Monday, March 1, 2021

مانگی رابردوو حه‌وت كۆڵبه‌ر له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كورژراون

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ: له‌مساڵدا 155 چالاكوانی رۆژهه‌ڵات ده‌ستبه‌سه‌ركراون
شه‌پۆلی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكوان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و به‌ پێی نوێترین راپۆرتی مانگانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان له‌ مانگی دووی ئه‌مساڵدا 25 چالاكوان ده‌ستبه‌سه‌ركراون. به‌م پێیه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 155 چالاكوان ده‌ستگیركراون. وه‌ك رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌، ساڵی رابردوو 258 چالاكوان ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون. له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌، كه‌ له‌ مانگی رابردوودا دوو كه‌س له‌ رۆژهه‌ڵات له‌ سێداره‌دراون و به‌مه‌ش كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ سزاكه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ شه‌ش كه‌س. ژماره‌ی له‌سێداره‌دراون له‌ ساڵی 2020دا 44 كه‌س بووه‌.
كردنه‌ ئامانجی كۆڵبه‌ران و كاسبكاران له‌ مانگی رابردوودا به‌رده‌وام بووه‌ و له‌و مانگه‌دا حه‌وت كۆڵبه‌ر به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران كوژراون و 12 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون. به‌و پێیه‌ش له‌سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه‌ نۆ كۆڵبه‌ر كوژراون و 22 كۆڵبه‌ریش برینداربوون. وه‌ك ئه‌و رێكخراوه‌ رایگه‌یاندووه‌، ساڵی رابردوو 70 كۆڵبه‌ر و كاسبكار كوژراون و 176 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون.
له‌كۆتا به‌شی راپۆرته‌كه‌یدا كۆمه‌ڵی مافی مرۆڤ باسی له‌وه‌كردووه‌، كه‌ له‌ مانگی رابردوودا شه‌ش ژن و شه‌ش پیاو له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆیان كوشتووه‌ و دوو ژن و دوو پیاویش كوژراون.

No comments:

Post a Comment

Execution of two Kurdish prisoners in Iran

Two Kurdish prisoners were executed in Urmia and Birjand prisons. On the morning of Thursday, July 25, Kamran Sheikha, a Kurdish prisoner o...