Wednesday, September 16, 2020
Collecting more than 17,000 signatures for the release of Zeinab Jalalian
The Freedom Campaign for Kurdish political prisoner Zeinab Jalalian garnered more than 17,000 signatures.
Zeinab Jalalian has been in prison for 13 years on political charges and is the only female political prisoner in Iran to be sentenced to life in prison.
The prisoner's health is in danger due to torture.
My two reports on NRT and Radio Nawa
بەوتەی چالاکوانانی بواری مافەکانی مرۆڤ زەینەب جەلالیان تاکە ژنە زیندانی سیاسی ئێران کە سزای زندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، بە هۆی ئەشکەنجە و توندوتیژییەوە بەرەوڕووی چەندین کێشەی تەندروستی بووەتەوە.
دوای ئەوەی لە مانگی پێنجی ئەمساڵ زەینەب جەلالیان لە زیندانی شاری خۆی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین کەمپینێک بۆ ئازادکردنی ئەو زیندانیە سیاسیە سازکرا.
لە راگەیەنراوێکدا کەمپینی ئازادی بۆ ئەو زیندانیە سیاسیە کوردە باس لەوەکراوە، لەماوەی نزیکەی چوار مانگدا توانیویانە ١٧ هەزار و ٧٧٨ واژۆی چالاکوانان و هاوڵاتیان بەمەبەستی ئازادکردنی ئەو زیندانییە سیاسیە کۆبکەنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی، ئەکادیمی و پەرلەمانتارانی ئەوروپی کەمپینەکەیان واژۆکردووە.
کەمیپی ئازادی بۆ زەینەب جەلالیان راشیگەیاندووە، ئەو واژۆیانە پێشکەش بە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و رێکخراوی مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان دەکرێت.
زەینەب جەلالیان ساڵی ٢٠٠٧ دەستگیرکرا و بەتۆمەتی هاوکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک سەرەتا سزای لەسێدارەدان و دواتر سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا و لە ئێستدا تاکە ژنە زیندانی سیاسییە لە ئێران کە ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنرابێت.
بەوتەی بەڕێوەبەرانی کەمپینەکە، زەینەب جەلالیان بە درێژایی ١٣ ساڵی رابردوو ئەشکەنجەی توند دراوە و بەهۆی ئەو ئەشکەنجانەوە تووشی چەندین نەخۆشی بووە و سەرباری خراپی باری تەندروستی و بێبەشبوونی لە خزمەتگوزاری پزیشکی لە ماوەی چوارمانگی رابردوودا دوو جار بۆ زیندانەکانی دوور لە زێدی خۆی دورخراوەتەوە.
لەماوەی رابردوودا زەینەب جەلالیان لە دژی دورخستنەوەی بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین و ئاوڕلێنەدانەوە لە دۆخی تەندروستیی لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە ٤١ رۆژ مانی گرتبوو، بەڵام دواتر جارێکی تر دوورخراوەتەوە و لە ئێستادا لە زیندانی شاری کرمان راگیراوە، کە سەدان کیلۆمەتر لە شاری ماکۆی زێدی خۆیەوە دوورە.
بەپێی ئاماری رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ کوردەکان زۆرینەی زیندانیانی سیاسی ئێران پێکدەهێنن، کە بەشێکی زۆریان سزای لەسێدارەدان و زیندانی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە.
هەر لەماوەی ئەمساڵدا بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لانی کەم ١٧٠ چالاکوانی مەدەنی و سیاسی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیر و راپێچی گرتووخانە کراون،و زۆرجار باس لە پێشێلکردنی مافی ئەو زیندانیانە دەکرێت، لەوانە بێبەشکردنیان لە مافی هەبوونی پارێزەر، رێگریکردن لە گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە، دانپیانانی زۆرەملێ.
https://www.facebook.com/naliatv/videos/3887369987958272
https://www.radionawa.com/Ku/all-detail.aspx?jimare=40084
بۆ ئازادكردنی ژنه زیندانیه‌كی سیاسی كورد هه‌زاران واژۆ كۆده‌كرێته‌وه
نه‌وا
كه‌مپینی ئازادی بۆ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان زیاتر له 17 هه‌زار واژۆ بۆ ئازادكردنی ئه‌و ژنه زیندانیه سیاسیه كورده كۆده‌كاته‌وه.
به‌رێوبه‌رانی كه‌مپینه‌كه رایانگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردودا به‌مه‌به‌ستی چڕ كردنه‌وه‌ی فشاره‌كان بۆ ئازادكردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان كه‌مپینێكی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆیان به‌ڕێوه‌بردووه و توانیویانه 17 هه‌زار و 778 واژۆ كۆبكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، كه واژۆكان راده‌ستی ئه‌منستی ئینترنه‌شناڵ و رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كه‌ن.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان تاكه ژنه به‌ندكراوێكی سیاسیه له ئێران كه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابێت و به‌وته‌ی چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌و به‌ندكراوه كورده به درێژایی 13 ساڵی رابردوو به‌ره‌وڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆربوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ش تووشی چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك بووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، له ماوه‌ی رابردوودا له زیندانی شاری خۆیه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین و دواتر زیندانی كرمان و سه‌رباری نه‌خۆشیه‌كانی رێگری كراوه له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویست وه‌ربگرێت.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ساڵی 2007 به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی ده‌ستگیركرا و سه‌ره‌تا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و دواتر سزاكه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕدرا.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Execution of two Kurdish prisoners in Iran
Two Kurdish prisoners were executed in Urmia and Birjand prisons. On the morning of Thursday, July 25, Kamran Sheikha, a Kurdish prisoner o...
-
ناسر فکوهی وه‌رگێڕان:محه‌مه‌د حه‌سه‌ن مرۆڤناسی فیمینیستی له ساڵه‌کانی 1970 و 1980 شان به شانی جوڵانه‌وه‌ی گشتی فیمینیستی له ناو بزوت...
-
/ دیدار: محه‌مه‌د ئه‌مینی/ چەتر پڕێس که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه دامه‌زرێنه‌ری هه‌ردوو سایتی (رۆژهه‌ڵات و رێنسانس) له دیمانه‌یه‌کی (چه‌تر)دا باس...
No comments:
Post a Comment