ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان راپۆرتێكی تایبەت بە رەوشی عەفرین لەژێر دەسەڵاتی تورکیا و هێزە چەکدارە نزیکەکانییدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تورکیا ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونی بۆ سەر عەفرین دەستپێکرد لەسەر بنەمانی ئەوەی کە شەڕی دژ بە یەپەگە و داعشی دەستپێکردووە، لەکاتێکدا هیچ بەڵگەیەک لەسەر بوونی داعش لە عەفریندا نەبوو.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، سوپای تورکیا و زیاتر لە 50 گرووپی چەکدار کە هەندێکیان گرووپی جیهادیین بوونەهۆی هەڵهاتنی سەتان هەزار کەس لە عەفرین.
راپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دەکات، دوای کۆتاییهاتنی شەڕیش، هێشتا پێشێلکارییەکان دژ بە خەڵکی سیڤیل بەردەوامن و دەڵێت "نەبوونی دامەزراوەی ئەمنیی چالاک بووەتە هۆی نەبوونی یاسا. رفاندنی خەڵک لەسەر دەستی گرووپە چەکدارەکان و باندە تاوانکارەکان و دزینی زەیتوون و بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان کە سەرچاوەی سەرەکی بژێوی خەڵکە، بەردەوامە".
دەشڵێت، لە عەفرین و سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەرییدا، بەشێوەیەکی نایاسایی و هەڕەمەکی خەڵک دەستگیردەکرێت".
لە حوزەیرانی 2018یشدا، رێکخراوی هیومەن رایتس وۆچ داوای قەرەبووکردنەوەی خاوەن موڵک و سامانی خەڵکی عەفرینی کرد کە لەسەردەستی گرووپە چەکدارەکان زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام دوای یەک ساڵ لە ئۆپەراسیۆنەکە هێشتا زیاتر لە 100 هەزار عەفرینی نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
سهرهڕای بهرگری شهڕڤانان، پاش دوو مانگ هێرشی چڕی زهمینی و ئاسمانی سوپای توركیا و گروپه توندڕهوهكانی هاوپهیمانی توانیان شاری عهفرینی رۆژئاوای كوردستان داگیربكهن.
No comments:
Post a Comment