بەوتەی چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیندانیەکی سیاسی کە دوای هەڵاتنی لە زیندانی سەقز خۆی گەیاندبوە هەرێمی کوردستان رادەستی ئێران کراوەتەوە و ئەگەری لە سێدارەدانی لە ئان و ساتدایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردۆتەوە، مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسی کورد کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبەکانی رۆژهەڵات سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، یەکێک بووە لەو زیندانیانەی لە ماوەی رابردوودا توانیوبوویان لە زیندانی سەقز هەڵبێن و ئەو بەندکراوە روویکردبوە هەرێمی کوردستان، بەڵام دواتر لە پێنجوێن دەستگیر و رادەستی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کرابوەوە.
راشیگەیاندوە، ئێوارەی رۆژی هەینی بنەماڵەی ئەو بەندکراوە ئاگادار کراونەتەوە کە بۆدوایین جار چاویان بەو بەندکراوە بکەوێت و دوای ئەنجامدانی ئەو دیدارە مستەفا سەلیمی گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ئامێری بەرزکردەوە براوەتە گرتوخانەکە و ئەمانەش ئامادەکارین بۆ لەسێدارەدانی.
هاوکات کەمپینی بەرگری لە زیندانیان سیاسی و مەدەنیش بڵاویکردۆتەوە، جیا لە مستەفا سەلیمی بەندکراوێکی تر بە ناوی شۆڕش مروەتی ئەگەری لە سێدارەدانی لە ئارادایە و ئەویش بە هەمان شێوە گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
رۆژی ٢٧ ی ئادار نزیکەی ٨٠ بەندکراو لە گرتوخانەی سەقز توانیان هەڵبێن و دوای دە رۆژ راگەیەنرا کە مستەفا سەلیمی دەستگیرکراوەتەوە.
No comments:
Post a Comment