چوارشه‌ممه ۱۸ ی گوڵانی ۲۷۱۹ کوردی فه‌ردین عه‌یوه‌زی، كوڕی محه‌مه‌د عه‌لی خه‌ڵكی گوندی ته‌نگیسه‌ری سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه بۆ به‌شی جێبه‌جێ كردنی سزاكانی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌و شاره بانگهێشت و له‌وێشه‌وه به‌مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی سزاكه‌ی بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی کۆماری ئیسلامی لە سنه گواسترایه‌وه.
ئه‌و به‌ندكراوه پێشتر له لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له سنه، به تۆمه‌تی «هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی نیشتمانی له رێگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ حزبێكی به‌رهه‌ڵستكاری كوردستانی و بانگه‌شه له دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێران»، سزای پێنج ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.
فه‌ردین عه‌یوه‌زی، ۱۲ ی رهشهمەی ساڵی ۲۷۱۷ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی ئیتلاعات لە شاری سنه گواسترابویه‌وه. ئه‌و هاوڵاتیه پێشتریش چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت کرابوو.
جێی باسه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌یان كه‌س له چالاكوانانی سیاسی، مه‌ده‌نی و ژینگه پارێزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ته‌نها له مانگی ئاپریلدا ۱۲ چالاكوان كه‌تونه‌ته به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیریه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
No comments:
Post a Comment