رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ سنور باس له‌وه‌ده‌كات هه‌ڕه‌شه و فشاره‌كانی هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی تاران بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته زیادی كردووه.ئه‌و رێكخراوه له راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌كردووه، دوای خۆپیشاندانه‌كانی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران به چه‌ندین شێواز هه‌ڕه‌شه‌یان له رۆژنامه‌نوسانی ئه‌و وڵاته له ده‌ره‌وه كردووه و 200 حاڵه‌تی له‌و چه‌شنه تۆمار كراون و كه 50 حاڵه‌تیان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و رفاندن بوون.
رونیشیكردۆته‌وه، هاوكات فشاره‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه چڕ كراوه‌ته‌وه.
په‌یامنێرانی بێ سنور جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه، كه ئێران ده‌یه‌وێت له رێگای بێده‌نگ كردنی رۆژنامه‌نوسانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته دوایین سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زانیاری له باره‌ی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه وشك بكات، بۆ ئه‌وه‌ش داوای له‌و وڵاتانه كردووه كه رۆژنامه‌نوسانی ئێرانی تێدا ده‌ژین گیانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه و مافی گه‌یاندنی زانیاریان بپارێزن.
به‌پێی دوایین ریزبه‌ندی رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ سنور بۆ ئازادی كاری رۆژنامه‌وانی، ئێران له نێوان 180 وڵات‌دا له پله‌ی 170 دا جێیگرتووه.

No comments:
Post a Comment