لە دووەم رۆژی خولی سێهەمی مانگرتنی مامۆستایانی ئێران، لە چەند شارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان مامۆستایان نەچوونە سەر كارەكانیان.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران رۆژی دووشەممە و لە دووەم رۆژی مانگرتنییان، مامۆستایانی شارەكانی سەقز، مەریوان، سنە و كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان هاوشێوەی مامۆستایانی چەند شارێكی تری ئێران نەچوونە سەركارەكانیان.
مانگرتنەكە رۆژی یەكشەممە دەستیپێكردووە و بڕیارە رۆژی سێ شەممەش بەردەوام بێت.
مامۆستایانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان داوای چاككردنی دۆخی موچە و بژێویان دەكەن و لە ماوەی ساڵی خوێندنی 2018- 2019 دا ئەمە سێهەم خولی مانگرتنە كە بەڕێوەی دەبەن.
لە دوو خولی پێشووی مانگرتندا ژمارەیەك لە ئەندامانی سەندیكای مامۆستایانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركرابوون.
No comments:
Post a Comment