in last 6 month 3 kurdish women were killed by them ex- husband in europe countries
a report about those crimes
له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا له سێ وڵاتی جیاجیای ئه‌وروپا، 3 ژنی كورد له لایه‌ن هاوسه‌ر/ هاوسه‌ری پێشوویانه‌وه كوژراون و یه‌كێك له بكوژه‌كانیش سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. له لایه‌ن دادگای شاری ستافۆردشێری به‌ریتانیاوه، دانا عه‌بدوڵا، به تۆمه‌تی كوشتنی ئاڤان نه‌جمه‌دینی هاوسه‌ری سزای 18 ساڵ و 8 مانگ زیندانی كردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ته‌رمی ئاڤان نه‌جمه‌دین، ته‌مه‌ن 33 ساڵ كه دایكی چوار منداڵ بوو له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری ستۆكنترێت دۆزرابوه‌وه و دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ده‌ستگیركرابوو. هه‌رچه‌نده بكوژه‌كه باسی له‌وه‌كردووه كه به هۆی ناپاكی و گۆڕینی ئایینه‌وه هاوسه‌ره‌كه كوشتووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی به‌ریتانیا باس لهوهدهكهن پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و تاوانه بریتی بووه له‌وه‌ی ئاڤان رازی نه‌بووه پشتگیری داواكاری نیشته‌جێ بوونی دانا بكات، ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له دۆسیه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی به كچانی مێرمنداڵه‌وه تێوه گلابوو.
هه‌مان مانگ و له رووداوێكی هاوشێوه‌دا ژنێكی كورد به ناوی په‌یمان عهتوڵا، ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له شاری یۆتۆبۆری سوید به ده‌ستی هاوسه‌ری پێشووی كوژرا كه 7 ساڵ بوو لێك جیاببونه‌وه. رووداوه‌كه رۆژی 21 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2018 روویدا و له كاتێكدا په‌یمان به‌ره‌و شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌چوو، له لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه درایه به‌ر گولـله و پاش چه‌ند كاتژمێرێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه ژیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌ه‌رتای ئه‌م مانگه‌ش له وڵاتی نۆروێژ ژنێكی كورد به ناوی ئه‌خته‌ر ئه‌سعه‌د، دانیشتووی شاری سترۆمن له لایه‌ن هاوسه‌ری پێشوویه‌وه به چه‌قۆ كوژرا و تۆمه‌تباره‌كه‌ش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه و له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
No comments:
Post a Comment