Monday, March 25, 2019

ئەمریكا: دەسەڵاتدارانی ئێران لە پێناو گیرفانی خۆیان بەنداو دروست دەكەن


بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باس لەوەدەكات بەرپرسانی ئێرانی تەنها بۆ پڕكردنی گیرفانی خۆیان بەنداو دروست دەكەن و ئەو وڵاتە بەرەو كارەساتێكی ژینگەیی دەبەن.
برایان هۆك، بەرپرسی كاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا كە بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئاوەوە ئاراستەی خەڵكی ئێرانی كردووە، باسی لەوەكردووە، كە تا بەر لە شۆڕشی 1979 لە ئێراندا 7 بەنداوی كۆن و 14 بەنداوی سەردەمیانە بوونی هەبووە، بەڵام كۆماری ئیسلامی ئێران600 بەنداوی دروست كردووە، كە سەرجەمیان لەسەر بنەمای سیاسەتی هەڵەی ژینگەییەوە بونیاتنراون.
راشیگەیاندووە: ئەو بەنداوانە نەك لە پێناو خزمەتكردنی خەڵك، بەڵكوو لە پێناو پڕكردنی گیرفانی بەرپرسانی ئێرانی دروست كراون، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بەوەی سوپای پاسداران لە پشت دروست كردنی ئەو بەنداوانەوەیە و ساڵانە بە هۆیانەوە داهاتێكی زۆری دەست دەكەوێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هێمای بۆ ئەوەشكردووە، دروست كردنی بەنداو بە هەڕەمەكی و سیاسەتی هەڵەی بەڕێوەبردنی سامانی ئاو، ئێرانی بەرەو هەڵدێر بردووە و لەبەردەم كارەساتێكی گەورەی ژینگەییدایە.



No comments:

Post a Comment

Execution of two Kurdish prisoners in Iran

Two Kurdish prisoners were executed in Urmia and Birjand prisons. On the morning of Thursday, July 25, Kamran Sheikha, a Kurdish prisoner o...