محه‌ممه‌د میرزایی هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری ماكۆ له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسلامی حکوومەتی ئێرانه‌وه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی نیشتمانی و له دوو دۆسیه‌ی جیاجیادا سزای ده ساڵ زیندانی كردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتوون، ئه‌و هاووڵاتییه پێشتر و بۆ ماوه‌ی ۳ ساڵ ئه‌ندامی حزبێكی كوردی به‌رهه‌ڵستكاری ئێران بووه و ساڵی ۲۷۱۷ دوای وه‌رگرتنی نامه‌ی پارێزراوبوون(ئەماننامە) له سوپای پاسداران، گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماكۆ.
ناوبراو سه‌ره‌تا له مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی ۲۷۱٨ له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه ده‌ستگیركراوه و پاش ۶۵ رۆژ لێپێچینه‌وه و راگرتنی له به‌ندیخانه‌ی سوپای پاسداران، له ئه‌نجامدا به دانانی بارمته‌ی ۵۰۰ ملیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازادكرابوو.
محه‌ممه‌د میرزایی جارێكی تر و له چواری پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی گرتوخانه‌ی حكومه‌تی ئێران له ورمێ كرابوو. هه‌فته‌ی رابردوو ناوبراو بانگهێشتی لقی دوو دادگای ئینقلابی ئیسلامی حکوومەتی ئێران له ورمێ كرابوو و به دوو تۆمه‌تی «گردبوونه‌وه و پیلانگێران له دژی ئاسایشی نیشتمانی» و «ئه‌ندامبوون له حزبێكی به‌رهه‌ڵستكاری كوردستانی» دادگایی كرابوو.
هه‌ر له رۆژانی رابردوودا ئه‌و هاووڵاتییه بانگهێشتی نوسینگه‌ی جێبه‌جێكردنی سزاكانی زیندانی حكومه‌تی ئێران له ورمێ كرابوو، له‌وێ پێی راگه‌یه‌نرابوو به تۆمه‌تی «هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی نیشتمانی» پێنج ساڵ و به تۆمه‌تی «ئه‌ندامبوونی پێشووی له حزبێكی كوردی»ش، سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
شیاوی باسه، پێشتر حکوومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لێخۆشبوونی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌كرد، كه دوای جیابوونه‌وه‌یان له حزبه كوردستانیه‌كان و به وه‌رگرتنی نامه‌ی پارێزراوبوون، ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران، به‌ڵام له چه‌ند ساڵی رابردوودا و به هۆی دۆخی سیاسی له‌رزۆك و ناسه‌قامگیری ئێران ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و دادگایی ده‌كرێن و سزای قورس و درێژخایه‌نی زیندانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
No comments:
Post a Comment