A young man in the city of Baneh in Kurdistan lost his life when saving a cat
گه‌نجێكی كورد له كاتی رزگاركردنی پشیله‌یه‌ك "كه له‌سه‌ر محاویله‌یه‌كی كاره‌با" گیری خواردبوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و گه‌نجه ناوی "واحید قادری"ه و خه‌ڵكی شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و رۆژی شه‌ممه 30 ی ئادار له كاتی رزگاركردنی پشیله‌یه‌ك كه له‌سه‌ر محاویله‌یه‌كی كاره‌با گیری كردبوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
شایه‌تحاڵه‌كان باس لهوهدهكهن، ئه‌و پشیله‌یه بۆ دووه‌م جار بووه كه چۆته سه‌ر ئه‌و محاویله‌یه و ئه‌و گه‌نجه‌ش كاتێك چووه به هانایه‌وه، كاره‌با گرتویه‌تی و به هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه زیان به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
جێی باسه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا گه‌نجێكی كوردی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش له كاتی رزگار كردنی سه‌گێك كه له ناو زه‌ویه‌كی مینڕێژدا گیری كردبوو، قاچێكی له‌ده‌ستدابوو.
No comments:
Post a Comment