌ت له کام ریستورانت نان ده‌خۆین. له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر جۆرج ئۆروێل ئێستا مابا بینووسیبا “براگه‌وره ده‌تخوێنێته‌وه”.
که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه له زمانی خۆیه‌وه :
ساڵی 1968 به قاچاخی له داوێنی چیای (ئاسۆس) له باشووری کوردستان له دایک بووم. که‌چی پێم ده‌ڵێن ئێرانی، یان له باشترین حاڵه‌تدا کوردی ئێران! ته‌مه‌نم گه‌یشتۆته 42 ساڵ، هه‌موو ژیانم به کوردی دواوم و به کوردی ژیاوم، به‌ڵام هه‌ر پێیان گوتم ئێرانی… ئێستاش که له باکووریترین وڵاتی جیهان ده‌ژیم هه‌ر پێم ده‌ڵێن ئێرانی.
ـ له کوێوه هاتووی؟
ـ کوردم
ـ کوردی کوێ؟
ـ هی کوردستان
ـ کام کوردستان؟
ـ …
نه قه‌ت ناسنامه‌ی ئێرانیم هه‌بووه، نه هه‌وڵم نه‌داوه هه‌مبێ، ته‌نانه‌ت زمانی ئێرانیش به ته‌واوی نازانم، زرشک پڵاویش ناخۆم، زلابیاش هه‌ر وا…
بۆخۆشم نازانم… ئه‌وه‌ی ده‌یزانم ئه‌وه‌یه که له‌و رۆژه‌وه له دایک بووم به دوای ناسنامه کوردییهکهمدا ده‌گه‌ڕێم به‌ڵام تاقه شتێک که گوزاره له ناسنامه بکا و وه‌ده‌ستم که‌وتبێ کارتی پێناسی سوێدییه، ئه‌ویش قه‌ت بۆم نه‌بوو به ناسنامه… که گه‌ڕامه‌وه کوردستان دیسان لێیان نه‌سه‌لماندم که کوردم.
ـ له کوێوه هاتووی؟
ـ له سوێد
ـ خه‌ڵکی کوێی؟
ـ سوێد
ـ له سه‌ره‌تاوه خه‌ڵکی کوێی؟
ـ کوردم
ـ کوردی کوێ؟
ـ …
هه‌موو ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه رۆژێک که گوتم کوردم کابرا پێم نه‌ڵێ هی کوێ! هه‌رچۆنێک بێ، ئه‌وه پازده ساڵێکه له‌و وڵاته ده‌ژیم، به کرێکاری خۆم ده‌ژیێنم و هه‌شت ساڵێکیش ده‌بێ خووم به کاری رۆژنامه‌نووسییه‌وه گرتووه. وا بزانم ئه‌وه‌ش هه‌وڵێک بێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی وا له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نمه‌وه به دوایدا ده‌گه‌ڕێم.