پێش ئه‌وه‌ی مۆمی پێنج ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی داگیرسێنێت، ئه‌و رێكخراوه‌ی به سه‌رپه‌ڕاندن و دڕندانه‌ترین تاوانه‌كان، ترس و دڵه‌ڕاوكێی بڵاوده‌كرده‌وه، موجاهیده‌كانی پۆل پۆل به ملكه‌چی خۆیان دا به‌ده‌سته‌وه، خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێك كه به‌لای زۆریانه‌وه ناچاری بووه.
ره‌نگه له مێژوودا 23 ی 3 وه‌ك رۆژی ده‌رهێنانی كۆتا خاڵی جوگرافیایی له ده‌ست داعش بنوسرێت و له ساڵانی داهاتوودا یادبكرێته‌وه، به‌ڵام داعش و له‌و گه‌وره‌تر" تیرۆر" و "توندڕه‌وی ئایینی" له جوغرافیایی دڵ و مێشكی زۆر مرۆڤدا چه‌سپیوه و هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ خونواندن له كیس نادات.
وه‌ك فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێوره‌سمی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به‌سه‌ر داعش كه له باغوزی دواپێگه‌ی ئه‌و رێكخراوه جه‌ختیان لێكرده‌وه، هه‌ره‌سهێنانی داعش له رووی سه‌ربازیه‌وه و ده‌رهێنانی جوغرافیا له ژێر ده‌ستی، به واتای كۆتاییهاتنی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و رێكخراوه نییه.
نه‌ك هه‌ر شانه نهێنیه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له عێراق و سوریا ماون، به‌ڵكوو به‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵاوبوونه‌وه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به تایبه‌تی باكوری ئه‌فریقا و سۆماڵ و ئه‌فغانستان، رێكخراوه‌كانی سه‌ر به داعش كه به‌یعه‌تیان به خه‌لیفه‌كه‌ی داوه هه‌روا چالاكن.
جیا له‌وانه به‌هه‌زاران ژن و پیا و منداڵی په‌روه‌رده‌كراوی داعش، كه له دوا هه‌ناسه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له باغوز و به‌ناچاری خۆیان دا به‌ده‌ست شه‌ڕڤانانه‌وه، باوه‌ڕێكی قایمیان به بنه‌ماكانی ئه‌و رێكخراوه هه‌یه و به راشكاوی و پێداگریه‌وه به‌رگری له خهلیفهكهیان و رێبازه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و له داهاتووشدا وه‌ك بۆمبێكی جوڵاو، له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ئه‌گه‌ری ته‌قینیان هه‌یه.
نامیلكه‌ی "به‌ڕێوه‌بردنی وه‌حشیگه‌رایی" كه ساڵی 2004 له لایه‌ن محه‌مه‌د خه‌لیل حه‌كیم ناسراو به "ئه‌بوجیهاد میسری" كادیر و ستراتیژیستی قاعیده‌وه نوسراوه، به‌ردی بناغه‌ی كردار و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی داعش بوو، كه تیایدا نوسه‌ر قۆناغی دوای نه‌مانی خه‌لافه‌تی ئیسلامی به قۆناغی وه‌حشیگه‌ری ناوده‌بات و پێی وایه ره‌وایه بۆ ئیداره‌دان و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و قۆناغه تا گه‌یشتن به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌موو زه‌بر و زه‌نگ و توندوتیژیه‌ك به‌كاربهێنرێت.
