Sunday, August 5, 2018
ئه‌زمونی عه‌لمانیه‌ت له هیندستان چاپ و بڵاوكرایه‌وه
له نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2014 زیاترین كاتی خۆم بۆ خوێندنه‌وه و وه‌رگێڕان ته‌رخان كرد، جیا له چه‌ندین وتار و راپۆرت و توێژینه‌وه‌ی جیاجیا، له‌و ماوه‌یه‌دا دوو كتێبیشم وه‌رگێڕایه‌وه، یه‌كیان “ئه‌زمونی عه‌لمانیه‌ت له هێندستان” بوو، ئه‌وی تریان بابه‌تێكی مێژوویی بوو له باره‌ی زه‌رده‌شته‌وه.
ته‌واوبوونی كاری وه‌رگێڕانی ئه‌و دوو كتێبه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ دروستبوون و قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی، بۆیه سه‌رباری ئه‌وه‌ی تا قۆناغی دیزاینیش چوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه چاپ نه‌كران.
پاش چاوه‌ڕوانیه‌كی زۆر، به سپاسه‌وه،به هیمه‌تی ده‌زگای ئایدا بۆ فكر و لێكۆڵینه‌وه “ئه‌زمونی عه‌لمانیه‌ت له هیندستان” چاپ و بڵاوكرایه‌وه. به‌و هیوایه‌ی گرێی به‌ختی ئه‌وی تریشیان بكرێته‌وه!
نوسه‌ری ئه‌و كتێبه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو له وڵاتی هیندستان خوێندكار بووه و به وردی له هه‌شت به‌شدا و له سه‌ده‌ی سێی به‌ر له زایینه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئاوڕی له شێوازه‌كانی حكومڕانی و ئه‌زمونی سیكۆلاریزم له‌و وڵاته فره ره‌نگه داوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه‌دا زۆر پێی سه‌رسام بووم، ژیان و ئه‌ندێشه‌كانی ڤیشنۆ گوپتا كائوتیلیایه كه له نێوان ساڵانی 370 بۆ 283 ی به‌رله زایین ژیاوه و وه‌زیری دامه‌زرێنه‌ری ئیمپراتۆریای موریان بووه و له دووتوێی كتێبێكی 15 به‌رگیدا به ناوی “ئارتاشاسترا” له بری ده‌سته‌ودامێن بوون به ئه‌خلاقیاتی ئاسمانی، له رێگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له سیاسه‌ت و نه‌هێشتنی جیاكاری ئایینی، بواری بۆ هێنانه‌دی “ئاشتی ناوخۆیی” و دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی عه‌لمانی ره‌خساندووه.
ماكس ڤێبه‌ر كۆمه‌ڵناسی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی له باره‌ی كائوتیلیا و ئارتاشاستراوه نوسیویه‌تی: “میر”ی ماكیاڤیلی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئارتاشاسترا، بێ زیانه”!.
Subscribe to:
Posts (Atom)
The killing of a kolbar by direct firing of border regimental forces
A Kolbar from Saqqez was killed by border regimental forces shooting at Baneh border. This morning, Thursday, May 16, 2024, a young Kolber...
-
A report from the voice of America on the World Press Freedom Day and part of my speech ئه‌مڕۆ 3/5/2019 ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی...
-
له یه‌كه‌م ساڵیادی داگیركردنی شاری عه‌فرین رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به تاوانه‌كانی توركیا و گروپه توندڕه‌وه سوریه‌كانی هاوپه‌یمان...