Tuesday, October 20, 2020

Thailand protests and its symbol Pictures of pro-democracy protests in various Thai cities show a ubiquitous movement; Raise your hand with three fingers. What are these three index fingers and where do they come from? The three-fingered protests are not specific to recent demonstrations, but have been seen in Thailand in recent years. In 2014, when protesters protested against an army coup, they used a similar symbol. The military at the time banned the display of three fingers, saying those who made such a move would be dealt with. In the Hollywood movie The Hunger Games, the participants in a TV game that is played to the satisfaction of the ruling minority and the game watchers are forced to physically eliminate each other. Whenever they lose a member of the group, they hold their hand up with three fingers to pay tribute to him or to say goodbye to the lost friend. In Thai protests, protesters use the same symbol to protest against the ruling minority. Criticism of the royal family is not common in the Kingdom of Thailand, but this time, protesters not only want the government to resign, but also demand that the king be held accountable and that his wealth and powers be limited. During a pre-planned demonstration on October 14 this year, a car carrying the Queen and Prince of Thailand unexpectedly and unintentionally entered the protest route, and protesters surrounded the yellow limousine by raising a three-finger symbol. At the same time as the pro-democracy demonstrations, supporters of the monarchy are gathering in different parts of #Thailand these days and chanting slogans. My new report on NRT: https://www.facebook.com/naliatv/videos/354364922659464/ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی تایلاند خۆپیشاندان دژی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی پادشا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌خۆپیشاندانه‌كانی دیموكراسیخوازانی تایلانددا هێمایه‌ك سه‌رنجی هه‌موانی راكێشاوه‌ و له‌ هه‌موو شوێنێك ده‌بینرێت.. به‌رزكردنه‌وه‌ی سێ په‌نجه‌.. ئه‌م سێ په‌نجه‌یه‌ هێمای چییه‌ و له‌ چییه‌وه‌ هاتووه‌؟ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ په‌نجه‌یه‌ تایبه‌ت نییه‌ به‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره‌، به‌ڵكوو له‌ ساڵانی رابردووشدا له‌ تایلاند بینرابوو. ساڵی 2014 و ئه‌و كاته‌ دژبه‌رانی كوده‌تاكه‌ی سو خۆپیشاندانیان كرد، هێمایه‌كی هاوشێوه‌یان به‌كارهێنا. سوپا له‌و كاته‌دا پیشاندانی سێ په‌نجه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد و رایگه‌یاند، لێپێچینه‌وه‌ له‌ هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ن كه‌ سێ په‌نجه‌ به‌رزبكاته‌وه‌. له‌ فیلمه‌كانی گه‌مه‌ی مه‌رگ كه‌ له‌ هۆڵیود دروستكراون، به‌شداربووان له‌ یارییه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی كه‌مینه‌یه‌كی سه‌رده‌ست كه‌ چاودێری یارییه‌كه‌ ده‌كه‌ن ناچار ده‌كرێن یه‌كتر له‌ناو ببه‌ن. ئه‌و به‌شداربووانه‌ هه‌ركات ئه‌ندامێكی گروپه‌كه‌یان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، بۆ رێزلێنان یان بۆ ماڵئاوایی له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوژراوه‌كه‌یان، ده‌ستێكیان به‌ سێ په‌نجه‌وه‌ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌. له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی تایلاندیش خۆپیشانده‌ران هه‌مان هێمایان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ دژی چینی كه‌مینه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار به‌كارهێناوه‌. له‌ تایلاند ره‌خنه‌گرتن له‌ خێزانی شاهانه‌ زۆر باو نییه‌، چوونكه‌ به‌ تاوان داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌رهه‌ڵستكاران نه‌ك هه‌ر په‌نجه‌یان بۆ ئه‌و بڤه‌یه‌ بردووه‌، به‌ڵكوو له‌ پاڵ داواكاری بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكومه‌ت، خوازیاری ئه‌وه‌شن كه‌ پادشا له‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان وه‌ڵامده‌ربێت و سامانه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی سنوردار بكرێن. له‌میانی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژانی رابردووی تایلاند ئۆتۆمبێلی شاژن و شازاده‌ به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و نه‌خوازراو چوونه‌ سه‌ر رێڕه‌وی خۆپیشانده‌ران و خۆپیشانده‌رانیش بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی سێ په‌نجه‌یان، ئۆتۆمبێله‌ لیمۆزینه‌ زه‌رده‌كه‌ی خێزانی شاهانه‌یان گه‌مارۆدا. هاوكات له‌ گه‌ڵ خۆپیشاندانی دیموكراسیخوازان له‌ تایلاند، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه‌ لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تیش به‌رده‌وام له‌ گردبوونه‌وه‌ و رێپێوان و بۆ پاڵپشتی له‌ پادشا و له‌ دژی به‌رهه‌ڵستكاران دروشم ده‌ڵێنه‌وه‌.

No comments:

Post a Comment

Execution of two Kurdish prisoners in Iran

Two Kurdish prisoners were executed in Urmia and Birjand prisons. On the morning of Thursday, July 25, Kamran Sheikha, a Kurdish prisoner o...