Friday, July 12, 2019

ورمێ/ به‌ندكراوێك به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی گرتووخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا


Death of a detained prisoner in Orumiyeh Prison due to lack of medical treatment

KMMK:
له‌ گرتوخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ به‌ندكراوێك له‌ ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی بنكه‌ی ته‌ندروستی و به‌رپرسانی تری گرتوخانه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و به‌ندكراوه‌ ناوی “ئه‌شكان مێهریوه‌ش”ه‌ و رۆژی دووشه‌ممه‌ ۱۷ ی پوشپه‌ڕ تووشی وه‌ستانی دڵ بووه‌ و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی گرتوخانه‌كه‌ به‌هۆی تێكچوونی ئامێری بوژانه‌وه‌ی دڵی بنكه‌كه‌، گیای له‌ده‌ستداوه‌.
جێگای ئاماژەیە کە، مێهریوه‌ش به‌ تۆمه‌تی بازرگانی به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ندكرابوو و له‌ راپۆرتی گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌شیدا هه‌وڵدراوه‌ هۆكاری مردنه‌كه‌ی بۆ به‌كارهێنانی له‌راده‌به‌ده‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر بگه‌ڕێنرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ داپۆشینی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی گرتوخانه‌یە.
 پشتگوێ خستن و بێ به‌شكردنی به‌ندكراوان له‌ خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ ناو گرتوخانه‌كانی ئێراندا، وه‌ك پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافه‌كانی ئه‌و به‌ندكراوانه‌یە کە به‌رده‌وامی له‌ رۆژه‌ڤدا بووه‌ و رۆژی چوارشه‌ممه‌ ۱۹ ی پوشپه‌ڕیش ژماره‌یه‌ك له‌ پسپۆڕانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌ ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك نیگه‌رانی خۆیان له‌ بێ به‌شكردنی به‌ندكراوان به‌ تایبه‌تی زیندانیه‌ سیاسیه‌كان له‌ خزمه‌تگوزاری پزیشكی نیشاندا.
هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌محه‌مه‌د نه‌زه‌ری به‌ندكراوی سیاسی كورد له‌ زیندانی ورمێ كه‌ له‌ ئه‌نجامی مانگرتنی سێ مانگه‌دا له‌ ساڵی ۲۷۱۷ تووشی گرێی گه‌ده‌ بووه‌، رێگه‌ی پێنادرێت بگوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان


No comments:

Post a Comment

Execution of two Kurdish prisoners in Iran

Two Kurdish prisoners were executed in Urmia and Birjand prisons. On the morning of Thursday, July 25, Kamran Sheikha, a Kurdish prisoner o...