ئه‌و نوسه‌ره هێنده نه‌ژیا تا به‌چاوی خۆی پراكتیزه‌كردنی ئه‌ندێشه مه‌ترسیداره‌كانی له‌سه‌ر ده‌ستی داعش ببینێت و ساڵی 2008 له ئه‌نجامی بۆردومانێكی ئه‌مریكا له وه‌زیرستانی پاكستان كوژرا، به‌ڵام دورنمای قۆناغی دوای داعشیشی نیشانداوه و له لاپه‌ڕه‌ی 4 ی نامیلكه‌كه‌یدا به‌م جۆره‌ی نوسیوه :”بەڕێوەبردنی دڕندەیی، قۆناغێكی دواترە، كە ئومەت پێیدا تێپەڕ دەبێت و وەك قەیراناوی ترین قۆناغ دادەنرێت. ئەگەر لە بەڕێوەبردنی دڕندەییدا سەركەوتوو بین، ئەو قۆناغە ( پشت بەخوا) دەبێتە پردێك بەرەو ئەو دەوڵەتە ئیسلامیەی لە پاش رووخانی خەلافەتەوە چاوەڕێمان دەكات. ئەگەر (خوابەو رۆژە نەكات) شكست بهێنین، بە واتای كۆتاییهاتنی ئەو پرسە نییە، چوون ئەو شكستە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دڕندەیی.. بەرزبوونەوەی ئاستی دڕندەیی، كە دەرنجامی شكستە، خراپترین رووداو نییە، كە رەنگە ئێستا یان دەیەی پێشوو (دەیەی 90) یان پێش ئەو روویدابێت. لەهەمان كاتدا، دزێوترین و قێزەونترین ئاستی دڕندەیی هێشتا بە بەراورد لەگەڵ سەقامگیری لە ژێر سایەی سیستەمی كفردا چەندین پلە باشترە”.
ئه‌وه‌ی ئه‌م روانگه‌یه ده‌یدات به‌ده‌سته‌وه، ئه‌وه‌یه قۆناغی دوای داعش هه‌روا ئاسان نابێت و رێكخراوی له‌و چه‌شنه هه‌ر به‌و ناوه‌شه‌وه نه‌بێت به ناو و به‌رگی تره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه چاره‌سه‌ری و بژارده‌كان به‌رده‌م بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قۆناغی داهاتوو چین؟
له نامیلكه‌ی ئاماژه پێدراو، بوونی بۆشایی سیاسی و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كان له ده‌سه‌ڵات و ململانێكان گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌تن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر گروپی هاوشێوه سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه.
ئه‌و بۆشاییه چۆن پڕده‌كرێته‌وه؟
مه‌زڵوم عه‌بدی (كۆبانی) فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له قسه‌كانیدا له مه‌راسیمی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش باسی له راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه رزگاركراوه‌كان به ده‌سته‌یه‌كی سڤیل كرد، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه مافی پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه به بنه‌ما ده‌گیرێت و پێشتریش ئه‌و بنه‌مایانه‌ی به‌بیر هێنایه‌وه كه هه‌سه‌ده و خۆبه‌ڕێوبه‌ری دیموكراتی باكوری سوریای له‌سه‌ر دامه‌زراوه كه بریتیه به‌روپێشبردنی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی، رێزگرتن له ئازادیخوازی ره‌گه‌زی و داكۆكی له مافی هه‌موو ره‌نگ و پێكهاته‌كان، ئه‌مه‌ش به‌واتای نه‌هێشتنی بۆشایی سیاسی و داخستنی ده‌رگا به رووی ناكۆكی و پێكداهه‌ڵپژان.
جێی سه‌رسوڕمان نییه، هه‌ر هه‌مان رۆژ "خلوسی ئاكار"ی وه‌زیری به‌رگری توركیا جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لاماردانی باكوری سوریا و له‌ناوبردنی شه‌ڕڤانانی كرد، چوونكه خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیش هاوشێوه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌غدادی له‌سه‌ر خوێن و ناكۆكی ده‌ژی و نامۆیه به پێكه‌وه ژیان و له‌گه‌ڵ یهكههڵكردن و شه‌ڕی ئاشتی ده‌كه‌ن، بۆیه شه‌ڕ له پێناو ئاشتی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ بۆ مرۆڤ و ئافراندنه‌وه‌ی جوانی ده‌بێت له ئێستاوه ده‌ستپێبكات.
شه‌ڕێك كه به بوونی ئه‌ندێشه‌یه‌كی لیپاولیپ له رق و توندڕه‌وی كه نامیلكه‌یه‌كی له خوێن هه‌ڵكشاوی وه‌ك "به‌ڕێوه‌بردنی وه‌حشیگه‌ری" رێنیشاندهریهتی و هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ده‌وڵه‌تانی وه‌ك ئێران و توركیا كه داڵده‌ی تیرۆر و گروپه توندڕه‌وه‌كان ده‌ده‌ن تا وه‌ك مه‌قاش سودیان لێوه‌ربگرن، ئاسان نییه و نابێت.
No comments:
Post a Comment